ڕاپۆرتی جیهانی

11:19 - 29/04/2020

گروپە تیرۆرسیتیەكان چاودێریی رەوشی كۆرۆنا دەكەن‌

پەیسەر

لەئێستادا تووندڕەوەکانی جیهان بەکارهێنانی چەکی بایلۆژی بە بژاردەیەکی گرنگ دادەنێن بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانیان, هەربۆیە پێویستە وڵاتان و لایەنی پەیوەندیدار پلان و بەرنامەیان هەبێت بۆ ڕووبەڕوبونەوەی وەها ئەگەرێک.

جیهان بەترسەوە دەڕوانێتە ئەو خاڵە لاوازانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی حکومەت وئابووری و کۆمەڵایەتی هەبوون ولەگەڵ ئەوەشدا ئاشكرایاندەكات، تیرۆریستیەکانیش بەبایەخەوە چاودێری ڕووداوەکان دەکەن. لە ئیستاشدا بەدکاران مکووڕانەتر لە جاران سەبارەت بە بەکارهێنانی کۆڕۆنا وەک چەکێکی کاولسازیی لێی دەڕوانن و بەتایبەتیش پاش نیمچە ئیفلیجبوونی جیهان بەرانبەرئەم درمە.

لە تەمووزی ٢٠١٨دا، داعش ڤیدیۆیەکی دەربارەی درمەتیرۆر(تیرۆری بایلۆژی) بڵاوکردەوە کە تیایدا پێشنیاردەکات  کۆلێرا و تیفۆئید و ڤایرۆسی هینتا کە تووشی سییەکان دەبێت و لەڕێی مشکەوە دەگوازرێتەوە،  وەک چەکێك  لەلایەن ئەو تیرۆریستە تەنیایانەوە كە بەگورگە تەنیاكان ناسراون، بەکاربهێنرێت، واتە پشت بە ڕێكخستنی تاكە كەسی ببەسترێت.

ڤیدیۆیەکە باس لە ووردەکاری شێوازی بڵاوكردنەوەی ئەو چەكە كاولكارە بێدەنگانە دەكات لە پانتایی وڵاتە نەیارەكاندا دەتوانن ڕۆڵی گەورە بگێڕن. دواتریش ڕاگەیاندنەكانی داعش، وەك تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ ڕوداووەكانی ٢٠١٩ی هەردوو مزگەوتەكەی نیوزیلەندا، هەڵمەتێكیان بۆ بەکارهێنانی چەكی بایۆلۆژی دەستپێكردووە.

 دیارە سەڕەڕای ترس و دڵەڕاوکێیەكی زۆر لە نیازی ئەو تیرۆریستانە، بەڵام لەڕێی چەندین پێگەی هەواڵەوە بەدواداچوون كراوە کە تیرۆرستان توانای پیادەكردنی هێرشی گەورەی درمی(بایلۆژی)یان نیە.

ڕیتا كاتزی بەڕێوەبەری پێگەی ئەلیكترۆنی –سایت-ی (دەیلی بێست) لە وتارێكدا گووتویەتی: لەساڵی ٢٠٠٦دا دامەزراوەکەم بەدواداچونێکی ٢٥٨ پەڕەیی بۆ پنتاگۆن ئامادەکرد و تیایدا نووسرابوو کە زۆرێک لەبیرۆكەی -درمە تیرۆریی- كە تیرۆریستەكان ئاماژەیان پێداوە، تێگەیشتنێكی لاوازی لەپشتەوەیە بۆ هۆكارە كیمیاوی و بایۆلۆژییەكان.
بەڵام لەسەردەمی كۆرۆنادا  بایەخپێدانیان بەم جۆرە چەکە  نوێكردەوە كە پێشتروەک ترساندنێکی تێۆری وناپراکتیکی دەردەكەوت، و پێدەچێت كە پێشنیاری شێوازی كاراتریش بکەن بۆ پیادەكردنی.

هاوكات گووتی: ئەوەی خۆی وەك (دەوڵەتی ئیسلامی)ناودەبات، زۆر بە وردی چاودێریی درمی كۆرۆنا دەكات و لە ڕۆژنامە هەفتانەییەکەیەوە بەناوی (النبأ) بە خوێنەرانی دەڵیت: كۆرۆنا ئەو ئەفسانەیەی تێكشكاند كە هیچ شتێك لە چاو و گوێی هەواڵچنەكان ون نابێت و هیچ شتیكیش بە بێ ویستی ئەوان ڕوونادات. واتە داعش پێی وایە كە زلهێزانی سیاسەتی نێو دەوڵەتی لەناویشیاندا ئەمریکا لە كۆی شتەكان بە ئاگانین و ئەو بەتوانایەش نین و تەنانەت كوێریشن.

   كاتێكیش بابەتەكە بریتیە لە بەكارهێنانی درمەکان وەک چەکێکی کاولکار، دیارە كۆرۆنا لە ڕونکردنەوەی كاریگەرێتی و گریمانەکانی نەخۆشییە نوێ و نەناسراوەکان ڕۆڵی دەبێت. هاوكات ئەو ڤیدیۆیەی داعشیش دەربارەی تیرۆری بایۆلۆژی، ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ هێزێک توانای دەستبەسەراگرتن و خۆبەدورگرتنی نیە لەو درمانەی پێشنیاری کردوون.

   ڕیتا كاتز دەڵێت: تیرۆریستەكان و بەتایبەتیش ڕاستڕەوە توندڕەوەکان، زۆر مكووڕانە باوەشیان بۆ كۆرۆنا كرددووە وەك چەكێكی بەهێز و داوایان لە وابەستەکانیان كردووە كە سەردانی پەرستگاكانی جولەكەكان بكەن و چەندی بۆیان دەكرێت باوەشیان پێدا بكەن و بەڕووی دەسکی دەرگاکاندا بپژمن. لێرەشەوە، ئەگەرچی ئەو پەیامانە بێ بنەما و ساكارا دەردەکەون ، بەڵام ڕووداوەكانی ئەم دواییە دەریدەخەن كە تیرۆریستە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لەم سەردەمەی كۆرۆنادا ئامادەن بۆ هێرشێكردن جا بە هەر ئامرازێك بێت.

هەروەها دەڵێت: پەککەوتنی وڵاتە زلهێزەکانی دنیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەبێتە سرووش بۆ داعش و نازییە نوێکانیش, لەکاتێکدا تەقینەوە تیرۆریستی و تەقەكردنە هەڕەمەكییەكانیش هیچ نین لەچاو ئەو ژمارە زۆرەی كە كۆرۆنا لەناویدەبات.

نموونەی ئەوەش، قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەكانی 11ی سێبتەمبەری 2001 ی ئەمریكا (٣) هەزاری کەسی تێنەپەڕاند،  لەکاتێکدا تەنها لە شاری نیۆرک وا ژمارەی قوربانیانی دەستی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٣ هەزار کەس تێپەڕدەکات. ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا ( ٢٠٧) هەزاری تێپەڕاندوە، سەرەڕای دوو ملیۆن و ٩٨٩ هەزار تووشبووش و بەردەوام لە زیادبووندایە.

هەڵکشانی ژمارەی قوربانیان و پێچەوانەیی ڕێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆمان دەردەخات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش ئامادەی ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆری بایلۆژییان نیە لەڕووی ژێرخانی بنەڕەتیەوە.

لەوێشەوە ریتا كارتز جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە وڵاتانی جیهان ئەگەری ڕوودانی ئەم جۆرە تەنگژانەیان لەبەرچاوبێت و هەروەها لەیادیان بێت کە ژێرخانی تەندرووستی و سەرچاوەکانی خۆراک بنچینەی گرنگی ئاسایشی نەتەوەیین و پێویستە بپاریزرێن لەبەرئەوەی لەئیستادا بوونەتە ئامانجی تیرۆرستان.