ڕاپۆرتی جیهانی

02:52 - 29/03/2020

جیهان پارە بۆ كۆرۆنا سەرفدەكات‌

كوردستان ئەحمەد

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهان بڕێكی زۆر پارە بۆ رووبەرووبونەوەی  ڤایرۆسەكە سەرفدەكەن و بەشێكی زۆریش لە وڵاتان بۆ ئەوەی كێشەی دارایی تاكەكەسی لە رووی داراییەوە بە هۆی كۆڤید-19ەوە دروست نەبێت پارەیەكی خەیاڵی خەرج دەكەن ئەوەش بەمانای ئەوەدێت كە نایانەوێت بە هۆی ڤایرۆسەكەوە توشی گرفتی گەورەیی دارایی ببن.

دابینكردنی ئەو برە پارەیە بۆ رووبەروو بونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 لەلایەن جیهانەوە رێگریەكی گەورە دەكات لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە، بەڵام زیانێكی گەورە بە ئابوری جیهان دەگەیەنێت، یەكێك لەو وڵاتانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە توشی گرفتی گەورە دەبێت ئەمریكایە، كە بەهۆی وەستانی كارەكانەوە بە ملیۆنان هەلی كار لەو وڵاتەدا بێ دەستی  كار بوون و كەس نییە كارەكان بەرێوە ببات ئەوەش زیاتێكی گەورەیە بۆ ئەمریكا.

ئەمریكا پارە بۆ كۆرۆنا سەرفدەكات

هەر لەسەرتای دروست بونی ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە ئەمریكا ئیهمالیەكی گەورەی تێدرا كرد، لەو باوەرەدا نەبوو كە بەم شێوەیەی ئێستا بەجیهاندا بڵاو ببێتەوە و بگاتە ئەوەی لە ئاستی جیهاندا ژمارەی  یەكەم تۆمار بكات و بەرێژەیەكی بەرچاو لە هەر یەكە لە ویلایەتەكانی نیویۆرك و نیوجێرسی و چەند ویلایەتێكی دیكە بڵاو ببێـەوە، پێدەچێت بەم نیزكانە بگاتە یەك ملیۆن توشبوو .

لە ئێستادا كۆشكی سپی ئەمریكا و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی بەرگری بەدوای رێگەچارەیەكی گشتیدان بۆ ئەوەی توشوبوانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا چارەسەر بكەن و رێگریی بكەن لە بڵاوبنەوەی ئەو رێژە زۆرەی كە ئێستا لە وڵاتەكە دا بڵاو بوەتەوە.

بەمەبەستی رێگریی كردن لە بڵاو بونەوەكەی ئێستا سوپای ئەمریكا لە تەواوی ئەو وڵاتەدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و دەیەوێت بە تەواوەتی كۆنترۆڵی تەواوی وڵات بكات، لە بەرامبەر ئەوەی كە ڤایرۆسەكە گەشەیەكی گەورەتر نەكات، بەڵام ژمارەی توشبوان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات.

ئێستا ئەمریكا بۆ ئەوەی رێگریی لە كۆڤید -19 بكات بڕی 700 ملیار دۆلار تەرخاندەكات و بەشێوەی دابەشكردنی راستەوخۆ و دابەشكردنی ناراستەوخۆ ئەو برە پارەیە دەداتە دەست هاوڵاتیانی ئەمریكا بۆ ئەوەی ناچار نەبن بچنە دەرەوە و توشی ڤایرۆسەكە ببن، و لەماڵەكانی خۆیاندا رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببنەوە، ئەوە سەرەرای ئەوەی چەندین بەرنامەو شۆی تەلەفیزیۆنی كراوە بە خۆرایی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەوە نیگەران نەبن.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن كە تەنها لە ئەمریكادا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە پێدەچێت زیاتر لە ملیۆنێك هاوڵاتی گیان لەدەست بدەن ئەوەش ژمارەیەكی زۆر گەورەیە و كاریگەریەكی گەورەی لەسەر داهاتووی ئەمریكا و سەركردایەتی دۆناڵد ترەمپدا هەیە

ئیتاڵیا پارە بۆ كۆرۆنا دابین دەكات
یەكێكی دیكە لەو ڵاتانەی كە بەدەست ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە دەناڵێنێت ئیتاڵیایە ، كە ژمارەی توشبوان و گیانلەدەستدان لەو وڵاتەدا ئاستێكی پێوانەی تۆمار كردووە و لە ئێستادا رۆژانە هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دەمرن، ئەوەش زەنگێی مەترسیدارە بۆ وڵاتی ئیتاڵیا و چەندین جاریش بەرپرسانی ئەو ڵاتە رایانگەیاندووە پێدەچێت  ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی ئیتاڵیا كۆنترۆڵ بكات ئەگەر خەڵكی هاوكاریان نەكات و سیتمی تەندروستی خۆیان بهێزتر نەكەن ورێنمایەكان جێبەجێ نەكەن
لەچەند ویلایەت و ناوچەیەك ڤایرۆسەكە لەدەست دەرچوە و وەزراەتی تەندروستی ناتوانێت كۆنترۆڵی بكات و رۆژانە  هەزاران تەرم دەسوتێنرێن، لە ئێستاشدا دەوڵەت تەنها داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.

ئیتاڵیا بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بری 27.3 ملیار دۆلار تەرخاندەكات و بەسەر هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمە جیاوازەكانی وڵاتتدا دابەشی دەكات ئەوەش بۆ ئەوەی بتوانێـت بەشێوەیەكی باش رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە ببنەوە و نەهێڵن لەوە زیاتر كە هەیە ڤایرۆسەكە تەشەنە بكات، هەندێك لە چاودێرانیش پێیان وایە سەرفكردنی ئەو برە پارەیە لەلایەن دەوڵەتی ئیتاڵیاوە پارەیەكی كەمەو بەو برە پارەیە ناتوانن رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببنەوە.

بەریتانیا پارە بۆ كۆرۆنا سەرفدەكات
یەكێكی دیكە لەو وڵاتانەی كە ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیرۆدە بووە، بەریتانیایە و لە ئێستاشدا تەواوی وڵاتەكەی خستوەتە ژێر باری كەرەنتینەوە و بەشێكی زۆر لە بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتەش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیرۆدەبوون و دەوەڵەت داواكەدات  هاوڵاتیان بتوانن لە ماڵەكانیان بمێننەوە .

لە ئێستادا بەریتانیا سەرەرای زیانە گەورەكانی سەر ئەو وڵاتە بڕی 39 ملیار دۆلاریی بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابین كردووە كە دەیەوێـ بەو برە پارەیە رووبەرووی تەواوی زیانەكانی كۆرۆنا ببێتەوە كە چاوەرێ دەكرێت بەریتانیا زۆرترین زیانی گیانی و مادیی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە توش ببێت، و لە ئێستاشدا گرنگترین خاڵی كاری سەرەكی حكومەت بریتییە لە رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

نەرویژ پارە بۆ كۆرۆنا دابین دەكات
سەرەرای ئەوەی یەكێتی ئەوروپا بەتەواوەتی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سنورەكانی داخستووە و هیچ وڵاتێكی ئەندامی یەكێتیەكە پەیوەندی هاتووچۆی لەگەڵ ئەوی دیكەدا نەماوە بەڵام هەر وڵاتێك  بە شێوەی سەربەخۆ پلانی رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكەی داناوە ئەوەش  وەك یەكێك لە پلانە  بەهێزەكان بۆ رووبەروو بونەوەی كۆرۆنا دانراوە، ئەوە لە كاتێكدایە بەشێك لە بیرمەندان بە لانێكی هەڵەی دەزانن.

بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  وڵاتی  نەرویژ بری 9.8 ملیار دۆلاریی بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا  تەرخان كردووە و وڵاتەكەشی بەتەواوەتی كەرەنتینە كردووە.

روسیا لە جەمسەرێكی دیكەوە رووبەرووی كۆرۆنا دەبێـەوە
هەرچەندە ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە روسیا تارادەیەك  لەوڵاتەكانی دیكەی دونیا كەمترە بەڵام لە ئێستادا رووسیا وەك تەواوی جیهان رووبەرووی ڤایرۆسەكە بوەتەوە و وڵاتەكەی بەتەواوەتی كەرەنتینە كردووە.

ئێستا حكومەتی روسیا بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە بری 4ملیار دۆلاری وەك پارەی نەختینەی بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە تەرخانكردووە و دەیەوێت بەو برە پارەیەش بەتەواوەتی رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببێتەوە.

نەمسا چۆن رووبەرووی كۆرۆنا دەبێتەوە
یەكێكی دیكە لەو وڵاتانەی كە پلانی داناوە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیدا وڵاتی نەمسایە كەدەیەوێت بە كەمترین زیانی گەورە  لە كۆڤید-19 رزگاریی ببێت و توشی ڤایرۆسەكە نەبێت و وڵاتەكەی رزگار بكات.
ئێستا نەمسا بڕی 4.4 ملیار دۆلاریی بۆ رووبەروو بونوەەی ڤایرۆسەكە تەرخانكردووە كە ئەو برە پارەیەش بۆ وڵاتێكی وەك نەمسا فشارێكی گەورەی ئابوری دروست دەكات  بەڵام پێدەچێت بتوانێت بەو بڕە پارەیە رووبەرویی كۆرۆنا ببێتەوە.

وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست رووبەرووی كۆرۆنا دەبنەوە
هەرچەندە بە بەراورد بە ئەوروپا و ئەمریكا ڤایرۆسی كۆڤید-19 درەنگتر و بەرێژەیەكی كەتر توشی ڤایرۆسەكە بوون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە ڤایرۆسەكە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست درەنگ گەیشت و لە ئێستاشدا بەرێژەیەكی زۆر كەم بڵاو بوەتەوە بەڵام وڵاتانای رۆژهەڵاتی ناوەراستیش بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە پارە تەرخان دەكەن.

سعودەیە رووبەرووی كۆرۆنا دەبێتەوە
سعودییە كە یەكێكە لە وڵاتە بەهێز و گەورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە رووی ئابوری و پێگەی سیاسیەوە لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەتەواوەتی هاتچۆی لە وڵاتەكەیدا قەدەغە كردووە و بەهۆی ڤایرۆسەكەوە بڕی 13 ملیار دۆلاریی تەرخان كردووە.
یەكێكی دیكەلە وڵاتانەی كە رووبەرووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتەوە بریتیە لە وڵاتی ئیمارات كە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەیدا لەناو ببات بڕی 27 ملیار دۆلاریی تەرخانكردووە ئەوەش زۆر ترین برە پارەیە كە ئەو وڵاتە سەرف بكات بۆ رووبەروو بونەوەی كۆرۆنا.

یەكێكی دیكە لە وڵاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زۆرترین پارە نەرخان دەكات وڵاتی قەتەرە كەبڕی 20 ملیار دۆلار تەرخاندەكات،
هەریەكە لەمیسر و ئەردەنیش بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسیی كۆرۆنا بری  میسر 7 ملیار و  ئەردەن 705 ملیۆن دۆلار سەرف دەكەن كە ئەوەش برە پارەیەكی تارادەیەك  كەمە لە چاو كەورەی وڵاتەكەیاندا و چاوەروان دەكرێت لە میسر زۆرترین كەس توشی ڤایرۆسەكە ببن.