ڕاپۆرتی جیهانی

10:53 - 24/02/2020

ئیدلیب چی لێدێت؟‌

كوردستان ئەحمەد

تادێت دۆخی ئیدلیب و ئاڵۆزی نێوخۆی و نێودەوڵەتیەكانی سوریا و پرسی ئیدلیب زیاتر پەرەدەسەنێت، و گرژیەكانی نێوان ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیوب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بەهۆی هێرشەكانی ئەو وڵاتەوە و بۆسەر شاریی ئیدلیب روو لە زیاد بوون دەكات.

لە ئێستدا هێزێكی زۆری توركیا ، لە سەرسنور ولە ناوچەكانی ئیدلیبن ئامادەن بۆ ئەوەی بچنە ناو ئەو شارەوە  بەڵام چاوەڕێی فەرمانی سوپا سالار دەكەن بۆ ئەوەی بچنە ناو توركیاوە، ئەوە لەكاتێكدایە چەندین هێزی چەكداریی دیكە كە لەسوریادا كاردەكەن  هاوپیشە و مرتەزەقەی  توركیان هێرشیان بۆ سەر ئیدلیب دەست پێكردوە و كوشتاری خۆیان دەكەن.

لەلایەكی تریشەوە هێزەكانی بەشار ئەسەد لە دەوروبەری ئەو شارەو لە ناوەی شارەكەوە ئامادەكارییان بۆ رووبەرووبونەوەی سوپای ترویكا و چەكدارەكانی مورتەزەقەی توركیا ئامادە كردووە و بەپێی زانیاریەكانیش  چەندین پێكدادان لە نێوانیاندا روویداوە و چەندین چەكدار و سەرباز لە هەردوولا كوژراون.

لەلایەكی تریشەوە روسیا رایگەیاندووە كە رێگە نادات توركیا بچێتە ناو شاریی ئیدلیبەوە و سوپای وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هەر رووبەرووبونەوەیەكی سوپای توركیا و چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە ، پێشتریش ڤلادمێر پۆتین رایگەیاندبوو كە ئیدلیب شارێكی سوریە و بۆ ئەسەد دەمێنێتەوە قبوڵی هیچ هێرشێكی ئەو وڵاتە بۆسەر ئەو شارە ناكەن و بەتوندی وەڵامی توركیا دەدەنەوە.

ئێستا بە بۆنەی ئیدلیبەوە دۆخی پەیوەندیەكانی نێوان روسیا و توركیا یان رونتر بڵێن دۆخی پەیوەندیەكانی نێوان رەجەب تەیوب ئەردۆغان و  ڤلادمێر پۆتین بە هۆی دۆخی ئیدلیبەوە زۆر خراپە و پۆتین ئامادە نییە لەسەر ئیدلیب لە پێناو هیچ شتێكدا سازش بكات و قبوڵی دەستدرێژی توركیا بۆ سەر ئدلیب بكات و توركیاش بەبێ هیچ سڵكردنەوەیەك هەرچەندە چەندین سەربازی كورژراوە بەڵام بەرەو ئیدلیب ملی رێگی گرتووە، كە زۆرێك لە شیكەرەوەكان دەڵێن ئەوە ئایندەی  ئەردۆغان بەرەو لەق بوون دەبات و وێران دەبێت.

لەلایەكی تریشەوە ئەمریكا توركیای ئاگادار كردوەتەوە كە نایەوێت هیچ هێرشێك بكاتە سەر سوریاو پێویستە هێزەكانی لە سونورەكانی ئیدلیب دروبخاتەوە و هێرش نەكاتە سەر ئەو شارە ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەمریكا و خودی دۆناڵد ترەمپیش نایەوێت توركیا لە سوریا هێندە قورسایی هەبێت بە تایبەتی لە شاری ئیدلیب، هەر بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار جێمس جێفری نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كارووباری شەری داعش و رۆژهەڵاتی ناوەراست  لەگەڵ رەجەب تەیوب ئەردۆغان و بەرپرسانی بالای توركیا قسەی كردووە و باس لەوە كراوە كە نابێت ئەو كۆمەڵكوژی و كوشتنەی لە سوریا هەبووە لە ئیدلیبیش هەبێت و ئیدلیب بۆ ئەردۆغان نییە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئیسرائیلیش نایەوێت سوپای توركیا لە ئیدلیب بمێنێتەوە و ئەو چەكدارانەش كە هێرشیان كردوەتە ئیدلیبەوە ئەگەر بچنە ئەو شارە ئەوە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بۆردومانیان دەكات چونكە دەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی قەومی ئیسرائیل لەبەر ئەوە ئیسرائیل رێگەنادات هیچ نائارامیەك بۆ سەر تەل ئەڤیڤ دروست ببێت.

بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكاریەكی تەواوی كردووە و پێدەچێت هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەو گرووپ و چەكدارانە بكات كە دەیانەوێت بچنە ناو شاری ئیدلیبەوەو مەترسی دروست بكەن لەسەر هەر بەرژەوەندیەكی ئەو وڵاتە.

لەلایەكی تریشەوە نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند: ئێستا دۆخی مرۆی لە ناو ئیدلیب زۆر خراپە و بە دەیان ملیۆن كەس لەو شارە بێنان و ئاوە و بەنزیكەی 10 ملیۆن منداڵیش بەهۆی بێ خۆراكیەوە وشك بونەتەوە و ئەگەری كارەساتێكی مرۆیی هەیە، وتیشی ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات كارەساتی زۆر گەورە لە ناو ئیدلیب بەهۆی شەرەوە دروست دەبێت و بەرپێگرتنی ئاسان نابێت.

دۆخەكە دەتەقێتەوە

بەنزیكەی هێزی  هەموو جیهان لە ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی ئەگەر هەر گۆرانكاریەك لە ئیدلیب رووبدات ئەوانیش پێگەیان تێدا هەبێت و هەریەكە و بەدوای بەشی خۆیدا دەگەرێت لە سوریا  بەتایبەت لە ئیدلیب ، دەیانەوێت لەو پارچە نەرمە گۆشتەی سوریا كە  بە سەنەد موڵكی ئیدلیبیەكانە بەشی خۆیان بپچڕێنن و هەركەسیش سەرئێشەیان بۆ دروست بكات، خەڵكو دانیشتوانی ئیدلیب وەك گای قوربانی لە بەردەمیاندا سەرببڕن و كارەساتێكی گەورە دروست بكەن.

ئدلیب سەرۆی ئەدۆغان دەخوات

لە و دۆخەی ئێستا لە ئیدلیبدا دروست بووە، هەرچەندە تەواوی هێزەكانی دونیا دژی یەكترین لە سوریاو هەریەكە دەیەوێت خۆی حاكمی رەوای ئەو شارەبێت و ئەوی تری قبوڵ نییە، بەڵام هەموو هێزەكان كۆكن لەسەر ئەوەی رەجەب تەیوب ئەردۆغان سوپاكەی بۆیان نییە بچنە ناو ئیدلیبەوە و توركیا هیچ مافێكی بەو شارەوە نییە و هێڵی سوریە، بەڵام ئەردۆغانیش هەر بەرەو ئیدلیب هەنگاو دەنێت، ئەوەش وادەكات كە ئیدلیب سنورێك بۆ هەرەشەكانی توركیاو سەرۆكەكەی لە سوریا و جیهاندا دابنێت.