02:56 - 24/03/2020
ترەمپ و پیلۆسی تەها لەسەر كۆرۆنا كۆكن
دۆخێكی جیهانیی بۆ رووبەرووبونەویە ڤایرۆسی كۆرۆنا
دروست بووە، هەندێك پێیان وابوو كە ڤایرۆسەكە ناگاتە ئەمریكا، چونكە دەستكردنی
ئەمریكیەكانە و ئەگەریش بگاتە ئەمریكا بێگومان ئەمریكیەكان چارەی دەكەن، ئەوە
لەكاتێكدایە ئێستا كۆشكی سپی بەتەواوەتی سەرقاڵی ئەو پرسیەیە و ئاڵۆزیكی زۆریش لە
نێوان چین و توێژەكانی ئەمریكادا لە سەر ئەو پرسە دروست بووە، وەك هەموو
بابەتەكانی تر گفتوگۆی گەرم لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و نانسی پیلۆسیدا لەسەر پرسی
كۆڤید -19 دروست بووە، ئەوە تاكە شتێكە بەهۆیەوە ترەمپ و پیلۆسی لەسەری كۆك بن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مەریكا، نانسی
پیلۆسی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا كردووه، ده‌سه‌ڵاتی جه‌نگی له‌ناكاو به‌كاربهێنێت تاکو كه‌رتی
پیشه‌سازی ئه‌مەریكی به‌خێرایی بخاته‌گه‌ڕ بۆ خێراكردنی ئامادەکردنی كه‌لوپه‌ل و
پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەویە
چیدیكە زیانەكانی كۆرۆنا هێندەبەرز نەبنەوە و كێشەی گەورە لەو ڵاتەكەدا دروست
نەبێت.
پیلۆسی دەڵێت: "له ئێستادا
ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌ی هه‌ن هی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه نین دەبێت
كەلوپەلی زێدەتر بۆ ئەم پرسە دروست بكرێت و نه‌خۆشخانه‌كان وه‌ك پێویست ئامێریان
تێدا نییه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌لامه‌تن، به‌ڵام
كارمه‌ندان و پزیشكانی هێڵی پێشه‌وه‌ی كاركردنی دژی نه‌خۆشییه‌كه له ترس و
ئاستەنگدان و ئەگەر هه‌یه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه و توشی ڤایرۆسەكە ببن و
نەخۆشیەكی گەورە بەرۆكیان بگرێت.
لەپاش تەلەفۆنەكە دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، یاسای به‌رهه‌مهێنانی
به‌رگری ساڵی 1950ـی خسته‌گه‌ڕ كه له هه‌نگاوی ده‌گمه‌ندا سه‌رۆك ئه‌م یاسایه
ده‌خاته‌گه‌ڕ، یاساكه رێگه به حكومه‌ت ئه‌دات به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی پیشه‌سازی
پزیشكی تایبه‌ت ده‌ستكراوه بكات له ژێر ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئەوەی
پیشەسازی ریشەیی لە وڵتەكەدا نەوەستێت و كارەكان بەباشیی بكات.
ئێستا كە دۆخێكی لەناكاو لە
ئەمریكا دا بەهۆی كۆڤید – 19ەوە دروست بووە له‌م دۆخه‌دا ئامانج به‌گه‌ڕخستنی كارگه‌كانی
پێداویستی پزیشكییه، كه به‌رپرسانی سیاسی و ته‌ندروستی ئه‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی پێ بكه‌ن، دۆناڵد
ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی‌دا لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: "به‌وپێیه‌ی
تا راده‌یه‌ك سه‌رۆكێكم له زه‌مه‌نی جه‌نگدا، به‌و مانایه‌ی ئه‌بێت بجه‌نگین،
بۆیه ڤایرۆسه‌كه خێرا بڵاوده‌بێته‌وه، ئێمه‌ش ئه‌بێت خێرا بكه‌وێنه خۆمان و
رێگە نەدەیەن ڤایرۆسەكە هێندە گەشەنەكان تا بگاتە ماڵیی هەمووان".
ئەوە
لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردودا و بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە هه‌فته‌ی پێشووش،57 ئه‌ندامی نوێنه‌رانی سه‌ر به دیموكراته‌كان داوایان
له دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردبوو،
یاسای به‌رهه‌مهێنانی به‌رگری به‌كاربهێنێت، بۆ ئەوەی دۆخەكە لەوە زیاتر لە
كۆنترۆڵ دەرنەچێت.
گفتوگۆی چر بۆ
رووبەرووبونەوەی دۆخەكە هەیە
بۆئەوەی دۆخی ئابوریی
ئەمریكا لەوە زیاتر خراپ نەبێت و ئاستی ئابوریی نێوەندی ونیشتیمانی ئەمریكا نەچێتە
ئاستێكی پێوانەیی نزمەوە ، دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی كه‌پته‌ل
هێڵ له گفتوگۆی چڕدان كه بڕێكی ئابووری به‌هێز بۆ قۆناغی سێیه‌می فریاگوزاری خه‌ڵكی
ئه‌مەریكا بخه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌ویش به هاوكاری ماددی به‌په‌له بۆ كرێكار و خێزانه‌كانی
ئه‌مەریكا و كۆمپانیاكان كه تووشی زیان ده‌بن.
ئەوەش لەكاتێكدا بوو كە پێشتر ستیڤن
مینوتشین، وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مەریكی له چاوپێكه‌وتنێكیدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی
فۆكس بزنس رایگەیاندبوو: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ته‌مه‌نی له 18 ساڵ گه‌وره‌تر بێت،
هەزار دۆلاری بۆ سه‌رفده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێكیش ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر بێت 500
دۆلاری بۆ سه‌رفده‌كرێت. ئەمەش وه‌ك گوژمی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌م كاته‌دا، پاره‌یان له گیرفاندا بێت بۆ خه‌رجكردن.
ئەوەش یەكێكە لەو برە پارە
گەورانەی كە دۆناڵد ترەمپ لە كوژمی یەكەمی هاوكارییە نیشتیمانیەكاندا بۆ
هاوڵاتیانی خۆیی دابینی دەكات و رادەستی تەواوی هاوڵاتیانی ئەمریكا دەكرێت، بۆ
ئەوەی ئاستی تاكەكەسی لە پرسی پارەدا كەم نەبێتەوە.
توشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا
بەنزیكەی لە تەواوی ئەمریكا ڤایرۆسی
كۆرۆنا بڵاو بوەتەوە و لە ئیساشدا گەیشتوەتە نێو كۆشكی سپی و نزیكترین كەسی دۆناڵد
ترەمپ كە مایك پێنسە هاوكارێكی توشی ڤایرۆسەكە بووە و بەهۆیەوە كەرەنتینە كراوە.
هەندێك بەڵگەش باس لەوەدەكەن كە
ژمارەیەكی زۆر لە سیناتۆرەكان و ئەندامانی كۆشكی سپیش توشی ڤایرۆسەكەبوون بەڵام
بەهۆی خراپی دۆخەكەوە هەندێك بێدەنگی كراوە و لە ئێستادا بەوردی باشی ئەو حاڵەتانە
ناكرێت كە گەیشتونەتە ناو كۆشكی سپی و ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی
ئەمریكا.
لەكۆی 50 ویلایەت ئێستا لە تەواوی
ئەو یلایەتانە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بوەتەوە و لە كۆی 327 ملیۆن
دانیشتوی ئەمریكا نزیكەی 20 هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و زیاتر لە 300 كەسیش
بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.