ڕاپۆرتی جیهانی

01:29 - 17/02/2020

ئەمریكا هێزێكی نوێ دروست دەكات‌

كوردستان ئەحمەد

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وەك یەكێكی دیكە لە پڕۆژەكانی بواری سوپای وڵاتەكەی بڕیاری دروستكردنی هێزی شەشەمی دا  كە بریتییە لە هێزێكی رێكخراوی ڕاهێنراوی سیتماتیكی سەر بە سوپا لە بۆشای ئاسماندا كاردەكات و  بەم نزیكانەش چەند یەكەیەك لە سوپاكە لە بۆشای ئاسماندا جێگیر دەكرێن، كە چەندین ئەركیان لەسەر شانە.

هێزی شەشەم چییە؟
سوپای ئەمریكا پێك دێت لە پێنج بەش كە ئەوانیش بریتین لە سوپا، هێزی دەریاوانی، هێزەکانی مارینز، هێزی ئاسمانی لەگەڵ هێزی پاسەوانی کەنارەکان، كە هەموویان سەر بەسوپای ئەمریكان و هەر بەشێكیش ئەركی خۆی بە جێبەجێ دەكات،بەپێی هەواڵێكی پێگەی فەرمی سوپا، ئەمریكا بەفەرمی هێزی شەشەم كە بریتییە لە هێزی بۆشایی ئاسمان دروست كردووە.

حکومەتی فیدڕالی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی دەستی کرد بە دروستکردنی هێزێکی سەربازی ئەمەریکی نوێ بەناوی هێزی بۆشایی ئاسمان UnitedStates.Space.Force،

دروستكردنی ئەو هێزە لە لایەن ئەمریكاوە بۆ بۆشای ئاسمان كارێكی نوێی سەربازیە و ئەمەریکا یەکەم ووڵاتە هێزێکی لەم جۆر و شێوەیەی هەبێت، كە كاریی سەرەكی سوپاكە لە دەرەوەی زەوی دەبێت و لە بۆشای ئاسمان سەرقاڵی راپەراندنی كارەكانی خۆیی دەبێت.

ئەركەكانی هێزی شەشەم چییە؟

ئەم هێزە ئاسمانییە ئەركی پاراستنی هەموو کەشتیە ئاسمانی و سەتەلایتەکانی ئەمەریکا لە بۆشایی ئاسمان بە تایبەتی لەکاتی بەدیکردنی هەر مەترسیەک یان ڕوودانی شەڕێکی ئاسمانی لەگەڵ ووڵاتە نەیارەکان وەکو چین یان ڕووسیا.

هەروەها چاودێریی وردی جومجۆڵی مانگی دەستكرد و كەشتییە ئاسمانیەكانی دیكەی وڵاتانی دیكە گەر بیانەوێت لە ناوچەی رێگەپێدراوی خۆیان بچنە دەرەوە و ناوچەی دیكە ئاراستە بگرن و بچنە دەرەوەی كایەی مەیدانی خۆیان.

هەروەها لە داهاتوودا بنكەیەكی سەربازی ئاسیمانی گەورە دەبێت بۆ ئەوەی بەوردی چاودێریی ئەو گۆرانكارییە ریشەییانە بكات كە لە ئاسماندا روودەدەن و مەترسی بۆ سەر ئەمریكا یان هەر دۆستێكی تری خۆی هەبێت، وە ئەم هێزە لە رویی مەشقی سەربازی و كارەكانیەوە لە ئاسمان دەمێنێتەوە و هەموو راهێنانەكانیش لە ئاسمان ئەنجام دەدات.

یەكێكی دیكە لە ئەركەكانی ئەم سوپایە بریتییە لە  پاککردنەوەی بۆشایی ئاسمانی دەوری گۆی زەوی لەو پارچانەی کە بەرهەمی گەشتە ئاسمانیەکان بوون یان لەکارکەوتوونو لە بۆشای ئاسمان ماونەتەوە و كارەساتی ژینگەییان دروست كردووە.

ئەم سوپایە ئەركێكی دیكەی لە بۆشای ئاسمان هەیە كە  ڕێکخستنی کاری ئەو کۆمپانیا و لایەنە تایبەتیانەی کە دەیانەوێت لەمەودوا کار و پرۆگرام لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێ بکەن و رێكخستنی تەكنیكی  لە ئاسمان ئەنجام بدەن.

یەكێكی دیكە لە ئەركەكانی ئەم سوپایە بریتیە لە  خۆئامادەکردن بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و هەڕەشەیەک کە لە بۆشایی ئاسمانەوە بەرەو گۆی زەوی بێت، ئەگەر ئەو هەڕەشە و مەترسیانە بریتی بن لە کلکدارەکان یان هەسارۆکە مەترسیدارەکان کە بەرەو ڕووی زەوی دێن، یان هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی تر بۆ سەر گۆی...

بەپێی هەندێک زانیاری و لێکدانەوەی ڕۆژنامەوانی لە ئەمەریکا، هەردوو ووڵاتی ڕووسیا و چین خاوەنی پرۆگرامی پەرەپێدانی هەندێک چەکن کە دەتوانن لە کاتی جەنگدا زیان بەو سەتەلایت و کەشتیە ئاسمانیە ئەمەریکیانە بگەیەنن کە بە دەوری گۆی زەویدا دەخولێنەوە، لەبەر ئەوە ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا بە پلەی یەکەم بۆ خۆ ئامادەکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسیە دادەنرێت

بوجەی هێزی شەشەم چەندە؟
سوپای ئەمریكا یەكەمین و گەورەترین سوپای جیهانە و بودجەكەشی زیاتر لە 630ملیار دۆلارە و بۆ سوپای شەشەمیش كە بریتییە لە هێزی نیزمامی سەربازی ئاسمانی ئەمریكا بودجەی ساڵانەكەشی 15،4 ملیار دۆلارە كە ئەو برەش دەكاتە نزیكەی %60ی بودجەی ساڵانەی دەزگای ناسا.

هەندێك زانیاری دەربارەی سوپای ئەمریكا
ئەمریكا خاوەنی بەهێزترین سوپایە لەسەر ئاستی جیهان، تێچوی ساڵانەی (631 ملیار دۆلار)ە، كە بڕی (156 ملیار دۆلار)ی بۆ هێزەكانی دەرەوە خەرج دەكرێت، بنكەی سەربازی لە 800 وڵاتی جیهان هەیە

سوپای كاركەری ئەمەریكا لە ملیۆنێك‌و 868 هەزار‌و 428 سەرباز پێكدێت، بێجگە لەوەش سوپای ئەمەریكا خاوەنی هێزێكی یەدەكە، كە ژمارەیان 848 هەزار سەربازی مەشقپێكراوە‌و بۆ حاڵەتی لەناكاو نائاسایی سودی لێ‌ وەردەگیرێت، واتە كۆی ژمارەی هێزەكانی ئەمەریكا بریتیە لەزیاتر لە دو ملیۆن‌و 716 هەزار سەرباز.