ڕاپۆرتی جیهانی

04:23 - 05/04/2020

بۆچی كۆرۆنا لە ئەوروپا و ئەمریكا زوو بڵاو دەبێتەوە‌

كوردستان ئەحمەد

بڵاو بونەوی ڤایرۆسیۆ كۆرۆنا لە جیهاندا تادێت روو لەزیاد بوون دەكات، هەرچەندە ئەوروپا و ئەرمریكا لەسەراتای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكەدا زۆر خەمسارد بوون و لەو باوەرەدا نەبوون بەو شێوەیەی ئێستا ڤایرۆسەكە بگاتە تەواوی كوچەو كۆلانەكانی ئەو وڵاتانە، بەڵام لە ئێستادا رۆژ بەرۆژ ڤایرۆسەكە زیاتر تەشەنە دەسەنێت و بەبەردەوام ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەكە لە ئەمریكا و ئەوروپا روو لە زیادبوون دەكات.

ئێستا ئەمریكا و ئەوروپا لە پرسیی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسیی كۆرۆنادا لە پێش هەموو جیهانەوەن هەریەكە لە ئەمریكا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا پێشەنگی ریزبەندی توشبوانی ڤایرۆسیی كۆرۆنایان گرتووە، ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسیی كۆڤید-19ە و مردن بەو ڤایرۆسە بە رێژەیەكی بەرچاو روو لە زیادبوون دەكات، لە ئێستادا لە ئەمریكا و ئەوروپا رۆژانە زیاتر لە 500 كەس بەهۆیی ڤایرۆسەكەوە گیان لەدەست دەدەن، ئەوشە بەرزترین ئاستیی توشبونەن و مردنە بە ڤایرۆسەكەوە.

مانگی نیسان مانگیی مەترسیەكانی كۆرۆنایە
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ، ئێوارەی یەكی نیسان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ئێە دوو هەفتەیی قورسمان لەبەردەممدایە و داوا لە ئەمریكیەكان دەكەم ئەم دوو هەفتەیەی سەرەتایی مانگیی نیسان خۆیان ئامادە بكەن بۆ كارەساتی زۆر گەورە و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەما بێت ئەوا لەم دوو هەفتەیەدا كارەساتی زۆر گەورە لە وڵاتەكەمان روودەدات، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەمان دەكەم لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە و رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن.

ترەمپ وتیشی: ئێمە چاوەرێ دەكەین نزیكەی 250 هەزار ئەمریكی بە ڤایرۆسی كۆید-19 گیان لەدەست بدەن، ئەوەش ژمارەیەكی زۆر زۆر گەورەیە لە سەرتاسەریی ئەمریكادا، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیانمان رێنمایەكان جێبەێ بكەن، بێگومان  ئەوا دەتوانین رووبەرووی ببینەوە و ئەم دوو هەفتەیە دوو هەفتەیی تەواو كاریگەر و قورس دەبێت  و لەم دوو هەفتەیەدا ئەگەر خۆمان كۆنترۆڵ بكەین ئەوا بە نزیك بونەوە لە كۆتایەكانی مانگی ئازار نزیكیش دەبینەوە لە مەرگی راستەقینەی ڤایرۆسیی كۆڤید-19

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: لە راستیدا ئێمە زیانێكی گەورەمان بەركەوتووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە بەلام هەموو سزا و یانەكان لە ئەستۆ دەگرین  لە پێناو ئەوەی هاوڵاتیانی وڵاتەكەمان بەتەواوەتی پارێزراو بون لە ڤایرۆسیی كۆرۆنا.

هەر لەبارەیی ئەم دوو هەفتەیەوە بەرپرسانی باڵای یەكێتی ئەوروپا و بەتایبەتی ئیتاڵیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و و وەئیسپانیاش دەڵێن: ئەم دوو هەفتەیە زۆر گرنگە بۆ ئابووری تەندروستی و كەشو هەوا و هەروەها دۆخی توشبوون بە ڤایرۆسەكەوە، چونكە لم دوو هەفتەیەدا دەچینە قۆناغیی دووەم و نزیك بونەوە لە كۆتایی هات بە ڤایرۆسی كۆڤید-19 و دەتوانین سەركەوتووبین بەسەر ڤایرۆسەكەدا  بەو مەرجەی تەواوی هاوڵاتیان پابەندیی ئەو رێنماییە بن كە بەرپرسانی تەندروستیی بە خەڵكیان گەیاندووە.

بۆچی لە ئەمریكا و ئەوروپا كۆرۆنا زوو بڵاو بویەوە
لەسەرەتادا بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا بە ساردییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا دەكرد، تا دواتر و لەماوەی چەند رۆژێكدا ڤایرۆسەكە زیانێكی زۆر گەورەیی بە تەواوی ئەمریكا و ئەوروپا گەیاندو ئێستا بە هەزاران كەس توشیی ڤایرۆسەكە بوون و هۆشداریی تودییش هەیە لەسەر ئەوەی كە ژمارەیی توشبوان بە ڤایرۆسەكە تادێت روو لە زیاد بوون دەكات.

چوار هۆكاریی سەرەكی لەپشت بلاو بونەوەی خێرای ڤایرۆسیی كۆڤید-19ەدایە و  ئەگەر ئەم چوار هۆكارە نەبونایە ئەوا ڤایرۆسەكە بەو شێوەیەی ئێستا كە هەیە بڵاو نەدەبوەوە.

هۆكاریی یەكەم:
یەكێك لە هۆكارەكانی بەردەم بڵلو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەو شێویەی ئێستا كە لە ئەمریكا و ئەوروپادا هەیە پەیوەندی بە ئیهمالی و بێ متمانەی و خەمساردی دەوڵەتان بوو بە ڤایرۆسەكە و ئەگەر هەر لەسەرەتایی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكەدا لە جیهاندا  رێوشوێنی توند بیردرایەتە بەر ئەوا ئەو ژمارە زۆرەی ئێستایی توشبوون بە ڤایرۆسەكە نەدەبوون

هۆكاریی دووەم:
یەكێكی دیكە لە هۆكاریی زۆر زۆو بڵاو بوەنەوەی ڤایرۆسەكە بەتایبەتی لە ئەمریكا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا،  خەمساردیی بوو بەرامبەر بەو كەسانەی كە سەردانی دەرەوەیان كردووە و پشكنینەكانی سەرەتایی بۆ ئەو كەسانەی كە گومانیان لەسەرە تارادەیەكی زۆر لاواز و كەم و خەم ساردانە بوون ئەوە بوە هۆی ئەوەی كە توشبوانی ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەریی ئەو وڵاتانەدا زیاد بكات كە ئێستا گیرۆدەیی بوون.

لەسەرتادا كاتیێك گەشتیارە ئەمریكیەكان لە چین و ئەوروپاوە  دەگەرانەوە بۆ ولاتەكەیان هیچ پشكنینێكیان بۆ نەدەكرا هەرچەندە هەنێك پشكنین دەكرا بەڵام دەوڵةت تارادەیەك گرنگی بەو پشكنیانە نەدەدا و رێگەی دەدا ئەو كەسانە بەبێ كەرەنتینە كردن سەردانی ناو خەڵك بكەن ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر خەڵك توشیی ڤایرۆسەكە ببن.

لە ئیتاڵیاش بەهۆی ئەوەی كە دەوڵەت و خەڵك متمانەی تەواویان بەسیستمیی تەندروستی وڵاتەكەیان هەبوو، زۆر خەمسارد بوون بەوەی كە ڤایرۆسەكە كۆنترۆڵ بكەن و هەر لەسەرەتادا پێیان وانەبوو كە وڵاتەكەیان بەو شێوەیەی ئێستا توشی ڤایرۆسەكە دەبێت.

هۆكاریی سێیەم:
یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی زۆر زوو بڵاو بونەوەی ڤایرۆسیی كۆرۆنا لە ئەوروپا و ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە خەڵكێكی زۆر لەناو باڵەخانە بەرزەكاندا پێكەوە دەژین و  زۆر ئامێرەكانی گواستنەوە وەك ئاسانسۆر بۆ نهۆمەكانی دكە بەكار دەهێنن و دەست زۆر لە دوگمەی ئاسانسۆرەكان دەدرێت وهەروەها  پێپلیكەكان زۆر بەكار دەهیێنن و دەستی لێدەدەن ئەوەش هۆكارێكی گەورەی بڵاو بونەوەی كۆرنا بووە لە ئەمریكا و ئەوروپا 

واتە ئەگەر لە باڵەخانەیەكی 50 نهۆمیدا ئەگەر 1000 ماڵی تێدابوبێت و تەنها یەك توشبوو دەستی بەر ئاسانسۆر یان پێپلیكەكان كەوتبێت بێگومان تەواوی دانیشتوانی باڵەخانەكە كە ئاسانسۆر و پێپلیكەكان بەكار دەهێنن توشی ڤایرۆسەكە بوون، واتە باڵەخانە بەرزە نیشتەجێبوەكان مەترسیەكی گەورەی لەسەر بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە تۆمار كرد.

هۆكاریی چوارەم
یەكێكی دیكە لە هۆكارە گرنگەكان لە بڵاو بوەنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییە لە بەكارهێنانی ئامێریی گشتی وك پاس و میترۆ و شەمەندەفەر و هەروەها كاركردن و بازار كردن لە مۆڵە داخراوەكان لە ئەمریكا و ئەوروپا كەبووە هۆی ئەوەی ڤایرۆسەكە بەتەواوەتی لە ناو ئەوروپا وئەمریكادا بڵاو ببێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا لەكاتێكی درەنگدا لە مۆڵە و شوێنە گشتیەكان ئامێریی پشكنین بۆ ڤایرۆسەكە و هەروەها بەركەوتوەكان دانرا، بۆیە ڤایرۆسەكە بە ئاسانی تەشەنەی كرد و لەلایەكی تریش بەشێكی زۆر لە وڵاتانی توشبوو بە ڤایرۆسەكە لە ترسی دروست بونی كێشەی ئابوری درەنگ براریی كەرەنتینە كردن و قەدغەی هاتووچۆیان دا، ەئوەش بوە هۆی ئەوەی كۆرنا بەو شێوەیەی ئێستا بڵاو ببێتەوە.