ڕاپۆرتی جیهانی

06:16 - 19/04/2020

ئایا جارێكی ژیان دەكەوێتە سەر ڕێڕەوەكەی جارانی؟‌

پەیسەر

چەند رۆژێك لەمەوبەر سەرۆك وەزیرانی كەنەدا جەیستین ترۆدۆ لە كەناڵەكانەوە بەدەركەوت و ڕووی لە هاوڵاتیانی كرد و گوتی ژیان ناگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی تاوەكو ئەو كاتەی پێكوتەی كۆرۆنا دەدۆزینەوە. بەم پێیە بێت وڵاتێكی وەكو كەنەدا تەواوی ساڵی 2020 رێكارەكانی تەندروستی دەگرێتەوە بەر بەڵام بەشێوەیەكی ئاسانتر تاوەكو ژیان دەست پێ بكاتەوە. ئایا ئەنجامی دەدات؟ ژیان دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوەكەی خۆی؟ 
ڕەنگە ئەم پرسیارە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار لە خۆت كردبێت. حكومەتی وڵاتان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە لە ماڵەكانیان بمێننەوە و خۆیان كەرەنیتنە بكەن. كەی ئێمە هەست بە پارێزراوی دەكەن و دەچینە بازاڕ و جارێكی دیكە سەردانی هاورێ و دۆستانمان دەكەین؟ بێگومان سەرۆك وەزیرانی كەندا ڕاستگۆ بوو. ئێمە دەزانین ئەم ڤایرۆسە توانایەكی گەورەی هەیە بۆ بڵاوبوونەوە. هەموو كەسێكی تووشبوو دەتوانێت لە ماوەی حەفتەیەك بۆ چواردە رۆژ بە لایەنی كەمە دوو كەس بۆ سێ كەس تووش بكات. واتە ئەگەر بێت و دوو كەس تووشبن دوای هەفتەیەك چوار بۆ شەش كەس تووش دەبێت دواتر دەبێت هەشت و یان دەبێتە 12 كەس لە هەفتەی داهاتوودا. 


هۆشداری كۆتایی نایەت
واتە بە شێوەیەكی ڕوون و سادە دەكرێت بڵێین كە بوونی تاقە كەسێكی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر گۆی زەوی بە واتای ئەوە دێت كە لە هەر كاتێكدا ئەگەری هەیە هەموو وڵاتانی جیهان تووش ببنەوە. لەبەر ئەوەی وڵاتانی هاوچەرخی دەكرێت بڵێن هەموویان بوونەتە تۆڕێكی كارلێكی چوون یەك لە ڕووی ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە. بەم پێەش بێت لە هەر پنتێكدا ئەگەری سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەبێت واتا هەموو جیهان تووش دەبێتەوە. بیرۆكە سادەكە ئەوەیە ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسەكە دەمرن، دەبنە رێچكەیەك بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا كۆرۆنا بە هێواشی ڕابگیرێت. 
ئەمەش لەبەر دوو هۆكار ڕوو دەدات: 
یەكەم/ ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە دەبن بڕەكەی لە نێوان 50-80% خەڵكیە ئیتر لەوە زیاتر خەڵكی تووشی نابێت ئەوانی دیكەش لە دووری مەودایەكەوە لەیەكتر دوور دەكەونەوە. 
دووەم/ گەربێت و ئێمە پێكوتەی ڤایرۆسەكە بدۆزینەوە و لەسەر ئەو خەڵكەی دابەش بكەین ئەوكات دەتوانین هەست بە پارێزراوی بكەین. گەر تێبینی بكەین ئەم دوو بژاردەیەش ئاسان نییە، رێگەپێدانی خەڵكی بۆ شكانی رێكاری كەرەنتینە واتا ئامادەكاری بەهێزی نەخۆشخانەكان. واتا داڕووخانی سیستمی تەندروستی. رۆیشتنە سەر ژیانی ئاسایی خەڵكی واتە مردنی كارەستهێنەر بۆ مرۆڤایەتی. دەبێت تێبینی ئەوە بكرێت لەسەرەتاوە كەم دەمرن و دواتر نەخۆشخانەكان پڕدەبن لە تووشبوان. 

بەڵام گەر پێكوتەكە هەبێت پێشبینی دەكرێت تا دەگاتە نەخۆشەكە ماوەی 12-18 مانگی دەوێت و ئەمەش ماوەیەكی زۆرە. بەڵام ئەمە هەواڵێكی ناخۆش نییە، لە كاتێكدا دۆزینەوەی پێكوتە(ڤاكسین) ماوەی 10 ساڵی پێدەچێت. بە شێوەیەكی دیكە پێشبینیەكی دڵخۆشكەری گەورە هەیە ئەوەش ئەوەیە كە شارەزایەكیمان سەبارەت بەم ڤایرۆسە پەیدا كردووە رۆژ لە دوای رۆژیش زیاتر فێردەبین. بەڵام گۆڕانكاری هەمیشەی لەسەر ڤایرۆسەكە ئەوەیە كە هەنگاو بەرەو پێكووتەكە بنێنێن. 


ئاماژە بەوە دەكرێت پێویستە لەسەرمان ماوەیەكی زۆر لە كەرەنتینە چاوەڕێ بكەین. پلانی ئەمریكیەكان ئەوەیە ماوەی 18 مانگیان بۆ پێكووتەكە دەستنیشان كردووە. لە هەندێ وڵاتدا ماوەی یەك ساڵ دانراوە. بەڵام هەموو لایەك كۆكە لەسەر ئەوەی ئەم ڤایرۆسە بە ئاسانی ناڕوات تا ئەو كاتەی بەرگریەكی بەهێزی بۆ درووست نەكرێت. ئەمەش ناكاتە ئەوەی ئەم ماوەیە ژیان بە تەواوەتی دەوەستێت. لە ئێستاوە هەندێك وڵاتان لە ئێستاوە بە شێوەیەكی كاتی بۆ ماوەیەكی كورت شەقامەكانیان كردۆتەوە و واپیشاندەدەن ژیان بەردەوامە، یەكێك لەو وڵاتانەش چین-ە. ئەم ڤایرۆسە لە كانونی یەكەمەوە لەو وڵاتە بڵاو بۆتەوە، ماوەی چوارمانگە بە شێوەیەكی چڕ هەموو وڵات كەرەنتیە كران و لە ئێستادا رۆژانە بە شێوەیەكی ڕیشەیی تووشبوو كەمبۆتەوە و پلە بە پلە ژیان گەڕاوەتەوە شەقام. لە ڕاستیدا هەندێ لە وڵاتانی ئەوروپا هەمان ڕێكاریان گرتۆتە بەر. 

بۆ نموونە نەمسا دەیەوێت لە ماوەیەیی ئەم هەفتەیەدا و دوای كەرەنیتنە كردنێكی قورس جارێكی دیكە ژیان دەست پێبكەنەوە و بەمەش دەبنە یەكەمین وڵاتی ئەوروپی كە جارێكی دیكە فرۆشگا و چێشتخانەكان دەكاتەوە، بەڵام وڵاتێكی وەكو دانیمارك بڕیارە لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا خوێندنگاكان بكاتەوە و چیك-یش دەیەوێت كەرەنتینە بشكێنێت و وردە وردە پلانی ژیان داڕێژێت. بەڵام سەرۆك وەزیرانی ئاشكرایكردووە كە وڵاتەكەی بە قۆناغێكی سەخت تێدەپەڕێت و لە كۆتایی ئەم مانگە دەكرێت ڕێكارەكانی كەرەنتینە ئاسان بكرێتەوە، هەر بۆیە خێرا ئیتاڵیا ئەم بیرۆكەیی قەبوڵ كرد. 
    ئەم وڵاتە بە كردەیی لوتكەی ئەم پەتایەیی تێپەڕاندووە. دەكرێت ئێستا بۆ تێگەیشتن لەم دۆخە هیواخوازی ئەوەیە كە چۆن لە كۆتا رۆژەكانی مانگی ئازار دەوڵەت پلانی ئەوەی هەبوو كە ڕێگری لەوە بكات كە رۆژانە 7000 كەس تووش بوون. ئێستا كەمتر بۆتەوە بۆ رۆژانەی 3000 كەس بە هەمان شێوە رێژەی مردووانیش كەمبۆتەوە. مایكڵ لیڤینت زانای فیزیا و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 2013 دەڵێت" ئامارەكان دڵخۆشكەرن." 

لە كاتێكدا مامۆستایەكی زانكۆی ستانفۆرد ئاماژەی بەوە كردووە" گەر سەیر ئامارەكانی جیهان بكەین، دەبینین هێشتا ژمارەكان ڕوو لە زیادبوونە. بەڵام خێراییەكەی بەرەو هێواشی دەچێت و كاتێك سەیری ئاماری مردوان دەكەین بە ئاشكرا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ڕێژەكە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پاشەكشەدایە." 

نقوومبوون لە تەمدا
ئەم پێشكەوتنە بە داخەوە هێشتا دڵنیایی ناداتە مرۆڤەكان وەكو لەوەو پێش باسمان كرد، ئەم دۆخە هەمیشە لە تەقینەوەدایە. دەكرێت بۆ ئەمە وڵاتی سەنگاپورە لەبەرچاوبگرین، لەكاتی گەیشتنی بە كۆتایی مانگی ئازار باوەڕێك هەبوو كە دەسەڵاتداران دەیانەوێت بە بگەنە لووتكە بەڵام ئامارەكان لە پڕێكدا هاڕەیكرد. بەڵام سەرەڕای ئەوەی شەپۆڵی دووەم لە هەفتەی دووەمی مانگی نیسان دەستی پێكرد. تا كار گەیشتە ئەوەی رۆژانە 300 كەس تووش بێت و ئەمەش بووە سێ بەرامبەری ئامارەكانی هەفتەكانی پێشوو كە كۆتایی مانگی ئازاربوو. 

لە راستیدا ترسی لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە وەكو یەكەمین دەركەوتنی ڤایرۆسەكەیە لە كاتێكا گەڕانەوەی كۆرۆنا وەكو ئینفلەوەنزای ئیسپانییە كە ساڵی 1918 سەریهەڵداوە. كە شەپۆلێكی كورتی هاوینەبوو و شەپۆلێكی توندی پەتاكەبووە لە ماوەی یەك سەدەدا. دوای ئەوەش شەپۆلی سێهەم دێت كە بەهار هاتووە، ئەم ئینفلەوەنزای ئیسپانییە نزیكەی 50 ملیۆن كەسی لە ژیان كوشتووە. دگوترێت شەپۆلێكی دیكەی ئەم ڤایرۆسە بەرێوەیە دەكرێت كۆرۆنا بێت یان ڤایرۆسێكی دیكە. 

بۆ نموونە ڤایرۆسەكە لەگەڵ پلەكانی گەرما و بەرزبوونەوەی شێ بەرەو داكشان دێت و ئەوەش پەیوەندی بە خەسڵەتەكانی ئەم ڤایرۆسەوەیە. بەڵام ئەمجارەیان لە شەپۆلی دووەمدا لە زستانێكی سارد سەر هەڵدەدات و ئەوەیە كە پێشبینی سەرهەڵدانی كۆرۆنا دەكات. بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئێستا ئەمە گریمانیە. چونكە تاوەكو ئێستا ئێمە زۆر شت سەبارەت بە ڤایرۆسەكە نازانین. 

بەڵام لە هەموو دۆخەكێدا رێكارەكانی كەرەنیتنەی بە كۆمەڵی سەخت ماوەیەكی زۆر ناخایەنێت و دۆخەكە دەگەڕێتەوە باری ئاسای خۆی. هەموو وڵاتان دەیانەوێت رێكاری تەندرووستی سەخت لەبەر بگرن بەڵام ئەمەیان بۆ ناچێتە سەر، دەوڵەتان ناتوانن بەزۆر ماسك و پەنجەوانە بكەنە دەستی خەڵك و مەودای مەترێك بۆ دوو مەتر خەڵكی لەیەكتر دوور بخاتەوە. ئەمە ئەو خاڵەیە كە هەڵوەستەی لەسەر دەكرێت. 

لەگەڵ پێشكەوتنی پشكنینەكانی جەستەی دژە ڤایرۆسەكە و رێگە بەو كەسانە دەدرێت كە تووشی پەتاكە بوون  بچنەوە سەر كارەكانی خۆیان چونكە ئەوان بەرگریان لە دژی ڤایرۆسەكە وەرگرتووە. هەندێك جار هەیە بەرگری ڤایرۆسەكە ماوەی ساڵێك بۆ دووساڵ دەبێت. بەڵام تاوەكو ئێستا كۆرۆنا بەدەرنەكەوتووە سووڕی ژیانی چۆنە.  

لێرەدا چەندین ئەگەرهەیە ئەم ڤایرۆسە جارێكی دیكە بەرۆكی وڵاتان بگرێتەوە سەرەڕای ئەوەی پێكوتەی ڤایرۆسەكەی كاتێكی زۆری دەوێت پێمان بگات. چەندین پێشنیاز بۆ چارەسەركراوە و بۆ ئەوەی بەسەر نەخۆشیەكەدا زاڵبین. ئەگەر هات و سەركەوتووبوو، ئەوا دەتوانین بەسەر ڤایرۆسەكە زاڵ بین و هاوڵاتیان دەتوانن هەست بە پاراستن و پارێزگاری بكەن. بەڵام باشترین چارەسەر بۆ ئەم پەتایە پێكوتەیە و تاوەكو ئێستا نەگەیشتووە بە هاوڵاتیان. 

كێشەیەكی  روون درك پێدەكرێـت و تێبینی دەكرێت هەر لە زانا و تاوەكو هاوڵاتیەكی سادە هەمووان پێكەوە لە تەمێكیدا نقوومبوون. ئێمە زۆر شت سەبارەت بە ڤایرۆسەكە نازانین. تەنانەت ژمارەی تووشبووی راستەقینەش چەندە و خەسڵەتی ئەم ڤایرۆسە لە هاویندا چییە. ئەمانەش ئەو پێوەرانەن كە ئێمە بە شێوەیەكی ڕێشەیی كاردانەوەمان بۆ دەبێت. دوای ئەوەش ئێمە هەرچی بكەین هەڵەیە چونكە هیچی لە بارەوە نازانین.  
زانایان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە ئەم قۆناغە باشترین تەكتیك بۆ پەتاكە كەرەنتینەیە. هەندێكی دیكەش پێیوایە كەرەنتینە هەبێت تاوەكو ئەو رۆژەی بە شێوەیەكی كۆتایی پێكوتەكەی دەدۆزرێتەوە. هەندێكی دیكەش پێیان وایە حكومەت دەتوانێت مانگانە 15 رۆژ خەڵكی كەرەنیتە بكەن  و گەر پێویست بوو بیكەن مانگێك بە تەواوەتی. 

ژیانی نوێ 
سەرەڕای ئەو هەموو تەمومژە، شتێك هەیە كە هەموومان لێی دڵنیاین ئەوەش ئەوەیە كە ژیان ناگەڕێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی وەكو ئەوەی باوەڕمان وایە. لێگەڕێ شتێكی نوێ بڵێین لە ماوەی چەند مانگ و ساڵانی داهاتوو سروشتێكی نوێ دێتە ئاراوە. بۆ ئەمەش با تۆزێك بگەڕێنەوە دواوە بۆ مێژووی ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو. ئەو پەتا نزیكەی 30 ملیۆن مرۆڤی كوشت تاوەكو ئێستاش بەردەوامە، زۆربەی قوربانیەكان لە بیابانەكانی ئەفریقای باشووربوون. بەڵام بە هەمان شێوە لە ئەمریكا و ئەوروپا بڵاوبووەوە. لەسەرەتای دەركەوتن ڕێكارە توندەكان بەرامبەر گەنجەكان بە گرنگ دادەنرا وەكو ئەوەی لەكاتی سێكسدا كۆندۆم بەكاربهێنن، بەڵام ئەوەتا 40 ساڵ بەسەر ئەو پەتایە تێدەپەڕێت هێشتا خەڵكی خۆی لێدەپارێزێت. 
ئێستا ئێمە ڕێكارەكان دەگرینە بەر بەوەی مەودایەك لەگەڵ كەسانی بەرامبەر بهێڵینەوە و دەستمان بە سابون ماوەی 20 چركە بشۆین و بەردەوام خۆمان لە شوێنە قەرەباڵغەكان دووربگرین. تاكار گەیشتە ئەوەی بۆ پارێزی خۆمان ماوەیەك خۆمان لە كۆمەڵگە داببڕین. وردە وردە وایلێدێت دەبێتە شتێكی بنەڕەتی لە ژیانمان. ئەوەش لە ترسی ئەوەی نەوەكو لە پڕێكدا تووش بین. ئێمە دەزانین ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت زۆر بە نهێنی و بێ نیشانەكانی لە ماوەیەكی كورتدا دەربكەوێت و هەموو شتێك وێران بكات. هەربۆیە ئێمە چەندین ساڵمان دەوێت بۆ ئەوەی هۆشیاربین و دڵنیاببینەوەی لەوەی تووشمان نایەت. 
ئەم دۆخە گشتیگرە و هەموو جومگەكانی ژیان دەگرێتەوە، سەرەتا دەبێت لە بەرژەوەندی حكومەتدا بێت یان ئەوەی كورسی سینەما دابەشبكرێت و ڕێگەی هەڵسوكەوتی لە هۆڵەكانی لەشجوانی، و سەردانی وڵاتان لە هەموو فڕۆكەخانەیەك ئامێری گەرمی پێوی جەستە دابنرێت و گەر بزانرێت سەردانیكەر ئەنجامەكەی نەرێنیە(نێگەتیڤ)ە ئەوا بەڵگەیەكی درووستە و دەوروبەر تووش ناكەیت. بە هێواشی ئەم ڕێكارانە لە گەشتی 11 وڵاتی جیهان دەستپێدەكات و هەندێكیشان شادەمارەكەیان دەبڕێن لەگەڵ وڵاتانی هەژار نشینیدا. چونكە ئەو وڵاتانە ناتوانن بە ئاسانی بەسەر ئەم نەخۆشیە زاڵبن وەكو وڵاتە دەوڵەمەندە دەتوانێت. ئەم ڕێكارانەش ڕێگە لە سەدان هەزار كرێكار دەگرێت كە وەكو كرێكار لە نێوان وڵاتاندا هاتوچۆ دەكەن. 
  ئەم جۆرە پەتایە گۆڕانكارییەكەی بە خۆوە دەبینێت كە نزیكەی هەموو كۆمەڵگاكان دەگرێتەوە. لێرەدا ئێمە باسی تەنیا باسی قەیرانە ئابووریەكان ناكەین بەڵكو شتی دیكە بە شوێن خۆیدا دەهێنێت بۆ نموونە لایەنی دەروونی و نەخۆشیەكانی ئامارەكانی بەرز دەبێتەوە چونكە بە هۆی كەرەنتینەوە كۆمەڵگە تووشی شڵەژانی دەروونی و بێ مێگزی دەبێت. ماوەی چەند مانگێكی كەرەنتینەكردن لە چین خەڵكانێكی زۆری تووشی نیگەرانی و شڵەژانی دەروونی كردووە بە شێوەیەكی تایبەتی و جیهانیش بە گشتی، چونكە ئەوان ساتە سەختەكانی ژیانیان بە ترس و دوودڵیەوە بەرێدەكەن و بە خۆشی دۆخەكەیان بەسەردا تێ ناپەڕێت. 


لە لایەكی دیكەوە ئێمە دەبێت چاوێك بە سروشتی كاركردن و كۆبوونەوە و كۆنگرەكان  و رێكاری ڕادەستكردن و وەرگرتن، بخشێنێن.ئەنتەرنێت بە شێوەیەكی سەخت و بە هەموو هێزێكیەوە بەشداری ئەم دۆخە دەكات. جارێكی دیكە چاوێك بە كەرتی پەروەردە و ڕێكخستنەوەی پرۆسەی خوێندن بخشێنینەوە ئەوەش لە چوارچێوەی ئەنتەرنێت وخوێندن بە ئۆنلاین.  لەبەرامبەردا هەندێك لەوانەی كە بە سەختی دەتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەنتەرنێت بكەن دۆخێكی نەخوازراویان دێتە بەردەم ئەوەی لە هەمووان گیرۆدەترە وڵاتانی هەژار و چینە هەژارەكەیە. 

 بەڵام باكگراوندی هەموو ئەمانە ئێمە دەگەێنێتە شاڕێگەیەكی پێچاوپێچ كە ژیانی كۆمەڵایەتیمان دەگۆڕێت، ئەوەش ئەوەیە كە بەر كۆمەڵگە دەكەوێت، والێدێت بێزاری بەرۆكی هەمووان دەگرێت چونكە لەبەری ئەوەی بچینە چایخانەیەك لە ماڵەوە دادەنشێت و قاوەكەی دەخواتەوە. یان دەگەینە دۆخێك لە هاوڕێ و كەس نزیكەكانمان دەترسین. ئەمانە لە ماوەیەكی كورتدا ڕوویدا. بەڵام بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵمان دەمێنێتەوە. 

سەرهەڵدانەوە
پێش مانگی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵی 2020 هەموومان زۆر گوێمان بەوە نەدەدا ئەگەر كەسێك لە دەوروبەرمان تووشی هەڵامەت بووبێت، شتێك زۆر بەربڵاوبوو ئەگەر ساڵانە گوێمان لەم شتە بێت، رەنگە نەخۆشەكە بە خۆگەرمكردنەوە و دەرمانی ژانەسەر چاكبووبێتەوە بەڵام ئەمرۆ دۆخەكە سەر لە مردنەوە دەردەكات، ئەم جۆرە لە شەو و رۆژێكدا هەموو شتێكی هەڵلوشی. ئێستا لە نیگەرانی دەرچووە، بۆتە ئەوەی كە چۆن دەتوانین خۆمان بپارێزین. 

بە دڵنیایەوە پزیشكی سەنتەری گرنگی پێدانی خەڵك و وڵاتانە، هەربۆیە هەموویان یەك دەگرن و تاوەكو بتوانن بە شێوەیەكی گونجاوتر كەرتی تەندروستی وڵاتان یەكبخەنەوە. گرنگی كەرتی تەندروستی خۆپارێزی لە رێزبەندی یەكەمدا دێت كە وڵاتان پێكەوە دەیانەوێت ڕووی تەندروستی وڵاتەكانیان سپی بكەن، چونكە لێرەوە دەركەوت كەرتی تایبەتی لە بازاڕی ئازادا ژمارەیەكی زۆر قوربانی بە دوای خۆیدا هێنا. 

ئێمە ئەوانەی پێشتر نووسیمان بۆ ئەوەیە كە ئاگاداری دۆخەكە بین، شەپۆلی پەتا شەپۆلی یەكەمینی تسۆنامیە كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ ژیانمان دەگۆڕێت و كاریگەری لەسەری دەبێت. ژیان هەرگیز وەكو خۆی لێنایەتەوە، تەنانەت بگرە ناگاتە مانگی یەكی ئەمساڵی 2020 دەكرێت ئەوەش بڵێین كە گۆرانكارییەكان زۆر بە قورسی بە سەر مرۆڤایەتیدا دەشكێتەوە. بەداخەوە سەرەتا واماندەزانی كە ئەم پەتایە ماوەی هەفتەیەك یان دوو هەفتە بگرە سێ هەفتەی پێدەچێت، یەكەم كارێك كە پێویستە خۆمانی بۆ ئامادەبكەین خۆمانین كە بۆ دۆخێكی نوێ و سەرهەڵدانێكی نوێ ئامادەبكەین. 

سەرچاوەكان:

  1 
2Estimation of the reproductive number of novel coronavirus (COVID-19)-and-the-probable-outbreak-size-on-the-Diamond-Princess-cruise-ship:-A-data-driven-analysis.
3What Is Herd Immunity and Could It Help Prevent-COVID-19?

4 How Long Will It Take to Develop a Coronavirus Vaccine?
5China Ends Wuhan Lockdown, but Normal Life Is a Distant Dream

6  European countries are about to lift their lockdowns

7https://www.independent.co.uk/news/world/americas/coronavirus-michael-levitt-china-italy-a9422986.html
8 https://www.cdc.gov/flu/pandemic-resources/1918-commemoration/three-waves.htm
https://www.theatlantic.com/health/archive/2020/03/how-will-coronavirus-end/608719/
https://www.nature.com/articles/d41587-020-00003-1