ڕاپۆرتی جیهانی

10:21 - 04/03/2020

ئەمریكا و كۆرۆنا‌

كوردستان ئەحمەد

ئێستا یەكێك لەو وڵاتانەی كە گومانی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا دەكرێت بە زیاتر گەشە بكات و چەندین ناوچەی بگرێتەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە، ئەوە لەكاتێكدایە ئێستا ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە لە ئەمریكا لە چاو وڵاتەكانی دیكەی دونیا كەمترە، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە و كارە لە پێشینەكان گومانی ئەوە دروست دەكەن كە كۆرۆنا وەك چین و ڵاتەكانی دیكە مەترسی گەورەشی بۆ سەر ئەمریكا دروست كردووە.

پێشبینیەكانی ئەمریكا بۆ كۆرۆنا
یەكێك لە ناوەندە گرنگە ستراتیژیەكانی ئەمریكا بۆ توێژینەوە پزیشكیەكان باس لەوە دەكات  بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەوان كردوویانە  ماوەی شەش مانگ پێویستە بۆ ئەوەی ئەمریكا بتوانێت دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە و جاریی سەركەوتنیان بەسەر ئەو زایرۆسەدا رابگەیەننو كۆتایی پێبهێنن.

ترەمپ لە بارەی كۆرۆناوە چی دەڵێت؟
هەر لەسەرەتای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكەوە لە چین و دواتر تەشەنە سەندنی بۆ چەند وڵاتێكی دیكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: ئەوان لە مەترسی ڤایرۆسەكە تێگەیشتوون، دەزانن كە ڤایرۆسەكە بە هۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە لەناو دەچێـت و پێدەچێت ئەگەر بگاتە ناوچە گەرمەكان یاخود بچینە وەرزی گەرماوە  بێگومان ڤایرۆسەكە لەناو دەچێت، لەبەر ئەوەی ئەم ڤایرۆسە لە پلەی گەرمای 20 پلەدا توانای گەشەی نامێنێت.

 كۆرۆنا هەموو جیهان دەگرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە بارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەڵێن:  پێدەچێت کۆڤید-19 بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەیەوە لە ماوەی 30 رۆژی داهاتوودا هەموو جیهان بگرێتەوە و ببێتە قەیرانێکی جیهانی، وماوەیەكی زۆریشی دەوێت تا  بەتەواوەتی كۆنترۆڵ دەكرێت.

بەڵام پێدەچیت بگاتە بەشێك لەو وڵاتانەی چین ئەو ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەراست گەشە نەكات و بەهێز نەبێت وە هەروەها نەتوانێت درێژە بەسوری ژیانی دووگیانی خۆیی بدات لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرما لەو ناوچانە بەرزن و بەرگری لەشی مرۆڤی ناوچە گەرمەكانیش زیاتر.

لە ئەمریكا كۆرۆنا كۆنترۆڵ كراوە
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ و بەشێكی دیكە لە سەركردەكانی ئەمریكا باس لەوە دەكەن كە ئەمریكا توانیویەتی كۆنترۆڵی تەواوەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات و سەركەوتوبوە لەوەی كە مەترسییەكە بەسەر ئەواندا زاڵ نەبووە، بەڵام لەلایەكی ترەوە ناوەندە ئەكادیمی و دامەزراوە نیشتیمانیەكانی ئەمریكا خۆیان بۆ حاڵەتی زۆر كتوپرو گەورە ئامادەكردووە، كە پێدەچێت كارەساتێكی مرۆیی لەو وڵاتە دروست بكات.

ناوەندی نیشتمانیی هەواڵگریی پزیشکیی ئەمریکی، هۆشداریدەدات لە زاڵبوونی کۆرۆنا بەسەر گۆی زەویدا. ناوەندەکە مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گەیاندە بەرزترین ئاست و پێدەچێت لە تەواوی جیهان كۆنترۆڵ نەكرێت و بچێتە خاكی تەواوی وڵاتانی دونیاوە كە ئەگەر بچێتە ئە وڵاتانەی كە توانای بەهێزیان نییە بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو كارەساتە بێگومان كێشەی گەورە دروست دەكات.

پنتاگۆن باسی كۆرۆنا دەكات

بەرپرسانی باڵای  پێنتاگۆن لە بارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەڵێن: ئەوان ترسیان لە کاریگەریی  بڵاو بونەوەی کۆرۆنا نییە، بەڵك و ترسی ئەوان  لەوەیە بەهۆی گەڕانەوەی توشبووان لە دەرەوەی وڵاتەوە کۆرۆنا لە ئەمریکا بڵاوبێتەوە و ژمارەیەكی زۆر تر لە وڵاتەكەیان توش بكات.

توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا
تاوەکو رۆژی چوار شەممە 4   ی ئاداری 2019، زیاتر لە 93 هەزار کەس لەسەرئاستی جیهان تووشی کۆرۆنا بوون، سێ هەزار و 123 کەس گیانیان لەدەستداوە، 48 هەزار و 240 کەسیش چاکبوونەتە.

ترەمپ پارە بۆ كۆرۆنا دەدات
هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ كاتێك بوو بەسەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند: ئەو ئامادە نییە هیچ موچەیەك وەرگرێت و تەنها یەك دۆلار وەك موچەی مانگانە وەردەگرێت، بەڵام سکرتێری میدیایی کۆشکی سپی دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا مووچەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین دەكات و دەیەوێت رووبەرووی ئەو روداوە ترسناكە ببێتەوە.

ستیفانی گریشمان، لە توریت دەڵێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پابەندە بە بەخشینی مووچەکەی و بۆ رێزگرتن لەو بەڵێنە و زیاتر پاراستنی گەلی ئەمریکا مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2019ی دەبەخشێ بە وەزارەتی تەندروستی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانیان لە رووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا"و بری ئەو پارەیەش سەد هەزار دۆلارە.

ئاماری توشبوانی كرۆنا لە ئەمریكا
لە ویلایەتە یەكدرتوەكانی ئەمریكا  تاوەکو ئێستا نۆ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون زیاتر لە 100 کەس دەبن و ئەو ژمارەیەش تا دێت زیاتر دەكات  و حكومەتیش دەڵێت: لە ئاتس بالادا سیستمان بۆ رووبەرووبونەوە داناوە.

دژە كۆرۆنا لای ئەمریكایە
بەرپرسانی باڵایی ئەمریكا دەڵێن: ئەوان توانیویانە دەرمانێكی باش و نزیك لە دژە كۆرۆنا بدۆزنەوە و لە هاوینی ئەمساڵدا  و تادەگەنە وەرزی سەرمای ساڵی داهاتوو ئەوا  ئەنتی ڤایرۆسەكە دەدەنە توشبوانی ڤایرۆسەكە.

لەو بارەیەوە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: لە هاوین یان پاییزی داهاتوو دەرمانی کەمکردنەوەی ئازاری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست دەبێت و لە شەش هەفتەی داهاتووش دەرمانێکی نوێی ڤایرۆسەکە تاقیدەکەنەوە.

پێنس دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا قسەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان کردووە، پێیان گوتوون، رەنگە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو پێکوتەی ڤایرۆسەکە بەردەست بێت.

پێنس دەڵێت، لەم هاوینە یان پاییز دەدرێتە تووشبووانی ڤایرۆسەکە، ئەوەش یەکەمین جارە باس لە دۆزینەوەی دەرمان بکرێت و هیوا بدرێت بۆ بوونی پێکوتەی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ دەرمانێکی ئەو ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە کە لە زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە .

پێدەچێت ئەمریكا لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا هاوبەشی  سەدان وڵاتی جیهان بكات بە دەرمانی دژە كۆرۆنا و رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببنەوە ئەوە سەرەرای ئەوەی كە چەندین گومان لەسەر ژمارەی توشبوان و ئاماریی توشبوان بە ڤایرۆسەكە لە جیهاندا هەیە و باسی لێوە ناكرێت