ڕاپۆرتی جیهانی

04:13 - 02/02/2020

پیاوی شكستەكان چۆن بوو بەسەرۆك؟‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لەو سەرۆكانەی ئەمریكا كە بەكاریگەرترین و بەهێزترین سەرۆك دادەنرێت لە مێژوی ئەمریكادا ئەبراهام لینكۆڵنە، كە توانی بەشێكی زۆر لەیاسا و سیستمی وڵاتەكەی بگۆڕێت و چەندین كاری گەورە بۆ ئەمریكا بكات، كە تا ئێستاش ئەمریكیەكان شانازی پێوەدەكەن، بەڵام ئەو سەرۆكە لە ماوەی تەمەنیدا توشی چەندین شكستی گەورە بوەتەوە، بەڵام هەر شكستێك بۆ ئەبراهام بوو بەوانەیەكی سیاسی و كۆڵی نەدا تا بوو بەسەرۆكی ئەمریكا.

شكستەكانی ئەبراهام لینكۆڵن
ئەبراهام لینكۆڵن لە ساڵی 1816 لە خانوەكەی دەركران كە كرێچی بوو، ئەركی كرێی خانوەكەی لە ئەستۆدا بوو ، بەڵام بەهۆی بێ ئیشی و بێپارەیەوە نەیدەتوانی پارەی كرێی خانوەكەی دابین بكات و لەبەر ئەوە لەو خانوەی كە تێیدابوو دەركراو ماوەیەكی زۆر خانەوادەكەی بێ ماڵ و لانەبوون.

لەساڵی 1816 لە خانوە كرێكەی دەركرا

سەرەڕای ئەوەی كەسێكی دڵسۆز و كاركەرێكی زۆر باش بوو بەڵام بەهۆی كێشە خێزانی و كارەكانی ژیانی ڕۆژانەیەوە لەكارەكەی دەركرا ونەیتوانی بەردەوام بێت ئەوەش بووە هۆی ئەوەی دووبارە توشی كێشەی دارایی گەورە ببێتەوە.

لە ساڵی 1831 لە كارەكەی دەركرا

سەرەڕای ئەوەی  لەكارەكەی دەركرابووة  بێكار بوو ، بەڵام بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت و بەردەوام بێت لە ژیان و كارەكانی لە ساڵی 1832 خۆی كاندید كرد بۆ ئەندامیەتی كۆنگرێسی وڵاتەكەی بەڵام  شكستی هێنا و نەیتوانی سەركەوتوو بێت.

لە ساڵی 1832 خۆی كاندید كرد شكستی هێنا

دوایە ئەویە ئەبراهام لینكۆڵن لە خۆكاندید كردنەكەی شكستی هێنا  و نەیتوانی ببێتە ئەندامی كۆنگرێس جارێكی تریش و لە لەساڵی 1832 دووبارە لەكارەكەی دەركرا و نەیتوانی سەركەوتوبێت دووبارە توشی كێشەی دارایی بویەوە.

لەساڵی 1832 دووبارە لەكار دەركرا

لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا بەهۆی ئەوی لەكارەكەی دەركرابوو توشی بێپارەیی بوو ،  ئەبراهام لە ساڵی 1833 قەرزی كرد بڕێك پارەی زۆری قەرزكرد، بەڵام بەهۆی ئەویە نەیتوانی كاربكات و كاری باشی دەست نەدەكەوت، ئەو قەرزیە بە17 ساڵ دایەوە، ئەوەش بارگرانیەكی گەورەی لەسەر شانی ئەبراهام دروست كردبوو.

ساڵی 1833 قەرزی كرد و بە17 ساڵ دایەوە
ئەبراهام لێنكۆڵن لەرووی سۆزداریەو كەسێكی ئاسایی بوو ژیانی هاوسەری پێك نەهێنابوو تا ساڵێ 1835و لەماوەی تەمەنیدا خۆشەویسی لەگەڵ كچێكدا دەكرد، بەناوی ئانا روتلیج  بەڵام ئانا لە ساڵی 1835 كۆچی داوی كرد، ئەوەش بۆ ئەبراهام زۆر قورس بوو چونكە تاكە كەس بوو كە پشتیوانی دەكردوو بەردەوام هانی دەدا لە كارەكانی بەردەوام بێـت.
لە ساڵی 1835 خۆشەویستەكەی مرد
سەرەڕای ئەوەی بەبەردەوام لە قەیرانی داراییدا بوو، خێزانەكەی بێپارەو ماڵ و حاڵ بوون، خۆشەویستەكەشی مردبوو فشارێكی زۆری لەسەر دروس بوو،  لە ساڵی 1836 نەخۆشی عەعساب بوو  ماوەی شەش مانگی  پێچوو تا چارەسەری نەخۆشیەكەی كرد.
 لە ساڵی 1836 نەخۆشی عەسابی گرت
سەرەڕای ئەو هەموو كێشەیە ئەبراهام لینكۆڵن هەیبوو بەڵام لەساڵی 1843 خۆی كاندید كرد بۆ ئەندامیەتی كۆنگرێسی وڵاتەكەی بەڵام سەركەوتوو نەبوو  نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت بۆ ئەویە بچێتە كۆنگریسی وڵاتەكەیەوە.
لەساڵی 1843 كاندید بوو  بۆ كۆنگرێس سەرنەكەت
دوو ساڵ دواتر و لە لەساڵی 1854ئەبراهام لینكۆڵن خۆی كاندید كرد بۆ پۆستی ئەندامیەتی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەڵام سەركەوتوو نەبوو دووبارە شكستی هێنا لە كارەكەی .

لەساڵی 1854كاندید بۆ سیناد سەرنەكەوت
ئەبراهام لە ساڵی 1856 خۆی كاندید كرد بۆ جێگری سەرۆكی كۆنگرەی نیشتیمانی وڵاتەكەی بەڵام سەركەوتوو نەبوو چەندین جار شكستی هێنا لەكارەكەی بەڵام هیچ كاردانەوەیەكی وەخای نەبوو كە ببێتە هۆی ئەوەی ژیانی تێكبدات و بەردەوام بوو لە كارەكەی.

لە ساڵی 1856 بۆ جێگری سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی خۆی پاڵاوت سەرنەكەوت
سەرەڕای ئەو هەموو شكستەی ئەبراهام لینكۆڵن جارێكی تر و  لە ساڵی  ، 1856 بۆ جێگری سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی ئەمریكا خۆی پاڵاوت و جارێكی دیكە سەركەوتو نەبوو نەیتوانی ئەو پۆستە بەدەست بهێنێت.

ئەبراهام لینكۆڵن هەرچەندە چەندین جار شكستی گەورەی هێنا لە خۆكاندید كردنی بۆ پۆستە جیاجیاكانی وڵاتەكەی بەڵام هەركۆڵی نەداو بەردەوام بوولەوەی كە ببێتە بەشێك لە مێژوی وڵاتەكەی و سەرئەنجام لە ساڵی 1860 دا بوو بەسەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا
لە ساڵی 1860 بوو بەسەرۆكی ئەمریكا
ژیاننامەی ئەبراهام لینكۆڵن 
ئەبراھام تۆماس لینکۆلن، لە  ١٢-٢-١٨٠٩ لە ولایەتی کینتاکی ئەمریکا لەدایک بووە, تۆماس لینکۆلنی باوکی پینەچی بووە, لینکۆلن خاوەنی براو خوشکێ بووە بە ناوەکانی سارە، ثۆماس ثۆماسی برای لە کاتی یاریکردندا دوپشک پێوەی داو مرد.
لینکۆلن ھەر لە تەمەنی منداڵیدا توشی خەمۆکی ئەبێت و بە ھەژاری و نەداری گەورە ئەبێت بەڵام خەونەکانی ھەرگیز نایوەستێنن لە بەربەستەکانی ژیاندا، بەردەوام ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا، ببوە جێگەی سەرسامی ھاوڕێکانی شکست لە دوای شکستی کەچی ئەو ھەر ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا بۆ گەیشتن بەھیواو ئامانجەکانی.

لینکۆلن زیاتر بەھۆی مردنی دایکی توشی ئازاری دەرونی بوو، باوکیشی سارا و لینکۆلن ی جێھێشت و ھاوسەرگیری کردەوە. لینکۆلن لای خالی پەروەردە ئەبێت و ئەچێتە بەر خوێندن و ئەبێتە پارێزەر لە ١٨٣١ لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێتە بازرگان و چەندین جار مايەپوچ دەبێت.

لینکۆلن یەکێ بووە لە ئەندامە بەتواناکانی پارتی کۆماری و کەسێکی لێھاتوو بووە،زۆربەی کارەکان بەو درابوو، جگە لەوە ئەوەی بووە ھۆی سەرسامی، لینکۆلن زۆر ھێمن بووە، وە گرنگی بە گفتوگۆ داوە وتوویەتی: تا گفتوگۆ ھەبێ من دەست بۆ چەک درێژ ناکەم، وەک دەبینین لینکۆلن ھەموو کارە سیاسیەکانی بە گفتوگۆ دەستی پێکردووە و لە کەشوھەوایەکی ھێمندا لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسیەکانی ئەمریکا بە ڕێکخراوە ئاینی و سەربازیەکانیشەوە گفتوگۆی کردووە. ھەوڵی داوە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو کەسێکدا ئەرێنی بێت. نەک نەرێنی، دوژمنایەتی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵام دوژمنی زۆر بووە.

لە شەوی١٤-٤-١٨٦٥ لینکۆلن لە سینەمای فۆرد تەقەی لێکراو لە بەرواری ١٥-٤ کۆچی دوایی کرد