ڕاپۆرتی جیهانی

02:27 - 07/04/2020

شەشی مانگ چیی روودەدات؟‌

كوردستان ئەحمەد

ئێستا هەموو رۆژێك بەرزونزمیی لە نرخی نەوتدا دروست دەبێت، بەنزیكەی لەماوەی هەفتەیی رابردوو بەهۆیی ئاڵۆزیەكانی نێوان سعودییە و روسیاوە، نرخی نەوت خراپترین ئاستی تۆمار كرد و ئەگەریش بەو شێوەیە بەردەوام بوایە بێگومان نرخی نەوت دەهاتە نزمترین ئاست لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و ئەگەریی هەبوو یەك بەرمیل نەوت بە 15 دۆلار بفرۆشرایە، ئوەش مەترسی لەسەر گوزەرانی دەیان وڵات و ملیۆنان مرۆڤ دروست دەكرد، بەڵام نرخەكە تارادەیەك بەرز بوەوە بەوەی كە دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمێر پۆتین لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا باسی نرخی نەتیان كردوو بەڵێنیاندا نرخەكان بەرز بكەنەوە.

ترەمپ نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە
دوای تویتەکەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ  بە ئەگەری رێککەوتنی سعودیە و رووسیا بە کەمکردنەوەی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو، رەنگە سوورەکانی بۆرسە بۆ سەوز هەڵگەڕان و کەمێک بازاڕەکانی بووژاندەوە. سەرۆکی رووسیاش دەڵێت، ئامادەن نرخی نەوت کەمبکەنەوە.
 ئەو تویتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بەتەنها نەك  نەک نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهان بەرزکردەوە، بەڵکو هەردوو بەهێزەكانی  بەرهەمهێنانی نەوت، سعودیە و رووسیای بەرەو بەستنی کۆنفرانسێك بردووە کە بڕیارە رۆژی 6ـی ئەم مانگە ببەسترێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە كێشەی نەوت لەسەر ئاستیی جیهاندا چارەسەر بكرێت

کۆبوونەوەکە هەموو ئەندامانی ئۆپێک پڵەس لەخۆدەگرێت، واتە 14 ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک بە رابەرایەتی سعودیە و 10 لە ئەندامانی دەرەوەی ئۆپیک بە سەرۆکایەتی رووسیا، ئەم كۆبونەوەیە چارەنوس سازە بۆ ئەو ،ڵاتانەی پشتیان بەنەوت بەستووە بۆ ئەوەی بتوانن وڵاتەكەیان بژیەنن، ئەگەر بێتو لەم كۆبونەوەیەدا رێككەوتن روونەدات ئەوا نرخەكان دادەبەزن و ئەوەش دووبارە مەترسیی دارمانی ئابوریی ئەو وڵاتانە دەكرێت.

هەندێك زانیاریی هەواڵگریی سەبارەت بە كۆبونەوەكان ئاشكرا كراون كە باس لەوەدەكەن كە پێدەچێت لە كۆبونەوەكەی شەشی مانگی نیساندا بەوردی  لەو کۆبوونەوەیەدا تاووتوێی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی نێوان 10 ملیۆن تاوەکو 15 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بکرێت. و كار لەسەر جێگیركردنی نرخی نەوت بەشێوەیەكی سیستماتیكی بكرێت، بۆ ئەوەی گەمە بەنرخی نەوت نەكرێت.

وە میکانیزمێکی نوێی پێکەوەکارکردن تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوت بکرێت، ئەوە سەرباری ئەگەری وەرگرتنی ئەندامانی نوێ بۆ نێو رێکخراوی ئۆپێک پڵەس کە بە گوتەی هەندێ سەرچاوە ریزیان بەستووە بۆ بوونە ئەندام، و چەندین وڵاتی دیكەی بەرهەم هێنانی نەوت دەیانەوێت بێنە ناو رێكخراوەكەوە و نەوتێكی زۆر بەرەهەم بهێنن لە رێگەیی رێكخراوەكەوە.

ئەنجامەكانی ئەم كۆبونەوەیە زۆر گرنگە چونكە ئەگەر بێت و رێكبكەون لەسەر نرخیی نەوت ئەوا گۆرانكاریی گەورە روودەدات و جێگیری لەنرخ و بەهەم هێناندا دروست دەبێت و ئەگەرێكی زۆریش هەیە ئەگە رێكنەكەون پشێویەكی گەورە لە بەرهەمهێنان و نرخی نەوتدا دروست ببێت كە بەئاسانی ناتوانێت بەرهەم هێنان و نرخ كۆنترۆڵ بكرێت.

 كێشەی نەوت چییە؟
ئێستا سعودییە و روسیا رابەرایەتی رووبەرووبونەوەی یەكتریی دەكەن لەدابەزاندن و بەرزكردنەوە و نزمكردنەوە و ئاژاوە دروستكردن بۆ نرخی نەوت، بەڵام لە بنەرەتدا روسیا و سعودییە ئامرازی سەرەكی یاریكردن بە نرخی نەوت نین و ئەوان یاریی كەرە راستیەكان نین، بەڵکو لە دابەزینی خواستە لەسەر نەوت کە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خواستی جیهان بۆ نەوت رۆژانە نزیکەی 103 ملیۆن بەرمیل بوو،  دوای کۆرۆنا خواستی رۆژانەی جیهان بۆ 77 ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزی.

 ئەوەش وایكردووە كەنرخی نەوت و بازاریی نەوتی گرفتی گەورەیی توشببێت و ئەو فرۆشتنەی ئێستا هەیە بەو شێوەیە نەمێنێتەوە، واتە گرفتی سەرەكی نەوت تەندا داخوازیەكانی فرۆشتن و كرین و دانان و هێنانی نەوتە لە پرسیی داخوازیی لەسەر نەوتدا، ئەوشە وایكردووە نرخ لە بازاردا بەو شێوەیە دابەزێت، واتە تەنها بەهۆی كۆرۆناوە 26 ملیۆن بەرمیل نەوت لە كرین وخواست كەمی كردووە ئەوەش وادەكات كە كرینەكە بەرێژەیەكی بەرچاو كەم ببێتەوە و نەوت زۆر ببێت بەم پێیەش فرۆشتنی نەوت كەم دەكات.

شەممە 4-4-2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 34 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا لەکاتێکدا بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 28 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

ئەمریكا  و چین یاریی بە نەوت دەكەن
بەشێكی زۆر لە گۆرانكاریەكان لە نرخی نەوتتدا بەهۆی لەبەر ئەوەی زۆرترین خواستی كرینی نەوت ، لای ئەمریکییەکان بوو کە رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەکاردەهێنا، هەروەها چینییەکان کە رۆژانە 13 ملیۆن بەرمیل نەوتیان بەکاردەهێنا، ئەوش وایدەكرد بەبەردەوام نرخی نەوت لە سەروو 50  دۆلارەوە بێت و كەم یان زیاتر بكات لەو رێژەیە بەڵام پێدەچێت ئەو رێژەیە لە بەكارهێنان كارێكی قورس لە سەر نەوت بكات.

ئێستا داخوازیەكان لە كرینی نەوتدا لە  ئەمریکا و  چین دابەزیوە و ترسی گەورەش لەوەدایە، ئەمریکا شارە گەورە و قەرەباڵخەکانی کەرەنتینە بکات کە ئەگەر روویدا ئەوا خواستی رۆژانەی نەوت نزیکەی 10 ملیۆنی دیکە دادەبەزێت و کۆی خواستی رۆژانە دەبێتە نزیکەی 68 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكد، ئەمەش مەترسیی راستەقینە لەسەر نرخی نەوت و فرۆشتنی نەوت دروست دەكات

بەڵام، ترەمپ لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی و شازادە محەمەد بن سەلمانی سعودیە لە هەوڵدایە و پووتینیش لەگەڵ کۆمپانیا رووسەکان لە گفتوگۆدایە و هەمووان هەوڵی لەناوبردنی کۆرۆنا و بەرزکردنەوەی بازاڕی نەوت دەدەن  بۆ ئەوی بتوانن ئەو بەڵا گەورەیە لەسەر شانی مرۆڤایەتی لابەرن

 روسیا نەرمیی دەنوێنێت
سەرۆكی روسیا، ڤلادیمیر پووتین رایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سعودیە کاربکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت و هەروەها بەرزگردنەوە و جێگیر كردنی نرخی نەوت بە شێوەیەكی سیستماتیكی بۆ ئەوی ئەو نرخەی كە ئێستا هەیە لە جیهاندا بەم شێوەیە نەمێنێتەوە و بتوانن  گۆرانكاریی دروست بكەن لە دۆخەكەی ئێستادا.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی رووسیا لەدوای کۆبوونەوەی ڤلادیمیر پووتین لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی نەوتی رووسیا، رایگەیاند: "ئێمە ئامادەین لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لەچوارچێوەی ئۆپیک پڵەسدا بە رێککەوتن بگەین و هەروەها ئامادەیشین لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتەدا گفتوگۆ بکەین،وكار بكەین بۆ ئەویە نرخەكان جێگیر بكەین.

دەشڵێن: پێویستە بۆ دروستکردنی باڵانس و کەمکردنەوەی بەرهەمی رۆژانەی نەوت، هەوڵەکان یەکبخرێن، و رووسیا تاووتوێی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپێک پڵەس بە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دەکات.

ترەمپ بەڵێن دەدات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،  دۆناڵد ترەمپ، بەڵێنی داوە یارمەتیی بووژاندنەوەی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکا بدات و كار لەسەر ئەوە بكات لەم دۆخەدا نرخەكان و بەرهەم هێنان جێگیر بكەن بۆ ئەوی نرخی نەوت بەوشێوەیەی كە هەیە نزمتر نەبێـەوە وە دەڵێت:  حکومەت یارمەتی کۆمپانیاکان دەدات کە نەوتەکەیان زەخیرە بکەن تاوەکو لە کاتێکی دیکەدا پارەی باشتر دەکات.

بەرهەم هێنانی نەوت لە ئەمریكا
كە پەیمانگەی پترۆلی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە: هەفتەی رابردوو بڕی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراو بەرزبونەوەی تۆماركردوە ، هاوكات رێژەی بەنزینی عەمباركراویش بەرزبونەوەی بەخوەوە بینیوە.

هەفتەی رابردوو بڕی نەوتی عەمباركراو لە ئەمریكا بەرێژەی 3.7 ملیۆن بەرمیل زیادی كردوەو بڕی نەوتی عەمباركراو لەو هەفتەیەدا گەیشتوەتە 443 ملیۆن بەرمیل ، لەكاتێكدا پسپۆران پێش بینیان دەكرد رێژەكە بۆ 2.8 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبێتەوە.
، بڕی بەنزینی عەمباركراو بە رێژەی 3.7 ملیۆن بەرمیل زیادی كردوە ئەوە لەكاتێكدا پسپۆران پێشبینیان دەكرد بڕی 910 هەزار بەرمیل زیاد بكات.

بەگوێرەی داتاكە بەرهەم كانی دیكەی وەكو گازوایل و نەوتی سپی ماڵان بەرێژەی 1.3 ملیۆن بەرمیل كەمیكردوە لەكاتێكدا پێش بینی دەكرا بەرێژەی 810 هەزار بەرمیل كەم بكات