ڕاپۆرتی جیهانی

02:52 - 13/04/2020

ئایا ئابوری ئەمریكا دەروخێت؟‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لە هەر مەترسییە گەورەكانی  ڤایرۆسی كۆڤید-19 بریتییە لە خراپكردن و شێواندین ژێرخانی ئابوریی وڵاتان بەوەی كە  لەگەڵ بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكەدا كارگەكان و تەواوی ناوەندەكانی بەرهەم هێنانی خۆراك و پێداویستی  جیهانی وەستاند، یەكێك لە و ڵاتانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە توشی  مەترسیی روخانی ژێرخانی ئابوریی لێدەكرێت، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە و لە ئێستاشدا  سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە هەوڵدایە زۆرترین كار بۆ ئەوە بكات ئابوریی وڵاتەكەی بونیاد بنێتەوە و زۆرترین كار لەسەر رێكخستنەوەی ژێر خانی ئابوریی بكات.


یەكێك لە شانازییە گەورەكانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ئەوبوو كە بەردەوام باسی لەو دەكرد كە هەلی كاریی زۆر رەخساندووە و هەروەها ئابوریی وڵاتەكەشیی بەهێز كردووە، چاو دێرانی ئابوریی ئەمریكا دەڵێن ئەوەی ترەمپ كردیی لە بونیاد نانەوەی ژێرخانی ئابوریی و هەروەها چاك كردنی بژێوی ژیانی خەڵك لە ماوەیی سێ ساڵدا ، ڤایرۆسی كۆڤید-19 لەماوەی دوومانگدا  هەمووی هەڵوەشاندەوە.


ئێستا یەكێك لە پرسە هەرە گەورەكانی ئەمریكا بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوریی و چارەسەر كردنی كێشە ئابوریەكانی ئەمریكایە كە ئایا  دۆناڵد ترەمپ و دەستەو باندەكەی لە كۆشكی سپی دەتوانن ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن یاخود نا، ئەگە ردەتوانن چارەی بكەن ئەوا چانسێكی نوێ دەدەنەوە بە دۆناڵد ترەمپ كە ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا  و هەلی ئەوەی هەبێت بۆ ماوەیی چوار ساڵی دیكە سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەست بهێنێتەوە، و چارەسەی تەواوی كێشەكانی ئەو وڵاتە بكات.

ئایا ترەمپ دەتوانێت بەسەر كۆڤید-19ەدا سەركەوێت؟

 
ڕاپۆرتە هەواڵگریەكان دەڵێن:  سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ هەر لە سەرەتادا پرسی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ی ئیهامل كردوو پێی وابوو بەو رێژە زۆرەیی ئێستا ئەو ڤایرۆسە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بڵاو نابێتەوە بەڵام  بەپێچەوانەی بیركردنەوەكانی سەرۆكی ئەمریكاوە ڤایرۆسی كۆڤید-19 توانی لە ماوەیەكی تەواو كەمدا لە تەواوی ویلایەتەكانی ئەمریكادا بڵاو ببێتەوە و بەتایبەتیش سەنتەریی بازرگانیی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكات، ئەوەش كاریگەریەكی گەورەی لەسەر كۆشكی سپی دروست كردوو زۆرترین پارەیان لە پرسیی ڤایرۆسی كۆڤید-19 خەرج كرد كە كاریگەریی زۆر گەورەیی لەسەر ئابوری ئەمریكا دروست كرد.
پاش ئەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە بەشێكی زۆری ویلایەتەكان و بەتایبەت لە ویلایەتی نیویۆرك بڵاو بوەوە، ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا بەتەواوەتی كەوتە خۆیی و راپۆرتێكی تەواو تێرو تەسەلیان خستە بەردەم دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی بریاریی نوێ دەربارەی وڵاتەكە بدات و كار بكەن بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە وڵاتەكەدا كۆنترۆڵ بكەن.


 ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە ئەمریكا روو لە دابەزینی ئابوریی و ترسیی نزیك بوونەوە لە رووخان بكات و گەیشتە ئەوەی كە بەشێكی زۆر لە كۆگا گەورەكانی دەوڵەت بەرەو خاڵی بونەوە بڕۆن ئەوەش هەم كاریگەریی لەسەر ئایندەی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا هەبوو، وە هەم كاریگەریی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵات هەبوو لە بابەتی ژێرخانی ئابوریی و پرسیی داروخانی ئابوریی وڵاتدا.


ترەمپ لەو بارەیەوە چی دەڵێت؟


سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی  ئه‌مه‌ریكا له‌ رێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: كه‌ ئابووری به‌ شێوه‌یه‌كی بێوێنه‌ وه‌ستێندراوه‌ و ئه‌مه‌ش جێگای دڵه‌ڕاوكێ ‌و ململانێیه‌، به‌ڵام ئێمه‌ سه‌ر له‌ نوێ هه‌ڵده‌ستینه‌وه‌، به‌هێزتر و مه‌زنتر ده‌بین له‌ پێشوو، كرێك دەكەین وڵاتەكەمان لە رووی ئابوریەوە بتوانێت ئاستێك تۆمار بكات كە تەواوی جیهان پێوەی سەرسام بێتة ئێمە هەر رێبەریی تەواوەتی و سەرەكی ئابوری جیهانین و ئەوەش بەردەوامیمان پێدەدات كە ئابوریەكەمان ببێت  بەهێزترین ئابوریی.

ئەو تویتەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد تره‌مپ له كاتێكدایە كاتێك قسەی بۆ گروپی میدیاكانی فۆكس نیوز دەكرد  وتی:‌ ئێمه‌ بۆ رێزلێنان له‌ سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی ده‌ستی كۆرۆنا، ئابورییه‌كه‌مان بونیاد ده‌نێینه‌وه‌، بۆ ئەویە بۆ جیهانی بسەلمێنین كە مردوەكانمان و هاوڵاتیانی خۆمان خۆش دەوێت ئابوریەكەمان بونیاد دەنێینەوە و ئەوەی دەیكەن بۆ وڵاتەكەمان شانازیەكی گەورەیە و رێزێكی زۆر گەورەی گەلانی ئەمریكایە بۆ رێزگرتن لە قوربانیەكانمان.

ئەوە لەكاتێكدایە سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خه‌ڵكی به‌ رێنماییه‌كان و مانه‌وه‌یان له‌ ماڵه‌كانیان به‌ رێگاچاره‌یه‌كی باش لێكدایه‌وه داوای كرد خەڵك لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە ئەوە رێگە چارەیەكی زۆر باشە بۆ ئەوەیی رووبەرووی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ببینەوە‌ و پێیوابوو ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێكارانه‌ نه‌بوونایه‌، ره‌نگه زیان و راده‌ی گیان له‌ ده‌ستدانه‌كان به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ زۆر له‌وه‌ی ئێستا پتر ده‌بوو، وتیشی: ئەگەر خەڵكی لەماڵەكانی خۆیان بمێنەوە و چاوەرێی تەواوی ئەو زانیار  ئامۆژگاریانە بكەن كە كومەتەكەی پێشكەشیان دەكات بێگومان وڵاتەكەی بە ئاسانی دەتوانێت بەسەر ڤایرۆسی كۆڤید-19 دا سەر بكەوێت.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد جەی ترەمپ  به‌ پێداگریه‌وه‌ وتی كه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كان دا، به‌ تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی، سیاسه‌ت، پزیشكی و بازرگانی خه‌ڵكێكی لێهاتوو زیره‌ك هاوكاری ده‌كه‌ن و ئه‌وان سه‌رقاڵی پێكهێنانی شورا و ئه‌نجوومه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری ببووژێننه‌وه‌و ‌ له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌كاندا  بڕیاره‌كان به‌ دروستی بده‌ن و كار لەسەر ئەوە بكەن دەوڵەت بە ئاسانی بتوانێت دۆخێكی ئابوریی گەورە لە وڵاتەكەدا كە دروست بووە چارەسەری بكەن و كارەكان بچنەوە ئاستی جاران و بگرە زۆر بەرزتریش، ئوەش وادەكات ئەمریكا بەهێز ببێـت.

دكتۆر ئانتۆنی فاوچی چی دەڵێت؟


دکتۆر ئانتۆنی فاوچی، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان و ئه‌ندام له‌ تیمی كۆشكی سپی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا،  دەڵێت:‌ كه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو، به‌ گوێره‌ی دۆخه‌كه ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌و‌ه‌ ژیان له‌ ئه‌مه‌ریكا ئاسایی بكرێته‌وه‌، و وەردە وردە كایەكان لە هەموو بوارەكاندا بچنەوە جێگەیی خۆی و رێژەی مردن و توش بون بە ڤایرۆسی كۆڤید-19 كەم ببێتەوە و ئەگەریی ئەوە هەیە كە كار لەسەر ئەوە بكرێت كە ژیانی ئاسایی بۆ ئەمریكیەكان دروست بكرێتەوە ئەوەش هیوایەكی باشە بۆ ئەوەی بتوانین كارەكان لە شوێنێكی خراپەوە بۆ شوێنێكی زۆر باش ببەین و رووبەرووی ئەوە هەموو ناهەموووارییە ببینەوە كە رووی لە وڵاتەكەمان كردووە.

ئەو قسانەی دكتۆر فاوچیی هاوكاتە لەگەڵ قسەكانی  بەڕێوبەری رێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌  دەڵێت: بڕیاره‌ ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌تای مانگی ٥ رێوشوێنه‌كانی ژیان ئاسایی بكاته‌وه‌،بەڵام هێشتا زووه‌ بزانیین ئایا ئه‌و ئامانجه‌ به‌ ته‌واوه‌تی وه‌دیدێت یا نا؟  چونكە پێدەچێت ئابورییەكەیان و دۆخی وڵاتەكەیان وا بخوازێت چارەسەییی دۆخەكە بكرێت و لە لایەكی تریشەوە ئەگەر بەم شێوەیە ڤایرۆسەكە توند بێت ئەو مەترسیەكی گەورە لە ئەمریكا كە ڤایرۆسی كۆڤید-19یە بەردەوام دەبێت

كۆی گشتی بۆ چونەكانی  سەرۆكی  رێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا و  دكۆتر فاوچی لە كاتێكدایە پێشتر سه‌رۆكی ئه‌موریكا له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات، به‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی  ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ باری له‌ناكاوی راگه‌یاند و به‌م هۆیه‌وه‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و قوتابخانه‌و زانكۆكان داخران و كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری یاساخ كراو ئه‌م بریاره‌ تاكوو كۆتایی مانگی ٤ كاری پێده‌كرێ، ئەگەریی هەیە ئەوەش بگاتە ئاستێكی تر و زیاتر بەرز ببێتەوە


ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی-19 لە ئەمریكا
تا ئێستا، له‌زیلایەتە یەكگرتەوەكانی  ئه‌مەریكا، زیاتر له‌ 560 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر له‌ 32 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ی مردووه‌كانیش‌ له‌ 22 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه و لە ئێشتاشدا رۆژانە ژمارەیەكی زۆر بەڤایرۆسەكە دەمرن.