ڕاپۆرتی جیهانی

01:32 - 11/04/2020

ئەو پیاوە سەركێشەی بوو بە سەرۆكی شیلی‌

پەیسەر

ڕەنگە لە منداڵی چیرۆكی خەیاڵی فیلم كارتۆنی سندبادی بینیبێت كە چۆن سندبادی ناو ئەفسانەی هەزار و یەكشەوە دەریا و شوێنە نامۆكان بەسەردەكاتەوە و تووشی سەركەشی دەبێت. بەڵام لە راستیدا سندباد خەڵكی سودانە و بەهۆی سەركشییەكانی خۆییەوە، دەگاتە ئەمریكای باشور و دەبێتە سەرۆكی یەكێك لەو وڵاتانە. 

ئەحمەد حەسەن مەتەڕ گەڕیدەی سودانی بە سندبادی بیابان ناسراوە، ماوەیەك باڵیۆزی بەرازیل بووە لە شیلی، هەواڵگری بەریتانیا تۆمەتباری دەكەن بە كوشتنی كارمەندێكیان لە قاهیرە، پاڵپشتی شۆڕشگێڕانی جەزائیربووە لە دژی فەرەنسا، دوو ماوەی جیاواز بۆتە سەرۆكی شیلی. جاری یەكەم بۆ ماوەی حەوت رۆژ و جاری دووەمیش بەهۆی درووستبوونی بۆشایی لە دەستوری ئەو وڵاتە ماوەی نۆ رۆژ سەرۆكایەتی هەمان وڵاتیكردووە. 

ئەم پیاوە كێیە؟
ئەحمەد حەسەن مەتەڕ لە ساڵی 1886 لە شاری (ام درمان)ی سودان لە دایكبووە. باوكی ئەحمەد لە هێڵی ئاسنی حیجاز كاریكردووە كە هێڵەكە بەسەرپەرشتی سعودییە بووە. هەربۆیە ئەحمەد لە شاری مەدینە منەوەرە دەستی بەخوێندن كردووە. دوای ماوەیەك گەڕاونەتەوە بۆ سودان لەوێ پەیوەندیكردووە بە خوێندنگای(پۆستە و گەیاندن)ەوە. 

پیشە وەكو هیوایەت
دوای ئەوەی قۆناغەكانی خوێندن تەواو دەكات لە ساڵی 1918 دەبێتە فەرمانبەری پۆستە و گەیاندن. لێرەوە بەهۆی سەرقاڵی بەسەیركردنی نامە و پول و جوگرافیای وڵاتان خەیاڵی سەركێشی و دونیابینی دەست پێدەكات. هەربۆیە ڕێگای میسر دەگرێتە لە ساڵی 1921 بەهۆی ئەوەی نامەیەك بەهەڵە دەنیرێت بۆ كچێكی ئغریقی لە ئیشەكەی دەریدەكەن. ئەو كۆڵ نادات بەهۆی كاردانەوەی درووخستنەوەی لە پیشەكەی بڕیاردەدات لە رێگەی كەشتیوانانی ئیتاڵیاوە خۆی فێری ئیتاڵی بكات و پاشان لە یەكێك لە فێرگە فەرەنسییەكانی شاری ئەسكەندەرییە خۆی فێری زمانی فەرەنسی دەكات و لێرەوە دەست دەكات بە گەشتوگەڕان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

زمانلووس و ڕاكێشەر بووە
ئەو سەرچاوانەی باس لە ژیانی ئەحمەد دەكەن هەموویان كۆكن لەسەر ئەوەی ئەم پیاوە زۆر شیكپۆش و زانیوویەتی چ جلوبەرگێك دەپۆشێت. ئەم پیاوە یەكێك لە خەسڵتە سەیرەكانی ئەوەبووە بە هۆی بەرزی ئاستی رۆشنبیرییەوە و ئەو زمانانەی زانیوویەتی توانیوویەتی بە ئاسانی بەرامبەر بۆ خۆی ڕاكێشێت. لە یەكەمین گەشتیدا وەكو پەتاتە سووركەرەوەی یەكێك لە كەشتیەكان دەستی پێكردووە و هەموو ئامانجێكی ئەوە بووە گەشتی وڵاتان بكات. تاوەكو ساڵی 1924 یەكەمین گەشتی خۆی ئەنجامداوە. 

بە كوشتنی دپلۆماتێك تۆمەتبار دەكرێت
لە تشرینی دووەمی 1924 دیپلۆماتێكی بریتانی بەناوی بەڕێز(لی ئستاك) كە سوپاسالاری سوپای میسر و فەرمانڕەوایی سودان بووە. لە یەكێك لە شەقامەكانی قاهیرە دەكوژرێت. هەمووان پەنجەی تۆمەت بۆ ئەحمەد مەتەڕ درێژدەكەن. بۆیە دەستگیردەكرێت و ماوەی مانگێك زیندانی دەكرێت و لە لایەن دەزگای هەواڵگری بریتانیاوە دەخرێتە ژێر پرسیار و لێكۆڵینەوەوە. دواى ئازادبوونى لە زیندان بەهۆی ئەوەی دەیەوێت خۆی لە كەشی ڕاوەدوونان و دۆخی سیاسی وڵاتەكەیەوە دووربكەوێتەوە بڕیاردەدات بەرەو بەرازیل بەڕێ بكەوێت.

وێستگە گرنگەكانی ئەحمەد مەتەڕ
1- لە دوای بەرازیل گەشت بەرەو شاری نیس لە فەرەنسا دەكات بۆ ئەوەی تكتی كەشتیەكەی بەلاش بكەوێت وەكو پاككەرەوەی پەنجەرە و دەرگا كاریكرد لەوێشەوە توانی بگاتە بەندەری لیڤەرپوڵ لە بریتانیا.
2- لەگەڵ گەیشتنی بۆ بریتانیا ناوی لەخۆی نا(ئێف.ئێچ. لینگ) 
3- لەوێ بەهۆی گازەوە تووشی كەڕ و لاڵی دەبێت تاماوەیەك لە نەخۆشخانەیەك دەمێنێتەوە و پاشان چارەسەر وەردەگرێت و درێژە بە گەشتەكەی دەدات. 
4- بریتانیا جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا و لەوێشەوە دەچێتە تەنجەی مەغریب.
5- لەگەڵ گەیشتنی بە مەغریب پەیوەندی دەكات بە شازادە محەمەد عەبدولكریم خەتابی كە سوپایەكی هەبوو بۆ رزگاركردنی وڵاتەكەی لە دژی فەرەنسیەكان. دوای ماوەیەك لەو سوپایە ئەركی مەشق و ڕاهێنانی سەربازەكانی گرتە ئەستۆ.
6- دەستەیەكی تایبەت بەخۆی كردووە و ناوی لێنا(پشتیوانانی لیوای سپی سودان لە مەغریب).
7- رۆژنامەیەكی هەفتانەی بەناوی(مەززمات) دەكرد كە پشتگیری لە سیاسەتی عەبدولكەریم خەتابی دەكرد و هەفتانە 800 تیراژی لێ بڵاو دەبووەوە. 
8- كاتێك شۆڕشی 24ی سودان سەریهەڵدا یەكێك بوو لەوانەی بانگەشەی سەربەخۆی وڵاتەكەی دەكرد و خۆی گەیاندە شاندەكەی سەعد زەغلول بوو بە ئەندامی وەفدی دانووستانكاری ڕێكەوتنامەی ماكدۆناڵدی بەناوبانگ. 
9- دوای ئەوە چاوی كەوت بە عەزیز عزەت پاشای باڵیۆزی میسر لە بەریتانیا. 
10- بەوە ناسرابوو دژی داگیركاری بریتانیا بوو لە ناوچەكە. 
11- بووبە بانگەشەكەری داگیركاری جیهانی. 
12- لە ساڵی 1925 بە كەشتیەك گەیشتە بەرازیل.
13- لەبەرازیل دوای ماوەیەك بوو بە خاوەنی كێڵگەی لۆكە و لەوێ كانیەكی دۆزیەوە و ناوی لێنا(زەمزەم).
14- تەراوگە نشینانی میسرو سودان لێی كۆدەبوونەوە و ببوو بە دەمڕاستی هەموویان. بە تایبەتی دوای ئەوەی توانی رۆژنامەیەك دەربكات و تێیدا بانگەشە و ریكلام بۆ ئەو لایەنانە بكات كە خۆشی دەویستن. 
15- رۆژنامەی(جۆرناڵ) گرێبەستێكیان لەگەڵ واژۆ كرد بۆ ئەوەی ببێتە پەیامنێرێكی گەڕیدەی ئەوروپا. ئەوكاتە رۆژنامەكە یەكێك بوو لەوانەی ناوبانگێكی زۆری هەبوو لە جیهان. 
16- هاوڕێ و دۆستانی ئەوروپای دەیانەویست خانوو و ماڵێكی گەورەی پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی ژن و منداڵ دابمەزرێنێت و بژی بەڵام ئەو هەمیشە دەیگووت" ئەوان دەیانەویست جێگیر بم و من دەمویست بفڕم".
17- ماوەیەكی زۆر لە دوو ڕۆژنامەی بەناوبانگ كاریدەكرد كە سەرۆك كۆماری نوێی بەرازیل ئەرتۆ برناردس خاوەنی ئیمتیازی بوو. 
18- لە لایەن سەرۆكی نوێوە پێنشیازی بۆ كرا قومارخانەیەك دابنێت بەڵام ئەو ڕەتیكردەوە و بە كارێكی قێزەونی ناوبرد. 
19- یارمەتی ئەو كەسانەی دەدا كە تازە دەهاتنە ناو رۆژنامە و سیاسەتەوە.
20- بە پەیمانێری خۆی گەیاندە سویسرا و لەوێ توانی چاوی بكەوێت بە "عوسبەت الامم" چاوی كەوت بە سكرتێری ئەریك درمۆند دەویست ڕازی بكات بەوەی عەبدولكەریم خەتابی لەسەر حەقە. 
21- دوای ماوەیەك سەردانی ئەڵمانیای كرد و لەبەردەم ئەفسەرێكی لووتبەرز خۆی بە گەورە پیشاندا و دوای ئەنجامدانی چەند گفتوگۆیەك بوو بە هاوڕیی ئەو ئەفسەرە. دواتر دەركەوت ئەو ئەفسەرە "ئادۆڵڤ هیتلەر" بووە. 
22- لەبەرلین چەندین كەسایەتی گەورەی ناسی و داوای لێكردن دژی داگیركاری ڕاپەڕن. لەوێ كۆمەڵەیەكی دامەزراند و ناوی لێنا" كۆمەڵەی بەرەی میلەتانی چەوساوە".
23- لە چەندین كۆنگرەی جیهانی بەشداریكردووە و قسەی خۆی دەبوو بێ ئەوەی بزانرێت كێیە؟.
24- لە ئیسپانیا كەوتە دەست پۆلیس و دەستگیركرا بەڵام توانی خۆی ڕزگار بكات. 
25- توانی جارێكی دیكە ڕێگای سەخت بگرێتە بەر ، بەرەو برازیل بەڕێكەوت. 
26- سندیباد پەیوەندیەكی پتەوی لەگەڵ شای سعودییە هەبووە چونكە لە سییەكانی سەدەی ڕابردوو ماوەیەكی زۆر نیشتەجێی ئەو وڵاتە بووە. ئەو پەیوەندییە بە تایبەتی لەگەڵ عەبدلوعەزیزی ئال سعود هەبووە. زۆرجاریش ئەو بۆتە ئەڵقەی پەیوەندی نێوان سعودییە و وڵاتانی دیكە و بە دەڵاڵی پەیوەندییەكان ناسراوە. هەر ئەویش بووە بۆ یەكەمین جار لە رۆژنامەكانی ئەوروپا بڵاویكردەوە كە عەبدولعەزیز دەسەڵاتی پادشایەتی لە وڵاتەكەی خۆیدا گرتۆتە دەست. 
27- لە ناوەڕاستی پەنجاكاندا ئەحمەد مەتەڕ گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی و لەسەر داوای سەرۆكی ئەوكاتەی وڵات كرا بە بەرپرسی پرتۆكۆڵی وڵاتەكەی لە وەزارەتی دەرەوەی سودان و بە یەكەمین كەس دادەنرێت كە پرۆتۆكۆڵی وڵاتەكەی دامەزراندووە و لەو پۆستە بەردەوام بووە تاوەكو ئەو رۆژەی لەسەر خواستی خۆی خانەنشین بووە. 
28- ئەو دەستنووسانەی كە ئەحمەد حەسەن مەتەڕ نووسیوویەتی سەبارەت بە پرۆتۆكۆڵ لە چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەفریقی پیادە دەكرێت. گرنگترین ئەو وڵاتانەش كۆماری"غانا"یە ئەوكاتەش سەرۆكی ئەو كۆمارە "نكرۆما"بوو.
29- لە ناوەڕاستی حەفتاكانەوە و تاوەكو هەشتاكانی سەدەی رابردوو ئەم پیاوە هەستاوە بە نووسینی یاداشتەكانی خۆی كە پرە لە سەركێشی و گەشت و ململانێی سیاسی پەرتووكەیشی بەناوی" سندیبادەكەی سودان" 
30- لە كانوونی یەكەمی ساڵی 1985 ئەم پیاوە بەیەك دونیا پرسیارەوە كۆچی دوایی كرد و كەس نازانێت لە كوێ نێژراوە. 

سەرچاوەكان: 
اخرلحڤه‌
سندباد سودانى 
jornal brazilian times