ڕاپۆرتی جیهانی

02:11 - 02/05/2020

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ دوو ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت‌

پەیسەر

تیمێک لە شارەزایان و توێژەرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لەبارەی دوایین دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ڤایرۆسەکە دەدوێن و پێشبینی ئەوە دەکەن کە زۆرینەی دانیشتوانی سەر زەوی تووشی ڤایرۆسەکەدەبن.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠/٤/٢٠٢٠ لە ڕاپۆرتێکداڕایانگەیاند " ئەگەری زۆر  هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١٨ مانگ یان ٢ ساڵی دیکە بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدا دەبێت."
پێشنیاری ئەوەشیانکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی بۆ دۆخێکی زۆر خراپ ئامادەبکات، ئەویش شەپۆلێکی بەهیزی دووەمی تووشبوونە بە ڤایرۆسەکە لە هاوین و زستانی داهاتوودا.


مایک ئۆستەرهۆڵم، بەڕێوبەری سەنتەری لێکۆڵینەوە لەسەر نەخۆشییەکان لە زانکۆی مینیسۆتاCIDRAP گوتی "ڤایرۆسەکە بە هیچ شێوەیەک ناوەستێت هەتا ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ی دانیشتوانی ئەمریکا تووشی نەبن."

ئۆستەرهۆڵم بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە لەبارەی مەترسیی پەتا درمەکانەوە دەنووسێت و دوایین راپۆرتی لەبارەی پێشبینییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە لەگەڵ مارک لیپسیچ شارەزای لێکۆڵینەوەی پەتا درمەکان لە بەشی تەندروستی گشتی خوێندنگەی هارڤارد، کریستین موور، و بەڕێوبەری تەندروستی لە CIDRAP و هەروەها مێژوونووس جۆن باری نووسەری کتێبی "ئەنفلۆنزای مەزن، ٢٠٠٤" لەبارەی ئەنفلۆنزا درمەکەی ساڵی ١٩١٨، ئەنجامداوە.


ئەوان ڕایانگەیاند "کاتێک هەوڵدەدەیت تێبگەیت ڤایرۆسە بڵاوبوەکان چۆن کۆتاییان پێدەهێنرێت، دەبێت پشت بە مێژوو ببەستیت، بۆ نمونە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هاویناندا و بە پلەی گەرمی ناوەستێت وەک تووشبوون بە پەتای وەرزی."

هەروەها گوتیشیان "چونکە کۆڤید-١٩ ڤایرۆسێکی نوێیە، هیچ کەسێک بەرگری بەرامبەر ڤایرۆسەکە نییە، هەربۆیە دەشبێت زۆرینەی خەڵکی تووشی ببن لەپێناو ئەوەی بەرگری  پەیدابکەن."
ئەوان داوادەکەن بەرپرسانی فەرمی دەوڵەت بوەستن لەوەی بە خەڵکی بڵێن کارەساتەکە کۆتایی دێت و لەبری ئەوە  هاوڵاتیان بۆ شەپۆلێکی درێژخایەن ئامادە بکەن.