12:02 - 22/04/2020
ئایا ئەمریكا دەتوانێت كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكات؟
به‌گوێره‌ی
دوایین ئاماری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا، تا ئێستا زیاتر له
40 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، و پێدەچێت
ئەو ژمارەیەش روو لە زیاد بوون بكات و بگاتە ئاستێكی زۆر زۆر بەرزتر ئەوە
لەكاتێكدایە بریار وایە تا سەرەتایی مانگی ئایاریی داهاتوو لە ژمارەیەكی زۆر لە
ویلایەتەكان هەرچەندە كۆرۆنا هەرەشەیەكی گەورەیە بۆسەر ژیانی خەڵكی بەڵام ژیان
ئاسایی دەكرێتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی
رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه: له سه‌ره‌تای
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه تا ئێستا 755 هه‌زار و 162 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی
كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 40 هه‌زار و 109 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه
گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه،
ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهاندایه له تۆماركردنی تووشبوون و
مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه و ئەو ژمارە زۆرەش كە هەیە لە توشبوان و گیانلەدەستدان
دەچێتە ئاستێكی زۆر زۆر بەرزەوە و ژمارەیەكی پێوانەیی گەورە تر تۆمار دەكات.
دوای ئه‌ویش
ئیتاڵیا له رووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌وه به مردنی 23 هه‌زار و 770 كه‌س له
پله‌ی دووه‌مدایه، به‌ڵام له ئاماری تووشبوون به تۆماركردنی178 هه‌زار و 972
حاڵه‌ت له پله‌ی سێیه‌مدایه.
ئەوە
لەكاتێكدا ئیسپانیایه، له‌رووی ژماره‌ی مردنه‌وه به‌هۆی په‌تاكه دوای ئه‌مه‌ریكا
به گیانله‌ده‌ستدانی 20 هه‌زار و 453 كه‌س له پله‌ی سێیه‌مدایه و له‌رووێ ژماره‌ی
تووشبووانیش به تۆماركردنی 195 هه‌زار و 944 حاڵه‌ت ده‌كه‌وێته ریزبه‌ندی دووه‌می
سه‌ر ئاستی جیهان.
شەپۆلی
دووەمی كۆرۆنا بەڕێوەیە
لە
ئێستادا لە ئەمریكا هۆشداریی دەدرێت لە بڵاوبونەوەی بەشیی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا و
كە بەشەپۆلی دووەم ناو دەبرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئه‌مه‌ریكی CDCى هۆشداری له شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ده‌دات و
رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلی دووه‌م مه‌ترسیدارتر ده‌بێت كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی له یه‌ك كاتدا بڵاوببنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئه‌مه‌ریكی CDC، رۆبه‌رت رێدفیڵد، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، رایگەیاند: ئه‌گه‌ری
زۆر هه‌یه زستانی داهاتوو كۆرۆنا سه‌ختتر بێت، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی له یه‌ك كاتدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشی و خۆپارێزی ئه‌مه‌ریكی CDC، باسیش لەوەدەكات كە بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو
ڤایرۆسه‌كه له یه‌ك كاتدا، گوشارێكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر سیسته‌می چاودێری ته‌ندروستی
ئه‌مه‌ریكی، به‌تایبه‌تیش له شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنا ده‌ركه‌وت كه چه‌نده كه‌موكوڕیان
له ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌یه.
رێدفۆرد داوا له به‌رپرسانی فیدرالی و ویلایه‌ته‌كان
ده‌كات چه‌ند مانگی داهاتوو ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن،
هاوكات دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به پێویست ده‌زانێت، جه‌ختیش له فراوانكردنی
هه‌ڵمه‌تی پشكنین ده‌كاته‌وه، ئەوەش بۆ ئەوەی هەوڵێك بدرێت كێشەكانی بەردەم
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكادا كەم بكرێتەوە و چارەسەرێك بۆ دۆهخەكە
بدۆزرێتەوە.
پیتەر
ماكس باسی كۆرۆنا دەكات
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی بایۆلۆجی
له ئه‌مه‌ریكا ، پیته‌ر ماكس، ، كه سه‌رپه‌رشتیاری به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی
ڤایرۆسه جیاوازه‌كان ده‌كات، هۆشداری له‌وه داوه، ئه‌گه‌ر پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا
به‌رهه‌م نه‌هێنرێت، شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆناش دێت و كاریگەریی گەورە
لەسەر جیهان و ئەمریكا بەتایبەتی دروست دەكات.
زانایان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، شه‌پۆلی
داهاتوو زیاتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت كه له شه‌پۆلی
یه‌كه‌م زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه و زیانەگەورە ئابورییەكەش بۆسەر ویلایەتە
یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەبێت و كۆڤید-19 كاریگەریی لەسەر تەواوی ئەو وڵاتە دەبێت
تا ئێستا له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 819 هه‌زار
كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و پتر له 43 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان
له‌ده‌ستداوه، ئەوە لە كاتێكدایە دۆخی ئابوریی و دۆخی سیاسی ئەمریكا لە گۆرانكاریی زۆریی تێدا دروست دەبێت
.
كۆرۆنا كارییگەریی لەسەر نەوتی
ئەمریكا هەیە
هەر لەسەر دۆخی كۆرۆنا و كاریگەریەكانی لەسەر
دۆخی ئابوریی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا راپۆرتێکی کۆمپانیای توێژینەوەی بی ئێم، کەرتی
نەوت و گازی ئەمەریکا لە مانگی ئاداردا 51 هەزار دەرفەتی کاری لە بواری پاڵاوتن و
گەڕان بە دوای نەوتدا لە دەستداوە، و پێشبینیش دەکرێت ئەگەر ئەم دۆخە زیاتر درێژە
بکێشێت و نرخی نەوت بەو شێوەیە لە داڕمان بێت ئەوا هەزاران کاری دیکەش مەترسی
نەمانیان لەسەرە.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە ، ئەو کەرتە 15
هەزار کاری دیکەی لە بواری بنیادنان و پیشەسازی و گواستنەوەی ئامێرەکانی هەڵکۆڵین
لە دەستداوە، و بە گوێرەی خەملاندنەکان کەرتی نەوت و گازی ئەمەریکا لە چارەکی
یەکەمی ئەمساڵ 30% کارەکانی لەدەستدەدات.
جێگری سەرۆکی کۆمپانیای توێژینەوەی بی ئێم بۆ
ئاژانسی بلوومبێرگ فیلیپ جۆردن، رایگەیاندووە: ئەو کارانەی لەم چەند مانگەی
رابردوو نەماون هۆکاری گەشەی دەرفەتی کار بووە، لە 5 بۆ 7 ساڵی رابردوو، و دۆخەکەش
زۆر خراپتر دەکات ئەوەیە، کە ئەوەی روودەدات تەنیا سەرەتایە.
كۆرۆنا مشتومڕی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا
گه‌رمتر ده‌كات
هەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاڵۆزیەكی زۆر لە
ناو كۆمەڵگای ئەمریكا دا دروست بووە ، بووەتە هۆی ئەوەی كاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەكانیش هەبێت، جۆ
باید‌ن كه ئێستا ره‌كه‌به‌ری تره‌مپ ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020ی ئه‌مریكا،
له په‌یامێكی ڤیدیۆیی دا، هێرش ده‌كاته سه‌ر تره‌مپ و پێیوایه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی
ئه‌و له هه‌مبه‌ر وڵاتی چین وای كردووه ئه‌مریكاییه‌كان به گیانی خۆیان باجی
شكسته‌كان بده‌ن.
جۆ باید‌ن، پێیوایه راستییه‌كی تاڵه و حاشای
لێناكرێ كه تره‌مپ زانیارییه‌كانی پسپۆڕانی تەندروستی و بنكه‌و ناوه‌نده‌كانی
هەواڵگری وڵاتی له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتگوێ خستووه و له به‌رانبه‌ردا،
متمانەی بە ڕێبەرانی چین كردووه، ئه‌مه‌ش له هه‌موو رووێكه‌وه زیانی زۆری به
ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه.
دۆناڵد ترەمپ وه‌كو خۆی هه‌میشه‌یی خۆی، له رێگای تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەره‌وه، هه‌ر زوو وه‌ڵامی لێدوانه‌كان و ره‌خنه‌كانی بایده‌نی
دایه‌وه. تره‌مپ بایده‌نی جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکاو ڕه‌كه‌به‌ری ئێستای بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی 2020 بە لاواز و بێ توانا ناو ده‌بات و به‌ڵگه‌شی بۆ ئه‌م قسانه‌ی
ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 2009دا كاتێك ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بڵاوبۆته‌وه، 17
هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له ده‌ستدا و له‌و كاته‌ش دا ئۆمابا و باید‌ن
كه‌سی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌مه‌ریكا بوون.
دۆناڵد ترەمپ له تویته‌كه‌ی دا باس له‌وه ده‌كات كه سه‌رۆكی
ئه‌و كات و جێگره‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و
مردنی ئه‌و 17 هه‌زار كه‌سه‌ی به هۆكاری
بێ توانایی ئه‌وان ناوبردووه.
ڤایرۆسی كۆڤید19 له كۆتایی ساڵی 2019دا، له
شاری ووهانی چین بڵاووبووه‌ه‌وه، دواتر پەتاکە پتر له 200 وڵاتی دونیای گرته‌وه‌و
تاكوو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له 2 میلیۆن و 422 هه‌زار كه‌س تووش بوون و
له‌م بازنه‌دا 627 هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌و نزیك به 166 هه‌زار كه‌سیش
مردوون.