ڕاپۆرتی جیهانی

04:10 - 07/02/2020

ئاڵۆزیەكانی نێوان ترەمپ و نانسی بەكوێ دەگات‌

كوردستان ئەحمەد

هەر لەسەرەتای كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) ، دۆناڵد ترەمپ كاندیدی ئەوكاتەی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا دژی یەكتر وەستانەوە و چەندین لێدوانی توندیان دژیی یەكتردا و ئەو لێدوانانەش گەیشتن بەڕادەیەك كە ڕۆژ نەبوو هەردوولا تویت دژی یەكتر نەكەن و یەكتر بە كاریی نایاسایی تۆمەتبار نەكەن.

كاتێك دۆناڵد ترەمپ لە كەمپینی  بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیدا بوو، نانسی پیلۆسی دەیگوت: ترەمپ كەسێكی بازرگانە و ناتوانێت سیاسەت بكات و پێویستە  نەهێڵین ئەم وڵاتە بكەوێتە دەستی كەسێك كە بیر لە گیرفانی خۆی دەكاتەوە، چونكە بازرگانەكان بۆ گیرفانی خۆیان تێدەكۆشن و وڵاتەكەمان وێران دەكەن.

ئەوە لەكاتێكدابوو دۆناڵد ترەمپ لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا هیچ لێدوانێكی لەبارەی نانسی پیلۆسیەوە نەبوو ، تەنها دیموكراتەكانی بەوە تۆمەتبار دەكرد نەیانتوانیوە  كارێكی باش بكەن  سیستمی سەربازی و سیاسی و ئابوری و تەندروستی و پەروەردەی وڵاتەكەیان وێران كردووە، پێویستە خەڵكی ئەمریكا دەنگ بە ترەمپ بدەن بۆ ئەوەی هەموو سێكتەرەكانی وڵاتەكە چاك بكەنەوە و هەلی كار بڕەخسێنن.

كاتێك دۆناڵد ترەمپ  رەخنەی توندی لە دیموكراتەكان دەگرت، دیمكراتەكان هیلاری كلنتنیان وەك كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا كاندید كردبوو، باراك ئۆباماش وەك سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی هیلاری دەكردو سەرپەرشتی كەمپینەكانی  دەكرد و هەموو ڕۆژێك وتاریی پشتیوانی هیلاری دەداو بەدۆناڵد ترەمپی دەوت هەركەس بچێتە كۆشكی سپی دڵنیام ئەمریكیەكان رێگەنادەن تۆ بچیتە ئەوێ.

هەرلەسەروبەندی كەمپینەكەدابوو جارێكی تر نانسی پیلۆسی  هێرشی كردەوە سەر دۆناڵد ترەمپو وتی: كەسێكی خراپ دەیەوێت ببێت بەسەرۆكی وڵاتێكی باش، ئەمریكیەكان رێگە مەدەن ئەم كارە ببێت و مەچنە كەمپینی هەڵبژاردنەكانیانەوە.

هەرچەندە بەبەردەوام ديموكراتەكان دژایەتی ترەمپیان دەكرد، بەڵام كەمپینەكانی ترەمپ تادەهات گەورە تر دەبوون و  پشتیاوانی سیاشی و هاوڵاتیان و تەنانەت  لۆبیە ئیسڕائیلەكانی بەدەست دەهێنا.

ترەمپ لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیدا (ئەمریكا فێرست)ی كردبووە  مانشێتی سەرەكی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی  ئەوەش بەمانای ئەوەبوو كە ئەو دەیەوێت بڵێت ئەمریكا دەبێتەوە بەیەكەم  بەڵام نانسی پیلۆسی گەمەی بەترەمپ دەكرد و دەیگوت (ئەمریكان فێرست)  بەترەمپ ناكرێت ئەوەی ترەمپ دەیكات ئەوەیە كە ئەمریكا لەسایەی سەری ترەمپدا بۆ هەتاهەتایە لە جیهاند دادەبڕێت و دەبێت بە  تەنها وات  (ئەمریكان فێرست) ئیدیۆمی (ئەمریكا تەنهایە) یە و ئەمریكا تەنها دەمێنێتەوە.

نانسی سوكایەتی بەترەمپ دەكات
لەدوای بوون بەسەرۆكی ئەمریكا ئاڵۆزیەكانی نێوان  دۆناڵد ترەمپ و نانسی پیلۆسی  زیاتر بوو، نانسی پیلۆسی ترەمپی بەوە تۆمەتبار دەكرد كە سەرۆكێكی بێ ئەزمون وخراپە و ترەمپیش نانسی پیلۆسی بەكەسێكی سەرنەكەوتوو تۆمەتبار دەكرد، كاتێكێ ترەمپ لە باڵەخانەی كۆنگرێس  گوتارێی ساڵانەی پێشكەش كرد نانسی پیلۆسی بەشێوازی (ڕۆژهەڵاتیانە) چەپڵەی بۆ دۆناڵد ترەمپ لێدا، ئەو شێوازە چەپڵە لێدانە ئەو كچانە لێی دەدەن كە لەباڕ و نادیەكاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنیشن و مەست و سەرخۆش دەبن و سەمادەكەن.

 ئەو كارەی نانسی پیلۆسی ترەمپ و ستافی سەرۆكایەتی ئەمریكای زۆر توڕەكرد، ترەمپ بە توند ترین شێوە وەڵامی نانسی دایەوە و چەندینجار لە تویتەرەوە هێرشی كردە سەر  نانسی پیلۆسی  ئەو بابەتەش بۆ ماوەیەكی زۆر بووە جێی سەرنج و تێڕامانی میدیا ئەمریكی و میدیا جیهانیەكان و  گۆڤاری بەناوبانگی تایم لەوبارەیەوە لەسەر بەرگی گۆڤارەكە نوسیبوی( سەرۆكە كاریزماكە چەپڵەی بۆ لێدەدرێت)

فۆكس نیوز لە سەردێڕی گەشتی بەرفراوانی هەوڵەكانیدا دەڵێت: ئەو پیاوەی جیهان بەڕێوەدەبات لەلایەن  كارمەندەكانیەوە سوكایەتی پێدەكرێت و قەشمەری پێدەكرێت و  وەك كەسێكی نامۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت

لەگەڵ ئەوەسدا ترەمپ چەندین جار لە تویتەر گاڵتەی بە كۆماریەكان دەكرد و دەیگوت ئاستی سیاسەتی كۆماریەكان هێندە كەمە كەسێك وەك نانسی بكەن بەسەرۆكی كۆنگێس  و ئەو كەسە نوێنەرایەتیان دەكات، ئاخر چۆن  خەڵكی ئەم وڵاتە  متمانەی پێكردوون و دەنگی پێداون كە كەسێكی وەك ئۆباما كە هاوشێوەی نانسی پیلۆسییە وڵات بەڕێوە بەرێت.

نانسی  ترەمپ دادگای دەكات
كاتێك دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبونەوەیان كرد و دواتریش لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیانكرد، هەندێك بەڵگە كە تا ئێستاش نازانرێت ڕاستە یاخود هەڵەیە، بڵاو بویەوە كە گوایە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە كە پێویستە  كارەكانی كورەكەی جۆ بایدن  لە ئۆكرانیا هەڵپسێرێت و هەروەها بەڵگە بداتە ترەمپ بۆ ئەوەی لە كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بەكاری بهێنێت دژی بایدن بۆ ئەوەی بایدن  نەتوانێت لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی باش بەدەست بهێنێت، وەترەمپ هەندێك كاری دیكەی كردبوو كە بە قسەی كۆماریەیەكان  دەستوری وڵاتەكەی شكاندووە.

نانسی پیلۆسی كەوتەخۆیی  و گەنگەشەی بابەتگەلێكی وەك لێپرسینەوە لە دۆناڵد ترەمپی خستە بەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات  لەگەڵ ئەوەش لەناو كۆنگرێس  پارتەكەی خۆی زۆرینەی دەنگی هەیە  بڕیاری لێپرسینەوەی لە سەرۆكی وڵاتەكەی ناردە بەردەم ئەنجومەنی سیناد ( بەڵام پرۆژەكە لە سیناد) سەركەتوو نەبوو .
كاتێك لە كۆنگرێس بڕیاری لێپرسینەوەی لە ترەمپ پەسەند كرد و چەكوشی یاسای كۆنگرێس بەكار هێنا وەك فۆكس نیوز نوسیویەتی ( بەشێوەیەكی زۆر هەراسانكارانە) چەكوشەكەی كێشا بە مێزەكەی بەردەمیدا ،وەك تۆڵەسەندنەوەیەك لەترەمپ ئەو كارەی ئەنجام دا.

ئەوە ترەمپی زۆر نیگەرانكرد، لە تویتەر وەڵامی نانسی دایەوە، وتی: نانسی كارێكی هەڵەدەكات و من هیچ هەڵەیەكم نەكردووە لە ڕاستیدا دەبێت  لێپرسینەوە لە نانسی بكرێت چونكە ئەو كاری هەڵەی كردووە و ناتوانێت كۆنگرێس بەڕێوە بەرێت .

ترەمپ تۆڵە لە نانسی دەكاتەوە
كاتێك دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، لە كۆنگرێس ئامادەبوەوە و گوتاری ساڵانەی خۆی پێشكەش بكات، بەدەموو چاوێكی توڕەوە چووە كۆنگرێسەوە و كاتێكیش  كۆپیی وتارەكەی  دایە دەستی  نانسی پیلۆسی ، نانسی دەستی برد بۆ ئەوەی  تەوقە لەگەڵ ترەمپ بكات، ئەوەش نانسی پیلۆسی زۆر تورەكرد میدیاكان و ئەندامانی كۆنگرێس و بەرپرسانی حكومەت ئەو كارەی ترەمپیان زۆر پێباش بوو.

ترەمپ بە توندی و بەباشی لەكاتی وتارەكەیدا دەركەوت،چونكە لەو شوێنەی كە نانسی پیلۆسی سوكایەتی بە ترەمپ كرد ، ترەمپ لەو شوێنەوە تۆڵەی لە نانسی كردەوە، بەڵام ئەم كارەی ترەمپ زۆری نەخایاند، چونكە  كاتێك دوای 80 خولەك ترەمپ وتارەكەی تەواو كرد، نانسی پیلۆسی كۆپی ئەو وتارەی  كە ترەمپ دابویە دەستی  بەبەرچاوی تەواوی ئەندامانی كۆنگرێسەوە دڕاندی، و نەیهێشت تەنها دوو كات ژمێر بەسەر  كارەكەی ترەمپدا تێپەڕێت  تۆڵەی لە ترەمپ كردەوە.
 هەر لەسەرەتاوە تاكو ئێستا ئاڵۆزیەكانی نێوان ترەمپ و نانسی پیلۆسی بەردەوامە و تادێت زیاتریش دەبێت، پێدەوچێت بگاتە ئاستێك كە داواكاری گشتی ئەمریكا سنورێك هەم بۆ تویتەكانی ترەمپ دابنێت هەمیش سنورێك بۆ كارەكانی نانسی پیلۆسی دابنێت.

هەرچەندە ئاڵۆزی و گرژیەكانی نێوان دیموكرات و كۆماریەكان بەدرێژای مێژویی ئەمریكا بەردەوام بووە و لەململانێدابوون، بەڵام لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ و نانسی پیلۆسی ململانێكان بۆ  ئاژاوە و دژایەتی گۆڕدراوە و پێدەچێت دۆخەكە بگات بە شكاندینی دەستور و ئاڵۆزیەكان زیاتر ببن.

نانسی دەستور پێشێل دەكات
بەپێی دەستوری ئەمریكا كاتێك سەرۆك دێتە ناو كۆنگرێسەوە دەبێت سەرۆكی كۆنگرێس بەشێوەیكی دەستوری ناوی سەرۆك ببات و بانگێستی بكات بۆ سەر مێزی سەرۆكایەتی و داوای لێبكات بە ئامادەبوونی تەواوی بەرپرسانی ئەمریكا وتارەكەی پێشكەش بكات.

 

بەڵام نانسی پیلۆسی ئەوەی نەكرد و چەند بنەمایەكی دەستوری وڵاتەكەی شكاند و بەتەواوەتی ترەمپی وەك سەرۆكی ئەمریكا نەناساند و هەروەها هیچ بایەخێكی بە ترەمپ نەدا ئەوەش واتە شكاندنی دەستوری ئەمریكا.