ڕاپۆرتی جیهانی

01:41 - 21/04/2020

نەوتی برێنت و تەکساس..بۆچی نرخەکانیان جیاوازە؟‌

پەیسەر

نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا رووبەڕووی داڕمانی قورس بووەوە، دۆخەکە لە نرخدا نەمایەو تا بێبەرامبەر رۆشت. ئەمە کەمنرخترینی نەوت بوو لە مێژوودا. ئەم داڕمانە بەم شێوە قورسە رووبەڕووی برێنت نەبووەوە، نرخەکەی لە ٢٠ دۆلاردا گیرسایەوە.

دوو جۆر نەوتی خاو زۆرترین مامەڵەیان پێوە دەکرێت لە دونیادا، ئەوانیش برێنت و نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسن. ئەم دوو جۆرە نەوتە هەردووکیان کوالێتی باشیان هەیە و برێنت خواست لەسەر کوالێتییەکەی زیاترە.

 شێوازی بەرهەمهێنان و بەبازاڕکردن و پێورەکانی بازاڕی جیهانیی، وایکردووە نەوتی رۆژئاوای تەکساس کەمتربێت لە نەوتی برێنت، ئەگەرچی لە سەرەتادا نرخی نەوتی تەکساس زیاتر بوو. لەرووی پێگەی دەرهێنان و رێژەی کبریت و بازاری بۆرسەو کاتەکانی ئاڵوگۆڕ ئەم دوو جۆرە نەوتە جیاوازییان هەیە.

نەوتی رۆژئاوای تەکساس، لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەمریکا دەردەهێندرێت، بەشێوەکی سەرەکی لە تەکساس لە لویزیانا و داکوتای باکور بەرهەم دەهێندرێت، پاشان لەرێگەی بۆرییەوە دەگوازرێتەوە بۆ کوشینج لەو ویلایەتی کۆلا هوما.

سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٠ پێشکەوتنی تەکنەلۆژی رابەرایەتی دەرهێنانی نەوتی بەردینی کرد، کە ئەوە پرۆسەیەکی ئاڵۆز و ئەستەم بوو لەو کاتەدا. ئەمە بە "شۆرشی نەوتی بەردین" ناسرا، بووە هۆی زیادبوونی بەرچاوی قەبارەی بەرهەمهێنان و زیادبوونی نەوت لە ئەمریکا، زیادبوونی ئەم بەرهەمە وایکرد نرخەکە دابەزێت.

بازرگانانی نەوتی رۆژئاوای تەکساس بەردەوام چاودێری خواست و خستنەڕوو دەکەن لە ئەمریکا، هەر شڵەژانێک روودەدات لە نەوتی برێنت یاخود نەوتی رۆژئاوای تەکساس، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە نرخەکانی نێوان ئەم دووجۆرە نەوتە، ئەمە سەردەکیشێت بۆ ئەوەی جوڵەی بازاڕی یەکێکیان زیاتر و بەهێزتر بێت لەوی دیکە.
شارەزایان دەڵێن کێشەی نەوتی تەکساس ئەوەیە، لەپڕ رێژەی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی کەم دەکات، ئەمە بازرگانان ناچار دەکات بەدوای بەدیلدا بگەڕێن، بۆیەش بازاڕی سەقامگیر نابێت.

نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە کێڵگە نەوتییەکانی دەریای باکور بەرهەمدەهێندرێت، تێکەڵەیەکە لە چوار زەیتی خاو(برنت، فورتیز، ئۆزبیرج، ئیکۆفیسک). ئەمە وەک نەوتی برێنت دەناسرێت.

هەریەکە لە نەوتی برێنت و نەوتی رۆژئاوای تەکساس، رێژەیەک لە جیاواز لە گۆگرد لە خۆدەگرن، رێژەی گۆگرد لە نەوتی تەکساس %0،24 بەڵام نەوتی برێنت رێژەی گۆگردەکەی 0.37%. تا گۆگرد کەمتر بێت کوالێتی نەوتەکە باشترە، هەردوو جۆری نەوتی تەکساس و برێنت وەک نەوتی باش پۆلێن دەکرێن.

پۆلێنی گرنگی و سەرجراکێشی نەوت لەسەر پێوەرێکە لە پلەی ١٠ وە تا ٧٠یە، تا ژمارەکە بەرزتر بێتەوە واتە نەوتەکە چڕییەکەی کەمترە، بۆ روونکردنەوەی زیاتر قورسایی نەوت بەرامبەر بە ئاو باس دەکرێت، کە پەیمانگەی نەوتی ئەمریکی دیاریکردووە، ئەگەر لە ١٠ کەمتر بێت نەوتەکە دەچێتە قوڵایی ئاوو سەرئاو ناکەوێت. نەوتی برێنت چڕییەکەی کەمترە و باشترە، هەردوو جۆرە نەوتەکە بە نەوتی سوک ناسراون.

لە رابردوودا نەوتی خاوی تەکساس بە نرخی زیاتر  لە نەوتی برێنت مامەڵەی پێوەدەکرا، بەهۆی شۆڕشی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠ کە تییدا رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی تەکساس بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبوو. بەجۆرێک زیاتر بوو لەو رێژەی هاوردە دەکرا بۆ ئەمریکا، نرخەکەی دابەزیی. ئێستا بە نرخێکی کەمتر مامەڵەی پێوەدەکرێت لە نەوتی برێنت.

نەوتی خاوی رۆژئاوات تەکساس، پێوەرو پێوانەیە بۆ نرخی نەوت لە ئەمریکا واتە بنەمای نرخ دانان بۆ نەوت لەو وڵاتە نرخی نەوتی رۆژئاوای تەکساسە، لە کاتێکدا وڵاتانی دیکەی جیهان کە نزیکەی یەک لەسەر سێی گرێبەستی نەوت ئەنجام دەدەن پێوەر یاخود ستانداردەکانی نەوتی برێنت دەکەنە بنەمای نرخی نەوت، ئەم کارە وادەکات برێنت ببێنە پێوەر و ستاندارد لەسەر ئاستی جیهان.  

جیاوازی لە نرخەکانی برێنت و تەکساس بەپێی رێژەی خواست و خستنەڕوو دەگۆڕێت، بۆ هەر یەکێک لەو دووانە، بەپێی هۆکارە جیۆسیاسییەکان و کەشوهەوا.

کۆمەڵیک کەناری جۆراوجۆر هەن بۆ ئاڵۆگۆڕی جۆرەکانی نەوت، بەپێی ئەو وڵاتەی نەوتەکەی لێیە، یەکێک لە رێگە سەرەکییەکانی ئاڵوگۆڕی نەوتی خاو لەرێگەی گرێبەستی پێشوەختەوەیە، واتە ئەو گرێبەستانەی بۆ داهاتووە، لەمەشدا جیاوازی هەیە لە نیوان برێنت و تەکساس.

گرێبەستە پێشوەختەکان بۆ ئاڵوگۆڕی نەوتی تەکساس لەرێگەی بۆرسەی نیۆرکی بازرگانی(NYMEX)یەوە دەکرێت، نەوتەکە لە ناوچەی کۆشینج لە ویلایەتی ئۆکولاها مامەڵەی پیوەدەکرێت، کە ناوچەی ئاڵوگۆڕی پرۆسەی گواستنەوەی هێڵی بۆرییەو کۆگای تێدایە بۆ هەڵگرتنی نەوت و ئاسانکاری تێدایە بۆ گواستنەوە. هەرچی سەبارەت بە نەوتی برێنتە گرێبەستە پێشوەختەکانی لەرێگەی بۆرسەی ئینتر كونت يننتال (ICE) لە لەندەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەرووی کاتی مامەڵەشەوە جیاوازی لەنێوان هەردوو جۆرەکەی نەوت هەیە، گرێبەستە پێشوەختەکانی نەوتی تەکساس دەستپێدەکەن لە یەکشەممەوە تا هەینی، لە کاتژمێر ٥ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە بەکاتی شیکاگۆ. بەڵام کاتژمێرەکانی ئاڵوگۆڕی گرێبەستەکانی نەوتی برێنت، لە کاتژمێر  ٧ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە دەستپێدەکات.