ڕاپۆرتی جیهانی

11:09 - 13/05/2020

چۆن دەوڵەمەندەكان سەرمایەكانیان بەهۆی كۆرۆناوە زیادیكرد ؟‌

پەیسەر

لەكاتێكدا ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی جیهان رێكاری وەك كەرەنتینە و رێگای تریان گرتە بەر بۆ رێگری لەبڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەهۆیەوە زۆركەس كارەكانیان لەدەستدا، بەڵام خەڵكانی تر ئەمەیان قۆستەوە و بەهۆیەوە سامانێكی زۆریان كۆكردەوە.

قەیسەری رۆمانی پێویستی بەپارەیەكی زۆر بوو كە بەخێرایی دەستی بكەوێت، بۆ ئەمە پێویستە چی بكات؟ كارەكە زۆر ڕوونە، زیادكردنی باج، قەیسەر جۆرێكی نوێی باجی داهێنا كە باجی تەوالێت بوو ، هەركەسێك میزی بكردایە باجی لێ وەردەگیردرا، كورەكەی دژی ئەو كارە بوو بەڵام قەیسەر لەبەردەم كورەكەیدا گوتی" پارە بۆنی ناخۆشی نیە"

ئەم دەستەواژەیە بەكاردەهێندرێت بۆ ئەو كەسانەی كە پارەیەكی زۆر كۆدەكەنەوە، بەڵام ئایا پێویستە ئەو راستیە بەو سادەیە قبوڵ بكەین؟ وەڵامێكی سادەیە ئەوەیە نەخەیر، سێ جار نەخەیر، هەر وەك ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هەموو رەفتارێك پێویستی بەتایبەتمەندی رەوشتی هەیە، بەڵام لەبەرامبەردا كەسانی تر پشتیوانی ئەوە دەكەن و دەڵێن لەهەموو قەیرانێكدا پارە دەردەهێندرێت، بەوپێیەی ئێمە لەسیتمی سەرمایەداریدا دەژیەین، كۆكردنەوەی پارە دژی سەرمایەداریی نیە، بەڵكو رەفتارێكی سروشتیە و تەواو لەگەڵی دەگونجێت.

دیاردەی دەمامك
كێ سود لەقەیران دەبینێت؟ كەسێك پایزی رابردوو دەمامكی كڕیووە بەهۆی ئەوەی توشی هەڵامەت بووە و حەزی نەكردووە ڤایرۆسەكە بۆ كەسێكی تر بگوازرێتەوە، شەش دانە بەرامبەر پارەیەكی كەم كە بیری نەماوە، بەڵام كاتێك هەفتەی رابردوو دەمامكی كڕیوە بەسێ یۆرۆبووە و لەلایەن بەرگ دوورویەكەوە دروستكراوە كە شوێنی نیە، ئەوەی ئێستا نرخی دەمامك بەرزە پێچەوانەی رەوشتە؟ هۆكاری راستەقینەی دەگەرێتەوە بۆ كەمی دەمامك، ئەگەر خواست زیادیكرد نرخ بەرزدەبێتەوە.

سودمەندانی راستەقینەی ئەو قەیرانە
سودمەندانی راستەقینەی ئەو قەیرانە نە بەرگ دوورووەكانن و نە دەرمانخانەكان و هاوشێوەكانیان، بەڵكو گەورە دەوڵەمەندەكانن، ئەوانەی لەبنەرەتدا خاوەنی سەرمایەكی گەورەن، پرسیارێك كە لێرەدا دێتە گۆڕێ ئەوەیە ئایە قەیسەری رۆمانی لەسەر حەق بوو یان هەندێك جار پارە بۆنەكەی پیسە؟

لیستی ئەو كەسانەی لەو قەیرانە سودمەند بوون دووروودرێژە لەپێش هەموویانەوە كەسانی وەك جیف بیزوس دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن و ئیلون موسك و بەرێوەبەری جێبەجێكاری پێشووی كۆمپانیای مایكروسوفت و ستیف بالمر و دامەزرێنەری زوم ئریك یوان و روكو كومیسو دامەزرێنەر و بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای میدیاكوم بۆ پەیوەندیەكان هەن.

پەیمانگای لێكۆڵینەوە سیاسیەكان یەكێك لە لقەكانی لێكۆڵینەوە لەواشنتۆن هەفتەی رابردوو راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ناوی ئەو كەسانەی لەخۆ گرتووە كە سود مەند بوون لەو قەیرانە، راپۆرتەكە ئەوەی ڕوونكردۆتەوە كە دەوڵەمەندەكان دەوڵەمەندتر و هەژارەكانیش هەژارتربوون بەدیاریكراویش لەقەیرانی كۆرۆنادا.

باش و خراپەكان
زۆر لەچاودێران دەیانەوێت جیاوازی بكەن لەنێوان سودمەندانی باش و خراپ، لە پێگەی ئەلیكترۆنی ئەڵمانی تیلیبولیس فلوریان روتسیر باسی دەوڵەمەندترین كەسی سەنگافوار دەكات بەناوی لی شیتینگ كە بەشداربووە لەدامەزراندنی كۆمپانیای مایندرای بۆ ئەلیكترۆنی پزیشكی، كە لەماوەی یەك مانگدا سەرمایەكەی یەك ملیار دۆلار زیادیكردووە، لەناو ئەوشتانەی كۆمپانیاكەی بەرهەمی دەهێنێت ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەیە، و داواكاریش بۆ كۆمپانیاكەی لە 100 وڵاتی جیهانەوە بۆ كۆمپانیاكەی دەنێردرێت.

كۆمپانیای تری وەك ئەمازۆن هەیە كە سودی گەورەی لە كەرەنتینە وەرگرتووە، هەروەها كۆمپانیای میكروسوفت و كۆمپانیای زوم كە سودیان لەكاركردنی خەڵك لەماڵەوە كرد، زۆركەس لەسەرتاسەری جیهان ناچاربوون ئامێرەكانی ڤیدیۆ كۆنفرانس بكڕن.

هەروەها ئەو كۆمپانیایانەی كە بازرگانی بە خانوبەرەی گرانبەهاوە دەكەن، هەموو ئەمانە سودیان بۆ كۆمەڵگە نەبووە، هەروەها گەورە سەرمایەدارەكان پارەیەكی زۆر دەبەخشن، رەنگە ئەوە باشترین هەنگاوی بەخشینی باج بێت.

جیاوازی لەسیستمەكە
لەناوەراستی مانگی ئازاری رابردووەوە نزیكەی 50 ملیۆن كەس لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا كارەكانیان لەدەستداوە، لەبەرامبەردا سامانی سەرمایەدارانی ئەمریكی زیادیكردووە، بەپێی راپۆرتی ماڵپەری تیلیبوس ی ئەڵمانی لەو ماوەیەدا سەرمایەی سەرمایەداران بەرێژەی 10% زیادیكردووە واتا 282 ملیار دۆلار چۆتە سەر سەرمایەكانیان، لەكاتێكدا هەژارەكانی ئەمریكا بڕی 1200 دۆلاریان بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانیان وەرگرت، لەبەرامبەردا 43 هەزار ملیۆنێری ئەمریكی( كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ئەندامەكانی بنەماڵەكەیشی تێدایە) 70 ملیار دۆلاری قەرەبووی باجیان وەرگرتووە.

لێپرسینەوە لەخۆمان
ئەگەر بەردەوام بین لەبەرهەم هێنانی رێژەیەكی كەمی ئامێری پزیشكی لە ئەوروپا لە دەمامكەوە بگرە تا دەگاتە ئامێری هەناسەدان، ئەوە دەبێتە بەردەوام بین لەهاوردەكردنیان لەوڵاتانی تر، لەو دۆخەدا چۆن دەتوانین رەخنە لەو كەسانە بگرین كە پارەیەكی زۆر لەم دۆخەدا بەدەست دەهێنن؟

ئەم بابەتە لەماڵپەری دوچەڤێلەی ئەڵمانی بەزمانی عەرەبی بڵاوكراوەتەوە و پەیسەر كردویەتی بەكوردی