ڕاپۆرتی جیهانی

03:00 - 10/02/2020

براوەكانی ئۆسكار كێ بوون‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لە هەرە خەڵاتە مێژووییە گرنگەكانی جیهان بۆ بواری سینەما لە شاری لۆس ئەنجلوسی ئەمریكا ولە هۆڵە قەشەنگ و ڕازاوەكانی هۆڵیود بە ڕاخستنی فەرشی سور بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە دەستی پێكرد.

لەهەموو جیهانەوە سینەماكاران و ئەكتەر و كەسایەتیەكانی بواریی سینەما لەسەر فەرشی سور نمایشی جوانی و جەستە و تواناكانی خۆیان كرد و بە شێوەیەكی  سەرنج ڕاكێش وبەمیوزیك و ڕەنگی جیاواز هۆڵەكانی هۆڵیود ڕازێنرابونەوە.

هەرچەندە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین  هەڵە و كەم وكوڕی تێدابوو بەڵام وەك شارەزایانی سینەما دڵێن ئەمساڵ ئۆسكار بەبێ هەڵة بەڕێوەچوو ، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئۆسار زۆرترین  كاردانەوەی لەلای سینەماكاران و هونەرمەندان لێبكەوێتەوە.

براوەكانی ئۆسكار
لە رۆڵی باشترین وێنە لە فیلەمكاندا خەڵاتی باشترین وێنەی فیلم بەخشرایە فیلمی (    Parasite ) كە ئەم فیلەمە چەندین خەڵاتی دیكەی ئۆكاری بەدەست هێنا.

 هەر لە رێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتی ئۆسكاردا خەڵاتی باشترین  خانمە ئەكتەر لە ڕۆڵی سەرەكی لە فیلمەكاندا كە یەكێكی دیكەیە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار بەخشرایە رێنی زیلوێجەر -  Judy

خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو لە ڕۆڵی سەركیشدا كە یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار و بۆ ئەمساڵیش ئەم خەڵاتە بەخشرایە  هواکین فینێکس -  لە فیلمی Joker

 یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار بریتییە لە بەخشینی خەڵاتی باشترین خانم لە ڕۆڵی لاوەكیدا كە ئەمساڵ بەخشرایە  لۆرا دێرن -   لە فیلمی  Marriage Story
یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار بۆ ساڵی 2020 بریتیی بوو لە خەڵاتی باشترین ئەكتەری پیاو لە ڕۆڵی لاوەكیدا دا كە ئەم ساڵ بەخشرایە  براد پیت – لەفیلمی  Once Upon A Time in Hollywood

یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار بریتیە لە بەخشینی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر ئەمساڵ ئەم خەڵاتە بەخشرایە دەرهێنەری فیلمێكی كۆری بەخشرایە  Parasite- بۆنگ جون هو

یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار بریتیە لەخەڵاتی باشترین نمایشی ڕەسەن كە ساڵانە دەبەخشرێتە فیلمێك وبۆ ساڵی 2020 بەخشرایە  Parasite - بۆنگ جون هو

خەڵاتی باشترین نمایشی وەرگیراو وەك ساڵەكانی دیكە كە یەكێكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار ، بۆ ساڵی 2020 بەخشرایە تایکا وەیتیتی لە فیلمی  Jojo Rabbit

فیمی ئەنیمەیشن یەكێكی دیكەیە لە فیلمە دیاریكراوەكان بۆ خەڵاتی ئۆسكار و لە جیهاندا ئەنیمەیشن بینەری تایبەت و زۆری هەیە بۆ ساڵی 2020 بەخشرایە فیلمی ئەنی مەیشنی  Toy Story 4

باشترین دۆکیومێنتاری وەك یەكێكی دیكە لە بەشەكانی خەڵاتی ئۆسكار دانراوە و ئەم خەڵاتە بۆ ئەم ساڵ بەخشرایە فیكلی American Factory

باشترین فیلمی نێودەوڵەتی یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكارە و ئەم خەڵاتە بۆ ساڵی 2020 بەخشرایە فیلمی Parasite – کۆریای باشور

باشترین گۆرانیی رەسەن كە یەكێكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكا و لەساڵی 2020 دا ئەم خەڵاتە بەخشرایە فیلمی (I'm Gonna) Love Me Again - Rocketman (Elton John & Bernie Taupin)

یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار بۆ ساڵی 2020 بریتییە لە خەڵاتی باشترین میوزیک  و ئەساڵیش بەخشرایە Joker – هیلدور گوۆنادۆتیر

باشترین سینەماتۆگرافی كە بەشێكە لە خەڵاتی ئۆسكا ولە ساڵی 2020 ئەم خەڵاتە بەخشرایە  فیلمی
1917 – رۆجەر دیکینز

باشترین ئێفێکتی بینراو وەك یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار دیاریی كراوە و ئەم خەڵاتە بۆ ئەمساڵ بەخشرایە فیلمی
1917 – گویلاومی رۆچێرۆن

باشترین ئیدیتی فیلم وەك یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار دیاریی كراوە و لەساڵی 2020 ئەم خەڵاتە بەخشرایە
Ford v Ferrari – مایکڵ مکوسکەر و ئەندرو بەکلاند

باشترین ئیدیتی دەنگ یەكێكە لە خەڵاتە باش و بەنرخەكانی ئۆسكا و لە ساڵی 2020 دا خەڵاتەكە بەخشرایە
Ford v Ferrari – دۆناڵد سیڵڤێستەر
باشترین تێکەڵکردنی دەنگ وەك یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار دیاری كراوە و ئەمساڵ بەخشرایە فیلمی
1917 – مارک تایڵەر و ستیوارت ویڵسن

باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان یەكێكی دیكەیە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار و لەساڵس 2020 دا ئەم خەڵاتە بەخشرایە
Once Upon A Time in Hollywood – باربارا لینگ و نانسی هەی

باشترین دیزاینی جلوبەرگ وەك یەكێك دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار ئەمساڵ  ئەم خەڵاتە بەخشرایە فیلمی

Little Women – جاکێلین دوران

یەكێكی دیكە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار كە هەمیشەییە و بەردەوام دەدرێتە یلمەكان بریتیە لە خەڵاتی باشترین مەیكە و ستایلی قژ كە ئەمساڵ خەڵات باشترین مەیکەپ و ستایلی قژ بەخشرایە

Bombshell – کازو هیرۆ و ئان مۆرگن و ڤیڤیان بەیکەر

باشترین ئەکشنی کورتی ڕاستەوخۆ ئەوەش ئەكێكی دیكەیە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار و ئەمساڵ بەخشرایە فیلمی The Neighbors’ Window 

باشترین ئەنیمەیشنی کورت كە یەكێكی دیكەیە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار لەساڵی 2020 بەخشرایە فیلمی (  Hair Love

خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكۆمێنتاری كە یەكێكی دیكەیە لە خەڵاتەكانی ئۆسكار و ئەمساڵیش خەڵەتەكە بەخشرایە كورتە فیلمی دۆكۆمێنتاریی 
Learning to Skateboard in a Warzone (If You’re a girl)

باشترین دۆکیومێنتاریی کورت
Learning to Skateboard in a Warzone (If You’re a girl)