ڕاپۆرتی جیهانی

11:46 - 27/04/2020

چوار ئاڵەنگاریی ئابووری پێویست بۆ زاڵبوون بەسەر كۆرۆنادا‌

پەیسەر

بیل گەیتس بەدەر لەوەی سەرمایەدارێكی جیهانیەو خاوەنی گەورەترین كۆمپانیای وەبەرهێنانی تەكنۆلۆژییە، بەڵام لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە لەسەر خەتە، لێكدانەوەكانی ئەو لەڕوانگە ئابوورییەكەیەوەو پێی وایە ڤایرۆسەكە ئەوەندەی زیانی جەستەیی هەیە، چەند ئەوەندەش زیانی ئابووریی ، بۆ ڕێگە گرتن و دۆزینەوەی ڕێگە چارە ئابوورییەكان ناوبەناو قسەی خۆی هەیە.

لە ئێستادا کۆی گفتوگۆکانی نێو ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرواری گەڕانەوەی ژیانە بۆ دۆخە ئاساییەکەی بۆ پێش لە دۆخی كۆرۆنا. داخرانی دەرگا بەڕووی کارو چالاکیەکانی ژیاندا، بووەتە هۆی دابڕینی خەڵک و قوڵترکردنەوەی جیاوازیەکان، لەبەر ئەمەش گەلێک لە پسپۆڕان لە هەوڵی وەڵامدانەوەی ئەم پرسەدان، ئایا كەی ژیان ئاسایی دەبێتەوە؟ یەکێک لەوانیش بیل گەیتسە.

لە وتارێکیدا لە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمریکی، بیل گەیتس دەڵیت:

سەرکەوتن بەسەر دوژمندا بەردەست نابێت گەر پێگەکەى نەناسین

 لەێیناوی دووبارە ئاوەڵاکردنەوەی دەرگاکان بەڕووی ئابووریدا، پێویستمان بە پشکنینی ژمارەیەکی زۆری مرۆڤەکان دەبێت لەپێناو خێرا گەیشتن بە  سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە وپێشوەختە دەستێوەردانی لێکەوتەکانی. بەواتایەکی دیکە، نابێت دەستەوەستان بوەستین تا ئەوکاتەی نەخۆشخانەکان پڕدەبن و ڕێژەیەکی زیاتری مرۆڤەکان بەو هۆیەوە کۆچی دوایی دەکەن.

وەك ئەوەی لە هەندێك وڵات پەیڕەو دەكرێت،

خود پشکنین باشترە یان  پشکنینی پسپۆڕیی؟
پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئێستادا پێویستی بە وەرگرتنی نموونەی شیکاریی لە لووتى گومانلێکراوەکان هەیە لەلایەن پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی گشتییەوە، ئەمەش بەردەوام پێویستی بە گۆڕینی کەرەستەکان هەیە، لەکاتێکدا، لەسایەی توێژینەوەیەکی یپشتگیرلێکراو لەلایەن ( دامەزراوەی بێڵ و میلیندا گەیتس ) دەریدەخات کە ئەنجامدانی هەمان  پشکنین لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەشێوەیەکی خوودی هەمان ئەنجامی دەبیت بەهەمان دەرئەنجامی وورد، ئەم داهێنانەش دەبیتە هۆی تۆمارکردن سەرکەوتن لە بووارەکەدا.

خۆپشکنین ڕێگایەکی ئاسنانتر و تەندروستترە، بیل گەیتس پێیوایە پێویستە ئەم شێوازی پشکنینە گشتگیربکرێت بەسەر کۆی یەکەکانی نیشتەجێبوون و پێگەکاندا، وەک جێگرەوەیەکی پشکنینەکە کەلەلایەن پسپۆرانەوە لەپیناو ڕێگریکردن لە بەریەککەوتن.

سەرباری ئەمەش، خۆپشکنینێکی دیکە بەم نزیکانە بەردەست دەبێت وبە هەمان شێوازی ئامێری پشکنینی دووگیانی کاردەکات کە خانمان لە ماڵەکانیاندا ئەنجامی دەدەن.  دەتوانین پشکنینی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدەین لەڕێی لووتەوە، دواتر دەتوانیت نموونەی وەرگیراو، لەبری ناردنی بۆ یەکەکانی تەندروستی، لەلایەن کەسەکەوە بخرێتە گیراوەیەکەوەو دواتر گیراوەکە بڕژێنرێتە سەر پارچەیەکی کاغەزیی و لە کاتی ئەرێنی هەڵگرتنی ڤایرۆسەکەدا ڕەنگەکەی دەگۆڕێت. و ئەم جۆری پشکنینەش لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا بەردەست دەبیت.

لە لایەکی دیکەشەوە، بیل گەیتس لەو باوەڕەدایە، کە جۆرە پشکنینێکی دیکەش پێویستە بەڵام ئەمەیان لەڕووی کۆمەڵایەتییەوەیە نەک تەکنیکی. بەواتایەکی دی، پێویستە هەندێک پێوەری جێگیر دابنرێت بۆ ئەو کەسانەی کەپێویستە پشکنینەکەیان بۆ ئەنجامبدرێت.

لەکاتی ئەنجامنەدانی ئەم پشکنینە بۆ کۆمەڵەکەسێک  لەلایەن حکومەتەوە، واتە ئەو کەسانەی کە هەڵگری نیشانەکانن یاخود ئەوانەی بەریەککەوتنیان هەبووە لەگەڵ هەڵگرانی ڤایرۆسەکەدا ، ئەوا ڕووبەڕوی لەدەستدانێکی زۆر دەبینەوە لە ڤایرۆسەکەدا و نابێت ئەم جۆرە پشکنینە بۆ ئەو کەسانە ئەنجامبدرێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.

چۆن ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکەین؟
لە ڕوویەکی دیکەوە، پێویستمان بە داهێنانیک هەیە لە بواری تەکنەلۆژیادا بۆ چاودێریکردنی بەرکەوتنەکانی مرۆڤ  لەگەڵ یەکتریدا، بە دڵنیابوونی هەڵگرتنی ڤایرۆسەکە لەلایەن کەسەکەوە، پێویستە بەرپرسیارانی تەندروستی گشتی ئاگاداری ئەوەبن ئایا ئەو تووشبووە بووەتە هۆی تووشکردنی کەسانی دیکە؟

لە ئیستادا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانێت ڕێککارەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بگرێتەبەر، لەڕێگەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ تووشبواندا ودانانى داتابەیسێک بۆ بەدواداچوونی  ئەوکەسانەی کە تووشبووەکە بەرکەوتنی هەبووە لەگەڵیاندا.

بەدیدی بیل گەیتس ئەم ڕیککارە بێخەوش نیە، لەبەرئەوەی بەندە لەسەربەرکەوتووی تەواوی تووشبوو سەبارەت بەو کەسانەی کە بەریەککەوتنی هەبوە لە گەڵیاندا و هەروەها پێویستی بە کارمەندیکی زۆر هەیە بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی کە گومانی تووشبوونیان لێدەکرێ، لەگەل ئەوەشدا گەلێک باشتر دەبێت لەو ڕێکارانەی لە ئێستادا کاریان پێدەکرێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

باشترین ڕێگەچارە بەدیدی بیل گەیتس، بەکارهینانی ئامرازە ئەلیکترۆنیەکانە. بۆنموونە، هەندێک بەرنامە- ئەپڵیکەیشن-هەیە کەلە توانای یەکلاکردنەوەی ئەو شوێنانەی هەیە کە بەسەرکراونەتەوە لەلایەن تووشبووەوە، لەکاتی ئەرێنی پشکنینەکەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانن ڕەچاویان بکەن.

 هەندێک پێشنیاری زیادکردنی تایبەتمەندیەک دەکەن بۆ  مۆبایل کە بریتیە لە دیاریکردنی ئەو مۆبایلانەی کە لە نزیکیەوە بوون لەڕێگەی بلوتوث و تەکنەلۆجیای دیکەوە. لە کاتی تووشبونى ئەوکەسانەشدا، نامەیەکی ئەلیکترۆنیان بۆ دەنێردرێت و بەو پێەش ئەوانی دیکەش دەتوانن ڕوبکەنە بنکەکان و پشکنین ئەنجامبدەن.

چارەسەری کاتی یا کۆتایی؟
بیل گەیتس دەڵێت، چارەسەری (هیدرۆسکی کلۆرۆکین) سەرنجێکی زۆری بۆخۆی ڕاکیشا، و بەوپێیەش دامەزراوەکەی پشگیری دارایی لە تاقیکردنەوەیەکی نهێنی دەکات بۆ دڵنیابوون لە کاریگەرییەکەی لە مانگی ئازاری داهاتوودا، بەڵام بیل گەیتس لەوباوەڕەدایە کە ئەنجامەکان دڵخواز نابن.

هەرچەندە  دوای دڵنیابوونی تاقیکردنەوەكە مژدەبەخشە وبیرۆکەی یەکێک لەو تاقیکردنەوانە، وەرگرتنی خوێنی ڕزگاربووانی ڤایرۆسەکەیە و دڵنیابوونەوە لە پاکبوونی، پاشان پێدانی پلازمای خوێنە پاکبووەکانە بە هەڵگرانی ڤایرۆسەکە، لەپیناو ئەمەشدا کۆمپانیاگەلێک پێکەوەکاردەکان بۆ دڵنیابوون لە سەرکەووتویی ڕێکارەکە.

بیرۆکەیەکی دیکە بریتیە لە دیاریکردنی چالاکترین دژە کۆرۆناو بەرهەمهینانیانە لە تاقیگەکاندا. و لەئەگەری سەرکەوتنی ئەم بیرۆکەیەدا، هێشتا ئەوبڕەی کەلەتوانادایە بەرهەمەم بهینرێت یەکلانەکراوەتەوە، کە ئەمەش بەندە لەسەر ئەو بڕە ماددەیەی بۆ هەرژەمە دەرمانێک پێویستە و لەوێشەوە پێدەچیت کارگەکانى دەرمان بتوانن بەشی سەدهەزارکەس بەرهەمبهێنن تاساڵی ٢٠٢١.

لە ڕوانگەی بیل گەیتسەوە، گەر خەڵک دوای ساڵێکی دیکە،  توانای سەردانی یاریگاکان و چوونی بۆ ئاهەنگەکان هەبێت ، ئەوا لەسایەی دۆزینەوەی چارەسەرێکی کاراوە دەبێت بەجۆرێک هەستی ترسی دوبارە چوونەدەرەوە لەناخی تاکەکاندا فەرامۆشبکرێت. بەڵام بەپشتبەستن بە دراوەکانی دۆخەکە، چارەسەرێکی نوێ دەدۆزرێتەوە کە کاراییەکەی بەئاستی پێویست نابێت.
ئەم پێشبینەی بیل گەیتس بە (ڤاکسینی ناوکە ترشی RNA ناسراوە) بەپێچەوانەی چارەسەری پێکوتە-ڤاکسین-ی ئەنفلوانزا کە بڕێکی کەمی ڤایرۆسی ئەنفلوانزاکەی تێدایە لەپێناو بەخشینی توانای بەرەنگاربوونەوە بە سیستەمی بەرگریی مرۆڤ، ئەم چارەسەرە کۆدێکی جینی دەبەخشێت بەلەش بۆ بەرهەمهێنانی بڕی پریشکیی ڤایرۆسەکە.

کۆکبوون یان ناکۆکبوون سەبارەت بە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا؟
بیل گەیتس جەخت لەسەر وەبەرهێنان دەکاتەوە لەسەر ئاستی چوارەمی داهێنان کە بریتیە لە بەرهەمهێنانی پێکوتەو بە تێپەڕبوونى هەرمانگێکی زیاتر لە دۆزینەوەی چارەسەردا، بە مانگێکی خراپ هەژماردەکرێت لەڕووی ئابوورییەوە.

تەنانەت پێش دڵنیابوون لە بوونی پێکوتەیەکی کارا و تەندروست، پێویستە حکومەتەکان شێوازی بڵاوکردنەوەکەی یەکلایی بکەنەوە، بەو پێیەی ئەو وڵاتانەی کە پشگیریی داراییان بەردەستکردووە و ئەوانەی بوون بە خانەخوێی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان هەروەها ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانیان لێ کەوتووە، پێشینەییان هەیە لە وەرگرتنی چارەسەردا. لەڕووی تیۆریەوە، رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لەئارادا دەبیت سەبارەت بەو وڵاتانەی پێویستە بەزووترین کات بگاتە دەستیان، هەرچەندە ئەگەری ڕوودانی ڕێککەوتنێکی لەم چەشنە کەمە لەبەر بەریەککەوتنى بەرژەوەندی وڵاتەکان.

بیل گەیتس کۆتایی بە ووتارەکەی دەهێنێت و دەڵێت: جەنگی جیهانی دووەم گرنگترین ڕووداوی بوو سەردەمی باوباپیرانمان بووە و ڤایرۆسی کۆرۆناش دیارترین سیمای ئەم سەردەمە دەبێت.

هەرچەندە جیاوازیەکی گەورە هەیە لەنێوان جەنگی جیهانی و دەردی(نەخۆشی) جیهانیدا، بە شێوەیەک مرۆڤایەتی دەتوانێت  بە هەماهەنگی لەهەوڵی کۆکردنەوەى زانیاریی زیاترلەسەر ڤایرۆسەکە و هەڵکشانی توانای بەرەنگاربوونەوەدابن لەبری ناکۆکبوون و پەرتەوازەیی.