ڕاپۆرتی جیهانی

02:38 - 29/03/2020

ئەمریكا هێرش دەكات، واشنتن پۆست ئامانجەكەی بڵاو دەكاتەوە‌

كوردستان ئەحمەد

ئێستا ئەمریكا لە عێراق بەتەواوەتی لە جموجۆڵێكی زۆر گەورەدایە ئەوەش وایكردووە كە نیگەرانیەكی گەورە لە عێراقدا دروست ببێـت، لە لایەك ، بەهۆی خۆ كۆكردنەوەی ئەمركیاوە لایەنە عێراقیەكان توشی سەرسورمان ماون لەلایەكی تریش حەشدی شەعبی و گروپە شیعەیەكان هەرەشەی توند لە ئەمریكا دەكەن و دەڵێن هەر كاردانەوەیەكی ئەمریكا لە عێراق هەبێت بەتوندی وەڵامیان دەدەینەوە.

 ئێستا بەهۆی ئەوەی كە ڤایرۆسی كۆڤید-19 ل عێراق و جیهاندا بڵاو بوەتەوە، بەیانوی ئەوەی كارمەندەكانی كونسوڵخانە و هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق توشی ڤایرۆسەكە نەبن، واشنتن داوای لە تەواوی بەرپرسەكانی ئەمریكا كردووە، كە لەعێراقدا نەمێن و بەشێكیشیان بگەرێنەوە وڵاتەكەیان و ئەوانی دیكەش لەچەن گۆشەیەك لە عێراقدا لە ژێر چاودیری توند و تۆڵدا بمێننەوە.

رۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا "پنتاگۆن" پلانى هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارییەکانى عێراقی هەیە.

نیویۆرك تایمز نهێنیەكە ئاشكرا دەكات

رۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردووتەوە، هەفتەى رابردوو، پنتاگۆن فەرماندە سەربازییەکانى ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەکارى بۆ ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لە عێراقدا بکەن لەسەر ئەو گروپانەی كە هێرشیی موشەكیان كردووەتە سەر بنكە سەربازیەكانینان لە عێراق.

رۆژنامەكە باس لەوەشدەكات ، ئەمریكا دەیەوێت لەو ئۆپراسیۆنەدا لە ئۆپراسیۆنەکەدا ئەو گروپە چەکدارانەی كە سەر بە ئێرانن و هەڕەشەی کردەوەى چەکدارییان دژی هێزە ئەمریکییەکان کردووە بكرێنە ئامانج و بەتەواوەتی لەناو ببرێن.

ئۆپراسیۆنێكی خوێناوی
نیویۆرك تایمز باس لەوەدەكات  كە فەرماندە باڵاکانى ئەمریکا لە عێراق هۆشداریانداوە کە ئۆپراسیۆنەکە خوێناوى دەبێت بەهۆى کاردانەوەى گروپە چەکدارییەکانى سەر بە ئێران و هەڕەشەى دەستپێکردنى شەڕ دژى ئێران دەبێت، وە ئەمریكا ئەم هێرشەی زۆر بەجدی وەرگرتووە و هیچ كاردانەوەیەكیشی قبوڵ نییە و حەشد دەبێـ باجی هەڵەكانی رابردویی خۆی بدات.

هەرچەندە پلانەكە لە واشنتنەوە دەرچووە بەڵام رۆژنامەكە بۆ دڵنیایی زیاتر  قسەی لەگەل سەربازەكان كردووەو یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانى  سوپاى ئەمریکا ببۆ نیویۆرك تایمز قسەی كردووە  و رایگەیاندووە: بۆ روبەڕوبوونەوەى هێرشى گروپە چەکدارییەکان، و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە، پێویستە هەزاران سەربازى ئەمریکا ڕەوانەى عێراق بکرێت، ئەگەریی ئەوە هەیە كە ژمارەیكی نوێی سەرباز روو لە عێراق بكەن.

 

 با هێرش بكرێتە سەر ئێران
نیویۆرك تایمز لە راپۆرتەكەیدا باس لەوەدەكات، وەزیرى دەرەوە مایك پەمپیۆ و  راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا لەگەڵ ئەوەن هێرش بکرێتە سەر ئێران و گروپە چەکدارییەکانى سەر بە ئێران لە عێراق، چونكە سەرچاوەی سەركی شەرو ئاژاوە و نا ئارامیەكانی ناو خاكی عێراقن و دەبێت ئارامی بۆ عێراق بگەرێتەوە.

ئەو پلانانەی ئەمریكا لە ئێستادا لەكاتێدایە مایك یسپەر  وەزیرى بەرگرى و فەرماندەى فەرماندەیى هاوبەشى ئەمریکا نیگەرانن لە بەکارهێنانى هێزى سەربازى لە عێراقدا و  لە هەمان کاتدا وەزیرى بەرگرى پلانى هێرشکردنەکەى خستووەتە بەردەستى دۆناڵد ترەمپ کە لە چەند بژاردەیەک پێکهاتووە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی رووبەرووی حەشدی شەعبی ببنەوە.

 بریاری كۆتایی لای ترەمپە
پلانی هێرش كردنە سەر هێزە شیعەییەكانی عێراق لە ژێر چاودێریی وردی مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری و مایك پەمپیۆ وەزیری دەرەوەدایە پەمپیۆش بۆ هەمان مەبەست ئەم چەند جارە سەردانی عێراقی كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو پلانەی كە بریارە بەسەر عیراقدا جێبەجێ بكرێت ئێستا وەك رەشنوسێك لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ دایە و دەبێت ترەمپ واژۆی تەواوەتی لەسەر بكات بۆ ئەوەی بریارەكە بچێتە بواریی  جێبەجێ كردنەوە، پلانەكە بۆ ئەوەیە دەستی ئێران بەتەواەتی لەعێراق ببردرێت.
 هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا هیچ بڕیارێكی نەداوە بۆ جێبەجێ كردنی پلانەكە وەكو خۆی بەڵام واشنتن پۆست باس لەوەدەكات كە ترەمپ وتویەتی پلانەكە بەرەو پێشەوە بەرن و لەكاتی گونجاودا بریاریی لەسەر دەدەن.

كۆرۆنا ئەمریكا راناگرێت
هەرچەندە كۆشكی سی و وەزارەتی دەرەوە وبەرگری بەتەواوەتی بە هێرشەكانی كۆڤید-19ەوە بۆ سەر وڵاتەكەیان سەرقاڵن بەڵام جۆن هایتن، سەرۆک ئەرکانى هێزە هاوبەشەکانى ئەمریکا دوێنێ هەینى ڕایگەیاندووە: سەرەڕاى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەڵام پرۆسە سەربازییەکانیان لەدەرەوەى ئەمریکا بەردەوامدەبێت و ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان دەیكەن ئەوەش كارێكی گەورەیە كە واشنتن دەبێت بەبەردەوامی ئاگاداریی بێت..

رابردویەكی ئاڵۆز
لە سەرتای ساڵی رابردوەوە  هێزەكانی ئەمریكا و حەشدی شەعیی چەندین جار كەوتونەتە ئاڵۆزیەوە و دوای چەند هێرشیك بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە سەربازگەی کەی وەنی کەرکوک، لە ٣ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠دا، قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی و هەشت فەرماندەى باڵاى سەربازى ئێران و حەشدى شەعبى بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک فرۆکەخانەى بەغدا کوژران.

لەو کاتەوە ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران لە عێراقدا بەردەوامە و لە دواتریش ئێران هێرشی موشەكی كردە سەر چەند بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا و دواتریش لەلایەن چەكدارەكانی  حەشدی شەعبی و گروپەكانی دیكەوە چەندین جار هێرشی موشەكی كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا.

لە ئێستادا ئەمریكا سەرقاڵی رێكخستو بەدواداچونی تەواوەتی هێزەكانیەتی لە عێراق و پێدەچێت ئەم رێكخستنەوەش بۆ ئەو مەبەستەبێت كە ئەمریكا دەیەوێـ هێرش بكاتە سەر گروپە شیعەیەكانی عێراق.