ڕاپۆرتی جیهانی

02:59 - 27/02/2020

ترەمپ چی كرد لە هندستان؟‌

كوردستان ئەحمەد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و هاوسەر و زاوا و كچەكەی بەسەردانێكی 36 كاتژمێری لە هندستان بوون، ئەوەش یەكەمین سەردانی سەرۆكێكی ئەمریكایە بۆ وڵاتێكی ئاسیا كە هێندەی پێبچێت و بە درێژایی مێژووی سەرۆكایەتیەكانی ئەمریكا هیچ سەرۆكێك سەردانی هندستانی نەكردووە كە هێندە بمێنێتەوەو بە گرنگییەوە باسی هندستان بكات.

هەرچەندە هندستان رایگەیاندبوو: كە ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ ئەوەی پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ بكەن ، بەڵام چەند رۆژ پێش سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە سارا ستاندێرس وتی: بەهۆی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و دۆستایەتی هندستان لەگەڵ ئێراندا واشنتن بریاریی داوە سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام دوای گەرانەوەی بۆ واشنتن دەركەوت ئەوە تەنها بۆ پاراستنی ئاسایشی سەردانەكەی ترەمپ بووە و بێگومان ترەمپ لە كاتی خۆیدا لە هندستان بوو.

پێشوازیەكی گەرم لە ترەمپ دەكرێت

كاتێك دۆناڵد ترەمپ و خێزانەكەی گەیشتنە هیندستان پێشوازییەکی گەورە یان لێکرا و لە گەورەترین یاریگەی کریکێتی جیهان بە ئامادەبوونی 100 هەزار کەس لەگەڵ نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان گوتارێکیان پێشکەشکرد و چەندین بابەتی گرنگیان باس كرد..

ئەوە لەكاتێكدایە كاتێك ترەمپ و خێزانەكەی سەردانی  ئەحمەد ئابادی كرد لە شەقامەکانی ئەو شارە نزیکەی 30 هەزار کەس بە گوڵەوە چاوەڕێیان دەکرد و 12 هەزار پۆلیس چاودێریی دۆخەکەیان دەکرد، بەیەكێك لە گەورەترین سەردانەكەیانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ وڵاتێكی وەك هندستان دەژمێردرێت.

نارێندرا مۆدی ترەمپ بەخێربێیت

كاتێك لە یاریگای نیشتیمانی کریکێتی  بوون  نارێندرا مۆدی سەرۆك وەزیران وتارێكی پێشكەش كردوو ڕایگەیاند: ئێستا هندستان باوەشی بۆ گەورەترین سەرۆكی جیهان كردوەتەوە و دەمانەوێت لێرەوە رایبگەیەنێین ئێمەی هندی كە نەوەی  غاندین ئامادەین پێشوازی لە ئاشتی و جیهان بكەین و دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو جیهان رابكێشین. ئەوەتا ئەمرۆ پێشوازۆی لە گەورەترین  و بەهێزترین سەرۆكی جیهان وخێزانەكەی دەكەینة بەرێز ترەمپ بەخێربێیت بۆ هندستان ،نیشتیمانی جیاوازی و جوانیەكان، ئێمە دەمانەوێت لێرەوە جیهان وەك بانگێشتی وڵاتەكەمان بكەین وئاشتی و خۆشەویستی بڵاو بكەینەوە.

وتیشی ئێمە و ئەمریكا دوو دۆستی نزیكی یەكترین ، من كاتێك لە واشنتن بووم، بە سەرۆك ترەمپم وت وەرە بۆ وڵاتەكەمان و جوانیەكانی ئێمە ببینە  كە چۆن توانیومانە بەو هەموو مرۆڤە جیاوازانەوە هەموو شتێك بەرێكو پێكیی دابنێین و وڵاتێكی جوان ئامادەبكەین بۆ هەموو كەسێك.

ترەمپ نارێندرا مۆدی پاڵەوانە
هەر لەو یاریگایەدا دۆناڵد ترەمپ وتارێكی پێشكەش كردوو باسی لە گەلی هندستان و دڵخۆشیی خۆیی كرد كە سەردانی  ئەو ڵاتەی كردووەو وتی: من زۆر دڵخۆشم كە لەگەڵ خانمی یەكەمی ئەمریكا و خێزانەكەم لە یەكێك لە وڵاتە پڕ جیاوازی و جوانەكانی جیهاندام و ئێستا ئەوەی من دەیبینم پێماندەڵێت كە پاڵەوانێك هەیە كە نەوەی غاندییە ئەویش نارێندرا مۆدییە و توانیویەتی بەبێ جیاوازی وڵاتەكەی بەهێز بكات و بیپارێێت.

ترەمپ وتیشی: لێرەوە پێتان دەڵێم: ئەمریكا باوەشی بۆ ملیۆنان هندی كردوەتەوە و لە نیشتیمانەكەی ئێمەش وەك هندی دەژین و خزمەت دەكەن ئەوان نیشتیمانەكەی خۆیان خۆشدە،ێت و خوا گەلەكەی غاندی بپارێزێت، گەلێكی زینوو بەهێزن.

ئێوە پێكەوە بەیەكسانی دەژین خاوەنی تاج محەلن ، ئاینی جیاواز و پێكهاتەی جیاوازتان هەیە بەڵام ئێوە لەسەروو هەموو شتێكەوە ئێوە هندین ئەوەش گرنگترین خاڵی ئەم وڵاتەیەو ئێوە توانیوتانە بەبەهێزی بژین.

ترەمپ دەچێتە تاج محەل
كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەردانی هندستانی كرد و لەووتارەكەیدا رایگەیاند من سبەینێ سەردانی تاج محەل دەكەم چونكە دەمەوێت ئەو شتە نامۆ و جوانەی كە نەم بینیوە بیبینمم.

لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا لەگەڵ مێلانیا ترەمپی هاوسەریی چوونە مۆنۆمێنتی تاج مەحەل، لەوێشدا زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار خەرجکرابوو بۆ گەورەکردنی شەقامەکان و گۆڕینی ئاوی رووبارەکان لەپێناو کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی ناوچەکە بۆ ئەوەی ترەمپ بێزار نەكەن و بتوانێت گەشتێكی خۆش لە تاج محەل بكەن.

خەرجی سەردانەكەی ترەمپ بۆ هند
یەكێك لە دەستورەكانی ترەمپ ئەوەیە كە سەردانی هەر وڵاتێكی بكات و بیەوێت بمێنێتەوە دەبێت ئەو وڵاتە خەرجی و مەسرەفی سەردانەكە بگرێتە ئەستۆو ترەمپ یەك دۆلارییش سەرفناكات، بۆ نمونە كاتێ: لەگەڵ سەرۆكی كۆریایی باكوردا كۆبوەوە لە سەنگاپورا ، ئامادە نەبوو پارەس سەردانەكە سەرفبكات و بەم شێوەیەش سەنگافورا خۆی ناچار بووپارەكە خەرج بكات.

كاتێكیش سەردانی هندستانی كرد، دەوڵەتی هندستان هەموو پارەی گەشتەكە هندستان دابینی كردو كە كۆی گشتی پارەكە  زیاتر بوو لە 18 ملیۆن دۆلار و ئەوەش یەكێك بوو لە قورسترین فشاریی ئابوریی بۆ سەر هندستان چونكە لە ئێستادا ئەو وڵاتە وەك هەموو وڵاتەكانی دیكە لە كێشە و قەیرانی دراییدایە.

تەنها بۆ ئامادەبوونی 100 هەزار كەس لە گەورەترین یاریگای ئەو وڵاتەدا  ئەو گوتارە تەنها سێ كاتژمێریی خایاند  بوو، بەڵام 11 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکرابوو بۆ ئەوەی بەسەركەوتووی بتوانێت وتارەكەی پێشەكەش بكرێت و تەواوی ئەو شوێنەی كە ستەیجی وتارەكەی ترەمپی تێدا پێشكەش دەكرا، بە شوشەی گولەنەبری  سازكرابوو وە ئاستی ئاسایش بۆ ئاستی شەش بەرزكرابوەوە.

هەروەها بۆ رازاندنەوەی گوڵ و باخچە و پاككردنەوەی ئاوو ناوچەكانی دەوری تاج محەل 4 ملیۆن دۆلار خەرجكرابوو  ئەوەش یەكێكە لەو پارانەی كە تا ێستا لەو شوێنە خەرجنەكراوە، هەروەها 840 هەزار دۆلار بۆ بەشێک لە شەقامەکان دابینکرابوو بۆ دروستکردنی دیواری گەورە و شاردنەوەی دیمەنە ناشرینەکانی شارەکە بشاردێرتەوە و كەس نەیزانی .

ئەوە لەكاتێكدایە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سەردانەکەی ترەمپ لەکاتێکدایەكە لە ملیارێك و 339 ملیۆن دانیشتواندا  200 ملیۆنی کەس لە دانیشتووانی هیندستان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و هیندستان لەڕووی داهاتی ساڵانەی تاک لە ساڵی 2019 لە پلەی 119ـیەم بوو لەسەر ئاستی جیهان.

لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا هندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی كە نزیك دەبێتەوە لە ئابوریەكی بەهێز و بەدوای رێگەچارەیی زیندووكردنەوەی وڵاتەكەیدا دەگەرێت لە ریزی وڵاتە پێشكەوتوەكاندا.

خۆپیشاندان دژی ترەمپ
بەبۆنەی سەردانەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هندستان ژمارەیەك خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاكانی هندستان دژی ئەو سەردانە بەرێوە چوو، خۆپیشاندەران داوای ئەوەیاندەكرد كە پێویست ناكات تەنها بۆ سەردانیكردنی ترەمپ ئەو پارە زۆرە سەرفبكرێت لە كاتێكداژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئەو وڵاتە لە برسان سەردەنێتەوە.
نارێندرا مۆدی ترەمپ دەخەڵەتێنێت
 بۆ ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ناشرینیەكانی هندستان نەبینێت ، پارەیەكی خەیاڵی خەرجكرابوو بۆ ئەوەی ناوچە فەقیرنشینەكان بشاردێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دیوارێكی گەورە دورست كراوە لە چەند شوێنێك كە ناوچە پیش و هەژار نشینەكان  بشارێتەوە، لەلایەكی تریشەوە پارەیەكی زۆر بۆ ئاسایشی پاراستنی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ترەمپ دابین كرابوو.

لەگەڵ ئەوەشدا  رێگەیان نەدا ترەمپ سەردانی چەند شارێكی دیكەی ئەو وڵاتە بكات بۆ ئەوەی نارشرینی و پیسی و هەژارنشینەكانی ئەو وڵاتە نەبینێت و وەك نیشتیمانێكی جوان سەییری ئەو وڵاتە بكات.