ڕاپۆرتی جیهانی

03:20 - 30/03/2020

ترەمپ هۆشداریی دەدات‌

كوردستان ئەحمەد

سەرەرای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو: ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی گەورە لە ئەمریكا دروست ناكات، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیی گیان لەدەستدان و مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئەمریكا تادێت زیاتر دەبێت، ئەوەش پێچەوانەی تەواوی قسەكانی سەرۆكی ئەمریكایە كە دەیوت وڵاتەكەی  بەئاسانی توشی كۆرۆنا نابێـت.

بەپێی بەڵگەنامە و داتاكان دەربارەی ڤایرۆسیی كۆرۆنا، تاوەکو ئێستا لە ئەمریکا زیاتر لە دوو هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە  گیانیان لەدەستداوە، و ئەو ژمارەیە تادێت روو لە زیاد بونیش دەكات، سەرۆکی ئەمریکا بەپێچەوانەی قسەكانی سەرەتایی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە لە چین  هۆشداری دەدات، لە دوو هەفتەی دیکەدا و لەگەڵ نزیك بونەوە لە رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دەگاتە لووتکە، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی توشی گیان  ڤایرۆسەكە دەبن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی ئەمریکا   دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند: رووبەڕووی نەخۆشییەکی جیهانی، بووینتەوە کە لەپێشتردا شتی وانەبووە، ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنایە بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەیەوە زۆر بەهێزە، ئەوەش وادەكات كە ڤایرۆسەكە بچێتە ئاستێكی باڵاو وڵاتەكەمان و یهان بەخۆیەوە سەرقاڵ بكات .

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵدترەمپ رایگەیاند، چەند تاقیکردنەوەیەک لەسەر پێکوتەکانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین، هەوڵدەدەین باشترین بكەین بۆ ئەوەی بەتەواوەتی نزیك ببینەوە لە لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەلایەنی كەمەوە رێگری بكەین لەوەی ڤایرۆسەكە نەتوانێت لەناومان ببات.

 ئامێری زۆر دروست دەكەین
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە درێژەی قسەكانیدا دەربارەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 وتیشی: 50 هەزار ئامێری دەرخەری نەخۆشیی کۆرۆنا دابیندەکرێن و خێرایی گرتنەبەری رێکارەکان پشکیان لە سنووردارکردنی ڤایرۆسەکەدا دەبێت و دەمانەوێت زۆرترین كار لەسەر ئەوەبكەین كە پشكنینەكان بۆ ڤایرۆسەكە زیاتر بكرێـ و زرتین توشبوو دیاریی بكەین بۆ ئەوەی بتوانین بەرەو چارەسەریی بڕۆین.

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت ـ:  ئەگەر پەلە نەکەین زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەست دەدەن، ئەوەش ژمارەیەكی زۆر زۆرەو وەك زەنگێكی مەزنی مەترسیە دەبێـت هەموومان بە ئاگابین لەوەی كە ڤایرۆسەكە نابێت بەو رادە زۆرە خەڵكمان لێ ببیات، ئەوەش پێمان دەڵێت: كە دەبێت ئێمە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نالەبارەدا بكەین كە ڤایرۆسەكە بوەتە شەرحیكی گەورەی كارەساتبار بەسەر وڵاتەكەمانەوە.

كۆرۆنا دەبەزێنین
لەبارەی چارەسە و تەواوبونی ڤایرۆسیی كۆرۆناوە و كارەكانیان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەری هەیە سەرەتای مانگی حوزەیران سەرکەوتنی گەورە بەسەر کۆرۆنادا بەدەستبهێنن و وڵاتەکەیان بە رووی قەدەخەی هاتووچۆدا بکرێتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر  دۆناڵد ترەمپ دەیگوت: ڤایرۆسەكە لە مانگی نیساندا پێدەچێت بەرەو چارەسەریی ریشەیی بروات، دواتریش باسیی لەوەكرد كە لە ناوەراستی مانگی تەوزدا پێدەچێت بەشێوەیەك لە شێوەكان ڤایرۆسەكە بەرو بنبر كردنێكی ریشەیی بڕوات و چارەسەر بۆ ئەو دۆخە بگیردرێتە بەر.

ڤایرۆسەكە ئەمریكی زۆر دەكوژێت
سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ نەخۆشییە گوازراوە و هەستیارییەکان د. ئەنتۆنیۆ فۆچی، لەبارەی بڵاو بنوەی ڤایرۆسەكە و كوشتنی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ئەمریكاوە دەڵێـت :  ئەگەری هەیە سەد بۆ دوو سەد هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەمریکا گیان لەدەستبدەن و گوتیشی، "کاری ئێمە ئەوەیە کە نەهێڵین ئەو کەسانە بمرن"، بۆ ئەو مەبەستە داوای لە خەڵکی کرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و تێکەڵاوی نەکەن و لە ماڵەوە بمێننەوە، نەهێڵن ڤایرۆسەكە دۆست و خۆشەویستەكانیان لەناو ببات و بیانكاتە قوربانی .

ئاماریی گیانلەدەستدان لە ئەمریكا بە هۆیی كۆرۆناوە
تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و رێژەی تووشبووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 179  هەزار کەس، ئەوەش بەرسترین ئاستی پێوانەییە كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە ئەمریكادا مردون و توش بوون ئەوە لەكاتێكدایە  هەموو ئاماژەكان باس لەوەدەكەن كە ڤایرۆسەكە زیاتر لەو ڵاتەدا تەشەنە دەسەنێت.

بێكاریی بەهۆی كۆرۆناوە
هەرچەندە چەند رۆژێكە دۆناڵد ترەمپ واژۆی واژۆی لەسەر  ئەو پاکێجە 2.2 ترلیۆن دۆلارییە کرد، کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دەنگی لەسەر درابوو بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتی و کۆمپانیاکانی ئەمریکا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە کارەکانیان وەستاوە و مەترسیی لەسەر داهاتیان هەیە، بەڵام ئەو برە پارەیە نەیتوانیوە بەشێ،ەیەكی باش كێشەكان چارەسەر بكات.

لەبارەی ئەو برە پاریەوە ترەمپ دەڵێت: پێشتر لە هیچ شوێنێک پاکێجێک بەم قەبارەیە نەبووە و دەڵێ "ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر گرنگە من لەسەر گەورەترین پاکێجی فریاگوزاری لە مێژووی ئەمریکادا یان دەبێت بڵێم گەورەتر لە هەر پاکێجێک واژۆ دەکەم، دووجار هێندەی هەر پاکێجێکە کە پێشتر واژۆکرابێت"، كار لەسەر ئەوە دەكەم كە ئەمریكا وەك خۆیی و بەبەهێ.یی بمێنێتەوە.

ترەمپ دەڵێـت: ئێستا پارەكە بڕی 2.2 ترلیۆن دۆلارە، دەشێت دەتوانرێت  تاوەکو 6.2 ترلیۆن دۆلار بڕوات،  بۆیە ئێمە باسی پرۆژەیەکی 6.2 ترلیۆن دۆلاری دەکەین،  هیچ شتێک وەك ئەم پارەیە نەبووە، ئەوەش دەتاونێت بەپەلە فریای خێزان، کرێکار و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەمان دەکەوێت، وە دەشڵێت: مەبەستی ئەم کارەش هەر ئەوەیە پڕۆژەکە لەلایەن کۆنگرێسەوە بە 96 دەنگ بەرامبەر بە سفر دەنگ بە بەڵێ دەنگی لەسەر دراوە".

پلانە ئابوریەكەی ئەمریكا چۆنە
بەپێی ئەو پلانە ئابوریەی كە ئەمریكا بۆ رووبەرووبونەوەی كۆرۆنا دایناوە ، هەر هاووڵاتییەکی سەڵتی ئەمریکی بڕی هەزار و 200 دۆلار و ئەوانەی ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە دوو هەزار و 400 دۆلار وەردەگرن، ئەگەر خاوەن منداڵیش بن، بۆ هەر منداڵێک 500 دۆلاریان پێدەدرێت، ئەوەش دەتوانێت لەم ماوەیەدا بەتەواوەتی گوزەرانی خۆیانی پێ بەرێ بكەن.

بەدەر لە  لە پێشکێشکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ هاووڵاتییان، حکومەتی  ئەمریکا سەرقاڵی هاوکاریکردنی حکومەتە خۆجێییەکانی ویلایەتەکانیەتی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنادا بە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانیان و تەواوی ئەو رێگایانەی گرتوەتە بەر كە دەتوانێت رێگربێت لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەر لەسەر ئەو بابەتە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ دەڵێـت: کابینەکەی من هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر، بۆئەوەی دڵنیابینەوە کە ئەمریکا سەرچاوە و کەلوپەلی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا جیهانییە هەیە. پەتاکە زۆر تووند بووە لە زیاتر لە 150 وڵات. ئێمە مانگی رابردوو سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا. ملیۆنان کەلوپەل بە سەرکەوتوویی لەلایەن ئێمەوە کڕدراون و دابینکراون و داومانن بە ویلایەتەکان".

ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا لە  ئەمریکا و کاریگەریی گەورەی لەسەر ئابووریی ئەمریکا بەجێهێشتووە، بەجۆرێک کە پێنجشەممەی رابردوو، حکومەتی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە کە هەفتانە سێ ملیۆن و 300 هەزار کەس بێکاربوونیان تۆماردەکەن.