ڕاپۆرتی جیهانی

01:29 - 05/06/2020

ئەو سیاسییانەی رێنماییە تەندروستییەکانیان پێشێل کرد‌

پەیسەر

دوای بڵاوبوونەوەیڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی ناوچەکانی جیھان، وڵاتانی جیھان رێوشوێن و رێکاری تەندروستی جۆربەجۆریان گرتەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەیڤایرۆسەکە، بەڵام بەشێک لە سیاسیی، بەرپرس و سەرۆکەکانی جیھان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبوون و بەم جۆرەش رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوونەوە.

دۆناڵد ترەمپ
یەکێک لەو سیاسییانەی بەھۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە.

ئەمریکا بە سەختی کەوتووەتە ژێرڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ٣٠٪‏ مردووان بەڤایرۆسەکە لە ھەموو جیھان کەوتوونەتە ئەو وڵاتەوە.

لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ، ناوەندە پزیشکییە بەناوبانگەکانی ئەمریکا داوایان لە خەڵک کرد لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربھێنن.

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی زۆری ئەمریکییەکان ئەم داواکاریی و رێنماییەیان جێبەجێکرد، بەڵام دۆناڵد ترەمپی سەرۆکیان پێشێلی ئەم رێنماییەی کرد، ئەمەش رووبەڕووی رەخنەی کردەوە.

چاودێران پێیان وایە دۆناڵد ترەمپ ناێەوێت لە کۆشکی سپی و لەبەردەم سەرۆکەکانی جیھاندا دەمامک بکات.

لە بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بەستنی دەمامک کرا بە ناچاری، لەوانەش ویلایەتی میشیگان، بەڵام ترەمپ بەردەوام بوو لە پێشێلکردنی ئەم رێنماییە لەو ویلایەتەش.

کاتێک ترەمپ سەردانی کۆمپانایای فۆردی کرد کە بڕیاریدابوو بە بەرھەمھێنانی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، سەرجەم بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە دەمامکیان کردبوو جگە لە ترەمپ، کاتێکیش رۆژنامەنووسان لەو بارەیەوە پرسیاریان لێکرد وتی، لە دووری کامێراکان دەماک دەکات.

دانا نیسڵ داواکاری گشتی ویلایەتەکە ناڕەزایی خۆی لەم کارە دەربڕی و بە منداڵێکی خراپەکاری ناوبرد کە پابەندی رێنمایی و یاساکان نابێت.

ڤلادیمێر پوتین

یەکێکی دیکە لەو سەرۆکانەی بەھۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەکان رووبەڕووی رەخنە بووەتەوەڤلادیمێر پوتینە، ئەمە لە کاتێکدا سەرۆکی رووسیا بە کەسێکی کرداریی و پابەند بە ناوبانگە.

پوتین لە ٢٤ی ئازار، بۆ ئاگادار بوون لە ئامادەکارییەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری مۆسکۆی کرد.

پوتین لە گفتوگۆی لەگەڵ پزیشکەکانی نەخۆشخانەکەدا رێنماییە تەندروستییەکانی جێبەجێنەکرد، ئەمەش بە مەترسیدار ناوبرا، چونکە چەند رۆژێک دوای ئەوەی پوتین تەوقەی لەگەڵ گەورە پزیشکاندا بە ناوی دینیس بروتسینکۆ کرد، دەرکەوت پزیشکەکە ھەڵگریڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئەمەش گومانی لەسەر ئەگەری تووشبوونی پوتین بەڤایرۆسەکە ھێنایە ئاراوە.

دوای ئەو بەروارە پوتین بە دەگمەن لە راگەیاندنەکانەوە دەردەکەوت و وتەبێژی کرملینیش ھیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەدەدا.

رووسیا لە دوای ئەمریکا و بەڕازیل زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.

بنیامین نەتەنیاھو
لەگەڵ ئەوەی بنیامین نەتەنیاھو داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد پابەندی رێنماییە تەندروزتییەکان بن، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خۆی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە کاتێک بەشداری نانخواردنی لەگەڵ چەند کەسێکدا کرد لە جەژنێکی جولەکەکاندا، لەکاتێکدا پێشتر داوای لە خەڵک کردبوو ئەم کارە ئەنجام نەدەن و لە قەرەباڵغی دروستکردن دووربکەونەوە.

ھندستان؛ پێشێلکاریی رێنماییەکان
ھندستان لە ٢٤ی ئازار گەورەترین کەرەنتینەی لەسەر دانیشتوانە ١.٣٥ ملیارییەکەی راگەیاند، ئەو کەسانەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون دەستگیرکران و بەشێکیشیان ئازار دران.

لەگەڵ ئەوەشدایوگی ئەدیتیاناسیەکێک لە سیاسییە گەورەکانی وڵاتەکە لەیەکەم رۆژی کەرەنتینەدا رێنماییەکانی پێشێلکرد. وێنەیەکی سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی ئۆتاربرادیش کە گەورەترین ویلایەتی وڵاتەکەیە و دانیشتوانەکەی ٢٣٠ ملیۆن کەسە بڵاوکرایەوە کە بەشداری لە ئاھەنگی کردنەوەی پەرستگایەکدا دەکات.

نەیجیریا؛ تووشبوونی دەسەڵاتداران
ژمارەی تووشبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەتی نەیجیریابە کۆرۆنا بەردەوام روو لە زیادبوونە و ھۆشداریش لەبارەی زیادبوونی تووشبووانی خەڵکەوە دراوە.

لە ٢٦ی ئازاری ئەمساڵ تووشبوونی ھەریەک لە ئەبا کیاری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی وڵات و حاکمی ویلایەتی باوشی راگەیەندرا.

کیاری لە کۆتایی شەستەکانی تەمەنیدا بووە، پێشتر لە ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکیحزبەکەشیدا کردووە کە محەممەد بوخاری سەرۆکی وڵات، جێگرەکەی و حاکمی ١٦ ویلایەت بەشدار بوون تێیدا.

لە ١٧ی نیسان مردنی کیاری بەڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا و بوو بەیەکەم بەرپرسی پلە باڵای وڵاتەکە بە کۆرۆنا گیان لەدەستبدات.

سزای پێشێلکاریی بەرپرسان
سیریل رامافوسا سەرۆکی باشوری ئەفریقا لەبەرامبەر پێشێلکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دوو مانگ مۆڵەتی بۆ ستیلا ندابینینی وەزیری گەیاندنی وڵاتەکەی کرد و ناچاریشی کرد داوای لێبوردن بکات.

ئەم سزادانەش دوای ئەوە ھات، کە وێنەیەکی وەزیری گەیاندنی وڵاتەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کەبەشداری نانخورادنێکیپێنج کەسیی دەکات لە ماڵی جیگری وەزیرێکی پێشووی وڵاتەکە.

وەزیری گەیاندن داوای لێبوردنی کرد و وتی، "خەمبارم بۆ ئەوەی روویدا و لەسەر کارەکەم داوای لێبوردنێکی زۆر دەکەم، ھیوادارم سەرۆک و ھاوڵاتیان لە دڵەوە لێم ببورن." سەرۆکی وڵاتێشپێی وتووە، "ھیچ کەسێک لە سەرووییاساوە نییە."

سزادانی بەرپرسانی تەندروستی
دوای ئەوەی وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە بەشداری نانخواردنێک دەکات لە قوتابخانەیەکدا، ٣٢٥ دۆلارسزا سەپێندرا بەسەر نور عەزمی غەزالی جێگری وەزیری تەندروستی مالیزیا.

مالیزیا کە بە توندی رێکارەکانی سەپاندووە، ھاوڵاتییەکانی رەخنەیەکی زۆریان لەم  بەرپرسە گرتووە بەوەی کە راستگۆ نەبووە لەگەڵیان و کاتێک لە چاوی کامێراکان دوورە خۆی پابەندی رێنماییەکان نییە.

پێشێلکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە زۆربەی وڵاتاندا تۆمارکراوە و ئەو بەرپرسانە رووبەڕووی رەخنە و توانجی ھاوڵاتانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتەوە. لە ھەندێک لە وڵاتان ژمارەیەک بەرپرسی پایە بڵند تووشیڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەندیێکیشیان گیانیان لەدەستداوە کەیەکێک لەو وڵاتانە ئێرانە.