ڕاپۆرتی جیهانی

03:40 - 04/06/2020

بیگ بێن: گەورەترین کاتژمێری جیهان‌

پەیسەر

ئەمڕۆ یەكەم رۆژی كاركردنی یەكێك لە كاتژمێرە گەورەو بەناوباگەكانی جیهانە، كاتژمێرێك كە مێژوویەكی دێرینی هەیەو ئەوانەی دەچنە بەریتانیا و بەتایبەتی لەندەن خوازیاری ئەوەن وێنەیەكی لەگەڵدا بچركێنن، بەدیوەكەی تردا، ئەگەر چوویتە لەندەن و وێنەیەكت نەگرت كە كاتژمێرەكە دیار نەبوو، ئەو تام و چێژەی نیەو نەچوویتەتە لەندەن.

بیگ بێن یەکێکە لە دێرینترین کاتژمێرەکانی لەندەن و وەک شانازییەک بۆ شاژنە ڤیکتۆریا لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم دروستکراوە. کاتژمێرەکە هەموو پانزە خولەک جارێک زەنگ لێدەدات. تا ئێستاش یەکێکە لەو کاتژمێرە تاوەرییانەی ساڵانە سەرنجی گەشتیاران بۆخۆی ڕادەکێشێت. وە بوەتە هۆی پەیداکردنی سەرچاوەیەکی دارایی باش بۆ وڵاتەکەش.

بۆ ئەوەی شارەزایی تەواو لەبارەی ئەو کاتژمێرە مێژووییەوە بزانین پێویستە لەچەند لایەکەوە تیشک بخەینە سەری:
یەکەم: لەکاتێکدا خەڵکی وەک بیگ بێن ئەم کاتژمێرە دەناسن، لە بنەرەتدا و لە ساڵی ٢٠١٢ بە فەرمی ناوی "تاوەری کاتژمێر" بووە.

دووەم: خەڵکی نازناوی بیگ بێن بۆ سەرتاپای تاوەرەکە بەکار دەهێنن بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ناوە تەنها دەگەڕێتەوە بۆ گەورەترین زەنگی کاتژمێری بیناکە.

سێیەم: تاوەرەکە لەلایەن ئەندازیاری ئینگلیز ئۆگەستوس پوگین دروستکراوە و ساڵی ١٨٥٩ تەواوبووە.

چوارەم: بۆ ئەوانەی حەز دەکەن بە پلیکانە تاکو نهۆمی سەرەوەی تاوەرەکە بچن، بەرزییەکەی ٩٦ مەترە و لە ٣٤ پلیکانە پێکهاتووە.

پێنجەم: کاتژمێرەکە لە جیهاندا بە گەورەترین و دەقیقترین کاتژمێر ناسراوە و بۆ مەبەستی جوانکاری و چاککردنەوە چەندجارێک کاری لەسەر کراوە.

شەشەم: ڕوون نییە کە ناوی بیگ بێن لە بنەڕەتدا لەچییەوە هاتووە. دوو سەرچاوە لەو بارەیەوە هەن و یەکێکیان دەڵێن بە ناوی بێنیامین کەنت، پاڵەوانی کێشی قورسی بۆکسێنەوە ناونراوە و سەرچاوەی دووەم دەڵێت ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێر بێنیامین هۆڵ ئەو ئەندازیارەی سەرپەرشتی دروستکردنی تاوەرەکەی کردووە.

حەوتەم: بیگ بێن هەروەک جاران میکانیزمی کلاسیکی خۆی بۆ زەنگلێدان بەکاردەهێنێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا تاوەرەکە مۆتۆرێکی ئەلیکترۆنی مۆدێرنی وەک یەدەگ هەیە بۆ کاتێک کە میکانیزمە کلاسیکییەکە لەکاربکەوێت و وادەکات زەنگ لێدانەکە لەکاتی خۆیدا بەردەوامبێت.

هەشتەم: بنکەی هەر کاتژمێرێکی چوار لاکە بە لاتینی لەسەری نووسراوە "DomineSalvam fav ReginamNostramVictoriam Primam" کە بە مانای " خودایە، شاژنی یەکەممان بپارێزە." دێت.

نۆیەم: ساڵی ٢٠٠٥ لە بەرواری ٢٧ی ئایاردا و لە کاتژمێر ١٠:٠٧ خولەکدا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بۆ ٣١.٨ پلەی سیلیۆزی، لەکارکەوت.

دەیەم: ساڵی ١٨٥٧ لەماوەی تاقیکردنەوەی زەنگەکەدا، زەنگە بنەرەتییەکە درزی تێکەوت و ساڵی داهاتوو زەنگەکەیان گۆڕێ.

یانزەیەم: ساڵی ١٨٥٩ زەنگی دووەمیش درزی تێکەوت و بەرپرسانی کاتژمێرەکە زەنگەکەیان چارەکێک بە پێچەوانەی میلی کاتژمێرەوە هەڵگەڕاندەوە و چەکوشێکیان بەکارهێنا تا وایلێبکەن دەست بە زەنگلێدان بکاتەوە.

دوانزەیەم: بیست و سێ ڕووناککەرەوە بە ڕووکەشی هەر یەک لە چوار کاتژمێرەکەوەیە. هەر ڕووناککەرەوەیەک نزیکی ٦٠ هەزار کاتژمێر کاردەکات کە دەکاتە ٧ ساڵ.

سیانزەیەم: بینەرانی ناوخۆ دەتوانن لەڕێی کاتژمێری بیگ بێنەوە کاتی دروست و دەقیقی ڕۆژەکە بزانن.

چواردەیەم: ساڵی ١٩٤١ بۆمبێکی ئەڵمانی ویستی تاوەرەکە بڕوخێنێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و تاوەرەکە بەرگەیگرت.

پانزەیەم: سەرەڕای ئەوەی کاتژمێرەکە دروست و دەقیقە کەش و هەوای توند دەتوانن ببنە هۆی دەستکاریکردنی کاتی زەنگلێدانی کاتژمێرەکە. لە سەری ساڵی نوێی ١٩٦٢دا بەهۆی سەرما و سۆڵە و بەفرێکی زۆرەوە زەنگی بیگ بێن بۆ ماوەی دە خولەک لە لێدان دواکەوت.

شانزەیەم: تاوەرەکە ساڵانە دەبێتە هۆی سەرنجی چەندین گەشیار بەڵام تەنها ئەو کەسانەی دانیشتووی وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەریتانیان دەتوانن سەردانیبکەن ئەوی بەتەنها لەڕێگەی دیاریکردنی گەشتێک بەناو بیناکەدا لەڕێی ئەندامێکی پەرلەمانەوە.

حەڤدەیەم: لەسەرەتای بونیادنانی بیگ بێنەوە تا ئێستا بەهۆی گۆڕانی باری زەمینییەوە بە ڕێژەی ٢٣٠ ملیمەتر بەرەو باکوری ڕۆژئاوا چەماوەتەوە.

هەژدەیەم: کاریگەری گەرمیی جیاواز لەماوەی ساڵەکەدا بووەتە هۆی ئەوەی چەند میلیمەترێک بەرەو ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات بهەژێت.

نۆزدەیەم: چاککەرەوەکانی کاتژمێرەکە دراویی ئاسنی بۆ گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکەدا بەکاردەهێنن. دانانی یاخود لابردنی دینارێک دەتوانێت خێرایی کاتژمێرەکە بە ٠.٤ چرکە لە ڕۆژێکدا زیاد بکات.

بیستەم: بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی و دەقیقی کاتەکە، کرێکاران لە هەفتەیەکدا سێ جار بە دەست کاتژمێرەکە بادەدەن. هەر باداانێکیش کاتژمێرێک و نیو دەخایەنێت.

بیستویەکەم: بۆ ڕێزلێنان لە پیاوانی دەوڵەت، لە مەراسیمی ناشتن سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا وینستن چەرچڵ، کاتژمێرەکە بێدەنگ کرا.

بیست و دووەم: ساڵی ١٩٧٦ کاتژمێرەکە یەکەم لەکارکەوتنی بەخۆوە بینی. پانکەی مۆتۆرەکەی لەکارکەوتوو و بووە هۆی زیانگەیاندن بە کاتژمێرەکە بۆیە دەبوو کاتژمێرەکە لەماوەی ٩ مانگدا ٢٦ ڕۆژ کوژێنرایەوە.

بیست و سێیەم: لە شەواندا گشت ژمارەکانی کاتژمێرەکەو زەنگەکە دادەگیرسێن و لەندەن ڕووناک دەکەنەوە.

بیست و چوارەم: لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەریتانیادا، بیگ بێن خاڵی سەرەکی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵی نوێیە.

بیست و پێنجەم: لە ٢٧ی تە،وزی ساڵی ٢٠١٢ لە کاتژمێر ٨:١٢ خولەکدا بیگ بێن ٣٠ جار وەک بەخێرهاتنێک بۆ دەستپێکی سییەمین خولی یارییەکانی ئۆڵەمپی زانگی لێدا.

بیست و شەشەم: لە فیلم و بەرنامە تەلەفزیۆنەکاندا دیمەنی بیگ بێن بۆ ئەوە نیشاندەدرێت تا بە خەڵکی بڵێت ڕووداوەکانی ئەم فیلمە یان پرۆگرامە لە لەندەن ڕوودەدن.

بیست و حەوتەم: بیگ بێن لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لەژێر نوێکردنەوەدایە و زەنگلێدانەکەی نەماوە، تەنها لەکاتی بۆنە تایبەتەکاندا نەبێت. وا پێشبینیکراوە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستبەکارکردن بکاتەوە.

بیست و هەشتەم: تاوەرەکە لە چوار زەنگی سەرەکی پێکهاتووە کە هەرییەکەیان بە ئاوازێک زەنگ لێدەدەن، بۆیە خەڵکی بێ ئەوەی سەیری کاتژمێرەکە بکەن، دەزانن کام چارەکەی کاتژمێرەکەیە زەنگ لێدەدات.

بیست و نۆیەم: نوێکردنەوەکانی ئەم دواییانەی تاوەرەکە بۆیەکەم جارە ئاودەست لەخۆ دەگرێت.

سییەم: لە دروستبوونییەوە تا ئێستتا بیگ بێن لەماوەی پاشایەتی ڤیکتۆریا، ئێدواردی حەوتەم، جۆرجی پێنجەم، ئێدواردی هەشتەم، جۆرجی شەشەم و ئێستاش لەماوەی ئیلیزابێسی دووەم، زەنگیلێداوە.