ڕاپۆرتی جیهانی

10:09 - 01/04/2020

عێراق توشی دەردی كوشندە بووە‌

كوردستان ئەحمەد

ئەو دۆخەی ئێستا عێراقی تێكەوتووە، خراپترین دۆخە لەرووی سیاسیی و ئابوریی و سەربازیی و كۆمەڵایەتییوە، رۆژنامەی بەناوبانگی ئەمریكی نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكی تێر و تەسەلدا دەربارەی دۆخی عێراق دەڵێت: ئێستا عێراق رووبەرووی چەندین قەیرانی مەزن بوەتەوە لە ناویشیاندا چوار قەیرانی زۆر گەورە بەرۆكی ئەو وڵاتەی گرتووە و ناتوانێت بە ئاسانیی لێیی دەبازبێت ئەوەش وایكردووە ئەو وڵاتە توشیی شكستێكی گەورە ببێتە وە و نەتوانێت خۆی دروست بكاتەوە.

قەیرانەكان كامانەن
رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمەریكی لە راپۆرتێكدا  بەوردیی باسی ئەوە دەكات سەرەرایی ئەوەی كە عێراق ژمارەیك كێشەی گەورەیی هەیە بەڵام لە ئێستا چوار  لە خراپترین قەیرانەكان بەرۆكی عێراقیان گرتووەو بە ئاسانیش ناتوانێت چارەسەریی ئەو قەیرانانە بكات، خۆ ئەگەر قەیرانەكان چارەسەر نەكرێن بێگومان وڵاتەكە توشی كارەسات دەبێت.

قەیرانی یەكەم:
راپۆرتی نیویۆرك تایمز دەڵێت: یەكێك لەو قەیرانە گەورانەی كە توشی عێراق بوەتەوە بریتییە لە دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئاستێكی زۆر بەرز ئەوەش وایكردووە كە عێراق توشی كەمی پارە و داهات ببێتەوە و نەتوانێـ رووبەرووی كێشە گەورەكانی ببێتەوە لەبەر ئەوەی عێراق لە %80ی داهاتەكەی لە رێگەی نەوتەوە بەدەست دەهێنێت و ئەگەر ئاستی نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ 50 دۆلار بەرز نەبێتەوە ئەوا دارایی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی وێران دەبێت و كارەساتێكی گەورە لە عێراقدا روودەدات ئەوە لەكاتێكدایە لە ئێستادا و تا نوسینی ئەم راپۆرتە نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بۆرسە و بازارەكانی جیهاندا بە 18 دۆلارە.


ئەم دابەزینی نرخی نەوتە بۆ عێراق كێشەیەكی زۆر گەورەیە چونكە لەم كەین و بەینەدا كە دۆخی عێراقی تێكەوتووە و هەموو پشتیوانیەكی دارایی عێراق تەنها نەوتە دۆخەكە بەشێوەیەكە  عێراق لەرووی داراییەو بەرەو لەناوچونی داراییەكەی دەچێت ئەوەش وادەكات ئەو وڵاتە نەتوانێت ئیدامەی خۆی بدات.

راپۆرتەكە دەشڵێت ئەگەر بەم شێوەیە نرخی نەوت نزم بێت و لە ماوەی مانگیی رابردوودا نەوت بەرز نەبێـەوە حكومەتی عێراق ناچارە دەست بەرێت بۆ نەختینە زێرینەكانی و پارەی یەدەك و ئاڵتونی  خەزنكراوی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بژێوی خۆی پەیدا بكات.

قەیرانی دووەم:
نیویۆرك تایمز لە باسكردنی قەیرانەكانی عێراق بەردەوامە و دەڵێت یەكێكی دیكە لە قەیرانە گەورەكان كە رووبەرووی عێراق بوەتەوە بریتییە لە قەیرانی دروستكردنی حكومەتی نوێی عێراق كە ئێستا بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە حكومەت پێكبهێنرێت وڵاتەكە كەوتوەتە بۆشاییەكی گەورەوە و ناتوانن كێشە گەورە و بچوكەكانی وڵاتەكەی چارەسەر بكات، دەشڵێت: سەرەتایی دەركەوتنی ئەم كێشانە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی سەرەتایی دەستلەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە مانگی نۆڤەمبەری رابردووەوە، دواتریش شكست هێنانی محەمەد عەلاوی لە پێكهێنانی حكومەتەكەیدا.

نیویۆرك تایمز دەڵێت: دۆخی عێراق بەشێوەیەكە هیچ لایەنێكی عێراقی ناتوانن یەكلای بكەنەوە كە  كە پرسیی پێكهێنانی حكومەت چۆن چارەسەر بكەن و هەر كەسێك كاندید دەكرێت ناتوانێت خواستی لایەنەكان بەدەست بهێنێت ، خۆ ئەگەر لایەنەكان رازیی بكات بێگومان ناتوانێـت شەقامی عێراقی رازیی بكات.

راپۆرتەكەی نیۆیۆرك تایمز ئاماژە بەوەش دەدات، ئێستا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوەندەی دیكە قەیرانەكانی عێراقی قووڵتر كردووەتەوە.
سەبارەت بە قەیرانی چارەمیش جەخت دەكاتەوە، ئەو وڵاتە لە بەدەستهێنانی هاوكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شكستی هێناوە.

قەیرانی سێیەم:
نیویۆرك تایمز لە درێژەی راپۆرتەكەدا دەربارەیی دۆخی عێراق دەڵێت: ئێستا بەهۆی هەرەشەكانی ڤایرۆسیی كۆرۆناوە ئە و وڵاتە توشی سەر لێشێوانی گەورە بوووە رێگاكانی هاتووچۆ گیراون رێگاكانی بازرگانی ناوخۆیی و بازرگانیی دەرەكی بەتەواوەتی گیراون، بەرپرسان چونەتەوە ماڵەكانی خۆیان و خۆیان دەپارێزن،  وڵاتەكە توشی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بوەتەوە و ئەو قەدەغەی هاتوو چۆیەش بەرپرسێكی گەورەیە لەبەردەم بەرێوە بردنی وڵاتەكەدا.

وەهەروەها باسیی ئەوەشدەكان كە ئێستا حكومەتی عێراق و دامەزراوەكان بەرەو شكستی راستەقینە دەروات  چونكە بەهۆیی قەدەغەی هاتوو چۆ و هەرەشەكانی ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە بەرپرسان كارەكانیان لە دەستداوە و لەماڵەوەن بێرۆڵ كراون.

ئەوەش یەكێكی دیكەیە لە هەرە ترسە گەورەكانی سەر حكومەتی عێراق و لەوانەش نییە بە ئاسانیی بتوانێت كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكات و رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببێتەوە.

قەیرانی چوارەم:
لە راپرۆرتەكەی  نیویۆرك تایمزدا زۆر بەوردی باس لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا دەكات وباس لەوە دەكات كە كشانەوەی ئەمریكا لە بنكە سەربازیەكانیان لە عێراقدا یەكێكیە لە ترس و مەتریسە گەورەو قەیرانە بەهێزەكانی ئەمریكا و  بەهۆی ئەوەی ئەمریكا لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە هێرشیان دەكرێـە سەر  ئەمریكا كار بۆ كشانەوە دەكات و حەشدی شەعبیش بەدوایی كارەساتێكی گەورە دایە و ئێستاش وا بریارە كە گۆرانكاریی رووبدات.

هەموو ئەو ئەگەرانەی كە لە نێوان حەشد و سوپایی ئەمریكادا دەكەونە بەرچاو كار بۆ ئەوە دەكەن كە دەیانەوێت عێراق پەلكێشیی شەر و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بكەن بۆ ئەوەی بەشێك لە شەریی ئەمریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق ئەنجام بدرێت.

ئەوەش دۆخێكی وەهایی دروست كردووە كە حكومەتی عێراق ناتوانێت چارەسەیی ئەو دۆخە بكات و لە هەر حاڵەتێكیشدا بێت ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی و  حەشدیش وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە،

نیویۆریك تایمز باس لەوە دەكات كە ئەمریكا بەتەواوەتی قەناعەتی بەوە هێناوە كە دەبێت چەكدارانی حەشدی شعبی لە عێراقدا بچنە ناو سوپایی عێراقەوە و بەهیچ شێوەیەك توانایی هێرشكردنیان بۆسەر سوپایی ئەمریكا نەمێنێت بۆ ئەوەی بتوانن  چارەسەریی كێشەكان بكەن

رۆژنامەكە باس لەوەدەكات بەهۆیی ئەو گرفتانەوە كە ئێستا توشیی حكومەتی عێراق بووە حكومەت ناتوانێت پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسیی كۆرۆنا بەدەست بهینێت و ئەگەریی ئەوەش هەیە لە رووبەرووبونەوەی كۆڤید-19ەدا توشیی هەرەس و كارەساتیی گەورە ببێـت ئەوەش وادەكات دۆخەكە بەشێوەیەكی مەیدانی لدەست دەربچێت.