ڕاپۆرتی جیهانی

09:37 - 03/04/2020

پێكوتەی سیل و ڤایرۆسی كۆرۆنا‌

پەیسەر

شارەزایانی بواری نەخۆشییە درمییەكانی ئەمەریكا پەیوەندییەكیان دۆزیوەتەوە لە نێوان ڤایرۆسی كۆرۆناو پێكووتەی (BCG)دا كە بەكاردەهێنرێت بۆ رێگریی لە نەخۆشی سیل و لە بەشێك لەوڵاتانی جیهاندا بەردەوام لە هاوڵاتیان دەدرێت یان بۆ ماوەیەكی زۆر بەكار هاتووەو ئێستا بووەتە بەرگرییەكی باش بۆ كۆرۆنا.

ئەو توێژەرانە پەیوەندی نێوان ڤایرۆسی كۆرۆناو ئاستی بەرزوونزمی ئابوورییان دۆزییوەتەوە

پێگەی (medRxiv) بڵاوی كردووەتەوە كە پسپۆڕان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ئەو وڵاتانەی پێكووتەی دژی سیل (BCG)یان بەكار نەهێناوە لە نموونەی ئیتاڵیا، هۆڵەنداو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، زۆرترین كەسیان بە هۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لە دەستداوە، چوون ئەو پێكووتەیە بەرگرییەكی زۆر باش بە مرۆڤ دەبەخشیـت و لانی كەم لە مەترسی مردن دەیپەڕێنێتەوە، ئەو پسپۆڕانە توێژینەوەیەكیان لەسەر ئەو كۆمەڵگە هەژارانەكردووە كە دامەزراوەی تەندروستی زۆر خراپە تیایاندا و ئاستی بژێویی زۆر نزمە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بەر بڵاوە.

هەر ئەو توێژەرانە پەیوەندی نێوان ڤایرۆسی كۆرۆناو ئاستی بەرزوونزمی ئابوورییان دۆزییوەتەوە، بەڵام بۆیان دەركەوتووە كە ئەم بۆچوونە لەگەڵ ئاستی مردن لە ئیتاڵیا و هۆڵەندا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئێراندا نایەتەوە، بەڵام هۆكاری ئەوان جیاوازەو هیچ یەكێك لەو ولاتانە پێكووتەی دژە سیلی (BCG)یان بە شێوەیەكی بەرفراوان بەكار نەهێناوە، ئەگەر بەكاریشیان هێنابێت بۆ ماوەیەكی زۆر كەم بوەو كۆڵیان لێداوە، هەربۆیە بۆچوونی ئەو توێژەرانە ئەوەیە كە هۆكاری سەرەكیەكەی بەكار نەهێنانی ئەو ڤاكسینەیە ئەگینا ئاستی بژێوی ئەوانەی مردوون لەو وڵاتانە ئاستێكی باشی ئابوورییە.

پێکوتەی  BCG ،‌ له‌ ساڵی 1921 ه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ و بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی سیل 

توێژەرەكان لە هەمان كاتدا سەرنجی ئەوەیان داوە لە وڵاتە هەژارەكاندا ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆركەمە بەمەرجێك پێكووتەی دژە سیلی (BCG)یان بەكارهێنابێت، دوای ئەو بەرواودو توێژینەوەیە بۆیان دەركەوتووە كە (BCG) كاریگەری زۆری هەیە بۆ ڕێگریی كردن لە مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا(كۆڤید 19).

توێژەرەكان باسیشیان لەوەكردووە كە چین لە پەنجاكانی سەدەی ڕابوردوودا پێكووتەی ()یان بەكار هێناوە لەو ماوەیەدا كە وڵاتەكەیان بە (شۆڕشی رۆشنبیریی)دا تێپەڕی دەكرد، بەڵام لە نێوان 1966-1976 و بۆ ماوەی 10 ساڵ ڕایان گرتووە، بە پێی وتەی توێژەری بەناوبانگ (ئارون میللر) ئەو ڕاگرتنە بووەتە هۆی دروستبوونی لاوازیی لە بونیادی بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی چینی دا و ئەوەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەو ئەو ژمارە زۆرەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردوون.

پێکوتەی  BCG ،‌ له‌ ساڵی 1921 ه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ و بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی سیل له‌ زۆربەی وڵاتانی جیهان بەکاردەهێنرێت. نەخۆشی سیل نەخۆشیەكی بەكتریای  درمیە لە نەخۆشەوە بۆ مرۆڤی ساغ دەگواسترێتەوە بەهۆی كۆكەی ڕاستەوخۆی كەسێكی تووشبوەوە بە سیلی چالاك {تدرن فعال} كە هەڕەشە دەكاتە سەر ژیانی ئەو كەسەی كە تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت . تووش بوون بە نەخۆشی سیل  بە بابەتێكی هەنووكەیی و گرنگ دادەنرێت بە تایبەتی لە ووڵاتە تازەپێشكەوتووەكاندا {Developing Country}كە بەردەوام پێویستی بە توێژینەوەی زانستی هەیە, چونكە ئەم بەكتریایە بە هۆكارێكی كرنگی پەككەوتەیی {Disability} و مردن دادەنرێت لە زۆربەی بەشەكانی جیهاندا بە تایبەتی لە ووڵاتە تازە پێشكەو توەكان .

سیل نەخۆشیەكی بەكتریای  درمیە لە نەخۆشەوە بۆ مرۆڤی ساغ دەگواسترێتەوە 

بە شێوەیەكی گشتی نەخۆشی سیل {Tuberculosis} نەخۆشیەكی باو{Common}و  گواستراوەیی یە {Infectious} كە بەهۆی چەند جۆرێك {Various strains}لە بەكتریای {Mycobacterium}ە وە تووشی مرۆڤ دەبێت. 
سەردەمانێك نەخۆشی سیل چارەسەرێكی بنەڕەتی نەبوو بەڵام لە پەنجاكانی سەدەی بیستەمەوە جۆرە دژە میكرۆبێك هاتە پەیدابوون كە زۆر چالاك بوو بۆ لەناوبردنی ئەم نەخۆشیە بەم پێ‌ یە ڕێژەی تووشبوون بەم نەخۆشیە بۆ %75 كەمبووەوە .
لێپرسراوانی تەندروستی گشتی وایان پێشبینی كرد كە بەهاتنی ساڵی 2010   دەتوانرێت نەخۆشی سیل بەتەواوی بن بڕ بكرێت بەڵام بە پێچەوانەوە لە ساڵی 1985 وا تێبینی كرا كە ئاستی تووش بوون بەم نەخۆشیە ڕوو لە بەرزبوونەوەیە ئەویش بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە لەناو كایەی ئەو كەسانەی كە ئاستی بەرگری لەشیان ڕوو لە كەمیە بە تایبەتی نەخۆشی ئەیدز .

نەخۆشی سیل بە یەكێك لە هۆكارە گرنگەكانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا .

ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی سیل بووبن ئەوا بەكتریای سیل بۆ ماوەی چەندەها ساڵ لەناو سیەكانیان نیشەجێ‌ بووە چونكە سستەمی بەرگری لەش توانیویەتی ئیحتیوای ئەو بەكتریایە بكات بەڵام نەیتوانیوە ئەم بەكتریایە لە ناوبەرێت .
نزیكەی لە 5-10% لە خەڵكی بەكتریاكە توانای سەرلەنوێ‌ خۆچالاك كردنەوی هەیە كە دەبێتە هۆی هەوكردنەوەی سیەكان .
هەمیشە پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە پێویستە دایك و باوكان بایەخی جیددی بە خشتەی كوتانی منداڵان بدرێت چونكە، كوتان، منداڵان لە مردن و كەم ئەندامبوونیان دەپارێزێت، هەر بۆیە وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگەی هۆبەكانی كوتانەوە لەسەرجەم بنكە تەندروستیەكان بە گوێرەی خشتەی دیاریكراو پێكوتەكان بە منداڵان دەدەن بە بێ بەرانبەر.

پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە پێویستە خشتەی كوتانی منداڵان تەواو بكرێت و دایك و باوك پابەندبن پێوەی 

منداڵان بەردەوام لە ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشیدان لە دەرئەنجامی تووشبوون بە زۆرێك لە نەخۆشییەكانی وەك ( سووڕێژە، كۆكە ڕەشە، دەردە كۆپان، ئیفلیجی...هتد) توشیان دەبێت، هەر بۆیە كوتان بە شێوەیەكی كاریگەرانە، بەشدارە لە ڕزگاربوون لەم نەخۆشیانە و كەمكردنەوەی مەترسییەكان لەسەر منداڵان.
گرنگیی كوتان
1- كوتان منداڵ دەپارێزێت لە زۆرێك لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان. مەترسی تووشبوونی منداڵ بە بەدخۆراكی یان كەم ئەندامبوون تەنانەت مردنیش زیاد دەكات ئەگەر خشتەی كوتان تەواو نەكات.
2-كوتان گرنگیەكی پێویستە لە پێناو پارێزگاریی كردن لە ژیانی منداڵ و تەندروستی، گرنگە گشت ڤاكسینەكان وەربگرێت بە پێی خشتەی كوتانی بڕیار لەسەر دراو.
3-كوتانی منداڵی نەخۆش هیچ مەترسییەكی لەسەر دروست ناكات، بەڵكو دەبێتە مایەی زیادبوونی بەرگری و پارێزگاری لە تەندروستی.
پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە پێویستە خشتەی كوتانی منداڵان تەواو بكرێت و دایك و باوك پابەندبن پێوەی منداڵەكانیان فەرامۆش نەكەن، لەكاتی دیاریكراودا سەردانی بنكەكان بكەن و بە گوێرەی خشتەی دیاریكراو بۆیان، چونكە ئامانج لە كوتان پێدانی بەرگرییە بە منداڵ دژی نەخۆشییەكان و دوور خستنەوەی مەترسییەكان لێی.