ڕاپۆرتی جیهانی

02:47 - 26/04/2020

ئابوری بەریتانیا لەبەردەم گەورەترین گرفتدا‌

كوردستان ئەحمەد

یەكێك لەهەرە پرسە مەترسیدارەكان كە روویان لە یەكێتی ئەوروپا و بەریتانیا كردووە بریتییە لە پرسی رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19ە و لە ئێستاشدا بەریتانیا  و سەرۆك وەزیرانەكەی بۆریس جۆنسن كە توشی نەخۆشیەكە بووە ، لەبەردەم چەندین پرسی قورس و گرانی وڵاتەكەیدایە و پێدەچێت نەتوانێت بە ئاسانی زاڵبێت بەسەر كێشە ئابوریی و سیاسیەكانی وڵاتەكەیدا.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن لەو كاتەوەی سەرقاڵی چارەسەرکردنی خۆیەتی لە نەخۆشی کۆڤید 19، بەرەو ڕووی مەزنترین سەختی دەبێتەوە لە ماوەی پـۆستەکەیدا، ئەویش چۆن داخستنی وڵاتەکە هەڵگرێت کەوا خەریکە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئابوری بەریتانیا لەناودەبات، بەبێ ئەوەی ببێتە هۆکاری بەرپاکردنی دووەم شەپۆڵی کوشندەی پەتاکە، لەگەڵ ئەوەشدا هەم دۆخی تەندروستی خۆی و هەم دۆخی ئابوریی و سیاسی وڵاتەكەشی لە قەیرانێكی مەزن و دۆخێكی گەورەدایە.

قەرزاری پزیشكەكانم
دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسنی تەمەن 55 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتینە كرا و نەخۆش كەوت بە ڤایرۆسی كۆڤید-19 وە لەسەرەتای مانگی سێ دا بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانەكان لە ژێر چاودێریی ورددا مایەوە و لەلایەن پزیشكەكانەوە بەوردیی چاودێریی دەكرا، دواتر بۆریس جۆنسن رایگەیاند: ئەو بەهەموو تەمەنی قەرزاری پزیشكەكانی وڵاتەكەیەتی و دەیەوێت هەموو شتێك بكات بۆ باشتر كردنی گوزەران وژیانی پزیشكەكانی وڵاتەكەی.

هەرچەندە بەریتانیا خاوەنی گەورەترین ئابورییە لەسەر ئاستی جیهان و هەروەها پێنجەم وڵاتی زلهێزی ئابوری جیهانە بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە  توشی شكستی دارایی و ئابوریی بوەوە و نزیك بووەتەوە لەوەی كە شكستێكی گەورەتر توشی وڵاتەكەیی ببێت بەڵام لە ئێستادا حكومەتەكەی بۆریس جۆنسن دەیەوێت زیاتر زاڵبێت بەسەر دۆخەكەدا و جۆنسن دەیەوێت پلانێكی نوێ بۆ وڵاتەكەی دابنێت كە رووبەرووی كۆرۆنا ڤایرۆس ببێتەوە.

حكومەتێكی نەرم
لەسەرەتادا  سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنس لەگەڵ دەست بەكار بوونی وەك سەرۆك وەزیران و هەروەها كاركردنی لەگەڵ حكومەتەكانی دراوسێی بەجۆرێك مامەڵەی لەگەڵ دۆخەكەدا كرد كە دەیویست بەریتانیای شانشین لە یەكێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە بە بێ ئەوەی بتوانێت  هیچ پێویستیەكی بە وڵاتانی ئەوروپا ببێت لە هەر پرسێكی گرنگدا وەك پرسیی پەیداكردنی پێداویستی و هەروەها  خزمەتگوزاریەكان بە تایبەتی خزمەتگوزراریی پزیشكی بۆ وڵاتەكەی.

پێدەچێت حكومەتی بەریتانیا بیەوێت بەتەنها رووبەرووی ڤایرۆسی كۆڤید-19 ببێتەوە بەجۆرێك كە ڤایرۆسەكە لەناو ببات و بیەوێت چارەسەریی كێشەكانی خۆیی بكات بەجۆرێك كێشەكان بە جۆرێك چارە بكات كە وڵاتەكەی لەو قەیرانە ئابوریی و سیاسی و كۆمەڵایەتیانە رزگاریی ببێت كە وڵاتەكەی تێی كەوتووە و توشیی بووە، بەجۆرێك دەوڵەت بیەوێت كارەساتە ئابوریەكان بۆ وڵاتەكە لەناو ببات.

تێلەگراف لەوبارەیەوە چی دەڵێت
ڕۆژنامەی تێلیگرافلە راپۆرتێكدا دەڵێت بۆریس جۆنسن بەنیازە تا ماوەیەكی زۆر نزیك و لە  ڕۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی، بۆ ئەوەی بتوانێت كارەكانی حكومەتەكەی چارەسەر بكات بە شێوەیەك بتوانێت لە زوترین كاتدا چارەسەرێك بۆ كێشەكانی وڵاتەكەی بدۆزێتەوە و بە ئاسانی سەركەوێت بەسەر ڤایرۆسی كۆڤید-19ە دا ئەوەش بۆ ئێستای سەرۆك وەزیران كارێكی قورسە و  وەزیری تەندروستی بەڕیتانیا مات هانکۆک لەو بارەیەوە دەڵێت:  ڕەوشی تەندروستی سەرۆک وەزیری باری دەروونی باشە ولە باش بووندایە، ئەوەش وادەكات كە بۆریس جۆنسن بتوانێت چارەسەرێكی باش بۆ پرسی كۆڤید-19 لە وڵاتەكەدا بدۆزێتەوە.

بەریتانیا لە كەرەنتینەدا
هەرچەندە تاكو ئێستا حكومەتی بەریتانیا بەشێوەیەكی بەرچا و ورد هیچی نەكردووە بۆ ئەوەی وڵاتەكەی رزگاریی ببێت لە كەرەنتینە و اخستنی وڵاتەكە بەرویی شەرە ئابوییە گەورەكە وڵاتەكەیدا، لەودەمە ئەوانەی سەرمایە دەخەنەکارەوە هەوڵی دیارکردنی ئەوە دەدەن کە کام ئابووری سەرەکی خەراپترین زیانی بەردەکەوێت بەهۆی توندترین قەیرانی تەندروستی گشتییەوە لەوەتەی بەرپابوون یئینفلۆنزای  ساڵی 1918وە.

بەریتانیا و كۆرۆنا
بەریتانیا پێنجەمین وڵاتە لەسەرتاسەریی  جیهاندا لە ڕووی کۆی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کورۆنا لە پاش ئەمەریکا، ئیتالیا، ئیسپانیا وفەرەنسا،  هەروەها پسپۆرانی تەندروستی حکومەت گوتوویانە کەوا گیان لەدەستدان تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی دیکە ڕێژەکەی بە پەلە کەم دەبێتەوە، و دەگاتە بەرزترین ئاست لەسەرتاسەریی وڵاتەكەدا، ئەو ژمارەیەش كە توشی ڤایرۆسەكە بووە بەهۆی دۆخی وڵاتەكەوە تادێت روو لە زیاد بوون دەكات.

وەزیری تەندروستی  بەریتانیا لە ڕۆژی دووشەممە 24 ی ئەم مانگە گوتی: هێشتا زۆر زووە  كەرەنتینەی  وڵاتەکە هەڵگریت، سەرەڕای ئەوەی داتا و زانیارییە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئابووری بەریتانیا خەریکە دەروخێت لە ژێر فشاری داخستنەکەدا ئەوەش مەترسیەكی گەورەیی لەسەر دۆخی ئابوریی جیهان كردووە، مەترسیەك دروست دەكات كێشەكان چارەسەر دەكات.

بەریتانیا و ئابوریەكی مەترسیدار
بەپێی پێشبینییەکانی بوجەی بەریتانیا، ئابوورییەکە لەوانەیە بەرەوخەراپترین نوشستی بروات لە ماوەی زیاتر لە 300 ساڵدا، تەنانەت پاش ئەوەی کە وزارەتی دارایی وبانکی ئینگلتەرا ژمارەیەک هەنگاوەی یارمەتیدانیان ئەنجامدا بۆ دەربازبوون لەو ڕەوشە، بەڵام دۆخەكە بەهیچ شێوەیەك چارەسەر ناكرێت و سەرۆك وەزیرانیش كارێك دەكات كە ئەو كێشانە چارەسەر بكات بەڵام دۆخەكە بەشێوەیەكی بەرچاو نەیتوانیوە بچێتە پێشەوە تاكوو ئێستا.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان فرۆشی کەل‌وپەلی رۆژانە و خزمەتگوزاریەكان و پێداویستیەكان  بەشێوەیەکی بێپێشینی نەكراو دابەزیوە، بەڵام کڕینی مادە خۆراکییەکان زۆر زیادیان کردووە،  ئەمەش لەبەر بەردەوامبوونی مەترسی داخستنی وڵاتەکە بە هۆی ڤایرۆسی کورۆناوە و ئێستاش دۆخەكە بەشێوەیەكە كە چارەسەر نەكراوە و دەكرێت زیاتر بێتە خوارەوە.

بۆریس جۆنسن كێیە؟
بۆریس جۆنسن كە لە خێزانێكی مسوڵمانەو بەڕەگەز توركە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە نیۆرك لە دایك بووە لە خێزانێكی تورك و باپیرە گەورەی علی كمال لەكۆتای سەردەمی عوسمانی دا ڕۆژنامەی ئەقدامی لە نەمسا و سویسرا دەركردوە و نەیاری دەوڵەتی عوسمانی بوە.

دواتر لە سەردەمی جەنگی سەربەخۆی توركیای دوای ڕوخانی عوسمانیەكاندا لە (١٩١٩-١٩٢٣) علی كمالی باپیری وەزیری ناوخۆ بووە لە حكومەتەكەی سەدری ئەعزەم محمد فەریددا، بەڵام تەنها دوای٣ مانگ لە پۆستەكەیدا ساڵی ١٩٢٢ لەلایەن لایەنگرانی مستەفا كەمال( ئاتاتورك)ەو بەتۆمەتی سیخوری لەگەڵ بەریتانیادا لە سێدارە دراوە پێستی جەستەیان لێكردەوە و بە درختێكدا هەڵیان واسی.

بۆریس جۆنسن و ئیسلام
بۆریس جۆنسن هەرجەندە باپیر و دایك و باوكی مسوڵمانە خۆشی لە قۆناغی زانكۆدا توند ڕەوبوە بە جۆرێك هاوسەرەكەی پێشوی كەساڵی ١٩٩٣ لێیجیابووەتەوە ناچاربوە مسوڵمان بووە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٩ بەئاشكرا دژایەتیەكی زۆری بۆ مسوڵمانان هەیە و پشتیوانێكی سەرسەختی ئیسرائیلە و هەفتەی پێشوش ڕایگەیاند من جولەكەی هرتزلیم( الصهیونیه)، بەڵام ژنەكەی(١٩٩٣تەڵاقی داوە) و منداڵەكانی مسوڵمانێكی توند ڕەوون بە جۆرێك یەكێك لە كوڕەكانی ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بەداعشەوە كردوو تائێستا چارەنوسی نادیارە.

كوردو بۆریس جۆنسن
بۆ كورد بوریس جۆنسن ڕابردویەكی خراپی و ئەوكاتەی وەزیری دەرەوە بوو (٢٠١٦-٢٠١٨) ڕۆڵی هەبوو لەشكست پێهێنانی ڕیفراندۆم و داگیركردنی كەركوكدا، ڕاشكاوانە دژایەتی خۆی بۆ هەر كیانێكی سەربەخۆی كوردی لە باشور و ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی ، بۆیە ئەگەر ببێت بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕەنگە كاریگەری خراپی هەبێت لەسەر كورد.