ڕاپۆرتی جیهانی

12:22 - 16/04/2020

بۆچی ترەمپ هاوكاریەكانی تەندروستی جیهانی بڕی؟‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لە هەرەكێشەگەورەكان لەسەرتایی دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە جیهاندا، بریتی بوو لە كاركردن بۆ دۆینەوەی پێكوتە و ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆڤید-19، بەڵام دەركەوت دوای زیاتر لە چوار مانگ لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەكە هێشتر هیچ وڵاتێك نەیتوانییوە  پێكوتەیەك بۆ ڤایرۆسی كۆڤید-19 بدۆزنەوە، بەڵام چەندین وڵاتی گەورە سەرقاڵی بەرهەم هێنانی پێكوتەن بۆ ڤایرۆسەكە، لەگەڵ ئەوش كە بەشێكی زۆر كۆمپانیاكانی بواریی دەرمان  كار بۆ ئەوە دەكەن پێكوتەیەك بدۆزنەوە هەموو چاوەكان لەسەر رێكخراوی تەندروستی جیهانی بوو بۆ ئەوەی  تازەترین رێنمایی وهەروەها پێكوتەیی نوێ بۆ ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە نزیكترن كاتتدا بدۆزێتەوە، بەڵام تا ئێستە رێكخراوەكەش نەیتوانییوە ئەو پێكوتەیە بدۆزێتەوە، ئەوەش نیگەرانی زۆری وڵاتانی جیهانی لێكەوتەوە.

تەندروستی جیهانی چۆن باسی كۆرۆنا دەكات

لەسەرتایی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ە لە شاریی ووهان لە چین ، رێكخراوەكە دەستی بەپشكنین كرد و داوای لە دەوڵەتی چین كرد كە زانیاریی تەواوەتی لەسەر ئەو ڤایرۆسە بە رێكخراوی تەندورستی جیهانی لەبارەی ڤایرۆسەكەوە بدات بۆ ئەویە بتوانن لە نزیكترن كاتددا  زانیاریی تەواوەتی بدەن بە  جیهان و رێگریی لە بڵاو بونەوەكەی بكەن.

بەڵام سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان د. ئانتۆنی فۆچی دەڵێت : چین زانیاریی هەڵە و نادروستی داوەتە رێكخراوی تەندروستی جاهانی و هەروەها جیهانی هەڵخەڵەتاندووە بەوەی كە دەیوت  ڤایرۆسی كۆڤید-19 لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە تەنها لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە ئەوەش زانیاریەكی هەڵەیە و هەم چین و هەم رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەم زانیارییە خەڵەتێنراوە، ئەوەش وادەكات گلەیی زۆر لەسەر رێكخراوەكە دروست ببێت.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: تەواوی ئەو زانیاریانەی كە ئەوان دەستیان كەوتووە و واتر بڵاویان كردووەتەوە لەسەر  دوو ئاست بوون، ئاستی یەكەم ، چۆنیەتی خۆپارێزیی بووە لە ڤایرۆسەكە كە باشترین رێگە چارە بۆ توش نەبوون بریتیی بووە لە كەرەنتینە كردن و دەستكێش لەدەست كردن و بەستنی دەمامك، ئاستی دووەم: بریتیی بووە لە زانیاریی دەربارەی خودی ڤایرۆسەكە، بۆ ئەوی لێكۆڵینەوەی پزیشكی لێبكرێت و وەتەواوی ئەو زانیاریانەی كە هەبوون دەربارەی چۆنیەتی ڤایرۆسەكە و كاركردن بۆ دۆزینەوەی پێكوتەی ڤایرۆسەكە لە وڵاتی چین و ناوەندی پزیشكی شاهانەی چینەوە وەریان گرتووە و  تیمی تایبەتی  رێكخراوی تەندروستی جیهانیش لێكۆڵینەوە  زانیاریی تەواوەتی لە ووهان وەرگرتووە دەربارەی ڤایرۆسەكە و چۆنیەتی بڵاو بونەوەكەی

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، د. تێدرۆس ئادهانۆم  دەڵێت: رێكخراوەكەی بەو پەریی تواناوە كاریی  راستی و وردو پیشەییانە لەسەر ڤایرۆسی كۆڤید-19ە دەكات بەوەی كە دەیەوەێت بەتەواوەتی كار بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە دەكات و دەیەوێت ڤایرۆسەكە  كێشەیی تەندروستی گەورە بۆ جیهان دروست نەكات و رێگریی تەواوەتی بكات لە رووبەرووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكان بۆ دروستكردنی پێكوتەی تەواوەتی بۆ ڤایرۆسەكە نییە و لەبەردەستدا نییە و هەوڵیی تەواوەتیش دەدەن بۆ ئەوەی نەهێڵن ڤایرسەكە  زیاتر بڵاو نەبێتەوە

ترەمپ لە  تەنردوستی جیهانی نیگەرانە

سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، هەر لەسەرەتایی دروستبونی ڤایرۆسەكەدا بە رێكخراوی تەندوستی جیهانی وتووە كە پێویستە كاریی زۆر بكەن بۆ ئەوەی لە زوترین كاتتدا كارێك بكەن بۆ دۆزینەوەی پێكوتەیەك دژی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بەڵام رێكخراوەكە تا ئێستا نەیتوانییوە هیچ پێكوتەیەك بدۆزێتەوە ئەوەش دۆناڵد ترەمپی تورە كردووە و لەلایەكی تریشەوە رێكخراوەكە لە پرسی كۆڤید-19ەدا زۆر پشتی بە زانیاریەكانی چین بەستووە و تەواوی ئەو زانیاریانەی كە چین لە بارەی ڤایرۆسەكەوە بە جیهانی و رێكخراوی تەندوستی جیهانی وتووە هەڵە بوون ئەوەش وایكرد كە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ زۆر نیگەران بێت لە رێزخراوی تەندروستی جیهانی لە لایەكی تریشەوە رێكخراوەكە زۆر پشتیوانی چین و هەوڵەكانی دەكات بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە بۆیە تورەیەكانی  سەرۆكی ئەمریكا لەو رێكخراوە گەیشتوەتە لوتكە .

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، دۆناڵد ترەمپ، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو پارەیەی بڕی کە ئەمەریکا دەیدا بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەیوەستێنێت و چی دیكە هاوكاریكەكانی ئەمریكا بۆ ئەو رێكخراوە نامێنێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە نەیتوانیوە كاریی باش بكات بۆ ئەوەی رووبەرووی كرۆنا ڤایرۆس ببێتەوە.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ وتیشی: رێکخراوەکە شکستی هێناوە لە وەڵامدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامە لە پشتگیری کردنی زانیارییە هەڵەکانی چین، ئەوەش هەڵەیەكی گەورەی ئەو رێكخراوەیەو پێویستە رونكردنەوە بە هەموو جیهان بدات.

وتیشی:  تەندروستی جیهانی نەیتوانیوە بە دروستی، زانیارییەکان بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا بڵاوبکاتەوە. بەرپرسانی چینیش بەوە تۆمەتبار دەکات، زانیاری هەڵەیان لەبارەی داتاکان و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتەوەكانی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: ئەوان ساڵانە 400 ملیۆن دۆلاری دەدەنە  رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەوش  من نیگەران دەكات چونكە  ئەو بڕە پارەیە بە بەلاش لە وڵاتەکەی رۆیشتووە دەبێت رێوشوێنێك بۆ ئەو بابەتە بدۆزرێتەوە و پێویست ناكات ئەمریكا ئەو هەموو پارەیە سەرف بكات.

 تەندروستی جیهانی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
لە بەرامبەر  قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەم، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس رایدەگەیەنێت، ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی نییە و رێكخراوەكە كار بۆ ئەوە دەكات رووبەرووی ترسناكترین ڤایرۆس ببێتەوە لە جیهاندا و دەبێت پارەش بۆ ئەو بابەتە سەرفكرات.

لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، کە بڕیاری راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و هیچ رێکخراوێکی دیکە نییە، کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن".