ڕاپۆرتی جیهانی

10:10 - 27/03/2020

دیموكرات و كۆماریەكان لە بارەی كۆرۆناوە ناكۆكن‌

كوردستان ئەحمەد

سەرەرای ئەوەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها لە شاریی نیویۆرك زیاتر لە 30 هەزار كەسیی تێپەراندوە، بەڵام دەوڵەت ئامادەنییە بەتەواوەتی رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە ببێتەوە و تا دێت ئاڵۆزی زیاتر لە نێوان پارتی دموكراتەكانی ئەمریكا و پارتی كۆماریەكانی ئەمریكا لە ناو كۆنگرێسدا دروست دەبێت.

كۆنگرێس لە مشتومرێكی گەورەدایە بۆ ئەوەی لەسەر پرۆژە یاسایەك رێك بكەوێت بۆ ئەوەی بڕە پارەیەك كە بڕەكەی لە 2 ترلیۆم دینار كەمتر نەبێت بۆ رووبەروو بونەوەی كۆرۆنا سەرف بكات، بەڵام ئەو برە پارەیە لە ئیستادا بۆ ئەمریكا برێكی زۆرە و كۆنگرێس لە دەرئەنامە ئابوریەكانی دوای كۆرۆنا بۆ دروستبونی قەیرانی ئابوریی و نەمانی پارە دەكۆڵێتەوە كە ئەگەر ئەو برە پارەیە دۆخەكە چارەسەر نەكات و لەوە زیاتریان بوێـ ت ئەوا كارەسات لە بواریی ئابورییا لە ویلایەتە یەكگرتوەكان ئەمریكادا دروست دەبێـت.

سەرەرای ئەوەی تادێت بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا زۆر بەخێرایی تەشەنە دەكات تائێستا حكومەتیش هیش رێوشوێنێكی جدی لە بەرامبەر نەگرتوەتە بەروو كۆنگرێسیش بە نەرمی شرۆڤەی پرۆژە یاسایی رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا دەكات،ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەندامانی كۆنگرێس لەسەر پرۆژە یاسایی رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە ئەوەیە كە ئابوری ئەمریكا توشی شكست و كەوتن دەبێـت بەهۆی ئەوەی ئەگەر پارەیەكی زۆر بۆ ئەو پرسە تەرخان بكات بێگومان زۆر بواریی گەورەی ئەو وڵاتە بەرەو خراپ تر دەروات كە زیانێكی ئابوریی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

كۆنگرێس پلانی چییە
بەشێك لە پلانەكەی كۆنگرێس بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییە لە داخشتنی رێگاكان و قەدەغەی هاتوو چۆیی گەورە لە نێوان شارەكاندا بۆ ئەوەی بتوانن بەر بە بڵاوبونەوی ڤایرۆسەكە بگرن و لەوە زیاتر رێگری نەكەن لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە، چونكە گواستنەوەی ئاسمانی وگواستنەوەی دەریایی بوەتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئەمریكا و زۆربەی ڤایرۆسەكە لە رێگەی ئەو دوو گوازەرەوانەوە دەگوازرێتەوە،

پارە بۆ كۆرۆنا سەرفدەكرێت
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا تەرخانکردنی دوو تریلیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبەوەی کۆرۆنا پەسەند کرد کە ئامانج لێی هاوکاری ئەو کرێکار و بێ کارانەیە کە کۆرۆنا کاریگەری زۆریان لەسەر دادەنێت، هەروەها ملیارەها دۆلاریش دەبەخشێتە کەرتی تەندروستی،ئەو پرۆژە یاسایە ئێستا رەوانەی کۆشکی سپی کراوە و دەبێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، واژۆی لەسەر بکات.

لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، ترەمپ لەبارەی ئەو پرۆژەیە یاسایە گووتی، هەر کاتێک هاتە سەر مێزەکەم، دەستبەجێ واژۆی دەکەم، ئەوەش بۆ ئەوەیە بەتەواوەتی بتوانرێت سودێك لەو پارەیە ببینرێت بۆ ئەوەی كاریگەرییە ئابوریەكانی كۆرۆنا نەمێنێت لەسەر هیچ لایەك.

گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، گه‌یشته‌ سه‌رووی هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش 68 هه‌زاری تێپه‌ڕاند، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1031 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 68 هه‌زار و 572 كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئه‌و په‌تایه‌ بوون.


به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌كان ژماره‌ی تووشبووان له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌و ژماره‌یه‌ زۆر زیاتره‌، كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌و پێیه‌ی هێشتا رووپێوێكی گشتگیر بۆ پشكنینی به‌ركه‌وتوانی ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌كراوه‌ و نازانرێت چه‌ند كه‌س هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.

ویلایه‌تی نیویۆرك له‌ پێشه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌ رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا و تا ئێستا 280 كه‌س له‌ شاری نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا 327 ملیۆن كه‌سه‌ و به‌ گوێره‌ی راپۆرتی كۆنگرێس، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ 70 تا 150 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه‌ ببن.

سوپا و كۆرۆنا
هەرچەندە چەند بریارێك هەیە بۆ ئەوە سوپا لەناو خۆی ئەمریكادا بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخان بكرێت بەڵام  هێشتا ئەو بریارە نەكەوتوەتە بواریی جێبەجێكردنەوە چونكە سوپا لەناوخۆدا  پێناچێت بتوانێـت ئەو رێگریە بكات كە دەبێت بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس بكرێت.

چالاكیەكانی سوپایی ئەمریكا
ئەو بڵاوبوونەوە خێرایەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا سوپای ئەمریکای ناچارکردووە کە جموجۆڵی هەزاران سەربازی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەوروپا سنووردار بکات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پنتاگۆن رایگەیاند، گواستنەوەی هەموو سەربازە ئەمریکییەکان لە سەرانسەری جیهان بۆ ماوەی دوو مانگ وەستێندراوە و لەو ماوەیەدا ناردنی سەرباز بۆ ناوچەکانی شەڕ و کشاندنەوەیان بۆ ئەمریکا رادەگەیێنرێت بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت.

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا فەرمانیکردووە بە راگرتنەکە، بڕیارەکەش هەموو کەسایەتییە سەربازی، مەدەنی و خێزانەکانیشیان دەگرێتەوە کە لەگەڵیان دەژین، پێنتاگۆن دەڵێت، بڕیارەکەیان کاریگەری دەبێت لەسەر راهێنان و جێگیرکردن و جموجوڵە سەربازییەکانی 900 هەزار ئەندامی سووپای ئەمریکا کە لە دەرەوەی وڵاتەکە جێگیرکراون.


لەوبارەیەوە ریوتەرز نوسیویەتی، ژمارەیەکی زۆری سەربازە ئەمریکییەکان رێکاری خۆپارێزییان بە سەردا سەپێندراوە و هەندێکیان کەرەنتین کراون، بەڵام فەرماندەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەمریکای باکوور و ئەفریقا هیچ زانیاریێکیان نەخستووەتە روو لەبارەی رێکارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،هەر سەربازێک تووشی ڤایرۆسەکە بێت، خۆی و هەموو ئەو کەسانەشی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ هەبووە کەرەنتین دەکرێن و تاوەکو ئێستاش لانیکەم 227 کەس لەنێو ریزەکانی سوپای ئەمریکا تووشبوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا مەشق و راهێنانە سەربازیەکانی راگرتووە و ژمارەیەکی رێنمایی دەرکردووە بۆ هەموو ئەندامانی سوپای وڵاتەکەی و رێگە گەشتکردنیان پێنادات بۆ ئەو وڵاتانەی بە ڤایرۆسەکەیان بە تووندی تێدا بڵاوبووەتەوە و بە پێچەوانەشەوە، رێگە بە گەڕانەوەیان لەو وڵاتانە نادات.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و كۆرۆنا
سەرەرای ئەوەی ئەمریكا توشی كێشەو گرفتی گەورەی ئابوریی بووە بە هۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەڵام هێشتر بەشێكی زۆر لە خەڵكی ئەمریكا دەیانەوێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكایەتی وڵاتەكە بكات و جارێكی تریش ببێـەوە بەسەرۆكی ئەمریكا ئەوەش لەكاتێ:دیە كە پێشتر وانیشاندەرا ئەمریكیەكان لە دۆناڵ ترەمپ بێزارن.

بەپێی راپرسیەك كە لە ئەمریكادا ئەنام دراوە زۆربەی ئەو دەنگدەرانەی بەشدارییان تێدا كردووە، لەوبڕوایەدان ئیدارەی ترەمپ رێكاری تووند و گونجاوی بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووەتەبەر، 61%ی بەشداربووان گوتوویانە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ رێكاری تووند و بەهێزی گرتووەتەبەر بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە بەرامبەریشدا تەنیا 31%ی بەشداربووانی راپرسییەكە پێیانوایە ترەمپ رێكاری تووند و گونجاوی بەرامبەر ڤایرۆسی كۆڤید 19 نەگرتووەتەبەر.

ئەوان بۆچونیان وایە كە دۆناڵد  ترەمپ وەك سەركردەیەك بەشێوەیەكی مەیدانی كار دەكات و بەردەوام لەگەڵ رووداوەكاندایە، بۆیەش زیاتر پشتیوانی دەكەن . لەدوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەمریكا، ترەمپ رۆژانە پرێسكۆنفرانسێك ئەنجامدەدات و قسە بۆ گەلی ئەمریكا دەكات، كارلین بوومان، لێكۆلینڤان لە (ناوەندی ئەمەریكان ئینتەرپڕایز) دەڵێت، ئەنجامی ئەم راپرسییە رەنگە دەرئەنجامی ئەو قەیرانە بێت كە رووبەڕووی ئەمریكا و جیهانیش بووەتەوە.

یەكێك لەو راپرسیانەی كە لە نێوەڕاستی ئەم مانگە لەلایەن سەنتەری گالووپ كراوە، 94%ی كۆمارییەكان، 60%ی خەڵكانی سەربەخۆ و هەروەها 27%ی دیموكراتەكان بۆچوونیان وایە ئیدارەی ترەمپ زۆر بەباشی رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونەتەوە و رێكاری تووندیان گرتووەتەبەر.

رازیبوونی خەڵكی ئەمریكا لە دۆناڵد ترەمپ لەكاتێكدایە كە ئێستا ئیدارەی ترەمپ لە ژێر گوشارێكی گەورەدایە، بەتایبەتیش كە كێشەی بودجەی پێویستی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە، هاوكات چەندین نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی لە ئەمریكا رایانگەیاندووە، كەلوپەلی پێویستیان نییە و لە داهاتوودا رووبەڕووی دۆخێكی زۆر خراپتر دەبنەوە، ئەگەر رەوشەكە بەوشێوەیە بەردەوام بێت, بڕیارە مانگی نۆڤێمبەری داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، دۆناڵد ترەمپ، تاكە بەربژێری كۆمارییەكانە بۆ ئەم هەڵبژاردنە.