ڕاپۆرتی جیهانی

01:30 - 11/03/2020

ئیتاڵیا و ئێران دەتوانن كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكەن؟‌

كوردستان ئەحمەد

سەرەرای ئەوەی بەرپرسیانی هەردوو وڵات باس لەوە دەكەن هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ كۆنترۆڵكردن و رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڵام رۆژانە چەندین كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەمرن و بەدەیان كەسیش توشی ڤایرۆسەكە دەبن.

ئێستا دۆخی ئێران و ئیتاڵیا لە هەموو وڵاتەكانی دیكەی دونیا بۆ توشبوانی كۆرۆنا لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە و لە پێش هەر وڵاتێكی ترەوەیە، بەشێكی گەورە لە شارەكانی ئێران و ئیتاڵیا ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی بڵاو بوەتەوە و رێژەیەكی زۆرش خەڵكی ئەو دوو وڵاتە، كەرەنتینە كراون ولە تازەترین لێدوانی بەرپرسانی گەورەی ئیتاڵیاشدادا هاتووە كە دەڵێت: بریاریانداوە تەواوی وڵاتەكە كەرەنتینە بكەن و هاتوچۆیی تەواوەتی لە تەواوی شارەكان رابگرن.

ئێران چۆن توشی كۆرۆنا بوو
كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین و لە شاریی ووهان بڵاو بوەوە، پێش ئەوەی بەتەواوەتی ڤایرۆسەكە رابگەیەنرێت ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی ئەو شارە توشی ڤایرۆسەكە بووبوون، ووهان لە رووی بازرگاینییەوە شارێكی گەورەیە،چەندین بازرگانی گەورەی ئێرانی كە دانیشتویی شاریی قومن لە ئێران لە ووهانەوە گەرانەوە و توشی ڤایرۆسەكە بوون و بەشێكی زۆر لە دانیشتوانی شاریی  قومیان توشی ڤایرۆسەكە كرد، هەندێك سەرچاوە دەڵێت: حكومەتی ئێران دەیزانی كە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی قوم توشی ڤایرۆسەكە بوون بەلام بە هۆی هەڵبژاردنەكان و خراپنەبونی دۆخی ئابوریی ئێران و دانەرمانی تەواوەتی رایاننەگەیاندبوو، كاتێكیش ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی تەشەنەی كردو حكومەتی ئێران رایگەیاند: بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ژمارەیەك كەس گیانی لە دەستداوە، ئەو كاتە ڤایرۆسەكە گەیشتبوە بەشێكی زۆر لە پارێزگاكانی ئێران.

لە رێگەی مەلاكانی ئێرانەوە بەشێكی زۆر لە خەڵكی دیكەی ئێران و گەشتیارە شیعەكان كە سەردانی قومیان دەكرد، بەدیاریی لە قومەوە ڤایرۆسكەیان بۆ كەسو كاریی خۆیان و خزمان و دۆستان و شارەكانی خۆیان دەبردەوە، و دواتریش  بەشێكی زۆر لەوڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتی عێراق ڤایرۆسكەی لە ئێرانەوە پێگەیشت، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە وەك ناوەدێكی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە چاو لە ئێران بكرێت.

چەند شار لە ئێران توشی ڤایرۆسەكە بوون؟
هەندێك سەرچاوە دەڵێن ئێستا بەتەواوەتی پێویست وڵاتی ئێران كگەرەنتینە بكرێت، چونكە زۆر تا كەم تەواوی پارێزگاكانی شارەكە توشی ڤایرۆسەكە بوون و بەشێكی زۆریش لە خەڵكی خۆیان كەرەنتینە كردووە، ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستاش حكمەت بەتەواوەتی راینەگەیاندووە كە دەبێت هەموو شارەكان كەرەنتینە بكرێت.

بۆچی بەو شێوەیە بڵاو بویەوە؟
كاتێك حكومەتی ئێران ڕایگەیاند: ڤایرۆسەكە بڵاو بوەتەوە و چەند كەسێكیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەو كاتە بەتەواوەتی ڤایرۆسەكە بڵاو بوبویەوە، بەڵام حكومەت رێوشوێنی توندی لە بارەیەوە نەگرتە بەر بەوەی كە هاتوو چۆی شارەكان نەھێڵێت و هەروەها ناوچە پیرۆزەكانی قوم و شارەكانی دیكەی دانەخست، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی بڵاو ببێتەوە و لە لایەكی تریشەوە نەتوانرا بەزوترین كات كەرەنتینە دروست بكرێت و دەرمانی پێویست بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە دابین بكرێت، بەم شێوەیە ڤایرۆسەكە لە بەشێكی زۆریی شارەكانی ئێران بڵاو بویەوە.

قوربانیەكانی كۆرۆنا لە ئێران؟
وەزراەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە: تا ئێستا لە ئێرنا  7 هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و 161 كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست داوە، و رێوشوێنی توندیان گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە كەمتر ببێتەوە.

بەڵام هەندێك  زانیاریی باس لەوەدەكەن كە ژمارەیی توشبوان و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە زۆر لەو ژمارەیە زیاترە و تەنانەت لە هەندێك شار هیچ شوێنێك نەماوەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە كەرەنتینە و شوێنی مردوەكان، یەكێك لەو پزیشكانەی كە لە یەكێك لە كەرەنتینەكانی ئێران كاردەكات ، لە چەند رۆژیی رابردوودا ڤیدیۆیەكی بڵاو كردوەتەوە و بەگریانەوە دەڵێت: ئێستا دۆخەكە زۆر خراپە وبەس ئەمری 100 كەس لە ژێر دەستی خۆمدا گیانیان لەدەست داوە و داوا دەكات لە هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان نەیەنە دەروە چونكە ڤایرۆسەكە بە هەموو كوچە و كۆڵانێكی ئیراندا بڵاو بوەتەوە.

بڵاو بونەوەی كۆرۆنا لە شارە كوردیەكانی ئێرا

یەكێك لە سیناریۆكانی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارە كوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەیە كە دەڵێت: یەكێك لە بازرگانەكانی ئاژەڵ كە (جام باز )(چێوار) بووە، چوەتە قوم بۆ ئەوەی ئاژەڵ بكرێت، لەگەڵ خۆی ڤایرۆسەكەی هێناوەتەوە، و پاشان لە نێو كەسو كارو خزمەكانیدا بڵاو بوەتەوە ودواتریش تەشەنەی كردووە بە تەواوی شارەكانی  تردا و بەم جۆرە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تەواوی رۆژهەڵاتی كوردستاندا بڵاو بوەتەوە.

ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە ناوچە كوردیەكان چەندین  هەزار كەس توش بوون و چەند كەسێكیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، كەرەنتینەكانش بچوك و بێكەڵك و هەروەها كەمن. ئەوەش وایكردووە ڤایرۆسەكە زیاتر بڵاو ببێتەوە.


ئەوەی لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە و ژمارەی قوربانیەكانیدا جێگەی تێبینیە بەشێكی زۆر لە توشبوان و قوربانیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران پزیشكان و كارمەندانی تەندروستین كە بەهۆی نەبوونی پێداویستی و نەبونی خزمەتگوزاریی تەندروستیەوە توشی ڤایرۆسەكەبوون.

بەشێكی زۆر لە كەسە باڵاكانی ئێران و مامۆستایانی ئاینی و بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی ئێران توشی ڤایرۆسەكە بوون و تا ئێستاش بەشێك لە پلە باڵا و كەسایەتیە گەورەكانی سوپاش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئایا ئێران دەتوانێت كۆنترۆڵی كۆرۆنا بكەن؟
هەرچەندە بەرپرسانی ئێران دەڵێن ئەوان كاری لە پێشینەیان ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا بە تەواوەتی رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە دەبنەوە، بەڵام بەپێی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە و هەروەها ژمارەی قوربانیەكان و ژمارەی توشبوەكان بێت تادێت ئامارەكان بەرزتر دەبنەوە و زانیاریەكانیش باس لەوەدەكەن كە دۆخی كەرەنتینەكان لە ئاستێكی زۆر باشدا نییە و دەرمان و پێداویستی پێویستیان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە نییە. ئەوەش وادەكات ڤایرۆسەكە زیاتر گەشە بكات و لەلایەكی تریشەوە هاوڵاتیانی ئێران بەدەم رێنمایەكانەوە ناچن  قەرەباڵخی و كۆبونەوەو چونە دەرەوەیان كەم نەكردوەتەوە و بەشێكیش لە هاوڵاتیان دەسكێش و دەمامك بەكار ناهێنن، ئەوەش هاوكاریی ڤایرۆسەكە دەكات بۆ ئەوەی زیاتر بڵاو ببێتەوە.

كۆرۆنا روودەكاتە ئیتاڵیا
رۆژنامەی ئیندیپێندن، لە بارەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئیتاڵیا دەڵێت:لە  24 کاتژمێری رابردوودا، 168 کەس لە ئیتاڵیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 631 کەس بەرزبووەوە

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی  24 کاتژمێری رابردوو، ژمارەی تووشبوان لە نۆ هەزار و 172 کەسەوە بۆ 10 هەزار و 149 کەس بەرزبووەتەوەو بەشێكی زۆر لە شارەكانی ئیتاڵیاش توشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئیندیپێندن دەشڵێت:ئەگەرچی ئیتاڵیا تووندترین کەرەنتینەی راگەیاندووە، بەڵام بەهۆی درەنگ بڕیاردان بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست، ئیتاڵیا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێتو پێدەچێت قوربانیەكان ژمارەیەكی گەورەتر تۆمار بكەن و ڤایرۆسەكە  قوربانی زیاتر تۆمار بكات.

ئیتاڵیا چۆن توشی كۆرۆنا بوو؟

گیوسێپ کۆنتێ، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا باری لە ناکاوی راگەیاند و هەرێمی لۆمباردی و 14 هەرێمی دیکەی ئیتاڵیا کەرەنتینە دەکات، کەرەنتینەکە 16 ملیۆن کەس دەگرێتەوە و دەبێتە دووەم گەورەترین داخستنی شارەکان لە جیهان لە دوای چین، حکومەت بڕیاریداوە، لەو شوێنانە، کە شاری میلانیش دەگرێتەوە، هەموو مۆزەخانە، سەنتەری وەرزشی، سەنتەری کەلتوری، مەلەوانگە و هەموو ئەو شوێنانە دابخات کە خەڵک تێیدا کۆ دەبنەوە. تەنیا رێگا بە خواردنگە و باڕەکان دەدرێت کراوە بن بەڵام بە مەرجی ئەوەی لانی کەم یەک مەتر دووری هەبێت لە نێوان کڕیارەکان.

بەهۆی ئەوەی گەشتیارێكی زۆر سەردانی ئیتاڵیا دەكات یەكێك لە گەشتیارەكان لەگەڵ خۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای بردوەتە وڵاتەكە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆر لەدانیشتوانی ئەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەكە بوون وئێستاش بە ناچاریی دەوڵەت تەواوی وڵاتی كەرەنتینە كردووە.

ئایا ئیتاڵیا دەتوانێت كۆرۆنا كۆنترۆبكات؟
ئیندیپێندند دەربارەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا دەڵێت: ڤایرۆسەكە لە رێگەی چەند گەشتیارێكەوە گەیشتوەتە ئیتاڵیا ئێستا حكومەت رێوشوێنی گرتوەتە بەر ، گەشتە دەرەكیەكانی هەڵوەشاندوەتەوە و دەشیەوێت گەشتە نێوخۆیەكانیش راگرێت و هەروەها تەواوی وڵاتەكەش كراوە بەكەرەنتینەیەكی گەورە ، ئەوە بۆ خۆیی رێگایەكی باشە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی رێگریی لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە بگیردرێت.

بەڵام ئیتاڵیا درەنگ دەستی كرد بە گرتنەبەریی رێوشوێنی توند و بەهێز دژی كۆرۆنا و دەبوو زووتر ئەو كارەی بكرادایە چونكە بڵاو بوەنەوی ڤایرۆسەكە لەو ناوچانە دەبێتە هۆی ئەوەی كە تەواوی ئەوروپاش لە رێگەی ئیتاڵیاوە توشی ڤایرۆسەكە ببن و ئەوروپا سەرچاوەی ڤایرۆسەكەی لە ئیتاڵیاوە وەرگرتووە، واتە ئەگەر حكومەتی ئیتاڵیا ئەو رێوشوێنانەی زووتر بگرتایەتە بەر بێگومان ئەوروپیەكانیش توشی ڤایرۆسەكە دەنەبوون.

ئێستا دۆخێكی ناجێگیر لە ئێران و ئیتاڵیا هەیە، پێدەچێت بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ماوەیەكی زۆر ئێرانی و ئیتاڵیەكان لە جیهانی دەرەوە داببرێت و نەتوانن بە ئاسانیش كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكەن، پزیشكەكانیش هەمووان ئامۆژگاریی دەكەن رێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەن و دووربن لە كۆرو كۆبونەوە.