ڕاپۆرتی جیهانی

10:35 - 26/12/2018

دۆناڵد ترەمپ: تەنیا کەوتووم‌

پەیسەر

جۆن هاڵتیوانگەر، بزنس ئینسایدەر
لە سەروبەندی سەری ساڵ و کریسمسدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زۆرێک لەکاتەکانی خۆی بە هێرشکردن بۆسەر ئۆپۆزسیۆنەکان و ڕەخنەگرانی لە تویتەر بەسەر برد، هەر لە هێرشکردن بۆسەر سیناتۆر بۆب کۆکەری کۆماری تاوەکو دەگاتە بانکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا. 

  لە دواهەمین تویتیدا سەرۆکی ئەمریکا نوسیوویەتی: "من تەنها کەوتووم (چەند گوناحم) لە کۆشکی سپی و چاوەڕێی دیموکراتەکانم بگەڕێنەوە و ڕێککەوتنێکی زۆر پێویست ئەنجام بدەین لەسەر ئاسایشی سنوور کە زۆر گرنگە. ئەگەر دیموکراتەکان نەیانەوێت ڕێککەوتنێکمان لەگەڵدا ئەنجام بدەن ئەوا خەرجییەکەی زۆر زیاتر لەسەر وڵاتەکەمان دەکەوێت زیاتر لەو دیواری سنوورەی کە باسی دەکەین. شتێکی شێتانەیە!" 
 
ماراسۆنی تویتەکانی ترەمپ لەو ڕەخنانەی دیموکراتەکانەوە دەستی پێکرد و لە نائامادەیی دیموکراتەکانەوە دەستی پێکرد کە ملیان نەداوە بۆ خواستەکانی ئەو بۆ بنیاتنانی دیوارێکی بەرفراوان لەسەر سنووری مەکسیک و ئەمریکا. شەڕەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ دیموکراتەکان بووە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە دامودەزگاکانی سەربەحکومەت کارەکانیان ڕابگرن. 

ترەمپ لە تویتەرەوە دەڵێت: "زۆربەی زۆری ئەو دیموکراتانەی کە ئێمە مامەڵەمان لەگەڵدا کردون و قسەمان لەگەڵ کردوون تاوەکو ئێستا بە بەهێزی پشتیوانیان لە دیواری سنوور یان ئەو سنوورەکردووە کە بنیاتی دەنێین. بەڵام کاتێک دێتەسەر بابەتە گرنگەکەی کەمپینەکەی من دژایەتی دەکەن، لەکاتێکدا خەڵک و ماددە هۆشبەرەکان بەبێ هیچ سنوورێک دێنە ناو وڵاتەکەمانەوە. یاسایەکی زۆر پێویستە!"

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ڕووبەڕووی ئەو سیناتۆرانە بوویەوە کە ڕەخنە و تێڕوانینی خۆیان خستبووەڕوو لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەپەیوەست بە هێرشەکانی بۆسەر هاوپەیمانە تەقلیدییەکانی ئەمریکا، کە ترەمپ بەئاشکرا ڕەخنەی خۆی دەخاتەڕوو بەرامبەر بە هاوپەیمانەکانی ناتۆ،  بۆنمونە سەبارەت بەو خەرجیانەی لەناتۆدا دەکرێن. 

 

ترەمپ دەڵێت ئەو ئەندامانەی سیناتی ئەمریکا کە بڕوایان وایە ترەمپ "سوپاسگوزار" نیە بۆ هاوپەیمانێتی لەگەڵ وڵاتانی دیکە ئەوان هەڵەن، هەروەها وتوویەتی ئەو بەوە نائاسوودەیە کاتێک وڵاتان "قازانج وەردەگرن لە دۆستایەتی و هاوپەیمانێتییان لەگەڵ ئەمریکادا."

ئەو سەرنجانەی  لەکاتێکدا ئاماژە پێدا کە جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە، کە لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وادەردەکەوت ڕەخنەی توندی هەبێت لە مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا. 

ترەمپ تویتی کردووە "ئێمە تاڕاددەیەکی زۆر پشتیوانی سوپای زۆرێک لە وڵاتانی زۆر دەوڵەمەند دەکەین لەسەرتاسەری جیهان، لەهەمانکاتدا ئەو وڵاتانە سوودێکی زۆر وەردەگرن لە ئەمریکا لەو بازرگانییەدا، لە هاووڵاتیانی ئێمە کە باج دەدەن. ژەنەراڵ ماتیس ئەوە وەکو کێشەیەک نابینێت. من پێموایە ئەوە کێشەیە، و ئەوە چارەسەر کراوە!" 
 
سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کردەسەر برێت مەکگۆرکیش، کە باڵاترین بەرپرسی ئەمریکابوو بۆ سەرکردایەتی هاوپەیمانێتی دژی داعش کە پێکهاتبوون لە ٧٩ وڵات و لە ڕۆژی هەینیدا دەستیلەکارکێشایەوە. بەهەمانشێوە هێرشیکردەسەر سیناتۆری کۆمارییەکان بۆب کۆکەر. 
ترەمپ سیناتۆرەکەی تێنێسی، کە بڕیاروایە لە کۆتایی ئەمساڵدا خانەنشین بێت، بە "کۆکەری بچووک" ناوبردووە. 
هەروەها لەپێشوودا تویتێکی دیکەی کردبوو لەبارەی مەکگۆرکەوە و وتبووی: "من نایناسم" و لەلایەن سەرۆک ئۆباماوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کراوە. 
هەریەک لە مەکگۆرک و کۆکەر هەردووکیان ڕەخنەگربوون لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی بوونی داعش لەو ناوچەیە، سەرەڕای سەرنجگەلی دیکەیان.
 
لە تویتێکی دیکەشدا، ترەمپ هێرشیکردەسەر بانکی یەدەکی فیدراڵی ئەمریکا، کە ڕەخنەی ئاڕاستەکردوون بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی زیادە و دروستکردنی کێشە لە بازاڕی پشکەکاندا، و وەکو خۆی وەسفی دەکات "ئەوە تەنها کێشەیەکە کە ئابووری ئێمە هەیەتی." 

سەرۆکی ئەمریکا وتوویەتی: "ئەوان هەستیان بۆ بازاڕ نییە، لە جەنگی بازرگانی و دۆلاری بەهێز تێناگەن، تەنانەت کە دیموکراتەکان دامودەزگاکان دادەخەن بەهۆی کێشەی سنوورەوە. بانکی فیدراڵی وەکو یاریزانێکی گۆڵفی بەهێزە کە ناتوانێت خاڵ تۆمار بکات چونکە ناتوانێت دەستی لێبدات، ناتوانێت لەتۆپەکە بدات!" 

کۆشکی سپی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ترەمپ بۆ کریسمس لە واشنتۆن دەمێنێتەوە نەک ئەوەی بچێت بۆ یانە تایبەتییەکەی خۆی مار ئەی لاگۆ لە فلۆریدا. خانمی یەکەم میلانیا ترەمپیش لە کەناراوی باشوور دەگەڕێتەوە بۆئەوەی پشووەکەی لەگەڵ ترەمپ بەسەر بەرێت. 
لە ڕۆژی یەکشەممەوە بۆ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆی ئەم دووشەممەیە بەکاتی ئەمریکا ٢٣ جار تویتی کردووە. 


نانسی پێلۆسی کاندید بۆ وتەبێژی کۆشکی سپی و چەک شەمەر سەرۆکی کەمەنەتەوەکان لە سینات لە کۆنفرانسێکی هاوبەشدا ئیدانەی ئەو کارەی ترەمپیان کرد لەکاتێکدا لە کریسمس نزیک دەبنەوە. 

ئەوان ڕایانگەیاند "بەرەو کریسمس دەچین و سەرۆک ترەمپ وڵات بەرەو تەنگژە دەبات. بازاڕی پشکەکان پڕو توڕەیە و سەرۆک جەنگ لەدژی بانکی فیدراڵی بەرپا دەکات، لەدوای ئەوەی کە وەزیری بەرگری لەکارەکەی دوورخستەوە." 

هەروەها ئاماژەیان بەوەداوە "لەشوێنی ئەوەی کە سەقامگیری بۆ ژیانی خەڵکی بهێنێتەدی، بەردەوامە لە بڕیارەکەی خۆی بۆ داخستنی بەشێک لە دامودەزگاکان تتەنها بۆئەوەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنە ڕاستڕەوەکان دڵخۆش بکات. لەگەڵ ئەوانەشدا، خەڵکی جیاواز لە کۆشکی سپی شتی جیاواز دەڵێن لەبارەی ئەوەی ئایا سەرۆک کۆتایی دەهێنێت یان کۆتایی ناهێنێت بە داخستنی بەشێک لە دامودەزگاکان، ئەوەش وادەکات قورس بێت بزانیت کە ئەوان هەڵوێستیان لە هەرکاتێکدا چۆنە و چی دەبێت." 
پێلۆسی و شەمەر ڕایانگەیاند سەرۆک "دەیەوێت ڕاگرتنی کاری بەشێک لە دامودەزگاکان بەردەوام بێت" بەڵام وەکو ئەوان دەڵێن وادەرناکەوێت بزانێت "چۆن خۆی لەو بارودۆخە ڕزگار بکات.