ڕاپۆرتی جیهانی

03:11 - 09/03/2020

كۆرۆنا چی لە ئەمریكا دەكات؟‌

كوردستان ئەحمەد

هەرچەندە بە شێك لە گومانەكان باس لەوەدەكەن كە كۆرۆنا ڤایرۆسێكی دەستكردی ئەمریكایە و  لە رێگەی ئەو ڤایرۆسەوە دەیەوێت شەرێكی بایەلۆدی بكات و رووبەرووی چین و ئێران ببنەوە، ئەوە لەكاتێكدایە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە زیاتر لەو وڵاتانەیە كە دژایەتی ئێران دەكەن و دژی بەرژەوەندیەكانی ئێران  كار دەكات وەك چین و ئێران.

ئایا كۆرۆنا لە ئەمریكا بڵاو بوەتەوە؟
بەپێی زانیارییەكان ئێستا كۆرۆنا لە 31 ویلایەتی ئەمریكا بڵاو بوەتەوە 550 كەس  توشی ڤایرۆسەكە بووە و دەوڵەتیش رێوشوێنی توندی گرتوەتە بەر ، هەتا ئێستاش 22 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەست داوە.

لە ئێستادا لە چەندین ویلایەتی ئەمریكا ئاستی مەترسیەكان بۆ ئاستێكی بەرز تۆماركراون و پێدەچێت حكومەت كار لەسەر ئەوەبكات كە ئاستی مەترسیەكانیش بۆ چەند  ئاستێكی تر و ناوچەی تر بەرزتر بكاتەوە.

كۆنگرێس و كۆرۆنا
ماڵپەریی ئی ئێن ئێنی ئەمریكی باس لەوەدەكات كە سیناتۆر تید كروز  گومانی لێدەكرێت كە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت و لە ئێستاشدا لە ناو كۆنگرێس هاتووچۆكانی راگرتووە، كروز یەكێكە لەو سیناتۆرانەی كە لەگەڵ هێزە نەیارەكانی دەوڵەتی ئێراندا زۆر كۆدەبێتەوە و یەكێكە لە دۆستەكانی كورد لە كۆنگرێسی ئەمریكا و چەندین جاریش دانیشتنی لەگەڵ لایەنی كوردیی رۆژهەڵاتی كوردستاندا ئەندام داوە.

هەر لەسەر ئەو بابەتە رۆژنامەی پۆلۆتیك باس لەوەدەكات كە تید كروز خۆی خستوەتە ژێر چاودێریی توندی تەندروستیەوە،  بەشیوازی كەرەنتینە چاودێریی دەكرێت.

لەسەر دۆخی كۆنگرێس و بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە ، بەشێكی زۆر لە كۆنگرێس مانەكان داوایان بۆ سەرۆكی كۆنگرێس بەرزكردوەتەوە كە پێویستە كات و شوێنی دەوامی كۆنگرێس رابگیردرێت و مەترسیەكانی دۆخەكەشیان بۆ  كۆنگرێس رونكردوەتوە.

بەو پێیەی  زۆربەی سیناتۆرەكان  لەسەروو تەمەنی ٦٠ ساڵەوەن و بەشداری بەشی زۆری بۆنە حیزبی و كۆبوونەوە جەماوەریی و مەدەنییەكان دەكەن، ئەگەریی ئەوەی هەیە زۆربەیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ببێت.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر تید كروز لە تویتەررایگەیاندبوو: خۆی خشستوەتە ژێر چاودێریی وردیی تەندروستی وردەوە و باسیش لەوەدەكات كە بەشێكی تر لەو كە سانەی كە گومانیان لەسەرە توشی ڤایرۆسەكە بوون یاخوود گومانیان لەسەرە.

ئەوە لەكاتێكدایە پزیشكی تایبەتی تید كروز بەو سیناتۆرەیان وتوە، پێویستە تا 10 رۆژیی دیكە دەبێت لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدا بێت بۆ ئەوەی بزانن توشی ڤایرۆسەكە بووە یاخود نا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چی دەڵێـت؟
هەرچەندە بەپێی ئامارە بڵاو بوەوەكان بێت ژمارەیەكی كەم كەس لە ئەمریكا توشی ڤایرۆسەكە بوون بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە ھاووڵاتیانی وڵاتەكەی  دەكات گەشتكردن بە كەشتییە زەبەلاحە كیشوەربڕەكان بوەستێنن، چونكە بوونەتە سەرچاوەی گواستنەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس بۆ ئەمریكا و پێدەچێت هۆكارێیكی گەورە بێت بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو كەشتیانەوە ژمارەیەكی تریر خەڵك توشی ڤایرۆسەكە ببن.

هەروەها دواوا لە ژنە دووگیان و پیاو ژنە بەتەمەنەكان دەكات كە گەشت و چونە دەرەوە و هەروەها  سەردانی كردنی دۆستانیان كەم بكەنەوە و هەوڵبدەن كەمتر لە ماڵەكانیان بچنە دەرەوە.

راوێژکارێك  لە ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لە کۆشکی سپی و كە هاوكات ئەندامی ددەستەی ئامادەکردنی بایۆ لە دژی کۆرۆنا دەڵێت: پێدەچێت ئەگەر هەڵمەتێکی بەکۆمەڵ دژی کۆرۆنا دەستپێنەکەین،ئەو ڤایرلاۆسە  سێ هێندەی ئێستا و 10 هێندەی پەتای هەڵامەت زیاتر بڵاودەبێتەوە و لەوانەیە 100 ملیۆن کەس لە ئەمریکا توشی ڤایرۆسكە ببێت.

دکتۆر تۆم بۆسێرت راوێژكاریی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا دەڵێت: كۆرۆنا ڤایرۆسێكی مەترسی دارەو لەبەر ئەوەی نیشانەكانی زۆر نزیكن لە نیشانەی هەڵامەتەوە، بۆیە مەترسیەكی گەورە لەسەر مرۆڤەكان و نەخۆشخانەكان هەیە.

باسیش لەوەدەكات كۆرۆنا ڤایرۆسێكی تۆرییە هەر ئەوە نییە كە مرۆڤ تەنها ترسی لە تەندروستی خۆیی بێت بەڵكو دەبێت هەموو لایەك ترسیی ئەوەی هەبێت كە دەبێت رێگریی بكرێت لە بڵاو بونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە لایەكەوە بۆلایەكی دیكە.

دەتوانین بەسەر كۆرۆنادا زاڵبین
ئەو پزیشكە ئەمریكیە باس لەوەدەكات كە پێویستە دەوڵەتی ئەمریكا بە گرنگییەوە و گەورەتر بڕوانێتە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەبێت هەوڵی زیاتر بدرێت لە بڵاو بونەوەی ئەم ڤایرۆسە و ئەگەر نەتوانرێت چارەسەر بكرێت دەبێت بە زترین كات رێووشوێنی توند بگیردرێتە بەر بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە وەك چۆن لە سەنگافورە و هۆكنكۆنك كرا.

دەشڵێت من ئامۆژكارییتان دەكەن، تاكە چارەسە و دژایەتی كردنی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە كە دووربن لە قەرەباڵخی و گروپی گەورە دروست مەكەن و لە ماڵەكانی خۆتاندا مەچنە دەرەوە، بەم شێوەیە ڤایرۆسەكە كۆنترۆڵ دەكرێت.

ئاماریی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئامارەكان پێمان دەڵێم: تا  ئێستا لە ئەمریکا 550 کەس لە ئەمریكا  تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 22 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و تادێت ژمارەكەش زیاتر دەبێت بە پێچەوانەی چینەوە كە تادێت ژمارەی توشبوان بەرەو كەمتر دەروات.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لەكۆیی 50 ویلایەتی ئەمریكا 31 ویلایەتی ئەو وڵاتە ڤایرۆسەكەی تێدا تۆمار كراوە و تادێت بەرەو ویلایەتەكانی دیكەش هەنگاو دەنێت و دەگوازرێتەوە و ئەگەریی ئەوە  هەیە بگاتە تەواوی ئەمریكا و مردن و توشبونیش تادێت زیاتر دەبێت.

ترەمپ و كۆرۆنا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چەندین جار لێدوانی جیاجیای داوە و دەڵێت: ئێستا وڵاتەكەی كار بۆ ئەوە دەكات بەتەواوەتی دژی ئەو ڤایرۆسە بوەستێتەوە و لە ئێستاشدا پارەیەكی خەیاڵیان بۆ ئەو پرسە دابینكردووە.

ترەمپ وتیشی: ئەگەر پلەكانی گەرما بەرز ببێتەوە ئەوا ڤایرۆسەكەلەناو دەچێت وە ئێستا كار بۆ ئەوەش دەكەن كە دژە ڤایرۆسەكە بدۆزنەوە و بیدەن بەتەواوی  ئەو كەسانەی كە توشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئەو هەوڵانەی ترەمپ و ئیدارەكەی لە كاتێكدایە كە پێشتر و لە ئێستاشدا بەشێك لە رەخنەگران و چاودێران دەڵێن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تارادەیەك خەم ساردە لە رووبەرووبونەوەی ئەم ڤایرۆسەدا و دەبێت كاریی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدات.