ڕاپۆرتی جیهانی

01:48 - 29/04/2020

کێ بەشی شێری قازانجەکانی کۆڤید-١٩ ی بەردەکەوێت؟‌

پەیسەر

ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ بۆ زۆرینەى خەڵک مایەى نەهامەتى و زیان بێت ئەوا بۆ هەندێکى دیکە بووەتە خێر و بەرەکەت, نووسەرێکی ئیتاڵی باس لەوە دەکات مافیاکان لە تەنگژە جیهانیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەبوژێنەوە و تەنانەت لە بازرگانی دەمامکیشدا قازانجی خۆیان دەکەن.

 
نووسەرێکی ئیتاڵی بەناوی ڕۆبێرتۆ سافیانو کە ناودارێکی بواری تاوانە دەستکردەکانە دەڵێت: مافیاکان لە سایەی ئەو قەیرانە ئابووریەی  بەهۆی  ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبووە, دەبوژێنەوە. ئەمەش لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بایەخی دەوڵەتان بۆ لایەنی ئاسایش و تاوانەکان.وهەروەها ڕونیکردەوە کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیادا هەلێکی بەنرخبوو بۆ خستنەگەڕی  پارەی مافیاکان لە چالاکیە ئابووریەکاندا لەچەندین بواری جیاوازدا, لە نێویشیاندا بواری تەندروستی. 

بەپێی وتەى ڕۆبێرتۆ سافیانو, پۆلیسی ئتاڵیا زەنگی نزیکبونەوەی مەترسی لێدەدات بەهۆی جەختکردنەوەی مافیاکان لەسەر وەبەرهێنانی و بازرگانی کردن بە کەرەستەکانی خۆپاریزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا, کە بەپێی پێویست بەردەستنین و خواستێکی زۆریان لەسەرە.

نووسەر بۆمان ڕووندەکاتەوە کە مافیای ( ندراغیتا -Ndrangheta) کە نیشتەجێی ناوچەی کالابریای باشوری ئیتاڵیایە, بەنیازنیە دەست بخاتە بواری تەندروستیەوە بەو پێیەی لەساڵانی ڕابردوودا پارەیەکی زەبەلاحی بەدەستهێنا لە ڕێی دەرمانخانەکانەوە, و دامەزراوەکانی بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە دەستکردەکان لە ئیتاڵیا ئەمەیان پشتڕاست کردوەتەوە.

وهەروەها گووتیشی, مافیاکان بەتەنیا سودمەندی هەلە ڕەخساوە پەلەکانی بواری ئابووری نین, بەڵکو لە سایەی ناکارایی دەوڵەتاندا دەبوژێنەوە. بەواتایەکی دی, ڕاگەیاندنەکان  بەزۆری سەرقاڵی  دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنان لە جیهاندا بەوپێیەی کە  لە ئێستادا دۆژمنی سەرەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایە نەک مافیاکان.

کێ براوە دەبێت؟
 سەرقاڵبوونی وڵاتان بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا, ئازادیەکی بەرفراوانتری بۆ مافیاکان بەردەست کردوە وئەم ئازادیە بەرفراوانەش یاساشی گرتوەتەوە, بەجۆرێک  لەبەر نەبوونی چاودێریەکی توند لەسەر بازرگانیە دەریاییەکان, مافیاکان گەلێک ئازادترن لە بازرگانیکردن و هاوردەکردنی ماددە هۆشبەرەکان بەبڕو قەبارەی زۆرگەورە.

لەڕووی فراوانی بازاڕیشەوە,مافیاکانەوە توانیان دووبارە دزەبکەنەوە ناو کایەکانی کۆمەڵگا لە هەوڵی ساغکردنەوەو دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانن بەسەر دوکان و بازاڕەکانی بەردەم خویندنگە و باخەکان و تەنانەت بەردەستکردنی بژاردەی کڕینی بەقیست, کە بە بیانووی گەیاندی پێداویستیە سەرەتاییەکان ئەنجامی دەدەن.

(لاکامورا) مافیایەکی  تایبەتە و نیشتەجێی شاری ناپۆلیە, لە هەوڵی گەشەکردندان  بەکۆڵ  پێداویستە ڕۆژانەکانی خەڵک, لەگەڵ هاوڕێکانى یارمەتی ساتەوەختی بۆ خەڵک دابین دەکەن بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە بێکاریی و هەژاری تیایاندا زۆر بەرفراوانە.

نووسەر ئاماژەش بەوە دەکات کە یارمەتیەکان تەنیا لە دابینکردنی خۆراکی ڕۆژانەدا خۆیان نابیننەوە, بەڵکو پێدانی قەرزیش لەخۆ دەگرن, بە جۆرێک  سووى زەبەلاح لەسەر قەرزەکان دانانێن بەو شێوەیەی کە پێی ڕاهاتوون. و ئامانجی  مافیاکانیش لەپشت کەمکردنەوەی سووەکانیش خۆ خۆشەویستکردنە و کەڵکوەرگرتنە لەو پەیوەندیانە لە ئێستا وداهاتوودا.

ڕۆبێرتۆ سافیانو کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنیت و دەڵیت: مافیاکان تەنها کێشەیەکی تایبەت نین بە ئیتاڵیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا, بەڵکو براوەی ئەم تەنگژەیەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی ئەوروپا خستوویەتیە سەر ڕێمان. هەروەک چۆن بە هۆی دەستێوەردانی ئەوانەوە بانکەکان لە نەمانی دراو لە  قەیرانە داراییەکەی ساڵی ٢٠٠٨ داڕزگاریانبوو, کە هۆبەی تاوان و ماددە هۆشبەرەکانی  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایان کرد. لەویشەوە, دوور نیە لە ڕزگارکردنی دامەزراوە ئەوروپیەکاندا لە دەست ئەم قەیرانە ڕۆڵێکی زۆر کاریگەر بگێڕن.

هەربۆیە بەدوور نازانرێت لەبواریی دابینکردنى پێداویستیە پزیشکیەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا مافیاکان بەکاریان بهێنن و بیانەوێت لەو ڕێگەیەوە داهاتێکى باشتریان دەست بکەوێت و لە هەمان کاتیشدا مەترسی ئەوەشیان لێدەکرێت کە بۆ مەرامى تریش بەکاریان بهێنن.