ڕاپۆرتی جیهانی

10:19 - 05/02/2020

ترەمپ لە كۆنگرێس چی كرد؟‌

كوردستان ئەحمەد

بەدەموو چاوێكی بێزەردەخەنەوە  لەنێو ئەندامانی كۆنگرێس دەركەوت، وەك هەمیشە كۆمپیتەرەكەی كۆشكی سپی مایك پێنس لە پشتیەوە بەسەری سپەوە چەپڵەی بۆ لێدەدا، ركابەرە سەرسەختەكەشی نانسی پیلۆسی بەدەم زەردەخەنەوە  چەپڵەی بۆ لێدەدا، بەڵام رەفتارەكانی پێشوی نانسی هەرگیز لە بیرەوەری ترەمپدا ون نەبوون بۆیە ئامادە نەبوو تەوقەی لەگەڵ بكات و كاتێكیش وتارەكەی تەواو كرد هیچ  گرنگیەكی بە سەرۆكی كۆنگرێس نەدا و  تەنانەت سوپاسیش نەكرد و 80 خولەك قسەی كرد بەبێ ئەوەی باسی لێپرسینەوەكەی بكات.

دۆناڵد جەی ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێس، تەواوی وەزیرەكەنا یحكومەتەكەی  بەئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتاری ساڵانەی خۆی پێشکێشکرد  چەند تەوەرێكی گرنگ وەك دۆخی ئابووری، دۆخی  سەربازی،و هەروەها ئ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، سیستەمی پەروەردە و تەندروستی و چەند پرسێكی گرنگی كرد.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارەكەیدا وەك هەمیشە بە پرسە ئابوریەكان دەستی پێكرد و ڕایگەیاند: ئێستا دۆخی ئابوری وڵاتەكەمان زۆر باشە و هەلی كارێكی زۆر مان ڕەخساندووە سەردەمی خراپی دۆخی ئابوریش كۆتایی هات و ئەمریكایەكان بەئاسانی كاریان دەستدەكەوێت و رەخساندنی كار و پارەی زۆر وایكردووە  ڕێژەی تاوان لە وڵاتەكەمان كەم ببێتەوە. 

ترەمپ دەڵێت دوای ئەوەی بووە بەسەرۆكی ئەمریكا  حەوت ملیۆن هەلی کاریان خستووەتەڕوو، ئەوەش جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ ئیدارەکەی پێش خۆی، هەروەها  رێژەی بێکاری لەماوەی 50 ساڵی رابردوو نزمترە وتیشی : "ئەگەر سیاسەتی ئابووریمان پێچەوانە نەکردایەتەوە جیهان شایەتی ئەم ئابوورییە باشەی ئەمریکای نادا". 

وتیشی: ئەمریكا ژمارەی پێوانەی گەورەی تۆمار كردووە لە هەلی كاروو سەربەخۆیی وزەو هەروەها هەناردەكردنی نەوت و ئەو پێداویستیانەی كە خەڵكی دیكە دەتوانن بە پارە لێمان بكڕن و ئێمە ئابوری وڵاتەكەمان بەهێز و بەهێزتر دەكەین دەشمانەوێت هەر بەیەكەمی بمێنینەوە.

دۆخی سەربازی تاوتوێ دەكات 
لە بارەی دۆخی سەربازی وڵاتەكەیەوە دۆناڵد ترەمپ  وتی "زۆر خۆشحاڵم کە هێزی سەربازییمان بونیادنراوەتەوە کە لە هەموو جیهان هێزی هاوشێوەی هێزی ئێمە نییە و ناشێت و  مووشەک و کەشتییە جەنگییەکان نوێکراونەتەوە لە  هەموشی گرنگتر ئەوەیە چەک و تەقەمەنییەکانمان لە ئەمریکا دروستدەکرێن.

وتیشی لە ئێستادا حكومەتكەی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری بۆ بونیادنانەوەی سوپا خەرجكردووە و ئەو بڕەش زیاتر دەكات  بەبەردەوام گرنگی بە سوپای وڵاتەكەیان دەدەن هەرگیز پشتگوێی ناخەن.

 ترەمپ دەربارەی پەروەردە دەدوێت
لەباری دۆخی پەروەردەو سیستمی خوێندنی وڵاتەكەیەوە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ وتی: سیستەمی پەروەردە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە رێکدەخەنەوە و ئەوانەی پێشتر لە خوێندن بێبەشبوون، ئێستا لەڕێگەی سکۆڵەرشیپ ـەوە دەتوانێت بەردەوام بە خوێندنەکەی بدات. 

ترەمپ وتیشی: ئیدارەکەی سوورە لەسەر ئەوەی دەرفەتی خوێندن بدات بە هەر کەسێک کە پێویستی بێت،داوای لە کۆنگرێسیش کرد پاڵپشتی لە پلانە پەروەردەییەکەیان بکەن، ترەمپ وتی "پاڵپشتیی لە زنکۆ و قوتابخانەی رەشپێستەکان دەکەم". 

 تەندروستیەكی باش فەراهەم دەكەین
دۆناڵد ترەمپ لە بارەی سیستمی تەندروستی وڵاتكەیەوە ڕایگەیاند ئەوان سیستمێكی پێشكەوتوو بۆ وڵاتەكەیان دەهێنن  و كارە لەسەر ئەوە دەكەن كە لە رووی تەندروستیەوە هەموو كەس سود لە وڵاتەكە وەربگرێت و بێكەموو كوری بێت
وتیشی: بەڵێنیان داوە کە هەمیشە پاڵپشتی لەوانە دەکەن تەندروستییان باشنییە و پاڵپشتیی لە ئاسایشی تەندروستی و کۆمەڵایەتی دەکەن. 

نەخۆشە ئەمریکییەکان نابێت هەرگیز قازانج نەویستبن  لەو سیستەمە تەندروستییەی لە وڵاتەکە هەیە. ئێستا سیستەمی تەندروستی لە هەمووکات زیاتر شەفافترە. "داواش لە کۆنگرێس دەکەم پاڵپشتی ئەو چاکسازییە بکەن".

ترەمپ باسی كۆرۆنا دەكات
ئێستا یەكێك لە بابەتە گەرمەكانی جیهان  پرسی ڤایرۆسی كۆڕۆنایە و ترەمپیش لە كۆنگرێس لەوبارەیەوە قسەی كردو وتی : پارێزگاریکردن لە تەندروستی ئەمریکا واتا بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان، هاوئاهەنگی دەکەین لەگەڵ حکومەتی چین و لەنزیکەوە بەیەکەوە رووبەڕووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بووینەتەوە، ئیدارەکەی من هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرێتە بەر بۆ پارێزگاریکردن لە خەڵکی لە دژی ئەم هەڕەشەیە".

دەربارەی سولەیمانی و بەغدادی قسەدەكات
هەر لەوتارەكەیدا دۆناڵد ترەمپ باسی لە كوشتنی  قاسم سولەیمانی و ئەبوبەکرد بەغدادیش کرد، لەبارەی قاسم سولەیمانی رایگەیاند:سولەیمانی بەرپرس بوو لە کوشتنی خەڵک و سەربازانی ئەمریکا. "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا زۆر بەخراپی لێماندا و کوشتمان، ئەبێت هەموو تیرۆریستان ئەوەبزانن دادپەروەری ئەمریكا كەس ناتوانێت لێی رزگار ببێت.

باسی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی دەكات

دەربارەی  کشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریکا لە ئەفغانستان،ترەمپ وتی: دەیانەوێت سەربازەکانیان بگەڕێننەوە وڵاتەکەیان و نایانەوێت لە ئەفغانستان کەس بکوژن. 

لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و سەپاندنی سزاکان بەسەر ئەو وڵاتە، ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر ئێرانییەکان دانوستاندنیان دەوێت دەتوانن پەیوەندی بکەن. 

سەرۆكی وڵات و سەرۆكی كۆنگرێس شەڕدەكەن
 هەرچەندە ئێستا لە سیناد لێپرسینەوە لە ترەمپ دەكرێت بەڵام ترەمپ وەك ئەوەی بەبێماناییەوە بڕوانێتە دۆخەكە بەهیچ شێوەیەك باسی لێپرسینەوەكەی نەكرد و بهیچ وشەیەكی لەبارەیەوە نەدركاند.

 لەبەر ئەوەی پڕۆژەی لێپرسینەوە لەدۆناڵد ترەمپ پڕۆژەیەكی دیمكراتەكانە و نانسی پیلۆسی سەرپەرشتی دەكات  ترەمپ هیچ كات ئامادەنەبوو باسی بكات و زۆریش لە نانسی نیگەران بوو.

كاتێك نانسی پێڵوسی، سەرۆکی كۆنگرێس  دەستی بۆ تەوقەکردن لەگەڵ ترەمپدا درێژکرد، بەڵام ئەو رەتیکردەوە و دواتر لە کاردانەوەیدا، نانسی پێڵوسی وتارە ترەمپی دڕاند.

نانسی پێڵوسی لە سەرەتای ناساندنەکەیدا ئاماژەی بە هەندێک وشە نەکردووە کە لە دەستووری ئەمریکادا دەبێت بۆ رێزگرتن لە سەرۆک بوترێت و تەنیا وتویەتی، "سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".

نانسی پێڵوسی دوای دانیشتنەکە لە تویتێکدا وێنەی دەستدرێژکردنی خۆیی بۆ تەوقەکردن لەگەڵ ترەمپ دانا و رایگەیاند، "دیموکراتەکان بۆ ئەوەی کارێک راپەڕێنن هەرگیز لە دەستی هاوڕێیەتی درێژکردن ناوەستن.