10:11 - 01/04/2020
چەد وڵاتێك ژمارەیی مردوەكان بەهۆیی كۆرۆناوە دەشارنەوە
سەرەرای ئەوەی نزیكەی تەواوی جهان
تێوەگلاوە بە ڤایرۆسیی كۆرۆناوە، بەڵام هەندێك وڵات لە بارەی ئاماریی توشبوان و
قوربانی گیان لەدەستدانی ڤایرۆسەكە
دەشارنەوەو هەندێك وڵاتیش ناتوانن بەتەواوەتی ژمارەیی توشبوان و مردن بەهۆی
ڤایرۆسەكەوە بزانن، چونكە سیستمێكی سەركەوتو پێشكەوتویان بۆ ئەو مەبەستە نییە و
لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیانی وڵاتەكانیان راستیی لەبارەی ئەو بابەتەوە بە
حكومەتەكەیان ناڵێن.
رۆژنامه‌ی زە گاردیانی به‌ریتانی له
راپۆرتێكدا باس لە دۆخی چەندوڵاتیك دەكات كە ، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی
كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی شاراوه هەیە و پیدەچێت رێژەی مردن و توشبوون زۆر زۆر بەرز
ببێـەوە بە بێ ئەوەی حكومەت پێی بزانێت،گاردیان دەڵێت: له هه‌ریه‌ك له عێراق،
لوبنان و سووریا ژمارەی توشبوان و گیانلەدەستدن تارادەیەكی زۆر زۆرە بەلام حكومەتی
ئەو وڵاتانە پێی نازانێت، دەڵێت:"له
عێراق خه‌ڵك له‌ناو ماڵی خۆیدا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه ده‌مرێت و ده‌شاردرێته‌وه،
بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی لێ ئاگادار بكرێته‌وه و كاریی كردبێت بۆ ئەوەی بزانێـت
چۆن ئەو كەسانە مردوون ، بەبێ ئەوەی
بزانێت كە خێزانی مردوەكەش وتەواوی ئەو كەسانەی كە لەگەڵی بوون توشیی ڤایرۆسەكە
بوون".
گاردیان چی دەڵێـت
رۆژژنامەی گاردیانی بەریتانی لە بارەی
دۆخی ئەو وڵاتانەوە لە درێژەیی راپۆرتەكەیدا نوسیویتە: "به‌رپرسانی ته‌ندروستی
هەر یەكە لە عێراق سوریا و لوبنان له‌وه
ده‌ترسن، كە ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا زۆر له‌وه زیاتر بێت كه به فه‌رمی
راده‌گه‌یه‌ندرێن و گومانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتداری نا
حكومی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به ته‌واوی داده‌بڕێنن، كه حكومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی
به‌سه‌ریانه‌وه نییه و په‌تاكی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه ئەوەش مەترسیەكی گەورە لەو سێ
وڵاتە دروست دەكات چ بۆ كۆنترۆڵكردنی چ بۆ تۆماریی ئاماریی قوربانیەكانی كە
ئەگەریی هەیە ژمارەكە بۆ چەندین ئەوەندە زیاتر ببێت.
گاردیان لە درێژەیی راپۆرتەكەشیدا
دەڵێـت: "به‌رپرسان به‌تایبه‌تیش كارمه‌ندانی فریاگوزاری و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی
كه هه‌فته‌ی رابردوو قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن،
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌زاران تووشبووی كۆرۆنا به شاراوه‌یی له هه‌ندێك ناوچه‌ی
لوبنان و عێراق هه‌بن، و ئاشكرا نه‌كرێن، بۆیه ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی
له ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوودا دروست ده‌كات، ئەگەر ئەو ئەگەرە بەو شێ،ەیە بێت كە
توشیبوان زیاتر بن لەو ژمارەیەو مردنیش زیاتر بێت لەو ژمارەیەی كە دەوڵەتەكان
رایان گەیاندووە ئەوە كارەساتێكی گەورە دروست دەكات ".
سیاسیەكان توشبوەكان دەشارنەوە
رۆژنامەی گاردیان دەڵێت: ئەو بەرپرسانەی
كە قسەیان بۆ رۆژنامەكەمان كردووە، باس لەوەدەكەن سیاسیەكانی هەریەكە لە عێراق و
لوبنان و سوریا، ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسیی كۆرۆنا و هەروەها ئەوانەی كە بەهۆی
ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەست دەدەن دەشارنەوە و نایانەوێت هەندێك راستی هەیە دەربارەی
توشبوەكانیان بۆ خەڵكی دەر بخەن ئەوەش كێشەیەكی گەورە بۆ ئەو وڵاتانە دروست دەكات
و ئەگەر ئەو سیاسیانە بەردەوام بن لە شاردنەوەی ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسەكە
ئەوا حكومەت ناتوانێت بە ئاسانی كۆنترۆلی وڵاتەكەیان بكات.
ئه‌و به‌پرسانه بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه
دەڵێن: "تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق
و باشووری لوبنان له‌لایه‌ن گروپه سیاسییه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێن و ده‌شاردرێنه‌وه".
گاردیان دەڵێـت: سینارۆیێكی خه‌راپتر له
عێراق و لوبنان له سووریاش له ئارادایه و ئەگەری ئەوەش هەیە "هه‌رچه‌نده
رێگا وشكانی و ئاسمانییه‌كان له نێوان ئه‌و سێ وڵاته به ته‌واوی داخراون، به‌ڵام
ترسی ئه‌وه هه‌یه، به‌ر له داخستنی رێگاكان زۆرێك له هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه
هاتوچۆیان له نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌دا كردبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرنێكی
گەورە لەو ناوچەیەدا دروست بوبێت لە توشوانی كۆرۆنا و بە هەزاران كەسیش بەهۆیەوە
بمرن".
قوم ناوچەكەی توشكردووە
كاتێك ڤایرۆسەكە لە شاریی قوم بڵاو
بویەوە، ژمارەیەكی زۆر لە هاولاتیانی شیعە مەزهەبوو عیراق و لوبنان لە شارەكە بوون
و زیارەتیان دەكرد و هەموویان به‌یه‌كه‌وه
له‌و شاره بوون و ماوه‌یه‌ك دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه
وڵاته‌كانیان، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی كه‌می تووشبووان له‌و دوو وڵاته له نه‌خۆشخانه‌كان
چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن و ئەوەش دەریدەخات كە پێدەچێت بەشێك لە توشبوانی ڤایرۆسیەكە
لە قومەوە گەرابنەوە شارەكانی خۆیان و هاوڵاتیانی توشی ڤایرۆسەكە كردبێـت.
ئامارەكانی دەوڵەت راست نین
رۆژنامه‌كه له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا
نووسیویه‌تی، ئه‌و ئاماره‌ی به فه‌رمی له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبووان و مردووان به‌هۆی
ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێن، ژماره‌كه‌یان دیارن، به‌ڵام
خه‌ڵكێكی زۆر له ناو ماڵه‌كانیان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه ده‌مرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی
حكومه‌ت له هۆكاری مردنیان ئاگادار بكرێته‌وه، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، پێویسته
ژماره‌كان و ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوی بزانرێن، كه په‌تاكه‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه،
ئه‌گینا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بێسوود ده‌بن، كه له‌پێناو رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا
ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق
چه‌ندین رێكاری بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له وڵات گرتووه‌ته‌به‌ر،
له‌وانه‌ش راگرتنی پرۆسه‌ی خوێندن و ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كان و راگه‌یاندنی
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سه‌رانسه‌ری وڵات و درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه تا
11ی نیسان.
له دوایین ئاماردا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوون به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 46 حاڵه‌ت به‌رز
بووه‌ته‌وه و تا ئێستا 630 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون و له‌و
ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 105 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
ئەوە لەكاتێكدایە توشبوون بە ڤایرۆسیی كۆرۆنا لە عێراق و لوبنان و
سوریا و بەتایبەتی ئێران تا دێت روو لە زیادبوون دەكات و هەندێك سەرچاوەش دەڵێن
لەچەند شارێكی ئێران بەتەواوەتی ڤایرۆسەكە بلاو بوەتەوە و لە دەست دەر چووە ئەوەش
وەك مەترسیەكی گەورە بۆسەر تەواوی ناوچەكە
دەردەكەوێـ و پێدەچێت لە سەر تاسەریی ئێران‌دا ببێـە مەترسیەكی گەورە و هەروەها ئەو
مەترسییە بۆ تەواوی ولاتە شیعە نشینەكانیش بگوازرێتەوە. ئەگەر سیاسیەكان و دەوڵەت
پێكەوە رێگە چارەیەك نەگرنە بەر ئاماریی قوربانی توشبوان و گیانلەدەستدان تۆمار
نەكەن و سیستمیی كەرەنتینە بەسەریاندا پەیرەو نەكرێت بە شێوەیەكی بەربڵاو
كۆڤید1-19 بلاو دەبێـەوە.