ڕاپۆرتی جیهانی

02:54 - 09/05/2020

ئایا مۆزەمبیق بوەتە بارەگای گروپە توندڕەوەکان؟‌

پەیسەر

لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا چالاکییە یاخیگەرییە ئیسلامییەکان لەناوچەیەکی دوورەدەستی مۆزەمبیق مۆرکی جەنگێکی کراوەیان وەرگرتووە، کە بەپێی ڕاپۆرتەکان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی کاری توندوتیژی وەک سەربڕین و کوشتن و دەستبەسەرداگرتنی دوو شارۆچکەی کابو دیلگادۆی باکووری ناوچەکە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە مانگی ڕابردوو لە ناوچەی مویدومبی گیراوە، چەکداران بینراون بەبەردەم بەباخ و بیناکاندا دێن و دەڕۆن. هەندێکیان جیاواز لە هێزەکانی مۆزەمبیق جل و بەرگیان پۆشیبوو تفەنگی ئۆتۆماتیکییان هەڵگرتبوو. لە دوورەوە دەنگی فیشەک تەقاندن هەبووە و یەکێکیان بە "اللە اکبر" وەڵامی دەنگی فیشەکەکانی داوەتەوە.

ئەم گرتە ڤیدیۆییەبەڵگەی بەهێزە کە ململانێ نهێنییەکانی هەندێک ناوچە لە مۆزەمبیقی باکوور ئێستا بە ئاشكرا ئەنجامدەدرێن و ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکی دیکەدا کە بە چەند هەفتەیەک پێش گرتەکەی دیکە گیراوە، جەستەی مردووی پیاوێک پیشاندرا کە پێدەچوو پۆلیس بووبێت و سەرتاپای لە خوێندا بوو، بەدوایدا ڤیدیۆکە چووە سەر جەستەیەکی دی، پاشانیش جەستەیەکی دیکە لەژێر ئۆتۆمبیلێکی ڕەشدا كەوتبوو، لە کۆتاییشدا وێنەی ژمارەیەکی زۆری تفەنگ نیشاندرا کە پێدەچوو کۆگای سەربازیی بێت.

قەشەگەورەی بیمبا، لویس فێرناندۆ گوتی "توندڕەوەکان چەک و کەشتییان پێیە، بۆیە بە ئاسانی پەلدەهاون و دەتوانن هێرش بۆسەر ناوچە فراوانەکان بکەن. هەروەها جل و بەرگی فەرمیی سەربازیی دەپۆشن ئەمەش وادەکات خەڵکی لێیان بترسێت."

ئەم بزوووتنەوەیە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەژێر سێبەردا و بە نهێنی کاریکردووە، تا هێرشیکردە سەر ناوچە فەرامۆشکراوەکانی مۆزەمبیق ق مینی بۆ گروپە سەربازییەکانیناوچەکە دانا و ئەم ڕووداوە کارەسات ئامێزانە وایکرد نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ماڵەکانیان جێبهێڵن. بەڵام ئامانج و داواکاریی و پاڵنەرەکانی ئەم گروپە هێشتا ڕوون نییە.

هەروەها لەدوای دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە بەشێوەیەکی خێرا ڤیدیۆی ڕێکلامی لەلایەن ئاژانسی فەرمی هەواڵی "اعماق" بڵاوکرایە کە بانگەشەبوون بۆ ڕێکخستنی دەوڵەتی ئیسلامی و لەژێر بەڕێوەبردنی ئەو گروپەدا بوون.

نزیکەی ٪١٨ی دانیشتوانی مۆزەمبیق موسوڵمانن و بەپێی ئەو هێرشانەی بەم دواییانە کرانە سەر ناوچەکانی مۆزەمبیق، پێدەچێت ڕێکخستنێکی دەوڵەتی ئیسلامی دەستی بە دروستبوون کردبێت.

لە سەرەتادا  دەوڵەتی مۆزەمبیق هەوڵیدەدا چالاکیییە یاخیگەرەکان بوەستێنێ و ڕێ لە ڕۆژنامەنووسان بگرێت بڕۆنە ناوچەکە، بەڵام ئێستا ئەوە لەگۆڕاندایە. موریۆ جۆنی شارەزای کێشەکانی مۆزەمبیق لە شاری بلسفات گوتی " وەرچەرخانێکی گەورەمان لە سیاسەتی نکۆڵیکردن بینوە، زۆرینەی سیاسییەکان و کۆمەڵگەش لە ئێستادا وجودی شۆڕشی ئیسلامی قبوڵدەکەن."

لە ئێستادا ترسی ئەوە هەیە ئەگەر بە خراپی مامەڵە لەگەڵ ململانێکەدا بکرێ ئەوا دوور نییە حاڵی بگات بە حاڵی تەنزانیای دراوسێی و رەنگیشە ببێت بە ئەفریقای باشوور.

دواجار قەشەی گەورەی بیمبا گوتی "دەوڵەتی مۆزەمبیق دەبێت بەرژەوەندی دانیشتوانی ناوچەکە لەبەرچاوبگرێ. دەبێت لە زەرورەتی بەکارهێنانی سەرچاوەی مرۆیی تێبگات و لەپێناو باشترکردنی ژیانی دانیشتوانەکەی پەیڕەوی بکات نەک پەنابردن بۆ گەندەڵی."

دەوڵەتی ئیسلامی لە ساڵی 2014 لەناوچەكانی عێراق و شام هاتنە سەر دەسەڵات و ناوچەیەكی زۆریان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەو چەندین چالاكی جۆراوجۆری دژە مرۆڤایەتیان ئەنجام داوە، دواجار بووە هۆی وێرانبوونی هەموو ئەو ناوچانەی كە ئەوان دەستیان بەسەردا گرتبوو. بەڵام دواجار بۆ دەرپەڕاندن و شار بەدەر كردنیان پێویستی بە قوربانی زۆری مرۆیی و خەرجكردنی ئابوورییەكی بێ شوومار، ئەگەر سەرهەڵدانی ئەو جۆرە بیركردنەوە لەوڵاتی مۆزەمبیق بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا بێگومان ماڵوێرانیەكی دیكە دەچێتە سەر ماڵوێرانیەكانیان و وەك دەگوترێت قوڕەكەیان بۆ خەست تر دەبێتەوە.