02:45 - 12/02/2020
چیرۆكی دروستكردنی تۆم و جێری
ئێستا دروست 80ساڵە فیلیمی ئەنیمەیشنی تۆم و جێری كاردەكات و لەماوەی ئەو ساڵانەی تەمەنیشیدا بە شێوازی ڕەش وسپی
و تا كوالیتی بەرزی شەش ڕەهەندی بەرهەمەكانی نیشانی جیهان داوە یەكێكە لە پر بینەرترین ئەفلامكارتۆنەی جیهانیەكان.
فیلم كارتۆنی تۆم جێری ئەنیمەیشنێكی
ئەمریكیە و لە ساڵی1940 لەلایەن دوو دەرهێنەری ئەمریكی ویلیام هانا و جۆزێف لاربیراوە
دروستكراوە، بیرۆكەی فیلم كارتۆنەكە شەر و ئاژاوەو ناكۆكیەكانی نێوان دوو ئاژەڵی
كۆمەڵایەتی دەكات كە بریتییە لە شەری مشك و پشیلە.
بیرۆكەی تۆم و جێری چۆن سەری هەڵدا
كاتێك كۆمپانیار (میترۆ گۆڵدن مایەر) كورتە ئەنیمەیشنی ( Puss Gets The Boot) بەرهەم هێنا لە ساڵی 1939 كە كورتە ئەنیمەیشنەكە باسی لە شەڕو توندوتیژی
نێوان مشك و پشیلەی دەكرد، هەرچەندە ئەو كاتە كۆمپانیاكە زۆر بە گرنگیەوە
نەیروانیە ئەو شاكارە هونەرییە كورتە ئەنیمەیشنە ، بەڵام ئەو كارە كاردانەوەیەكی
نێودەوڵەتی لێكەوتەوە و بینەرێكی بێشوماری پەیدا كرد.
هەتا ئەو كاتەش ئەم كورتە ئەنیمەیشنە هیچ بۆ كۆمپانیای میترۆ گۆڵدن مایەر گرنگ نەبوو ، ھەتا دوای
پێشکەشکردنی لە سینەما و ھەڵبژاردنی بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین کورتە فیلم،
لەوە بەدوواوە كۆمپانیاكە بەگرنگیەوە روانیە كارەكانی ولیامهانی و هاوڕێكەی.
لەدوای ئەوەی پاڵێورا بۆ خەڵاتی
ئۆسكار و دواتریش لە سینەماكاندا پەخشكرا ، بو بە پربینەرترین وێنەی جوڵاو كورتە
ئەنیمەیشن و پارەیەكی خەیاڵی بۆ كۆمپانیاكە و هەردوو دەرهێنەر ویلیام هانا و جۆزێف
لاربێراوە بەدەست هێناو سەركەوتنێكی گەورەیان لەسەر تۆمار كرد.
بۆچی ناونرا تۆم وجێری
لەسەرتادا وێنەجوڵاوی ( Puss Gets The Boot ) كە باسی لە
شەری قورسی پشیلە و مشكی دەكرد پشیلەكە
ناوی (كاسپەر) بوو مشكەش هیچ ناوێكی نەبوو دواتر و دوای ئەوەی بەڕێوبەری ستۆدیۆی (میترو گۆڵدن مایر) (فرید کویمبی) ھەستا بە تەرخانکردنی تەواوی
کۆمپانیاکە بۆ بەرھەم ھێنانی زیاتری تۆم و جێری کە دوای ئەوە بوو بە زنجیرە، وە
بەیارمەتی یەکێک لە نیگارکێشەکانی کە ناوی (جۆن کار) بوە ڕێکەوتن لەسەر ناوی تۆم و
جێری دوای ئەوەی پێشبڕکێیەک کرا لەناو ستۆدیۆ بۆ ھەڵبژاردنی ناوێک بۆی. و
لەپێشبرێككەدا ناوی تۆم و جێری بۆ فیلم
كارتۆنەكە دانرا.
مترو گۆڵدن مایر دادەخرێت
ئەو كۆمپانیایەی پشتیوانی دەرهێنەرانی فلامكارتۆنی تۆم و جێری دەكرد ، بەهۆی هەندێك هۆكاری
تایبەتی كۆمپانیاكەوە داخرا، ئەوە بوە كێشەیەكی گەورە بۆ ولیام هانا و لاربیرا چونكە كارەكانیان بۆ ماوەیك وەستاو نەیاندەتوانی
كاری وردتر بكەن، تا ئەوكاتەی بڕیاریاندا ستۆدیۆیەكی بچوك بۆ خۆیان دروست
بكەن كاریی تێدا بكەن.
تا ساڵێ 1957 هانا و باربیرا توانیان 114 كورتە
فیلم لە تۆم جێری پێك بهێنن كە هەموویان رووداوی رۆژانەی شەری نێوان مشك وپشیلەیەك
بوو لە ناو ماڵ دا.
تۆم و جێری لە ماوەی تەمەنیدا 13جار بۆ خەڵاتی
ئۆسكار پاڵێوراوە و 7 جار خەڵاتەكی بەدەست هێناوە.
تۆم لەسەرەتا ڕەنگی خۆڵەمێشی بوو و موو برزکاو بوو وەك پشیلەییەكی ئاسایی لەسەر چوار پەلەكەی ئەڕۆیشت، پاشان پەرەی سەند و ڕەنگی بوو بە شین
وە شوازی رۆشتنیشی لە چوار پەلیەوە گۆڕدرا بۆ دوو پەلی، بەڵام جێری ڕەنگی قاوەییەکی کراوەتری ھەبوو لە
پێشتر، ئەم شێوازی ڕەنگەش لەسەر تەلەفیزۆن
و سینەما شاشەكەی دەخنکاند.
تا ئەو كاتەی كە مترو گۆڵدن مایر سەرپەرشتی دەرهێنانی تۆم و جێری دەكرد
لەژێر دەستی ولیام هانی و لاربیریدا چیرۆكەكانیان زۆر توندوتیژی تێدابوو ، باسی لە
شەری دوژمنایەتی نێوان پشیلە و مشك دەكرد، بەڵام دواتر كاتێك (هانا و باربیری) بوون بە خاوەنی ستۆدیۆی خۆیان
ناوەڕۆكی تۆم وجێریان لە شەرو دوژمنایەتیەوە گۆڕی بۆ هاوڕێیەتی و دۆستایەتی ئەوەش
لەبەر ئەوەبوو كە شەروو ناخۆشی نەمێنێت و
منداڵان فێری شەرو ئاژاوە نەبن.
هەرچەندە هانا و باربیری لە
كۆمپانیا مترو گۆڵدن مایر نەمابوون و بەسەر بەخۆ كاریان دەكرد كۆمپانیاكە ویستی لە
دەرەوەی ئەو دوو دەر هێنەرە دەستبكات
بەكاریی پەخش و بەرهەمهێنانی تۆم و جێری ، بۆ ئەو مەبەستەش پەنای بردە بەر
دەرهێنەرێكی چیكی بەناوی ( گین دیتیچ) بەیارمەتی ئەم دەرهێنەرە 13 كورتەفیلمی
پێشكەش كرد دوای ئەوەش مترو گۆڵدن مایر
وازی لەو دەرهێنەرە هێنا هەرچەندە سەركەوتنێكی كەمی تۆمار كردبوو بەڵام وازی
لێهێنا و لەگەڵ دەرهێنەرێكی تر بە
ناوی چوك جۆنز كاری دەرهێنانی بۆ تۆم و
<ێری كرد
چوك جۆنس خۆی دەرهێنەرێكی باش بوو دەرهێنانی بۆ کەسایەتی (باگزبانی و
سیلڤستەر و تویتی)، بۆ بەرھەم ھێنانی ٣٤ کورتە فیلمی تۆم و جێری لە نێوان ساڵانی
(١٩٦٣-١٩٦٧) كردبوو،
تۆم و جێری ڕادەگیردرێت
سەرەڕای ئەوەی سەركەوتنێكی گەوری تۆمار كردبوو بەڵام لە ساڵی 1965 میدیا
ئەمریكیەكان بڕیاریاندا چیتر زنجیرەكانی تۆم و جێری پەخش نەكەن بەهۆی ئەوەی زۆربەی زنجیرەكانی تۆم و جێری تودو تیژیان
تێدابوو هاندانی زۆر تێدابوو بۆ دووژمنداریەتی لەنێوان منداڵاندا لەبەر ئەو
هۆكارەش بەشێكی زۆر لە زنجیرەكانی تۆم و جێری سڕێنرانەوە.
سەرەڕای ئەو هەموو گلەیانە تۆمەتبار كرابەوەی کە دەمارگیری تێدایە بەھۆی خزمەتکارە ڕەشەکەی
ناو فیلمەکە، وە شێوەی پاڵەوانەکان لەدوای ھەر ڕووداوێک، ئەمەش کۆمپانیا بەرھەم ھێنەر و ھەموو ئەو
کەسانەی گرتەوە کە بەشداربوون، كارەكانی بەتەواوەتی نزیك بوەوە لە لەناو بردن لەر
ئەوی هەم سوكایەتی تێدابوو هەم چینایەتی و جیلایەتی و دوژمنداریەتی تێدابوو.
تۆم و جێری دەردەكەوێتەوە
سەرەڕای رەخنە زۆرەكان لە تۆم و جێری بەڵام بینەرێكی زۆر زۆری هەبوو بۆیە كۆمپانیای گۆڵدن مایەر دووبارە
دەستی كردەوە بەبەرهەم هێنان و چەندین زنجیرەی نوێی بەستایل و ناوەرۆك و كارەكتەری
نوێوە بەرهەم هێنا لە ساڵی 1980
گۆڵدن مایەر سودی
بینی لە کەسایەتیە کۆنەکانی (میترو گۆڵدن مایر) وەک (دروبی و بارنی) کە تا ساڵی
١٩٨٢ بەردەوامبوو. جارێکیتر تۆم و جێری گەڕانەوە گۆڕەپانی ڕاونانە بەناوبانگەکەی
خۆیان لەمیانەی ئەو زنجیرانە
. (ھانا و
باربیرا) ئەمجارە سوربوون لەسەر ئەوەی ئەبێت تۆم و جێری لە واقیعەوە نزیک بێت، بە
جۆرێک کاتێک تۆم بیانۆ ئەژەنێ بەشێوەیەکی زۆر دروست ئەیژەنێ و ھیچ جوڵەیەکی
ھەڕەمەکی ناکات، وە میوزیک ژەن و ئاوازدانەر سەرپەرشتی جوڵەکانی ئەکرد.
پرۆفیشناڵ بوو پێشكەوتو سەركەوتو بو بوو بەیەكێك لە پربینەرترین و گەورەریت
كارتۆنی سەدەی نوێ و زۆرترین بینەر و زۆرترین كەسایەتیەكانی لە خۆی كۆكردەوە ئەوەش
بوە هۆی ئەوی زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت.
شێرپەنجە تۆم و جێری ڕاگرت
ئەو كاتەی كە هانا و باربیری لە لوتكەی بەرهەم هێنانی تۆم جێریدا بوون چەند
هاوڕێەكی كۆنی خۆیان لە كۆمپانیای میترۆ گۆڵدن مایەر هێنایە ناو كایەی بەرهم هێنانی تۆم جێریەوە و زنجیرەی
نوێیان دەرکرد کە تێیدا نەوەکانی تۆم و جێری دەرکەوتن، ھەروەھا توانیان ساڵی ١٩٩٢
درێژترین فیلمی خۆیان بەرھەم بێنن.
لە ٢٠٠١ ولیام ھانا لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەھۆی شێرپەنجەوە مرد ئەوەش
كاریگەریەكی گەورەی لەسەر تۆم و جێریەوە
هەبوو ، بۆ ئەوەی فیلم كارتۆنی تۆم و جێری نەوەستێت جۆزێف بابیرا لە ساڵی 2005 گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای وارنەر
برازەرس بەست بۆ ئەوەی درێژە بەبەرهەم
هێنانی تۆم و جێری بدەن. دوای ساڵێك لە بەگرێبەستەكە جۆزێف بابیرا لە
تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوای كرد لە و
كاتەشەوە تاكو ئێستا تۆم جێری خزمەت بە مرۆڤایەتی و منداڵانن دەكات جیاواز لەوەی كە بۆ منداڵانە تا ئێستاش
گەورەكان سەیری ئەم فیلم كارتۆنە دەكەن.