ڕاپۆرتی جیهانی

12:32 - 01/02/2020

شیڵدۆن ئادڵسۆن كێیە؟‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لە دە سەرمایەدارە گەورەكانی جیهان، سەرمایەكەی بەقەدەر سەرمایەی بەشێكی دانیشتوانی سەر زەوییە، كاریگەرترین كەساسەتی سیاسی و ئابوریی ئیسڕائیلە، لە دوو پایتەختی كۆماری گەورەی وەك واشنتن و  تێل ئەڤیڤ بڕیاردەدات و هەر بڕیارێك بیەوێت بە ئارەزویی خۆی لە ئیسڕائیل و ئەمریكا دەیگۆڕێت، تاكە جولەكەیەكە هەموو شتێكی كردوەتە قوربانی خاك و گەلەكەی.

شیڵدۆن ئادڵسۆن، گەورە سەرمایەدارێكی جووی ئەمریكییە، خاوەنی زۆرترین پارە و سامانە، لە دە كەسایەتییە گەورە بازرگانەكانی ئەمریكایە، سەرۆكی گشتی دامەزراوەی لاس فێگاس سنرێسە كە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی هۆتێل و ڤێلای گەشتیاریی و خاوەنی گروپی هۆتێلەكانی  جیهانە، خاوەنی تەواوی باڕو گازینۆكانی جیهانە كە زۆرترین قازانجی دارای بۆ كۆمپانیاكەی شیڵدۆن ئادڵسۆن دەگێڕێتەوە.

شیڵدۆن ئادڵسۆن خاوەنی گەورەترین باڕو مەیخانەو هۆتێلە گەورەكانە لە لاس فێگاس و ماكائۆ و چین و سەنگاپورە و دەیان وڵاتی دیكەی جیهان، ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار بۆ گروپە جووە ئەمریكی و ئیسرائیلیەكان سەرف دەكات و كۆمپانیای قازانج نەویستی بۆ ئیسرائیل دامەزراندووە.

شیڵدۆن ئادڵسۆن لە 4ی ئۆگەستی ساڵی 1933 لە دایك بووە، شوێنی نیشتەجێبونی زیاتر لە لاس فێگاس و نواندایە و بەشێكی زۆر لە سەرمایەكەی لە نیویۆركە، تا ساڵی 2017 سامانەكەی 33.4 بلیۆن دۆلار بووە و تا دێت پارەكانی زیاتر دەبێت و بەشێكی زۆر لەو پارەیەشی لە كاردایە.

لە ساڵی 1996ە وە لایەنگری پارتی دیموكراتەكانە و زۆرترین پارەی بۆ پارتەكەی سەرفكردووە و لە ئێستاشدا وەك یەكێك لە گەورە بازركانەكانی ئەمریكایە كە پشتیوانی دۆناڵد جەی ترەمپ دەكات و بەنزیكەی بەشێك لە سامانەكەی بۆ  پێكەوەبەستنی كلتوری ئەمریكی و ئیسرائیلی كردووە.

كوری پیاوێكی هەژار بووە  باوكی شۆفیری تەكسی بووە لە شاری بۆستن ، خوێندنی تەواو نەكردووە و  لە ساڵی 1991 لەگەڵ پزیشكێكی    ئیسرائیلی بەناوی مریەم ئەكشورون  خێزانی پێكهێناوە و  چوار منداڵیان پێكەوە هەیە .

ترەمپ و ناتانیاهۆ و  شیڵدۆن ئادڵسۆن
كاتێك دۆناڵد ترەمپ خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئەمریكا، شیڵدۆن ئادڵسۆن  پشتیوانی دەكات و هەوڵدەدات پارەیەكی زۆر بۆ ئەو سەرف بكات و لە كەمپینەكانیدا پشتیوانی دەكات و بەنزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری لە كەمپینەكەدا سەرفكردووە و تا ئێستاش  پشتیوانی سیاسەتەكانی ترەمپ دەكات

ئەوەش بۆ ئەوەیە كە ترەمپ كار بكات بۆ ئەوەی ئۆرشەلیم وەك پایتەختی ئیسرائیل بناسێنرێت و هەروەها پشتیوانی لۆبیستی ئیسرائیلی بكات و هیچ پرۆژەیەك دژی ئەو وڵاتە بەتایبەتی لە بوراری سەربازیدا جێبەجێنەكات و قبوڵی نەكات.

دۆستایەكی تایبەتی لە نێوان شیڵدۆن ئادڵسۆن و دۆناڵد ترەمپدا هەیە و پێكەوە چەنین كاری بازرگانی و وەبەرهێنانیان كردووە و چەندین جار ترەمپ پێی وتووە كە پشتیوانی بكات بۆ ئەوی ببێـەوە بەسەرۆكی ئەمریكا و هەروەها پشتیوانی پڕۆژە سیاسیەكانیشی بكات

شیڵدۆن ئادڵسۆن دۆستایەتیەكی تایبەتی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیلدا هەیە و بەبەردەوام پەیوەندیان پێكەوە هەیە و كاریی سەرمایەداری و سیاسیشیان پێكەوە ئەنجام دەدەن، شیڵدۆن ئادڵسۆن، كاریگەریەكی گەورەی لەسەر سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆدا هەیە و چەندین جار بڕیاری سیاسی گەورەی لە واشنتن و تەل ئەڤیڤ گۆڕیوە.

شیڵدۆن ئادڵسۆن کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر گۆرانکاریە سیاسیەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیلة زۆرجار توانیویەتی ڕێڕەوی سیاسی ئەمریکاو ئیسڕائیل بگۆڕێت ، كاریگەریی گەورەیەی هەیە لەسەر سیاسەتی ئەو دوو وڵاتە و بەشێوەیەكی كراریانە لە ناو واشنتن و تێل ئەڤیڤ بڕیار دەدات بە قازانجی جووەكان

بیروباوەڕی سیاسی شیڵدۆن ئادڵسۆن
شیڵدۆن ئادڵسۆن  یەكێكە لە پیاوە بازرگانە سیاسیەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل  بەپرسی دارایی رۆژنامە و سایتی ئیسرائیل تودەیە ، لایەنگری پارتی دیموكراتەكانە و لە ئیسرائیلیش لایەنگری پارتی لینكۆد پارتەكەی بنیامین ناتانیاهۆیە و یەكێكە لە دۆستە هەرە نزیكەكانی بنیامین ناتانیاهۆ و دۆناڵد جەی ترەمپە  و یەكێكە لە پشتیوانە هەرە گەورەكانی لۆبیەكانی ئیسرائیل لە ئەمریكا و بەشێكی زۆر لە كۆنگرێس مانەكان بە بۆنەی پشتیوانیەكانی شیڵدۆن ئادڵسۆن ەوە بونەتە ئەندامی كۆنگرێس.

یەكێك بوو لەو كەسانەی كە پشتیوانی دۆناڵد ترەمپی دەكرد لە پرسی سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا لە سەر ئێراندا، یەكێكە لەو كەسانەی بەتوندی ژی سیاسەتەكانی ئایەتوڵا خامنەئی بووە و دژی بیركردنەوە شیعەیەكانی عێراق و لوبنانە و پشتیوانی ئەو گروپانەشی كردووە كە دژی ئەو گروپانە دەوەستنەوە كە دەیانەوێ بیری شیعەگەرای لەناو بەرن .

شیڵدۆن ئادڵسۆن و باراك ئۆباما
كاتێك باراك حسێن ئۆباما خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا شیڵدۆن ئادڵسۆن دژایەتی كرد و دژی سیاسەت و كەمپینەكەی وەستایەوە و بڕی  60 ملیۆن دۆلاری دژی كەمپینەكەی خەرج كرد بۆ ئەوەی باراك ئۆباما نەبێت بەسەرۆكی ئەمرییكا و دژی ئەو سەرۆكانەش وەستاوەتەوە كە ویستویانە پشتیوانی پڕۆژەكانی فەڵەستین بكەن.

لە ئێستاشدا پشتیوانی دۆناڵد جەی ترەمپ دەكات بۆ ئەوەی بۆ جاریی دووەم ببێتە سەرۆكی ئەمریكا و بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی تەواوی كەمپینەكانی دەكاتو كار بۆ ئەوە دەكات ببێتەوە بەسەرۆك