ڕاپۆرتی جیهانی

12:59 - 07/04/2020

بۆچی گەنجان و کەمتەمەنەکانیش بە کۆرۆنا دەمرن؟‌

پەیسەر

هەرچەندە پزیشکان دەڵێن بە تەمەنەکان و ئەوانەی گرفتی تەندروستییان هەیە، زۆرترین زیانمەندی ڤایرۆسی کۆرۆنان، بەڵام لە هەندێک حاڵەت، توشبووانی گەنج یاخود کەمتەمەنەکان بەهۆیەوە دەمرن، ئەمەش ناڕوونییەکی دروستکردووە، زۆرێک لە پزیشکان و شارەزایان هەوڵی چارەسەری دەدەن.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی، زاناکان بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر ئەم بابەتە، هەندێک لەوان هۆکاری مردنی گەنجان و کەمتەمەنەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دەگێڕنەوە بۆ (viral load) (بڕ یاخود چەندێتی ڤایرۆسەکە) لە هەڵگری ڤایرۆسدا، چەندێتی ڤایرۆسی ئەو کەسەی دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە،  ئەوان دەڵێن هەر کەس هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و  بە رێژەیەکی زۆر ڤایرۆسەکەی پێ بگات، واتە بە قورسی دەیگرێت، وەک ئەوەی روودەدات لەگەڵ تیمە پزیشکییەکان کاتێک بەرکەوتنی زۆریان هەیە لەگەڵ نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەنجامێکی خراپی هەبووە لەسەر تەندروستییان، هەرچەند پێشتر هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نەبووە.

ئیدوارد بارکر مامۆستای کۆلێژی لەندەن بۆ تەندروستی و پزیشکی ناوچە گەرمەکان، پشتیوانی ئەم بۆچوونە دەکات. ئیدوارد دەڵێت:"سەبارەت بە کۆڤێد ١٩، هەندێک راپۆرتی پیشوو هەن لە چین، ئەوە دەخەنەڕوو کە بڕ یاخود چەندێتی ڤایرۆسەکە لە جەستەی توشبوودا، ئاستی مەترسییەکە دیاریدەکات لەسەر کەسەکە. ئەمەش هاوشێوەیە لەگەڵ ڤایرۆسی سارس".

هەندێک لە زاناکانی دیکە گفتوگۆی ئەوە دەکەن، کە جیناتی ویراسیی هۆکاری مردنی کەمتەمەنەکانە بە ڤایرۆس، دەڵێن ئەوانە کەسانێکن پێکهاتەیەکی جینییان بۆ بەجێماوە، کە زیاتر ئەگەری توشبوونی هەیە بە ڤایرۆس.

مایکڵ سکینر زانای ڤایرۆسات لە زانکۆی ئیمپریاڵ کۆڵیدج-ی لەندەن پشتیوانی ئەم بۆچوونە دەکات، مایکڵ دەڵێت:"ئەگەری هەیەو دەکرێت هەندێک کەس پێکهاتەیەکی جینی دیاریکراوی هەبێت، هەر بە ویراسیی، زیاتر وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ توشبوون بەم ڤایرۆسە مەترسیدارە".  

ئەو زانایایە ، ڤایرۆسی (هیربس)ی بەنموونە بۆ پشتیوانی بۆچوونەکەی باسکردووە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی بە ئازار لەسەر لێو و قوڕگ، وەک ئەوەی هەندێک کەس دەکرێت زیاتر هەستیار بێت و لاوازبێت بۆ ڤایرۆس، لە ئەنجامی پێکهاتەی جینیی، دیارترین ئەنجامی ئەو لاوازییە(ئیلتیهابی مێشکە) و دەکرێت نەخۆشی کوتوپڕ و تەشەنوجاتی منداڵان دروست بکات.

مایکڵ هەروەها گوتویەتی:"دەکرێت ئەنجامی هاوشێوە لای هەندێک لە توشبووانی کۆرۆنا ببینین، بەهۆی پێکهاتەی جینییانەوە ئازار دەچێژن، کاریگەری لاوەکی مەترسیداریی هەیە شێوەی گەورە، لای ئەوانی تر".

رێکخراوی تەندروستی جیهانیی تکای لە گەنجان کردبوو لە هەموو جیهان، پابەندبن بە کۆتوبەندە خۆجێییەکان، پەیوەندیدار بە جموجوڵ و قەدەغەی هاتوچۆ، تەنها لەبەر پاراستنی بەتەمەنەکان نا کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، بەڵکو لەبەر پاراستنی خۆتان.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تا ئێستا ٧٦ هەزار کەسی لە سەرتاسەری جیهان کوشتووە،  ملیۆنێک و ٣٥٠ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، نزیکەی ٣٠٠ هەزار توشبوو چاکبوونەتەوە.