ڕاپۆرتی جیهانی

12:10 - 26/04/2020

دورگەی مردوان لە نیویۆرك‌

كوردستان ئەحمەد

نیویۆرك ناوەندی بازرگانی جیهان و سەنتەری بازرگانی ئەمركیا، وردە وردە نزی دەبێتەوە لە زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رۆژانەش بەسەدان كەس لەو شارە دەمرن، ئەوەی جێگایی نیگەرانییە بۆ ئەمریكیەكان، ئەوەیە كە ئەو شارە لە رووی ئابورییەوە گرنگیەكی گەورەیی هەیە و لە ئێستادا ئامارەكانی توشبون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە هیچ دڵ خۆشكەریەكیان پێوە دیار نییە، دەوڵەت بۆ ئەوەی مردوەكان لە كۆڵ خۆی بكاتەوە شوێنێكی تایبەتی بۆ دروست كردوون كە بە دورگەی مردوان ناو دەبرێت، رۆژانە بە سەدان کەس لە ویلایەتی نیویۆرک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن، تەرمی هەندێکیان دەبرێتە دوورگەیەک و لەوێ دەنێژرێن.

نیویۆرك لە ئاست جیهان یەكەمە

ئێست گەورە شاری بازرگانی ئەمریكا كە ژمارەی دانیشتوانەكەی   زیاترە لە 16 ملیۆن  وە لە رووی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەر ئاستی جیهان، نیویۆرک لە پلەی پێنجەمەدایە و لەسەر ئاستی ئەمریکاش لە پلەی یەکەم دێت، رۆژانە بە سەدان کەس لەم ویلایەتە بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن، ئەوەش نیگەرانیەكی زۆر گەورەی بۆ ئەمریكا و تەواویی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروست كردووە.

مردووەكان دەبرێنە دورگەیە تایبەتی
لە ویلایەتی نیویۆرك دورگەیەك هەیە ناوی  هارتە و ئەو دورگەیە گۆرستانێكی گشتی لێییە و تەواوی قوربانیەكانی رۆژانەی كۆرۆنا كۆدەكرێنەوە و  تەواوی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نیویۆرک لە دوورگەی هارت دەنێژرێن، و ساڵانە 1500 کەسی تێدا دەنێژرێ و ئێستا تایبەتکراوە بە مردووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەبەردەوام مردویی بۆ دەهێنرێت.

بۆ ئەوەی بەتەواوەتی مردووەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا  جیا ببنەوە و هیچ ڤایرۆسێك بە لاشەكانەوە نەمێنێت کۆمپانیاکانی تایبەت بە ناشتنی تەرمەکان، بۆ ماوەی 14 رۆژ تەرمەکان لای خۆیان هەڵدەگرن و دواتر دوای ئەوەی  پشكنینی تایبەتیان بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بەتەواوەتی تەرمەكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا  رزگاریی بووە تەرمەكە دەبرێتە دورگەكە و  لە دوورگەکە دەیاننێژن، لە ئێستادا بۆ ئەوەی  بەشێوەیەكی زانستی و پزیشكی بنێژرێن مردوەكان  رۆژانە نزیکەی 25 تەرم دەگوازنەوە بۆ ئەم گۆڕستانە گشتییە و بەشێوازی تایبەتی دەنێژرێن.

 

بەشێوازی تایبەت دەنێژرێن

دوای ئەوەی هەر مردویەكی توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە 14 رۆژ لە شوێنی تایبەتی كۆمپانیاكە هەڵدەگیردرێن پاشان دەبرێنە گۆرستانەكەو بەشێوەی  ریز لەسەر یەك هەڵدەچنرێن و دەكرێن بەچێر خاكەوە ئەوەش بۆ ئەوەی كە تەرمی زۆر یان هەیەو نایانەوێت شوێنی زۆر بگرن تەرمەكانیان بۆیە پێویستە لەسەر یەكەو لەتەنیش یەك لە كەمترین زەویدا زۆرترین تەرم روێی ببێتەوە و بنێژرێت.

هەرچەندە دورگەكە دورگەیەكی تایبەتە بە گۆرستانی گشتی و خەڵك مردوەكانی خۆی لەو گۆرستانەدا دەنێژێت بەڵام لە ئێستادا ، ئەم دوورگەیە بە تەواوەتی بەرووی هاتووچۆی گشتی داخراوە و کەس بۆی نییە بەبێ مۆڵەت سەردانی بکات، لە ماوەی جەنگی نێوخۆیی ئەمریکا وەک بەندیخانەیەک بەکارهاتووە، دواتر کراوە بە پەناگەی کۆچبەرەکان و لەمدواییەش وەک گۆڕستانێکی گشتی لەلایەن شارەوانیی نیویۆرکەوە بەکاردەهێندرێت، ئێستاش بووە بە یەكێك لە گەورەترین گۆرستان و دورگە تایبەتەكان بۆ ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسیی كۆڤید-19 دەمرن  لە ئەمریكادا.

هرە چەندە ئەم دورگەیەكراوەتە شوێنی  گۆرستانی گشی بەڵام زیاتر ئەو کەسانە لەم گۆڕستانە دەنێژرێن کە بێ خاوەنن، بەتایبەتیش کەسانی بێماڵ کە بە هۆملێس دەناسرێنەوە و هیچ پەناگە و ناونیشان وژیان و كەسایەتیەكیان نییە كە بۆی بگەرێنرێنەوە و ئەوان  دوای ئەوەی دەمرن دەوڵەت بەشێوەی سیتماتیكی ناوی لەكارتیی رۆژانەكەیدا دەسڕێتەوە و دواتریش تەرمەكە لە یەكێ: لە گۆرەكانی ئەو دورگەیەدا دەنێژێت.

ژمارەیی توشبوانی كۆڤید-19 لە ئەمریكا

رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرنا لە ئەمریكا روو لە زیادبوون دەكات و ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا  لە 500 هەزار تووشبووی تێپەراندووە ، بە تەنیا ژمارەی تووشبووانی ویلایەتی نیویۆرکیش زیاترە لە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ئیسپانیا کە دووەمین وڵاتە زۆرترین تووشبووی بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لێ تۆمارکراوە، ئەوەش وایكردووە كە ترسێكی گەورە لە ڤایرۆسەكە لەو شارەدا بڵاو ببێتەوە و ڤایرۆسەكە ببێتە هۆی تۆقاندنێكی مەزن لە تەواوی  ئەمریكادا

تاوەکو ئێستا لە ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا، نزیکەی 160 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە  16 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و 7067 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان لە ئەمریكا و بەتایبەتی لە سەنتەریی بازرگانی ئەو وڵاتە  تا دێت روو لە زیاد بوون دەكات و لە ئێستاشدا ژمارەیی پێوانەیی تۆمار كردووە.

بۆچی لە نیویۆرك توشبوو زۆرن

هەر لەسەرەتای دروست بونی ڤایرۆسەكەدا لە ئەمریكا، وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی بە هاوكاریی دەزگا هەواڵگریەكان پێیان وابوو كە نیویۆرك دەبێتە سەنتەریی توشبوانی ڤایرۆسیی كۆرۆنا و بەئاسانیش ناتوانرێت رووبەرووی ئەو ڤایرۆسە ببنەوە لەبەر چەند هۆكارێك

یەكەم: نیویۆرك سەنتەریی بازرگانییە و زۆر ترین  گەشتیار و خەڵكی دەرەكی سەردانی دەكات
دووەم: نیویۆرك شارێكی گەورەیە ژمارەی دانیشتوانی زۆر زۆرە، ئەوەش وادەكات بەركەوتن بە شێوەیەكی زۆر مەترسیدار بڵاو ببێتەوە بە ئاسانیش  كۆنترۆڵ نەكرێت
سێیەم: لەبەر ئەوەی زۆربەی خەڵك لە باڵە خانە داخراو بەرزەكاندا دەژین  زوتر توشی ڤایرۆسەكە دەبن بە گریمانەی ئەگەر هەر باڵەخانەیەك یەك توشبویی تێدابێت ئەوا تەواوی باڵەخانەكە ئەگەریی توشبونیان بە ڤایرۆسەكە هەیە


لەگەڵ ئەوەشدا چەندین  نهێنی دیگە هەن لە پشت توشبونی ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتیان لە شاریی نیویۆرك و لە ئێستاشدا لە قۆناغی مەترسیی گەورەدایە.