ڕاپۆرتی جیهانی

04:04 - 19/04/2020

ئەوروپا چۆن خۆی دەبوژێنێتەوە؟‌

كوردستان ئەحمەد

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وڵاتانی ئەندامی  یەكێتی ئەوروپا  توشی زیانی گەورەیی ئابوریی بووبوو ، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین كۆمپانیای گەورەی جیهانی لە ئەوروپا توشی زیانی گەورە بوون و كارگە و شێوێنی بەرهەمهێنانەكەی داخست ئەوەش كاریگەریی گەورەیی هەبوو لەسەر ئابوری ئەوروپا و لە ئێستاشدا دۆخی ئابوریی بەشێكی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا لە ئاستێكی زۆر خراپدایە، بەڵام بۆ ئەوەی ئابوریەكەی نەروخێت لە ئێستادا سەرقاڵی بونیادنانەوەی ئابوریەكەیەتی و دەیەوێت چەندین كۆمپانیا و كارگەی گەورە بخاتەوە گەر بۆ ئەوەی بتوانێت خۆیی ببوژێنێتەوە.

 فەرەنسا دەستپێدەكات
یەكێك لە وڵاتە بەهێز و زلێهێزەكانی ئەوروپا بریتییە لە وڵاتی فەرەنسا كە دەیەوێت دەستباكاتەوە بە بنویادنانەوەی ئابوریەكەی و کۆمپانیای پیجۆ سیترین، بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبیلی فەرەنسی بە تەواوەتی ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی خۆی و بەجۆرێک شێوازی بەرهەمهێنان رێکخراوە کە بەریەککەوتنی کرێکاران کەم بێت. هەروەها رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان کراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لە ئێستاداشدا کۆمپانیاکانی تۆیۆتا و فۆلکس ڤاگن دوو گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبیل لەسەر ئاستی جیهاندا بڕیارە ئەم هەفتەیە کارگەکانی خۆیان بکەنەوە، وڵاتانی ئەوروپی ئامادەکاری دەکەن بۆ کردنەوەی بەشێک لە ئابوورییەکانیان و ئەوەش رێگەی داوە کرێکاران بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

لەگەڵ ئەو دوو كۆمپانیاییەشدا  یەكێك دیكە لە كۆمپانیا بەهێزەكانی ئەوروپا  كە کۆمپانیای فۆلکس ڤاگنە رایگەیاندووە لە رۆژی دووشەممەوە کارگەکانی خۆی لە ئەڵمانیا و سلۆڤاکیا دەکاتەوە و کارگەکانی دیکەشی لە پورتوگال، ئیسپانیا و رووسیا لە چەند هەفتەی دیکە دەکەونەوە کار.

لەگەڵ ئەو چەند هەوڵەدا و بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوریی خۆی کۆمپانیای تۆیۆتاش رایگەیاندووە کارگەکانی خۆی لە فەرەنسا و پۆلەنداوە کە لە ناوەراستی مانگی ئادارەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرابوون، لە رۆژی چوارشەممەوە دەکاتەوە.

وە لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنان لە ئەوروپا، بە تایبەتیش کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کارەکانیان وەستاندووە بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵیی بونیادنانەوەی خۆیان و ئبوریی وڵاتەكەیانن كە دەیانەوێت زیاتر كاریی گەورە لە بەرهەمهێنان و بونیادنانی خۆیاندا بكەن.

ئاماریی توشیوانی كۆرۆنا لە ئەوروپا
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆی كۆرۆناوە زیاتر لە 988 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەوروپا تووشی کۆرۆنا بوون، بەو هۆیەوە قەدەخەی هاتوچۆ لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا راگەیەنرا. ئەمەش ئابووریی ئەوروپای ناچار بە داخستن کرد، بەڵام هەندێک لە وڵاتان بە تایبەتیش ئەوانەی تاڕاددەیەک توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەکە زاڵببن، بەرە بەرە خەریکی ئاساییکردنەوەی ئابوورییەکەیانن.

ئەوە لەكاتێكدایە ئێستا لە ئەوروپا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 75 هەزار کەسی تێپەڕاند، %80ی ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە مردوون خەڵکی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و بەریتانیان و ئەوەش كارییگەریی گەورەی هەبووە لەسەر ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا خۆیان بەشێوەیەكی  باشتر بونیاد بنێنەوە .

هەر لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستا  لە سەرانسەری ئەوروپا 909 هەزار و 673 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 75 هەزار و 11 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەر بەپێی ئامارەکان 80%ی ئەو کەسانەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و بەریتانیان.
  ئیتاڵیا ناوەندی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا


یەكێك لەووڵاتە گەورانەی كە لە ئەوروپا زۆرتین زیانی بەركەوت  وڵاتی ئیتاڵیا بوو كە ئەو وڵاتە بە ناوەندی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا دادەندرێت. ئەم ڤایرۆسە زیانێکی گەورەی لەو وڵاتە داوە. یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە 31ی کانوونی دووەمی 2020 تۆمارکراوە. یەکەم کەسیش کە لە ئیتاڵیا بەهۆی ئەم ڤایرۆسە گیانی لەدەستدا لە 22ی شوبات بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا زۆرترین ژمارەی مردن لە ئەوروپا لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە، تائێستا لەم وڵاتە 152 هەزار و 271 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، کە 19 هەزار و 468 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی ئەوروپا، ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت کە تائێستا 166 هەزار و 19 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام لەڕووی ژمارەی مردنەوە لە دوای ئیتاڵیا دێت. لە ئیسپانیا  16 هەزار و 972 کەس بە ڤایرۆسەکە مردوون.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا و لە رووبەرووبونەوە و گیانلەدەستدان و توشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆسی لە فەرەنساش تائێستا 129 هەزار و 654 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە  13 هەزار و 832 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا بەریتانیا لە پلەی چوارەم دێت، لەو وڵاتە 78 هەزار و 991 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش 9 هەزار و 875 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

سندوقی نێودەوڵەتی چی دەڵێت؟
هەر لەسەر خراپی دۆخی ئابوریی  ئەوروپا و هەروەها بڵاوبونەویە ڤایرۆسی كۆرۆناوە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو رایگەیاند: ئەمساڵ گەشەی ئابووریی جیهان بۆ کەمترین ئاستی خۆی لەدوای ساڵی 1930 دادەبەزێت. کە ئەو کات جیهان رووبەڕووی پاشەکشەیەکی گەورەی ئابووری بووەوە و بۆ ماوەی 12 ساڵ بەردەوام بوو و بە دەستپێکردنی شەڕی جیهانی یەکەم کۆتایی هات.

سندوقەكە پێشبینی ئەوەدەكات كە  لە ساڵی 2020 دا ئابووریی جیهان بەرێژەی %3 پاشەکشەبکات. ئەوە لە کاتێکدایە لە راپۆرتی پێشووی خۆیدا کە لە مانگی یەک بڵاویکردەوە پێشبینیکردبوو ئابووریی جیهان بەرێژەی سەدا 3.3 گەشە بکات.

بەپێی سندووقی نێودەوڵەتی دراو  هۆکاری پاشەکشەی ئابووریی جیهان لەمساڵدا دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهاندا کە بووەتە هۆکار سستبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان و مانەوەی 3 ملیار کەس لە ماڵەکانیاندا.

بۆ کەمکردنەوەی زیانە ئابوورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتان هاندانی ئابوورییان پێشکەش بە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری کردووە و بانکە ناوەندییەکانیش پارەی ئاسانیان خستووەتە بەردەستی کۆمپانیا و هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بتوانن ئەم قۆناخە سەختەی ئێستا تێپەرێنن.

بەگشتی و لەسەر خراپ دۆخەكە جان ماریا مێلێسی، جێگری سەرۆکی بەشی لێکۆڵینەوەکانی سندووقی نێودەوڵەتی دراو لەو بارەیەوە رایگەیاند بەهۆی نادڵنیایی زۆرەوە پێشبینیکردنی گەشەی ئابووری زۆر ئەستەم بووە و بەهۆی سەرهەڵدانی هەندێ شۆکی ئابووری، پێشبینییەکانیان لەبارەی گەشەی ئابووریی جیهان گۆرانکاری زۆری بەسەردا هاتووە.

جان ماریا مێلێسی،دەڵێت: "نادڵنیاییەکی زۆر هەیە. ئێمە دەزانین کە پێشبینیکردنی رەوشی ئابووری زۆر ئەستەم بووە و بەڕادەیەکی زۆر تووشی هەڵە بووین. رەنگە هۆکاری دروستمان هەبێت کە بۆچی تووشی هەڵە هاتووین، بەڵام هەڵەی گەورەمان کردووە. هەندێ شۆک روودەدەن کە بەتەواوەتی سیمای ئابووری دەگۆڕن. لەم کەیسەدا نادڵنیاییەکان سەرچاوەی زۆریان هەیە. بەتایبەتی سرووشتی جیاوازی ئەم نەخۆشییەی ئێستا."