ڕاپۆرتی جیهانی

11:26 - 08/03/2020

پلانی نوێی ئۆپیك چییە؟‌

كوردستان ئەحمەد

رێكخراوی جیهانی تایبەت بە نەوت ناسراو بە ئۆپیك، بۆ ساڵی نوێ لە پلانێكی نوێ رادەگەیەنێت و دەیەوێت بەرهەم هێنانی نەوت بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە، ئەوەش گەورەترین كەمكردنەوەیە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا.

ئەو پلانەی ئۆپیكیش بۆ ئەوەیە كە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا ستراتیژێكی روون بۆ پرسی هەناردە و بەرهەم هێنانی نەوت هەبێت و  دروستكردنی سەقامگیریەكی ستراتیژییە لە بازارەكانی نەوتتدا لە جیهاندا.

پلانە نوێكەی ئۆپیك چییە؟
ئۆپیك بۆ ئەوەی كێشەكانی نەوت و بازاریی نەوتی و هەروەها بازرگانی كردن بە نەوت و هەوروەها رێكخستنی بازاریی نەوتی كار بۆ ئەوەدەكات كە كێشەكانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی لە عێراق و سعودیادا رێكبخاتەوە.
 ئۆپیك دەڵێت ئێستا بازاریی نەوتی جیهان و رۆژهەوواتی ناوەراست شێواویەكی زۆر گەورەی پێوە دیارە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا ناتوانرێت كۆنترۆڵی بازاریی ریشەیی بۆ نەوت بكرێت و پێدەچێت ئەم شێواویە ببێتە كێشەیەكی گەورە بەسەر نەوتو وەبەر هێنانەكەیەوە.

ئۆپیك بەرهەم هێنانی نەوت كەم دەكاتەوە
ئێستا بەپێی پلانی نوێی ئۆپیك دەبێت بەهەرم هێنانی نەوت بۆ رێژەی 1 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكرێتەوە بە شێوەیەك كە ، هەر وڵاتەو بەرێژەیەكی دیارییكراو بەرهەم هێنانەكەی كەم بكاتەوە كە راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر داهات و بودجەی وڵاتەكەی نەكات و گرفت بۆ ئابوریەكەی دروست نەبێت وە ئەو كەم كردنەوەیەش نەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە ناو خۆیی ئەو وڵاتەدا.

عێراق و پلانی نوێی ئۆپیك

لە پاش وڵاتی سعودییە كە یەكەم گەورەترین بەرهەم هێنەریی نەوتی پۆپیكە عێراق لە پلەیی دووەمی بەرهەم هێنانی نەوتدایە لەو رێكخراوەدا كە لە توانایدایە زۆرترین رێژەی نەوت بەرهەم بهێنێت و رادەستی ئۆپیكی بكات.

ئێستا عێراق بە نەوتی تەواوی شارەكان و هەروەها نەوتی هەرێمی كوردستانەوە رۆژانە 3 ملیۆن و 873 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەكات.

بەپێی بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپیك بێت دەبوو  عێراق رۆژانە 191 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە و بەرهەمی نەهێنێت بەڵام  عێراق بە تەواوی پابەندی رێککەوتنەکە نەبوو و تەنها 152 هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراقی رایگەیاندبوو ئێستا هەناردەی نەوتی عێراق بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بوەتەوە ئەوەش وەك ئەوە وایە كە عێراق بیەوێت بە پێچەوانەی ئۆپیكەوە بیر بكاتەوە.

 هەر لە بارەی كەمكردنەوەی نەوتی عێراقەوە حه‌مید یونس ساڵح، جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق دەڵێت: "داواكاریەك هه‌یه‌ بۆ ئاراسته‌ی بڕیاردان به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌ بازاڕی نه‌وت و دروستكردنی دۆخێكی هاوسه‌نگ له‌نێوان خواست و به‌كاربردن بۆ نه‌وتی خاو، ئێستاش كار بۆ ئەوەدەكەین كە كارەكانیان باشتر بەرێوە بەرن.

ئێستا بەگوێرەی تێچوو گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئۆپیك بێت دەبێت حكومەتی عێراق زیاتر لە 191 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە ئەوەش كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت كە بەكۆیی بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێمی كوردستانیش  بەشێكە لە بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق.

ئێستا هیچ روون نییە كە عێراق پابەندی رێككەوتن و بڕیارەكانی ئۆپیك دەبێت یاخود نا چونكە هەم پێویستی بە بەرهەم هێنانێكی زۆر هەیە و هەمیش وڵاتەكەی لە قۆناغێكی  مەترسیداردایە كە ئایا بەرهەم هێنان كەم بكاتەوە یان نا ، چونكە بە هەردوو باردا زیان بەر عێراق دەكەوێت و ئۆپیك دەتوانێت سنورداریی ئەم ولاتە بكات چونكە رۆڵێكی گەورەی لە بەبازار كردنی نەوتی عێراقدا هەیە.

ئامانجەكانی ئۆپیك لە كەمكردنەوەی بەرهەم هێناندا
ئێستا ئۆپیك بە چەند ئامانجێك دەیەوێت بەرهەم هێنانی نەوت كەم بكاتەوە، كە ئەویش بریتییە لە رێكخستنەوەی بازاریی نەوتی و هەروەها راگیر كردنی نرخی نەوت لە كاتو شوێنێكی دیاریی كراودا و خستنە گەریی سیستمێكی نوێ بۆ وڵاتانی بەرهەم هێنانی نەوت بەشێوەیەكی بەرنامە بۆدارێژراو بۆ ئەوەی بتوانن، ئابوریەكی بەهێز و بازارێكی رێكخراو نەوتێكی دروست بەرەهەم بهێنن.