ڕاپۆرتی جیهانی

03:23 - 14/04/2020

چین و ئەمریكا لەسەر كۆرۆنا شەریانە‌

كوردستان ئەحمەد

سەرەڕای ئەوەی لەسەرەتادا سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  دۆناڵد ترەمپ بە كۆڤید-19ی دەوت ڤایرۆسە چینیەو دەانەوێت كار بكەن بۆ ئەویە ئەو ڤایرۆسەی كە لە چینەوە هاتووە ئەوان لەناویی ببەن، بەلام دواتر سەرۆكی ئەمریكا ئەو ناوەی بەكار نەهێناو تەنها پێی دەوت كۆرۆنا ڤایرۆس ئەوەش دوای ئەوە هات كە چین  نیگەرانی دەربڕی لەوەی كە سەرۆكی ئەمریكا كۆڤید-19 بە ڤایرۆسێكی چینی ناو دەبات، لە ئێستاشدا ئاڵۆزیی لە نێوان ئەمریكا و چیندا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە دروست بووە و سەرۆكی پەیمانگایی نیشتیمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان دەڵێت: كۆڤید-19 ڤایرۆسێكی چینییە و لە چینەوە بۆ تەواوی جیهان گواستراوەتەوە.

سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان د. ئانتۆنی فۆچی رایگەیاند: چین بە سەرۆکایەتی پارتی کۆمینیست لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی هەڵخەڵەتاند و دەیەوێت ڤایرۆسەكە وەك بەڵایەی گەورە بەسەر مرۆڤایەتیدا تاقی بكاتەوە و كێشەیەكی گەورە بۆ سەر تەندروستی جیهان دروست بكات ئەو هەڵخەڵەتاندنە گەورەیەش كارەساتێكی گەورە لە جیهاندا دروست دەكات.

دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی کە هاوکات ئەندامێکی کارا و سەرەکی تیمی کۆشکی سپی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە، رایگەیاند: رژێمی کۆمینیستی چین لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019وە زانیاری تەواویان هەبووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام ئەو بە ئەمریکا و جیهانی گوت کە تەنیا لە گیاندارەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەوەش هەڵەیەكی گەورەی چینە و پێویستە بوردی چاو بەتەواوی ئەو زانیاریانەدا بخشێنرێتەوە كە چین ئاراستەی جیهانی كردووە و چین وەك وڵاتێكی گەورە لە ئاراستەیەكی ترەرەوەكاریی لەسەر هەڵخەڵەتاندنی جیهان كردووە و و دەبوو بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا نەكردایە.

سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان د. ئانتۆنی فۆچی رایگەیاند: لەکاتێكدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە زۆربەی هەرێمی هوبەی و شاری وهان بڵاوبووبووەوە، رژێمی کۆمینیستی چین بە جیهانی راگەیاند: کە کەمترین بڵاوبوونەوە لە وڵاتەکەیدا هەیە، بەڵام ڤایرۆسەكە زۆر زۆر بڵاو بویەوە و بە تەواوی جیهاندا لە ماوەیەكی كەمدا شوێنپێی خۆی دیاریی كرد ئەوەش هەڵەیەكی گەورەی چینە، كە دەكرێت بە ئەنقەست ئەو كارەشی كردبێت.

ئەو قسانەی سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان د. ئانتۆنی فۆچی  لە كاتێكدایە كە ، کۆشکی سپی ئەمریکا حکومەتی چین بە شاردنەوەی زانیارییە راستەقینەکانی تایبەت بە کۆرۆنا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، جگە لە شاردنەوەی راستییەکان، هاوکات حکومەتی چین لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەستیکردووە بە کڕینی بڕێكی زۆر لە کەلوپەل و کەرەستەی پزیشکی لە سەرتاسەری جیهان، دەشڵێت: کاتێک کە نەخۆشییەکە بە تەواوەتی بڵاوبووەوە و خەڵکێکی زۆریش بوونە قوربانی، حکومەتی چین دەستی بە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەی دژ بە ئەمریکای کرد کە گوایە سوپای ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وهانی چین بڵاوکردووەتەوە.

چین توشی كۆرۆنا دەبێت
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤێمبەربوو؛ بەڵام دوای نزیکەی دوو هەفتە، ئینجا حکومەتی چین پێی زانی، وەزانیاریی دەربارەی ڤایرۆسەكە بۆ جیهان بڵاو كردەوە  ئەمەش دوای ئەوەی لە دیسێمبەری 2019 پشکنینی بۆ کەسێک لە شاری ووهان کرد، دەرکەوت هەڵگری جۆرە ڤایرۆسێکی نوێیە و ڤایرۆسەکە سەر بە خێزانی ڤایرۆسەکانی کۆرۆنایە. بەڵام لە كاتێكدا ئەوان وەهایان دەكرد تا رادەیەك ڤایرۆسەكە بە چەند ناوچەیەكی جیهاندا بڵاو بوبوەوە لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە لەچەند ناوچەیەك بڵاو بوبوەوە و هەروەها  گەیشتبوە چەند شارێكی گەورەی جیهان.

تەواوی ئەو زانیارییانە لە كاتێكدا بوو كە  راپۆرتەکان باس لەوەدەكەن كە  ڤایرۆسەکە بەر لە مانگی دیسێمبەر لە چین بڵابووەتەوە، بەڵام حکومەتی چین بە فەرمی رایگەیاندووە یەکەمین حاڵەتیان لە 8ی دیسێمبەری 2019 تۆمارکردووە، بەڵام وڵاتان، چین بەوە تۆمەتبار دەکەن تاوەکو 21ی کانوونی دووەمی 2020 ئاشکرای نەکردووە، ئەم ڤایرۆسە لە مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەوەی پێشتر باسیان کردووە، تەنیا ئەوە بووە ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵ و باڵندەوە گوزراوەتەوە بۆ مرۆڤ، ئەمەش لە مەترسی و هەڕەشە گەورەکانی ئەم ڤایرۆسەی بۆ سەر جیهان کەمکردووەتەوە.

ڤایرۆسەكە ئاڵۆزی دروست دەكات
هەرچەندە بەشێك لە زانیارییەكان تا ماوەیەكی زۆر  بڵاوو نەكرانەوە بەڵام لەبەر ئەوەی بڵاوبوونەوەی  ئەم ڤایرۆسە بووە بە بەشێک لە ناکۆکی دیپلۆماسی لە نێوان چین و ئەمریکادا، بە جۆرێک بەرپرسانی ئەمریکا لە نێویاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک ڤایرۆسەکەی بە "ڤایرۆسە چینییەکە" یان "ڤایرۆسە ووهانییەکە" ناوبردو ئوەش نیگەرانی زۆر گەورەی چینی لێ كەوتەوە و چەندین بەرپرسیی گەورەی چین دژیی ئەوە وەستانەوە و رایانگەیاند  سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا  خەریكە بوختان بۆ  وڵاتەكەی دەكات.

 لە ئێشتاشدا سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان د. ئانتۆنی فۆچی رایگەیاند: چین هەڵەیەكی گەورەی كردووە و نەدەبوو ئەو زانیاریانە بشارێتەوە كە پێشتر بە هیچ كەسی نەوتوون دەربارەی ڤایرۆسیی كۆرۆنا كە ئێستا بە جیهاندا بڵاو بوەتەوە.

ئاماریی توشبوانی ڤایرۆسیی كۆرۆنا لە ئەمریكا
لە ئێستادا ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە لە توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تادێتیش ژمارەی گیان لەدەستدان و توشبونبە ڤایرۆسەكە روو لە زیاد بوون دەكات، بەپێی ئامارەکان تائێستا یەک ملیۆن و 854 هەزار و 197کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 114 هەزار و 293 کەس گیانیان لە دەستداوە. 427 هەزار و 913 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

زۆرترین ژماەری  تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکراوە و  560 هەزار و 433 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیە 22 هەزار و 415 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 هەزار و 634 کەسیش چاکبوونەتەوە.

چین ئاڵۆزی لەواشنتن دروست دەكات

دوای ئەوەی كە سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان د. ئانتۆنی فۆچی رایگەیاند  ڤایرءۆسەكە چینییە و چین هەڵەی زۆر گەورەی بە هەموو جیهان وتووە لە وبارەیەوە، ئەوەش نیگەرانی زۆر گەورەیی لێكەوتەوە و سەرۆکی ئەمریکا لەدوای ریتوویتکردنەوەی توویتێک کە باسی لە دەرکردنی د. ئانتۆنی فۆچی لە تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆشکی سپی دەکرد، رایگەیاند، هیچ کێشەیەکم لەگەڵی نییە و پێموایە هەبوونی بیروبۆچوونی جیاواز شتێکی باشە.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، لە  کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ د. ئانتۆنی فۆچییەوە رایگەیاند: من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ د. فۆچی نییە.و ئەو كەسێكی زۆر باشە و دەتوانێت كاری زۆر گەورە بۆ ئەمریكا بكات وەك پێشتر كردویەتی

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند:  ئەوان لە سەرەتاوە لەسەر رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەمان بۆچوونیان هەبووە، ئێستاش ئەگەر بۆچوونێکی ناکۆکیان هەبێت، ئەوە شتێکی باشە و خراپ نییە و بۆچونە جیاوازەكانیش پێدەچێت پەیوەندیان بەچینەوە هەبێت بەڵام بەكۆی گشتی بۆچونی جیاواز دەتوانێت كاریی باش ئەنجام بدات.

ئەو قسانەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە بارەی ئانتۆنی فۆچی لە کاتێکدان کە د. فۆچی لە چاوپێککەوتنێکیدا رایگەیاندبوو، ئەگەر لە ئەمریکا زووتر رێکار دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرایەتە بەر، دەتوانرا رێگری لە مردنی خەڵکی زیاتر بکرێت ئەو قسانەش نیگەرانی زۆریی دروست كردووە.

بەپێی لێگدانەوەكان بۆ قسەكانی  دكتۆر  فۆچی ئەو قسانە ر رەخنەیەکی راستەوخۆ بوو لە خودی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی دیکەی کۆشکی سپی کە لەسەرەتاوە گاڵتەیان بە ڤایرۆسەکە دەکرد و ئامادەنەبوون هیچ هەنگاوێکی جیددی لە دژی بنێن، ئوەش نیگەرانی دروست كرد لە نێوان  سەرۆكی ئەرمریكا دۆناڵد ترەمپ و  سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان د. ئانتۆنی فۆچی.

لەدوای ئەو  گفتوگۆیەش ئاڵۆزیەكی زۆر لە تویتەردا دروست بوو، هاژتاگی #دەریبكە بڵاو بویەوە و دواتریش ترەمپ لە ریتویتی ئەو تویتەدا رایگەیاند ئەوانەی دەیانەوێت ئاڵۆزی لەنێوان  سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان  دروست بكات تەنها میدیاكانی ئەمریكان و ئەوان ئەم ئاڵۆزیەیان دروست كردووە و هیچ پەیوەندیەكی بەچین و  ڤایرۆسی كۆڤید-19ەوە نییە .