ڕاپۆرتی جیهانی

02:14 - 03/04/2020

ئایا دەتوانرێت پشت بە پاتریۆت ببەسترێت؟‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لە سیستممە بەرگرییە گەورەكانی جیهان كە لە ئەمریكا و وڵاتانی هاوبپەیمانی ئەمریكا بەكاریی دەهێنێت بۆ خۆپارێزی لە سیستم و هێرشی موشەكی دەرەكی، بریتییە لە سیستمی موشەكی پاترۆیۆت، ئەم سیستمە یەكێكە لە بەهێزترین سیستمە موشەكییە بەرگریەكان كە لە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا بڵاوی پێكراوە، لە ئێستادا ئەمریكا بەنیازە 1وار سیستمی پاتریۆت لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا جێگیر بكات، ئەوەش دوای ئەوە هات كە حكوتی عێراق و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر دانانی ئەو سیستمە لە عێراقدا و هەروەها ئەمریكا دەیەوێت سەرباز وبنكەكانی خۆی لە عێراقدا بەسەلامەت بهێڵنەوە.

پاتریۆت چییە؟
پاتریۆت سیستمێكی بەهێزی موچەكییە كە لە توانایدا هەیە هەموو ئەو هێرشانەی كە لە رێگەی موشەكەوە لە دەرەوە یان لە ناوخۆی وڵاتێكەوە دەكرێتە سەر هەر شوێنێك لەناویان ببات و ئەو موشەكەی ئاراستەی كراوە دیاریی بكات ولەماوەیەكی كەمدا لەناویی ببات.

ئەمریكا لە وڵاتەكەی خۆی و لە چەند وڵاتێكی گرنگ بۆ خۆیی دایناون پارێزگاریی لە بەرژەوەندیەكانی خۆیی پێدەكات و چەند وڵاتێكیش  كە هاوپەیمانی ئەمریكان ئەم سیستمەیان كرییوە و چادێریی سنورەكانی خۆیانی پێدەكەن و وڵاتەكەیان پێدەپارێزن.

ئایا پاتریۆت بێ كێشەیە؟
پێش ئەوەی سیستمەكە چالاك بكرێت لە ناوخۆی ئەمریكا و دەرەوەی ئەمریكادا، هەندێك تێبینی لەسەر ئەم سیستممە موشەكییە بەرگرییە هەبوو لەسەر ئەوەی كە توانایی دیاریی كردنی ئامانج و لەناوبردنی ئەو هێرشانە نییە كە دەكرێنە سەر ئەو شوێنەی كە سیستمەكەی تێدا دانرا، ئەوە بەبەراورد بەوەی كە روسیا خاوەنی سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس 400 ە لە ئێستاشدا بەتەواوەتی پەرەدەدات بە سیستمی بەرگری موشەكی ئیس 500 كە بەشێك لە شیكەرەوە سەربازیەكان لە ئەمریكا و ئەوروپا و روسیا دەڵێن ئەم سیستمە روسییە زۆر زۆر لە سیستمی بەرگری پاتریۆت چالاكتر و ئامانجگرتە و دەتوانێت هەموو شتێك كۆنترۆڵ بكات.

سیستمی پاتریۆت كێشەی چییە؟
یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئەم سیستممە موشەكیە ئەوەیە كە لە زوترین كاتدا ناتوانێت ئەو موشەكانە بدۆزێتەوە كە دەكرێنە سەر ئەو شوێنەی كە سیستمەكەی تێدا دانراوە و یەكێكی دیكەش لە هەڵەكانی ئەم سیستممە موشەكییە ئەوەیە ئەو ئامانجەی كە دەیدۆزێتەوە ناتوانێت بەتەواوەتی لەناویی ببات، واتە ئەگەر بەیەك جار 30 موشەك ئاراستەی یەك شوێ" بكرێن كە سیستمیی بەرگریی پاتریۆتیی تێدایە ئەوا پاتریۆت بە ئاسانیی ناتوانێت تەواوی ئەو موشەكانە بەبێ زیان لەناو ببات و ئەو شوێنە بپارێزێت كە موشەكەكەی تێدایە.

هەندیك بۆچونی ئەمریكی ئەم قسانە زۆر بەدوور دەزانن وەك پروپاگەندەی روسیا بۆ بێ بەهاكردنی سیستمەكە و بەهێزكرنی سیستمیی موشەكی خۆیان داددەنێن و پێیان وایە پاتریۆت بەتەواوەتی دەتوانێت ئامانج بپێكێت و خۆی لە دوژمن بپارێزێت.

بۆچی گومان لە پاتریۆت دەكرێت؟
ئیسرائیل یەكێكە لەو وڵاتانەی كە خاوەنی سیستمیی بەرگری موشەكی پاتریۆتە و چەندین دانەی لەو سیستممە بەرگرییە هەیە، بەڵام لەكاتێك لەلایەن حیزبوڵاوە هێرشیی موشەكی بە موشەكی بالستی كراوەتە سەر ئیسرئیل و شارەكانی ئەو وڵاتە سیستمەكە بە ئاسانی نەیتوانییوە وەڵامی موشەكەكان بداتەوە و چەندین جار بەهۆی ئەو هێرشە گەورانەوە زیان بەر ئیسرائیل كەوتووە.

هەندێك بۆچون دەڵێن كە ئەگەر ئیسرائیل خاوەنی سیستمی بەرگریی پاتریۆتە خێرە موشەكە بالستیەكانی خیزبوڵا ناگێڕێتەوە و هێرش دەكرێتە سەر چەندین شار و زیانی گەورەش بەر ئەووڵاتە دەكەوێت، ئەوە بەدواداچونێكی وردی كەناڵی ئاسمانی روسییە تودەیە لە بارەی سیستمیی پاتریۆت و بەپێی ئەو بەڵانە بێت كە دامەزراوە میدیاییەكەی روسیا دەستی كەوتوون پاتریۆت لە ئیسرائیل نەیتوانییوە كاریی خۆیی بكات و موشەكە بالستیەكان لەناو ببات.

كەناڵەكە پرسیاریی ئەوە دەكات ئەگەر ئیسرائل خاوەنی سیستمی بەرگریی موشەكی پاتریۆتە بۆچیی ناتوانێت موشەكە بالستیەكان لەناو ببات، ئەگەریش ئیسرائیل خاوەنی پاتریۆت نییە، خۆ هاوپەیمانی ئیسرائیلە بۆچیی نایكرێت و بەرگریی بكات لەخۆیی.

بەپێی بەڵگەنامە رەسمییەكان ئیسرائیل خاوەنی سیستمی بەرگریی موشەكی پاتریۆتە، كەواتە یان كێشە لە سیستمیی بەرگریەكەدایە كەناتوانێت موشەكەكانی حزبوڵا لەناو بەرێت یاخود ئەوە تەنها پروپاگەندەیە كە دەڵێن ئیسرائیل خاوەنی ئەو سیستممە بەرگرییە موشەكییە ئەمریكیەیە.

یەكێكی تر لە گومانەكان كە لە سیستمیی بەرگریی موشەكی پاتریۆت دەكرێت ئەوەیە كە بۆچی لەكاتێكدا سعودییە هاوپەیمانی ئەمریكایە و وەك خۆی دەڵیت خاوەنی سیستمیی بەرگریی پاتریۆتە و لە ئەمریكایی كرییوە بۆچی كاتێك حوسیەكان هێرشی موشەكیان كردە سەر كۆمپانیای ئارامكۆ و زیانێكی زۆر گەورەیان بە كۆمپانیاكە گەیاند بۆچی پاتریۆت نەیتوانی بەرگریی لە سعودییە و خودی كۆمپانیایی ئارامكۆ بكات. ئایا ئەوە گومانی ئەوە دروست ناكات كە ئەگەر سعودییە خاوەنی سیستمیی بەرگریی پاتریۆتە بۆچیی نەیتوانی ئارامكۆ ببپارێزێت، وەیاخود ئەگەر خاوەنی سیستممەكە نییە چۆن  نەیتوانی ئارامۆ لە هێرشیی موشەكی بالستی ئێرانی بپارێزێت.

ئێستا بابەتەكە بەتەواوەتی روتبوەتەوە لەنێوان ئەوەیكە ئیسرائیل و سعودییە خاوەنی سیستمی بەرگریی موشەكی پاتریۆتن یاخود نا، چونكە بەتەواوەتی بەڵگەكان لەمیدیایی عەرەبی و روسی و وەئەمریكیدا هەن كە ئەو دوو وڵاتە خاوەنی سیستمی موشەكی پاتریۆنە، ئێستا تەنها ئەوە ماوەتەوە كە ئایا سیستمەكە لاوازە و هەڵەی تێدایە یاخود نا چونكە رەوانییە ئەووڵاتانە ملیۆنان دۆلاریان بە پاتریۆت دابێت بەڵام پاتریۆت نەتوانێت وڵاتەكەیان بپارێزێت.

لەگەڵ هەموو ئەو بەڵگانەشدا كاتێك دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەوب مەهدی  موهەندیس كاتێك كۆماریی ئیسلامی ئێران هێرشیی موشەكی كردە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار و لە بنكەی هەولێریی ئەمریكیەكان بۆچیی پاتریۆتەكانی عێراق نەیانتوانی ئەوو دوو بنكەیە بپارێزێن.

چاودێرانی سەربازیی لەسەر ئەم پرسە هەندێك تێروانینی جیاوازیان هەی، تێروانینێك دەڵێت لە عێراقدا هیچ سیستمێكی موشەكی بەرگریی ئەمریكی بەناوی پاتریۆت نییە بەڵگەشیان بۆ ئەوە ئەوەیە كە حكومەتی عێراق سەرقاڵە بەكرینی سیستمی بەرگریی روسیی ئێس سێسەد كە نەوەی سێەمی سیستمیی بەرگری ئێسە و پارەیەكی زۆریشی بۆ ئەوە خستوەتە گەر. یەكێكی تر لە گومانەكان  ئەوەیە كە موشەكە ئێرانیەكان موشەكی سەركەوتوو نین و توانای ئەوەیان نییە كە بەوردی و بەدەقیقی ئامانج بپێكن و هەموو موشەكەكانیش كە ئێران ئاراستەی ئەو دوو بنكەیەی كردووە نەیانتوانییوە بەتەواتی ئامانج بپێكن هەرچەندە زیانی زۆریشیان لە بنكەی عەین ئەسەد دابوو، یەكێكی دیكەش لە بۆچونەكان ئەوەیە كە دەڵێت بێگومان لە عێراقدا سیستمیی بەرگریی موشەكی پاتریۆت هەیە بەڵام ئامانج ناگرێت وەنەیتوانییوە رووبەرووی ئەو موشەكانە ببێتەوە كە لە رابردوودا لەلایەن ئێران و گروپە چەكدارەكانەوە كراوەتە سەر بنكە سەربازیەكانیان.

یەكێكی دیكە لە گومانەكانی سەر سیستمی پاتریۆت ئەوەیە كە ئایا بۆچی توركیا كە ئەندامی ناتۆیە و هاوپەیمانی ئەمریكایە بۆچیی سیستمی بەرگری پاتریۆتی نییە و سیستمی بەرگری ئێس 400ی روسیی كرییوە. ئایە ئەوە بۆ بێ متمانەی توركیا بە سیستمی بەرگری ئەمریكی پاتریۆت ناگەرێتەوە.

لەو بارەیەوە ترەمپ وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت: لەبەر ئەوەی توركیا لەسەردەمی باراك ئۆبامادا زۆر داوایی سیستمی بەرگریی پاتریۆتی كردووە بەلام ئۆباما پێی نەفرۆشتووە بۆیە توركیاش ناچارە بڕوات سیستمیی بەرگریی موشەكی ئێس 400ی روسیی بكرێت،ئەوەش هەڵە نییە و هەقی خۆیەتی وڵاتەكەی بپارێزێت كاتێك تۆ دەرگایی بۆ نەكەیتەوە بێگومان لە دەرایەكی تر دەدات.


ئەمریكا پاتریۆت لە عێراق جێیر دەكات
رۆژیی 30 ئازار ئاژانسی هەواڵی فرانس پیرێ رایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمریكا دسەتی كرد بە خۆ كۆكردنەوە لە سەر ئاستی عێراق و هەموو بنكەكانی بۆ دوو بنكە كەم كردەوە دانەیەك لە ئەنبار بەناوی عەین ئەسەد و دانەیەكیش لە هەرێمی كوردستان لەنزیكی هەولێر، ئێستا بڕیاریی داوە چوار سیستمی بەرگریی پاتریۆت لە هەولێر و  لە عەین ئەسەد جێگیر بكات.

پرسیارەكە ئەوەیە ئەگەر ئەمریكا گومانی لە سیستمی پاتریۆت هەیە و لە توانایدا نییە ئامانجەكانی بپارێزێت؟ بۆچیی سیستمیی بەرگریی پاتریۆت دەهێنێتە عێراقەوە كە خۆیی دەزانێت ناتوانێت ئامانجەكان بەئاسانیی بگرێت، هەدێك دەڵێن ئەوە چاو ترساندنێكی زۆر باشیی ئەمریكایە لە ئێران و گروپە چەكدارەكان كە تێگەن ئیتر ئاسنی سارد نەكوتن، هندێكیش دەڵێن ئەمریكا بەو كارەی تەواوی ئەو بۆچونانەی رەتكردوەتەوە كە دةڵێن پاتریۆت ناتوانیت ئامانجەكان بپێكێت.

پێدەچێت تەواوی ئەو بۆ چونانەی لەسەر سیستمی بەرگری موشەكی پاتریۆت هەیە تەنها پرو و پاگەندەبن و لەوانەشە بەتەواەتی ئەوە دروست بێت كە بەڵێ پاتریۆت بەتەواوەتی ناتوانێت ئامانج بدۆزێتەوە و بیپێكێت، بەڵام دوای ئەوەی پاتریۆت لە هەولێر و عەین ئەسەد جێگیر دەكرێن پێدەچێت بەتەواەتی وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەست بكەوێت كە پاتریۆت كار دەكات یاخود نا ئەگەر هێرش كرایە سەر ئەو بنكانە و پاتریۆت تانی وەڵامی خۆی بەدرستی هەبێت.