ڕاپۆرتی جیهانی

03:26 - 24/04/2020

ئایندەی ئیسرائیل بەرەو كوێ؟‌

كوردستان ئەحمەد

لە دوای سێجار ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی ئیسرائیل چەندین گەری گفتوگۆی توند و و چەندین هەفتە دانوستاندن، رۆژی 20ی ئەم مانگە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود و بێنی گانتز، سەرۆکی هاوپەیمانی شین و سپی رایانگەیاند، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل  رێككەوتون و بەم نزیكانە كابینەیەكی نوێ لە ئیسرائیل بۆ حمكومڕانی وڵاتەكەیان رادەگەیەنن.

هەرچەندە حكومەتی ئیسرائیل بەهۆی ئاڵۆزە ناوخۆیەكان و رێكنەكەوتنی نێوان پارتە براوەكان كە سەركی ترینیان پارتەكەی بنیامین ناتانیاهۆ كە پارتی لینكودە و پارتەكەی بێنی گانتس كە پاتی شین و سپی ئیسرائیلیە، حكومەتی نوێ پێكنەدەهێنرا بەڵام سەرئەنجام لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ رێككەوتن كە  بێنی گانتس سەرۆكی پارتی شین و سپی ئیسرائیلی دەبێتە وەزیری بەرگریی ئەو حكومەتە.

بینی گانتس لەسەر حكومەت چی دەڵێت؟
سەرۆکی هاوپەیمانی شین و سپیی ئیسرائیل بینی گانتس  رایگەیاند لە حکومەتی باری نائاسایی کە بڕیارە لەگەڵ نەتانیاهۆ پێکبهێندرێت، بۆ ماوەیەک پۆستی وەزیری بەرگری وەردەگرێت، و ئەوەش لە پێناو ئەوەیە كە لە زوترینكاتتدا حكومەتی نیشتیمانی لە ئیسرائیلدا دروست ببێت و وڵاتەكە بگەرێتەوە سەر سیستمی  دەوڵەتداریی جارانی خۆیی.

سەرۆكی پارتی شین و سپی ئیسرائیل بێنی گانتز رایگەیاند: لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكی پارتای لینكود لەسەر پێکهێنانی حکومەتی باری نائاسایی رێککەوتووین کە لە 18ی مانگی سەرەتایی حکومەتەکە، دەبێمە وەزیری بەرگری ئیسرائیل و پاش ماوەیەكی دیكەش وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی ئیسرائیل دەستبەكار دەبم ئەوەش لە رێككەوتنی نێوان پارتی شین و سپی ئیسرائیل و پارتی لینكود دایە.

بینی گانتس وتیشی:  ئەوەی کە هانیدام واژۆ لەسەر رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت بکەم، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتیی ئیسرائیلە بەتایبەتی لەم کاتەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەم شێوەیە وەڵامی ئەو رەخنانە دەدەمەوە كە بەمن دەوترێت دژیی دەوڵەت  دژیی پێكهێنانی حكومەتەو دەیەویانەوێت وڵاتەكەمان بەروپاش بەرن، منیش هەموو دەنگۆكان بەم رێككەوتنە رەتدەكەمەوە و لە پێناو نیشتیمانەكەمدا ئەم كارە دەكەم.

سەرۆكی پارتی شین و سپی ئیسرائیلی بینی گانتس رایگەیاند: "ئیسرائیل رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بووەتەوە کە هاوکاتە لەگەڵ گەورەترین قەیرانی سیاسی، بۆیە ئێمە بەمەبەستی پاراستنی ئیسرائیل و سیستمە دیموکراسییەکەی و بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19، بڕیارماندا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ حکومەتێکی باری نائاسایی یەکگرتوو پێکبهێنین، ئەوەش دەتوانێت دۆخی ناهەمواریی ئیسرائیل بەرەو باش ببات.


لە دوای ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن  بۆ سێیەمین جار و چەندین هەفتە دانوستاندن، رۆژی 20ی ئەم مانگە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود و بێنی گانتز، سەرۆکی هاوپەیمانی شین و سپی رایانگەیاند، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل گەیشتوونەتە رێککەوتن و دەتوانن بەشێوەیەكی گشتی پێكهێنانەكەش لەكاتی خۆیدا جێبەجێ بكەن.

كورسەیەكانی پەرلەمانی ئیسرائیل
پەرلەمانی ئیسرائیل لە 120 کورسی پێکدێت، بەپێی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمان، کە لە 2ی ئادار بەڕێوەچوو، پارتی لیکود 36 کورسی و هاوپەیمانی شین و سپی 33 کورسی و لیستی هاوبەشی ئەیمەن عۆدە 15 کورسی بەدەستهێنا.

بەپێی دابەشبونی كوردسەكانی پەرلەمانی ئیسرائیل هیچ کام لە لیستەکان نەیانتوانی کورسیی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت (50+1) بەدەستبهێنن و حكومەتی نوێی وڵاتەكە پێكبهێنن، ئەوش بووە هۆی ئەوەی كە وڵاتەكە بچێتە بارێكی لەناكاوی سیاسییەوە و هیچ كام لە لایەنەكان ئامادە نەبن لەگەڵ لایەنەكەی تر رێكبكەوێت بۆ پێكهێانی حكومەت.

هەڵبژاردنەكەی ئیسرائیل
رۆژیی دووشەممە ٢ی ٣ی ٢٠٢٠ گەلی ئیسرائیل چووە سەر سندووقی دەنگدان و بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیرانی تازە بۆ خۆیان هەڵبژێرن، چونكە لە هەڵبژاردنی پێشوودا بنیامین ناتانیاهۆ نەیتوانی حكوومەت پێك بهێنێت و ئیسرائیل چووە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە  لە ماوەی یەك ساڵدا ئیسرائیل سێ جار چووەتە ناو هەڵبژاردنی پەرلەمانییەوە، چونكە لە هەڵبژاردنی پێشووتردا پارتی براوە نەیتوانیوە زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بێنێت و سەركەوتووش نەبووە لە دروستكردنی هاوپەیمانیدا.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بەنیامین ناتانیاهۆ، لەو هەڵبژاردنەدا دوا دەرفەتی دەبێت، چونكە ئەگەر نەبێتە زۆرینە و نەتوانێت ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، ئیدی ماڵئاوایی لە سیاسەت دەكات، ئەمەش بە گوێرەی زانیاریی میدیا جیهانییەكانە.

 سەرۆك وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ، لە ماوەی دوو هەفتەی‌تردا، واتە لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٠ دەبێت بچێتە بەردەم دادگا و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، چونكە تۆمەتبارە بەوەی پۆستی خۆی بۆ كاری خراپ بەكار هێناوە، هەروەها رەشوەی وەرگرتووە، بەڵام ئەو بە توندی رەتی دەكاتەوە.

ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل داوا دەكات بنیامین  ناتانیاهۆ لە پۆستەكەی دوور بخرتەوە، بەڵام تا ئەوكاتەی ماوەی تەمیزی بڕیارەكە كۆتایی پێ دێت، ئەو بۆی هەیە لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا بمێنێتەوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە وڵاتەكە بەرەو پێشەوە بروات.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهوی تەمەن ٧٠ ساڵ، یەكەم سەرۆك وەزیرانە كە ئەو ماوە زۆرە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بێت، هەروەها لە كۆنگرەی پارتەكەشی بەبێ سەرئێشە و ماندووبوون توانی ببێتە سەرۆكی پارتی (لیكود).


ئەوە لەكاتێكدایە ئیسرائیل لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ چووە ناو هەڵبژاردن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ پارتێك نەیتوانی ببێتە زۆرینە، بۆیە لە مانگی ئەیلوولی هەمان ساڵ هەڵبژاردنیكی‌تر كرا، لەوێشدا ئەگەرچی ناتانیاهو توانی لە هەڵبژاردندا زۆرینە بێت، بەڵام نەیتوانی ببێتە خاوەنی ١٢٠ كورسی تا حكوومەت پێك بهێنێت، بۆیە ئەمڕۆ دووشەممە بۆ سێیەم جار گەلی ئیسرائیل دەچنەوە سەر سندووقی دەنگدان.