ڕاپۆرتی جیهانی

04:41 - 03/06/2020

بە سەدان ئاژەڵی کێوی لەسەر لێواری لەناوچووندان‌

پەیسەر

بەم دواییانە توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەری چالاکییەکانی مرۆڤ و داگیرکردنی زەوییەکان لەپێناوی بینای گەورەو بەرزدا لەسەر لەناوچوونی سەدان جۆر ئاژەڵی کێوی ئەنجامدراوە.

توێژینەوەکە بڕینەوەی داری دارستانەکان و داگیرکردنی زەوی دارستانەکان و ڕاوکردنی شێر و باڵندە و جەندین ئاژەڵی دیکە لەخۆدەگرێت. توێژەران گفتوگۆی ئەوە دەکەن کە جیهان ڕووبەڕووی شەپۆلی شەشەمی لەناوچوون دەبێتەوە. هەروەها باس لەوەش دەکەن ئەم جارەیان سەد هێندە بە بەراود لەگەڵ لەناوچوونی ئاسایی ڕوودەدات.هەروەها پسپۆڕان دەڵێن کە ئەمجارە تەنها ئێمەی مرۆڤین کە بەرپرسیارین لە لەناوچوونی ئاژەڵان.

جیراردۆ سیبالوسی پرۆفیسۆر لە زانکۆی نیشتمانی مەکسیکەوە بای لەوەکرد سیستمە ژینگەییەکانی هەرێم بەرە داڕووخان دەچن و ئاماژەی بەوە دا "ئێمە ئێستا بەرەو شەپۆلی شەشەمی لەناوچوونی بە کۆمەڵ دەچین. بەپێی توێژینەوەکانمان و ئەوەشی کە دەیبینین، کارەساتەکە هێندە گەورەیە بەرادەکەی کە ئەوە هەنگاوانەی دەینێین لە دە بۆ پانزە ساڵی ڕابردوودا چارەنووس و داهاتووی مرۆڤایەتی دیاریدەکا."

سیبالوس بە هاوکاری چەند پسپۆرێکی جیهانی زانکۆی ستانفۆرد بەناوەکانی بۆل ئایرلیش و پیتەر رایفن توانیویانە توێژینەوەیەک لەسەر جۆرەکانی ئەو ئاژەڵانە بکەن کە بەرەو لەناوچوون دەچن و توانیویانە بە لایەنی کەمەوە ٥١٥ جۆری ئاژەڵ دیاریبکەن.

ئەم ئاژەڵانە لە گشت کیشوەرەکان دەژین جگە لە کیشوەری سەهۆڵی باکوور، ئەو شوێنانەی ڕووبەڕووی چالاکی مرۆیی گەورەبوونەتەوە.

ئاژەڵەکان پێکهاتوون لە: مەیمونێک بە ناوی تامارین، شێری ئاڵتوونی، گوری ئاسیوبی، کەرکەدەنی جاوی، پڵنگی ئیمراتۆریەتی ئیسپانی، بولبولی گوێ زەرد، تیمساحەکانی باکووری ئاسیا و بۆقە ژەهراوییە سەوزەکان و چەندانیتر.

شارەزایان دەڵێن ئەم قەیرانە کارەساتێکی مەترسیداری گەورەیە بۆسەر شرستانییەت و دەڵێن بەرپرسیارێتی ئەخلاقی هەموانە کە بیر لە لەدەستدانی بایۆلۆژییە جۆراوجۆرەکان بکەنەوە.

دیانا فیشەر پرۆفیسۆر لە زانکۆی کویلاندی ئوستوراڵیا لە توێژینەوەیەکیدا دەنووسێت "زۆرینەی خەڵک بێ ئاگان لەوەی ژیانی کێوی لە سەرتاسەری جیهاندا بەرەو قەیرانی لەناوچوون دەچێت.
هەروەها گوتیشی" هاوڕام لەگەڵ ئەو توێژینەوەیەی دەیەوێت لە چوارچێوەیەکی فریاگوزاریدا ئەو جۆرانەی لەناوچوون پلەبەند بکات."

کریس جۆنسۆنیش پرۆفیسۆر لە زانۆکی تاسمانیا دەنوسێت "ڕێژەی لەناوچوون لەچاو ٦٦ ساڵی پێشوو کە بەردێکی ئاگرین کەوتە خوارەوە و بووە هۆی لەناوچوونی دایناسۆڕەکان و چەندین جۆری ئاژەڵی دیکە، زۆر بەرزترە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "بە ئەگەری زۆرەوە لەنێوان ٥١٥ بۆ ١٠٠٠ جۆری ئاژەڵ بەم زووانە لەناودەچن."
بۆیە ئەوەی لە ئێستادا گرینگە لەسەر مرۆڤ، لەپاڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گەڕانە بەدوای سیستمێکی جیهانی نوێدا کە پاراستنی کەش و هەوای ژینگەیی ئەولەویەتی سەرەکی ئەو سیستمەبێت.