09:55 - 16/03/2020
ریمۆنتاداى چین به‌سه‌ر كۆرۆنادا..ئێستا ترسى له كۆرۆناى وڵاتانه
چین له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ده‌ستپێكى ئازار، به خه‌ستى گیرۆده‌ى كۆرۆناى نوێ بوو ئه‌و وڵاته زلهێزه به جۆرێك په‌رێشان بوو گیرى خواردبوو به ده‌ست قه‌یرانى ده‌ستكێش و ده‌مامكه‌وه، ناوبه‌ناو دیمه‌نى كه‌وتنى خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاوده‌بووه‌وه، حكومه‌ت فریاى ژماره‌ى به‌رفراوانى توشبووان نه‌ده‌كه‌وت. له‌م مانگه‌وه ره‌وتى رووداوه‌كان گۆڕان، په‌كین به‌ڕووى ڤایرۆسه‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ئێستا ترسى له خه‌ڵكى وڵاتانى دیكه‌یه كۆرۆناى بۆ بگوازنه‌وه.
وڵاتى شیویعییه تاكڕه‌وه‌كان ته‌وقى ڤایرۆسه‌كه‌یان داوه‌و كۆرۆنا سه‌ره‌تاتكێیان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ته‌واوى نه‌خۆشخانه كاتییه‌كان كه ژماره‌یان ١٦ بنكه‌ى كاتیى بوو له ووهانى پایته‌ختى كۆڤید ١٩ داخران، ئه‌مڕۆ به‌شێك له خوێندنگاكان كرانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى ته‌ندروستى چین ئامارى نوێى راگه‌یاند، كه كۆنتڕۆڵكردنى به‌رچاوى ڤایرۆسه‌كه روون ده‌كه‌نه‌وه.
داڕمانى ژماره‌كان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى نیشتمانیى چین، ئامارێكى ته‌واو جیاوازى راگه‌یاند، به‌پێى گوته‌كانى مى فنغ به‌رپرسى لیژنه‌ى ته‌ندورستى نیشتمانییى چین، ئێستا نۆ هه‌زار و ٨٩٨ توشبووى كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى چین ماون، مى ده‌ڵێت، تا ئێستا ٨٠ هه‌زار و ٨٦٠ كه‌س له سه‌رتاسه‌رى چین دووچارى كۆرۆناى نوێ بوون، له‌و رێژه‌یه ٦٧ هه‌زار و ٧٤٩ توشبوویان دواى چاكبوونه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه چوونه‌ته ده‌ره‌وه، سێ هەزار و ٢١٣ توشبوویان مردوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌كانى چین، ئه‌مڕۆ رێژه‌ى توشبوون به كۆرۆنا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زى، ١٦ حاڵه‌ت تۆماركران كه ته‌نها چوار حاڵه‌تیان له شارى ووهانن. ئه‌وه ئاماژه‌ى كۆنتڕۆڵى تۆكمه‌ى چینه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا به‌وپێیه‌ى ژماره توشبووه‌كانى ووهان له‌گه‌ڵ ژماره‌ى توشبووه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جیاوازییى ئه‌وتۆیان نییه. ئه‌مڕۆ له ووهان چوار حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌و له هه‌رێمى كوردستان سێ.
قوتابخانه‌كان كرانه‌وه
له‌لایه‌كى دیكه‌وه حكومه‌تى چین، بڕیاریدا به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام له قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان له كانتۆنى شه‌نگه‌هاى له باكوورى رۆژئاواى چین، خوێندكاران رێوشوێنى تایبه‌تیان گرته‌به‌ر، له‌نێو پۆله‌كانیان دوور له‌یه‌ك دانیشتن و له سه‌ره‌ى وه‌رگرتنى خواردنیش نێوانى هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند مه‌ترێك بوو، هه‌ریه‌كێكیان به كه‌مامه‌وه ده‌وامیان كرد و وانه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه.
چۆڵبوونى نه‌خۆشخانه‌كان
میدیاكانى چین ئه‌مڕۆ دیمه‌نى ئاهه‌نگگێرانى پزیشكانى شارى تانجییان بڵاوكرده‌وه له باكوورى چین، به‌هۆى چاكبوونه‌وه‌ى كۆتا نه‌خۆشى شاره‌كه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه دوو رۆژ پێشتر میدیاكان هه‌مان دیمه‌نیان له شارى جین جیو شینگ بڵاوكرده‌وه، كاتێك پزیشكان به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ماڵئاواییان له كۆتا نه‌خۆشى شاره‌كه كرد و شاره‌كه خاڵى بووه‌وە له به‌ركه‌وته‌ى كۆرۆنا.
گیرۆده‌بوونى وڵاتان
داكشانى ئاماره‌كانى كۆرۆنا له چین، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى ژماره‌كانى ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانى دیكه، ئێستا كۆرۆنا دزه‌ى كردووه‌ته‌وه زیاتر له ١٥٠ وڵاته‌وه، به‌پێى ئاماره‌كانى ئه‌مڕۆى ئێران توشبووانى وڵاته‌كه هێنده‌و نیوێكى ئه‌و توشبووانه‌ن كه ئێستا له چین هه‌ن، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران بڵاویكرده‌وه، توشبووان ١٥ هه‌زاریان تێپه‌ڕاندووه و زیاتر له ٨٥٠ كه‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه مردوون.
له پێشهاتێكى نوێ‌دا لیژنه‌ى ته‌ندروستى شارى په‌كینى پایته‌ختی چین بڵاویكرده‌وه، شه‌ش حاڵه‌تى نوێى كۆرۆنا له په‌كین تۆماركراون، كه بیانى بوون هاتوونه‌ته وڵاته‌كه‌وه، چواریان ئیسپانى بوون و دووانه‌كه‌ى دیكه ئه‌مریكى بوون، چین ئێستا ترسى هه‌یه له‌وه‌ى له خەڵک وڵاتانى دیكه‌وه ڤایرۆسه‌كه‌ى بۆ ره‌وانه بكرێته‌وه، رێكاره‌كانى چوونى سه‌ردانیكه‌رانى توندتر كردووه.
ئه‌مڕۆ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بۆ یه‌كه‌م جار رایگه‌یاند، ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ى چین، ژماره‌ى توشبووانى نێو وڵاتى چینى تێپه‌ڕاندووه.
له قوربانى كۆرۆناوه بۆ فریادڕه‌سى وڵاتان
چین ئێستا بووه‌ته هاوكارێكى گه‌وره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى گیرۆده‌ى كۆرۆنا بوون، شاندى پزیشكى چینییه‌كان له، ئێران، ئیتالیا و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى عه‌ره‌بى و جیهانن، له هه‌رێمى كوردستان و عێراقیشن، ئه‌مڕۆ شاندێكى پزیشكى چینییه‌كان گه‌یشتنه عێراق و كۆنوسێكى هه‌ماهه‌نگییان واژۆكرد، چینییه‌كان به شاره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و خولى چۆنێتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به پزیشكه عێراقییه‌كان ده‌ڵێن.
شى جین پین، له چه‌ند لێدوانێكدا ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى بۆ یارمه‌تیدانى ئه‌وروپا له‌و بارودۆخه‌ى به‌هۆى كۆرۆناوه پێى گه‌یشتووه. وڵاتان ناوه ناوه سوپاسگوزاریى بۆ چین ره‌وانه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌شیان ده‌كات، ئه‌مڕۆ حه‌مه‌د حه‌سه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوبنان به فه‌رمى سوپاسى بۆ چین و سه‌رۆكه‌كه‌ى نارد ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان و ئیتالیا‌و چەند وڵاتی دیکە سوپاسی هاوکارییەکانی چین-یان کردووە.
ڤاكسینى چینیى
میدیا فه‌رمییه‌كانى چین تا ئێستا دان به هه‌بوونى هیچ ڤاكسین یاخود چاره‌سه‌رێكى ده‌رمانییدا نانێن بۆ كۆرۆنا، به‌ڵكو كۆنتڕۆڵكردنى بۆ رێكاره تونده‌كانى وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌تى چین خاتوو سون شون، سه‌ردانى شارى ووهانى كردوو تیمه پزیشكییه‌كانى به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى شاره‌كه كۆبووه‌وه، شون جه‌ختیى له هه‌وڵ و تێكۆشانى زیاتر كردووه، بۆ به‌رهه‌مهێنانى ڤاکسین و چارەسەری ڤایرۆسى كۆرۆنا.
ئه‌و خاتوونه سه‌رۆكایه‌تى ناوه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ى حكومیى ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت هه‌وڵه‌كان زیاتر بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڤاكسین، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت سوود له هه‌ردوو پزیشكى كلاسیكى و سیسته‌مى نوێى ته‌ندروستى چین وه‌ربگیرێت.