ڕاپۆرتی جیهانی

12:22 - 25/03/2020

بۆچی مامەلەی ترەمپ لەگەڵ میدیاكاران خراپە؟‌

كوردستان ئەحمەد

دۆناڵد ترەمپ یەكێكە لەوسەركردانەی جیهان كە زرۆترین بەركەوتنی رۆژانەی لەگەڵ رۆژنامەونسان هەیە، ئەوەش یەكێكە لەو كارانەی كە دەبێتت هەموو سەرۆكێكی ئەمریكا بیكات، رۆژانە بچێتە كۆنفرانسی رۆژنامەنوسیەوە و وەڵامی رۆژنامەنوسان بداتەوە، بەڵام جیاواز تر لە هەموو سەركردەكانی جیهان ترەمپ مامەڵەیەكی خراپی لەگەڵ رۆژنانەنوسانادا هەیە و زۆرجار مامەڵەی نایاسایشان لەگەڵ دەكات.

ترەمپ و میدیا
پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ خۆی كانید بكات بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، چەندین جار ئاماژەی بەوە كردووە كە رژنامەنوسی خۆشناوێت و پێی وایە كە جیلێكی ئاژاوەچی و تێگدەرن و لەكات و شوێنی خراپدا دەردەكەون و مامەڵەی خراپ دەكەن و بەبەردەوام بەدوای هەڵەی خەڵكەوەن و گەورەی دەكەن، بەبێ ئەوەی هەڵەكانی خۆیان ببین، خۆ ئەگەر كەسێكیش بیەوێت لەسەر هەڵەكانی هەر رۆژنامەنوسێك قسە بكات، ئەوا هەموویان بێدەنگ دەبن و هەوڵ دەدەن خۆیان لەو دۆسیەیە بەدور بگرن، بۆیە زۆر رقی لە رۆژنامەنوسە.

لەسەرەتای كەمپینی هەڵبژاردنەكەشیدا كە گروپی كەناڵەكانی فۆكس نیوز بەبەردەوامی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ترەمپ و تەواوی جوڵەكانی ئەو كاندیدەی رووماڵ دەكرد ،چەندین جار ترەمپ لە كەمپینەكانیدا باسیی میدیاكاران و رۆژنامەنوسانی دەكرد و بە بەردەوام بەبەشێك لە رۆژنامەنوسانی دەوت (فەیك نیوز) واتە (هەواڵی درۆ) ئەوەش بەمانای ئەوە دەهات كە ترەمپ دەیەوێت بڵێت بەشێ لە رۆژنامەنوسان بەردەوام هەواڵی ناراست و دروست نیشانی جیان دەدەن و چەندین جاریش چەمكی (فەیك نیوزی) ی لە كەمپینەكەیدا بەكار هێناوە بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو رۆژنامەنوسانەی كە بەشان و باڵی ترەمپدا هەڵیان نەداوە.

كاتێكیش ترەمپ باسی سەروەت و سامانەكەی خۆی دەكرد دەیوت هەندێك میدیا بەتەواوەتی خەریكی هەڵبەستنی درۆن و باس لەوەدەكەن كە من لە باج خۆم دزیوەتەوە بێگومان ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە و من هەرگیز ئەو كارەم نەكردووە و میدیاكاران وەك بەشێك لە دیموكراتەكان رقیان لەمنە و نایانەوێت سەركەوتوبم.

ئەوە لەكاتێكدایە كاتێكیش بوو بە سەرۆكی ئەمریكا، پەیتا پەیتا لە تویتەر تویتی دەكردو دەینویس فەیك نیوز، هەرچەندە لەسەرەتادا بە روونی دیار نەبوو كە بەكام میدیا و كام چەناڵانەی ئەمریكا دەڵێت  كە دەیگوت فەیك نیوزن، چونكە بەشێك لە میدیاكانی ئەمریكا وەك فۆكس نیوز و ئەوانی دیكە پشتیوانی ترەمپیان دەكرد و لە كەمپینی بانگەشەكان و كارەكانی دوایدیشدا هەر لەگەڵ ترەمپ مابونەوە.


ترەمپ و cnn  و Abc News 
ترەمپ پێدەچێت یاساكانی كاریی رۆژنامەنوسی  نەزانێت، ئەوە یەكێكە لەو قسانەی كە بەرپرسێكی باڵای سی ئێن ئێن كردبووی، چونكە چەندین جار ئاڵۆزی لە نێوان دامەزراوەی میدیای سی ئێن ئێن و دۆناڵد ترەمپ دا روویداوە، لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا دۆناڵد ترەمپ چەندین جار لەگەڵ نێردراوی ئەو كەناڵەدا ئاڵۆزی و دەمەقاڵێی توش بووە و لە چەند كۆنفرانسێكیشدا پەیامنێرەكەی كردووەتە دەرەوە، لە دواین جاریشدا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا پەیامنیری سی ئین ئێن پرسیار لە ترەمپ دەكات دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ترەمپیش دەڵێت: تۆ سی ئێن ئێنیت  هەسەتە برۆرە دەرەوە تۆ فەیك نیوزیت.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر لە كۆبونەوەی ناتۆ و لە كۆنفرانسی رۆژژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا چەندین جار پەیامنێری ئەو كەناڵەی دەركردووە و بەگاڵتە ئامێزبەوە پێی وتوە ئێوە كەناڵێكی باش نین و راستیەكان ناڵێن.

ترەمپ هەر بەوەوە نەوەستاوە و چەندین تویتیشی دەربارەی ئەو كەناڵە كردووە و بە كەناڵێكیی فەیك ناویبردوون و بەهەمان شێوەی سی ئێن ئێن باسی كەناڵی ئاسمانی ئەمریكی ئەی بی سی نیوزی كردووە و ئەویشی بە فەیك نیوز ناو بردووە، هەرچەندە هەردوو كەناڵە لەلایەن كۆمەڵگای ئەمریكیەوە پێشوازیان لێكراوە بەڵام ترەمپ خۆشی لە هیچكامیان نایەت، بەڵاو ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە ترەمپ هەرگیز هیچ تێبینیەك و قسەیەكی لەسەر گروپی كەناڵەكانی فۆكس نیوز نەوتوە، پێدەچێت پەیوەندی بەوەوەبێت كە گروپی كەناڵەكانی فۆكس تێبینی و رەخنەیان لە ترەمپ نییە و عاقڵانە و گوێرایەڵانە رووماڵی چالاكیەكانی ترەمپیان كردووە.

میدیاكان: ترەمپ درۆزنترین سەرۆكی جیهانە
لەگەڵ ئەو مامەڵانەی كە دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هەریەكە لە كەناڵی ئەی بیسی نیوز و سی ئێن ئێندا هەیەتی و لەگەرمەی شەر و ئاڵۆزیەكانی نێوان ترەمپ و ئەو میدیایانە، یەكێك لە میدیا بەناوبانگ و بەهێزەكانی ئەمریكا راپۆرتێكی لەسەر درۆكانی سەرۆكی ئەمریكا بڵاو كردەوە و بەمانشێتی گەورە  و سەردێری گەرمترین گەشتەكانی هەواڵ وتی: ترەمپ درۆزنترین سەرۆكی جیهانە و لەماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا نیزكەی 4 هەزار درۆی كردووە و قسەی ناراستی كردووە ئەوەش زۆرترین درۆیە كە سەرۆكێكی ئەمریكا كردبێتی.

بڵاو بونەوەی ئەم راپۆرتە دۆناڵد ترەمپی زۆر نیگەران كردوو دووبارە بەردەوام بوو لەگەڵ مامەڵە تایبەتەكانی خۆی لەسەر شكاندن و گاڵتە كردن بەبەشێك لە رۆژنامەنوس و میدیاكاران، تا ئێستاش وەك سەرۆكی ئەمریكا ئامادە نییە چاوپێكەوتن لەگەڵ هەریەكە لە ئەی بیسی نیوز و سی ئێن ئێندا بكات، لەدوای بڵاو بونەوەی راپۆرتی درۆكانیشی  دوو ار هجومی توندی كردە سەر ئەو دوو كەناڵە و بە سی ئێن ئێنی دەوت: ئەوانە میدیایایەكن كە درۆی گەورە دەكەن و هەڵە گەورەكانی سەرۆك ئۆباماشیان شاردوەتەوە، ئەوەش شەرمەزارییە، كاتێكیش لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا پەیامنێری سی ئین ئێن پرسیاریی لێدەكات، ترەمپ قسەكانی پێدەبرێت دەڵێت : پێویستە سی ئێن ئێن شەرم لە خۆی بكات كە تۆ نێردراوی ئەوانیت.
لەدوای كۆتایی هاتنی خەڵاتی ئۆسكاریی ساڵی 2020 ترەمپ رایگەیاند بەراستی روماڵیكی شەرمنانەو ناشرینیان بۆ دابەشكردنی خەڵاتەكە كرد بێزار كەربوو درێژ دادربوو ئەمەش وایكرد كە ژمارەیەكی زۆر بینەر لە ئەمریكا لێی بێزار بن و بەو پێیەش بەبەراورد بە ساڵی پێشوتر میوانانی ئۆنلاینی خەلاتەكە زیاتر لە10 ملیۆن بینەر كەمی كردو ترەمپیش بەم كارەی وت شەرمەزاریی.

ئایا ترەمپ رقی لە رۆژنامەنوسانە؟
دۆناڵد ترەمپ هەرگریز ئەوەی نەشاردوەتەوە كە خۆشیی لە میدیا كاران نایەت، بەڵام بە گشتی رقی لە میدیاكاران نییە و تەنها زیاتر لە كەناڵی سی ئێن ئێن  زۆر نیگەرانە ئەوەش لەبەر ئەوەیە زۆر پیشتیوانی حزبە دژەكەی دەكەن و گرنگی بەكارەكانی ترەمپ نادات و رووماڵی كارەكانی سەرۆك ناكات، هەندێك جاریش پرسیاریی شەرمەزار كەروو شێكنەر لە ترەمپ دەكەن ئەوەش ئەو نیگەران دەكات و بە درۆزن و فەیك نیوز ناویان دەبات.

لەراستیدا ترەمپ تەنها لەگەڵ كەناڵی سیئێن ئێن و ئەی بیسی نیوز كێشەی هەیە و مامەڵەیەكی دروست لەگەڵ میدیاكارەكانی دیكە دەكات  و هەرگیز شتێكی خراپی بە میدیاكارەكانی تر نەوتووە، بەڵام بەكۆی گشتی هیچ كەیفی بەمیدیاكاران نایەت ئەوەش لەبەر ئەوەیە كە زۆر بەدوای كارە تایبەتییە كەسەكانی ئەوەوەن و چەندین جار شەرمەزاریان كردووە ئەوەش ئەوی وەك سەرۆكی ئەمریكا نیگەران كردووە و بۆیە بە فەیك نیوز ناویان دەبات.

هەرچەندە ئەو مامەڵانەی ترەمپ لەگەڵ ئەو میدیایانەدا دەیكات وە سەرۆك مامەڵەیەكی دروست نییە و رەخنەی زۆری لێگیراوە لەسەر هەڵوێستەكانی و ئاگادار كراوەتەوە كە ئەو كارە بۆ سومعەی ئەمریكا باش نییە و لەكەداریی دەكات، بەڵام رۆژانە ترەمپ تویت لەسەر رۆژنامەنوسان دەكات و بەفەیك نیوز ناویان دەبات و پەیامنێرەكانیان لە كۆنفرانسەكان دەكاتە دەرەوە.

دۆناڵد ترەمپ كێیە؟
گەورە بازرگانی ئەمریکی لە 14ی حوزەیرانی 1946 لە نیویۆرک سیتی، لە ویلایەتی نیویۆرک لە دایکبووە و ئێستاش دانیشتووی هەمان ویلایەتە، دووەم گەورەترین منداڵی خێزانەكەی بووە ، لە باوکییەوە بەرەچەڵەك ئەڵمانە و لە دایکیشیەوە بەرەگەز سکۆتلاندییە. 

ترەمپ لە نیویۆرک دەست بەخوێندن دەکات، بەڵام لە تەمەنی 13 ساڵیدا قوتابخانە جێدەهێڵێت و دەچێتە ئەکادمیای سەربازیی نیویۆرک، لە ساڵی 1964 دەچێتە زانکۆی فۆردهام لە نیویۆرک، بەڵام دوای دوو ساڵ خوێندن، خوێندنەکەی دەگوازێتەوە بۆ زانکۆی پێنسلڤانیا و لەو زانکۆیە بەشی دارایی و بازرگانی دەخوێنێت.

دوای تەواوکردنی زانکۆ، ژیانی ترەمپ وەک بازرگانێک لە کۆمپانایەکی باوکی دەستپێدەکات و ساڵ دوای ساڵ ئەستێرەی بازرگانی دەدرەوشێتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2016 کۆی داهاتی بە 3.7 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، بەدەر لە کاری بازرگانی، هاوکات بۆ چەند ساڵێک لە بواری راگەیاندن کاردەکات، ساڵی 2003یش، وەک پرۆدویسەر و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی دەستی بەکارکردووە، سێجار هاوسەرگیریی کردووە، بۆ دواینجاریش لەساڵی 2005 هاوسەرگیری لەگەڵ مێلانیا کردووە و ئێستاش هاوسەرییەتی و خاوەنی پێنج منداڵە.

لە ساڵی 1971ەوە تاوەكو ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی دەزگای ترەمپە و لە 16 حوزەیرانی 2016 خۆ وەک کاندیدی سەرۆکایەتی لەسەر لیستی کۆمارییەکان رایگەیاند ئێستاش جارێكی دیكە خۆی  كاندید كردوەتەوە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا.