ڕاپۆرتی جیهانی

04:41 - 26/03/2020

ئایا كۆرۆنا ئەمریكا و ئێران ئاشت دەكاتەوە؟‌

كوردستان ئەحمەد

هەرچەندە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنگی بە هەریەكە لە ئێران و ئەمریكا هەڵچنیوە و تا ئەم خولەكە تەنها لەشاریی نیویۆرك كە پایتەختی ئابوریی ئەمریكایە زیاتر لە 25 هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و لە ئێرانیش زیاتر لە40 هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون، ئەوە لەكاێكدایە ئەو ژمارەیە بەتەواوەتی بەرەو بەرزتر دەبێتەوە، بەڵام دۆخەكە بۆ ئێران تا دێت خراپتر دەبێت لەبەر ئەوەی سنورەكانی ئێران بەتەواوەتی داخراوە و بەهۆیی سزا ئابوریەكانیشەوە  ئێران توشی دۆخێكی قورس تر بوەتەوە.

ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بۆ ئێران زیانێكی زۆر گەورەی دەبێت و مەزەندە دەكرێت نزیكەی نیو ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەیە كە ڤایرۆسەكە بەهیچ شێوەیەك لەئێران بەرەو باشتر ناڕوات و دۆخەكەیان تادێت خراپتر دەبێت، بۆیە ئێران دەیەوێت هەر چیی زوترە زیانە ئابوریەكانی سەر وڵاتەكەی لاببات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین رێووشێنی گەورەی گرتوەتە بەر

پرۆژەی لابردنی سزاكان
لەچەند رۆژی رابردوودا حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە ئەمریكا و وڵاتانی جیهان كردووە  كە سزاكان لەسەر ئێران لابەرن بۆ ئەوەی بتوانن بەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن و زیانەكانی كەم بكەنەوە لەوڵاتەكەیان.
دوابەدوای ئەو قسانەی حەسەن رۆحانی چەند وڵاتێك و یەنەتەوە یەكگرتوەكان پرۆژەیەكیان پێشنیار كردووە بۆ ئەمریكا كە 10 ملیار دۆلار بدەنە ئێران و بۆ ماوەی سێ مانگیش لە سزاكانی سەر ئەو وڵاتە خۆش ببن بۆ ئەوەی ئێران بتوانێت ئەو زیانانە پربكاتەوە كە توشیی وڵاتەكەی بوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەوە لەكاتێكدایە ئەمریكا ئەو پرۆژەیە بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە بەبیانوی ئەوەی كە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بواریی درەمان و پێداویستی پزیشیكی نەگرتوەتەوە.

كۆماریی ئیسلامی ئێران دەڵێت: سزاكانی سەر وڵاتەكەی بەتەواوەتی پەكی ئابوری خستوە و ناتوانن رووبەرووی ئەو كێشە گەورانە ببنەوە كەتوشیان بووە بۆیە داوا لە كۆمەڵگایی نێ،دەوڵتی و نەتەوە یەگرتوەكان و دۆستەكانی دەكات گوێ بە هەرەشە و گوشارەكانی ئەمریكا نەدەن و دەستبكەن بە هاوكاریی كۆماریی ئیسلامی ئێران، بەڵام تا ئێستا هیچ هاوكاریەكی ئێران نەكراوە تەنها ئەوە نەبێـ كە پێشنیار كراوە نەخۆشخانەیەكی 48 قەرەوێڵەی بۆ خەڵكی تاران ردوست بكرێـت و ئێرانیش ئەو هاوكارییەی رەتكردوەتەوە.

ئێران بازرگانی بە كۆرۆناوە دەكات
بەرپرسانی ئەمریكا پێیان وایە ئێران لە پرسی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ەدا راستگۆ نییە و ئەگەر بشیەوێـت چارەسەریی بكات ئەوا نایكات چونكە دەیەوێت هەستو سۆزیی جیهان بەرەو خۆیی رابكێشێت وبۆ ئەوی وەها لە ئەمریكا بكەن سزاكانی سەر وڵاتەكەی لابەرن  خۆ ئەگەر سزاكان لانەبەن ئەوا ئێران باوەش بۆ كارەساتێكی زۆر مەزن دەكاتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریكا وەڵامی ئێرانیان بەوە داوەتەوە ئامادەن هاوكاریی ئێران بكەن بەو مەجەی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و  پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمریكادا دروست بكرێت.

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پەمپیۆ دەڵێت: ئێران راستگۆ نییە و ئەوەی كردویەتی تەنها بۆ پەرەپێدانی تیرۆرە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و ئەگەر پارەیەك یاخود هاوكاریەك وەربگرێت بێگومان دەیكات بە قورگی  گروپە چەكداریەكانیدا دژیی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێمەش دژیی ئەوە دەبین.

هەڵەكانی ئۆباما دووبارە ناكەینەوە
لەسەرو بەندی پرسەی ئاشتی نێوان ئێران و 5+1 دا ئەمریكا پارەیەكی زۆری دایە ئێران بۆ ئەوەی واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت و ئەو پارەیەش كەوەری دەكرێت بۆ بوچانەوەی ژێرخانی ئابوریی وڵاتەكەی سەرفی بكات، بەڵام كۆماریی ئیسلامی ئێران ئەو پارەیەی دا بە گروپە چەكدارەكان و كرینی موشەك لە روسیا و دژیی ئەمریكا بەكاریی هێنان و گەشەی ئابوریەكەی بەهێزتر كرد، ئەوەش بەتەواوەتی لە لایەن دۆناڵد ترەمپ بەهاوكاریی مۆساد هەڵوەشێنرایەوە و ئەمریكا داوای رێككەوتنی نوێی نێوان وڵاتەكەی و ئێران كرد بەڵام بەرپرسانی ئێران بەتەواوەتی ئەو پرۆژەیەیان هەڵوەشاندەوە كە جارێكی تر گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكای دوژمنیان بكەن.

ئێستا لەژێر هەر ناوێكدا بێت كۆمارییی ئیسلامی ئێران دەیەوێت سزاكانی سەر وڵاتەكەی لابەرێت و دەستبكاتەوە بە چالاكی و بوژاندەنەو جەنگ دژی ڤایرۆسی كوشندەی كۆڤید-19 بەڵام ئەمریا و بەریتانیا لەگەڵ ئەوەدانین كە ئەو سزایانە لاببرێن كە خراونەتە سەر ئێران، چونكە ئێران راستگۆ نییە، بەڵگەشیان بۆ ئەوە ئەوەیە كە لەو كاتەوەی سزا بەسەر ئێراندا سەپێنراوە نە چالاكی گەورە دژیی ئەمریكا و ئیسرائیل هەبووە نە ئەو وڵاتە توانیویەتی پەلوپۆ بۆ سەر جیهان بشێنێت.

ئەمریكا بەنیازی چییە؟
ئێستا لیژنەیەكی گەورە لە وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریكا سەرقاڵی ئەوەن بیسەلمێنن كە ئەو هێرشانەی كە دەكرێـە سەر بنكەكانیان لە عێراق، ئەگەر راستەوخۆ ئێران ئەنجامی نەدابن بێگومان بە فەرمانی ئێران ئەنجام دراون، لەبەر ئەوە ئەگەر ئێران ئەو كارەی كردبێت ئەوا گومانی تیدا نییە ئەمریكا گورزی سەربازیی لەچەند بنكەیەكی ئێران دەوەشێنێت و سزای تری بەسەر دا دەسەپێنێـت، بەڵام لەو هەلو مەرجەدا ئێران داوای پارە و هاوكاریی و لابردنی سزا دەكات بەسەر وڵاتەكەیەوە، بەلام ئەمریكا هەرگیز رێگە بەوە نادات لە هەر حاڵەتێكدا بێت.

ئایا جیهان ئەمریكا فەرامۆش دەكات؟
لەسەرەتایی سزاكانی سەر كۆماریی ئیسلامی ئێران لە لایەن ئەمریكاوە ، ئێران داوا هاوكاریی لەجیهان كردووە و ئەمریكاش بە وڵاتانی جیهانی وتوە ئەگەر هاواكریی ئێران بكەن یاخود بازرگانی لەگەڵ بكەن ئەوا ئەوانیش سزا ی ئابوریی گەورە دەدرێن، ئێستا لەو قۆناغەشدا هیچ وڵاتێك ئامادە نییە سزاكانی سەر ئێران بشكێنێت و هاوكاریی ئێران بكات، بەم پێیە پێدەچێت دووبارە سەپاندنەوەی سزا بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریكاوە وەك بژاردەیەكی تازە دانرابێت و پێدەچێت وەك نیاز پاكیەك ئەمریكا بیەوێت چەند هاوكاریەكی ئێران بكات بۆ ئەوەی رازیبكات بێتە سەر مێزی گفتوگۆیی نوێ.

هەرچەندە هیچ نیازێك لە لایەن ئەمریكاوە نییە بۆ لابردنی سزاكانی سەر ئێران بەهۆی ڤایرۆسیی كۆرۆناوە، چونكە ئەمریكا هەر لەسەرەتاوە باوەریی وابووە كە ئێران بەهۆیی سزاكانی ئەمریكاوە توشی گرفت نابێت بەڵكو بەهۆی رازینەبوینی ئەو وڵاتەوە بۆسەر مێزیی گفتوگۆ توشیی گرفت بووە و بەبەردەوام بەهۆی بەرهەم هێنانی تیرۆرەوە كار بۆ ئەوە دەكات دوژمنایەتی لەگەڵ ئەمریكادا بكات.

ئێستا ئاماژەكان باس لەوەدەكەن بەهۆی كۆرۆناوە بێگومان ئەمریكا هەرگی لەسزاكانی سەر ئێران خۆشنابێت و هەرموو رێگایەكیش دەگرێـە بەر دژیی ئەو وڵات و لایەنانەی كە دەیانەوێت ئێران هاوكاریی بكەن و رێكارەكانی سزاكان بشكێنن، لەبەرامبەریشدا ئێران هەموو رێگایەكی گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی لەو سزا گەورانە دەربكەوێـت وئاهێك بەبەر وڵاتەكەیدا بهێنێتەوە بەڵام هیچ نیەتێك نییە بۆ ئەوەی بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا لە بارەی پرسیی ئەتۆم و هاوكاریی گردنی گروپە چەكدارەكانی دەرەوەی ئێران.

ئاماریی قوربانیەكانی كۆرۆنا لە ئەمریكا وئێران
لە تەواوی ئێراندا هەتاكو ئێستا نزیكەی 20 هەزار كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەو ئامارانەش تادێ" لە بارەی توشبوانی كۆرۆناوە لە ئێران زیاتر دەبن كە زۆربەیان لە تارانی پایتەخت و شاریی قومدان كە هەردووكیان بۆ كۆماریی ئیسلامی ئێران زۆر گرنگن .

لە ئەمریكاش ئاماریی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرو 25 هەزاریی تێپەراندووە كە زۆربەیان لە شاریی نیویۆركی بازرگانین كە شارێكی گەورەی ئەمریكایە و بەهۆی ڤایرۆسەكەوە  زیانێكی گەورەیی بەركەوتووە.