ڕاپۆرتی جیهانی

05:08 - 07/06/2020

دیوە نەرێنییەکانی ئەو کەسایەتییانەی مێژوو پیرۆزی کردوون‌

پەیسەر

کەمن لە مێژوودا ئەو کەسانەی توانیویانە لە جیهاندا سەرنجی ملیۆنان کەس بۆخۆیان ڕابکێشن و لەژیانیاندا  و تا مردنیش بە کەسانی چاک و باش ناوبانگیان بمێنێتەوە. هیچ کەسێک بێ هەڵە و کەموکوڕی نییە، هێشتاش دەکرێت چاوپۆشی لە هەندێک هەڵە بکرێت بەڵام هەندێک هەڵە هەیە ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت، جا ئەگەر بێت و ئەو هەڵەیە سەرکردەیەکی وەک گاندی، ستیڤ جۆبز یان چارلی چاپلینی ناودار ئەنجامیاندابێت.

ئەمەی خوارەوە هەندێک لایەنی نەرێنی ئەو کەسایەتییانەیە کە هەمیشە بە چاوی سەرسامییەوە لێمان ڕوانیون:

سێکس دامەنی کراسە سپپیەکانی گاندی ڕەشدەکات
ڕووخسارێکی لاواز، جەستەیەکی بێهێز و پۆشاکێکی سپی، ئەمە ئەو وێنەیەی گاندییە کە لەسەری هەمووماندا هەیە و وێنەی پیاو چاکێکە، جەنگی ئاشتیانەی لە دژی بەریتانیا بەرپاکردووە. جگە لەمانە هیچ هەقیقەتێکی پشت ئەم پیاوە سروش بەخشە نابینین.

ژیانی سێکسیی گاندی لەپشت بانگەشەکانییەوە شاردرابوونەوە، ئەو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە سێکس و ئارەزووی سێکس تاوانن، قسەکردن لەبارەیانەوە تایبەتمەندێتییەکی پیسی ڕۆژئاواییەکانە و گەنجانی هیندستان نابێت ئاستی ڕۆشنبیری خۆیانی پێ تێکبدەن.
هەروەها بانگەشەی بۆ ژنان دەکر د کە تا لە ژیاناندا بە پاکیزەیی بمێننەوە. بە هاوسەرەکانی دەگوت لە یەک ژوور و لەسەر یەک پێخەف نەمێننەوە، تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە نیازی منداڵ خستنەوەیان هەبێت.

بەڵام خودی خۆی پێچەوانەی ئەوانەی ئەنجامدەدا و زیادەڕۆییشی تێدادەکرد، بەڕادەیەک کە بە ئالوودەبووی سێکس ناسێنراوە. گاندی هەر لە تەمەنێکی زووەوە بەرەو دنیای سێکس ڕۆیشتووە، کاتێک باوکی لەسەر پێخەفی مردن بوو، ئەو سێکسی لەگەڵ ژنەکەیدا ئەنجامدەدا.

لە شوێنە تایبەتییەکەی خۆیدا کچانی کۆدەکردەوە و بە ڕووتی خۆی دەشت لەگەڵیاندا. لە هەمان کاتدا پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دوو کچدا هەبوو بە ناوەکانی مانو  و ئابها کە نەوەی کەسێکی نزیکی خۆی بوون و تەمەنیان ١٨ ساڵان بوو، لەکاتێکدا گاندی خۆی ٧٧ ساڵ بوو.
گاندی لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا چووە ناو براهماتیزم، کە فەلسەفەیەکی هیندییە و بانگەشەی ژیانی ڕۆحیانەت و ڕزگاربوون لە ژیانی ماددیی و هەستیی دەکات. بۆیە گاندی دەستدەکات بە پەیرەوکردنی و بریاریش دەدات حەزەکانی خۆی لەڕێی ژنانی زیاترەوە و بەبێ ئەنجامدانی پرۆسەی سێکس بەسەرببات.

گاندی تەنانەت ئەو ژنانەشی دەبردە لای خۆی کە هاوسەریان هەبوو، لە سەرجێگەکەی خۆی بە ڕووتی لەگەڵی پاڵدەکەوتن و ناویدەنا خزمەتگوزاری نەتەوەیی و دەیگوت " باوەرم وایە خزمەتگوزاری هەقیقی نەتەوەیی ئەم ئیلتیزامەی لەگەڵدایە لەبەرامبەر ئەو کارەی من ئەنجامی دەدەم."

وینستن چەرچڵ: نازییەک بە پۆشاکی بەریتانییەوە
وینستن چەرچڵ لە جەنگی دووەمی جیهانیدا بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەهۆی هەوڵەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نازییەکاندا، ناوبانگێکی باشی لە سەرتاسەری جیهاندا هەبوو. بەڵام دەردەسەرییەکە ئەوەبوو خودی خۆی هاوبەشییەکی لەگەڵ نازییەکاندا هەبوو، بەڵام مێژوو ئەو لایەنە دەشارێتەوە و تیشک دەخاتە سەر لایەنە باشەکانی.

چەرچل لە دژیی چەندین نەتەوە کە دەیانویست سەربەخۆیی خۆیان بەدەستبهێنن لە بەریتانیادا دەجەنگا. چەرچل حەزی لە بەرەنگاری دانیشتوانە رەسەنەکان بەرامبەر بە زەوی خۆیان نەبوو، پێی وانەبوو مافی خۆیانە سەربەخۆیی بەدەستبهێنن. بۆیە کاتێک چووە پەرلەمانی بەریتانیا، جەنگی زیاتری دژی نەتەوە کەمینەکان هەڵدەگیرساند و هاوڵاتیانی بەرەنگاری بە جیهادی ناودەبرد.

لەپاڵ ئەوەدا بە شانازییەوە بەشداری هێرشەکانی بەریتانیای بۆسەر ئەفریقا دەکرد کە بوونە هۆی کوشتن، قوربانی، سووتانی ماڵەکان و بەروبوومەکان. هەروەها شانازی بەوە دەکرد کە لە سودان بەدەستەکانی خۆی فیشەکی بە سێ کەسەوە ناوە و بە وەحشی ناوی بردوون. چەرچڵ بڕوای وابوو "ڕەگەزی سپی پێستەکان" سەردەکەوێ.

کاتێکیش کوردەکان لەدژی سیستمی بەرێوەبردنی بەریتانییەکان ڕاپەرین، چەرچڵ دەیویست کوشتن و تیرۆر ئەنجامدا دەیوت "تەواو پاڵپشتی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی بۆسەر هۆزە ناشارستانییەکان دەکەم."

کاتێک ماهماتا گاندی کامپەینی ئاشتی وەک بەرەنگارییەک لەدژی داگیرکاری بەریتانیا بەرپاکرد، چەرچڵ داوای کوشتنی گاندی کرد و وتی " دەبێت لەبەردەم دەرگاکانی دیلهای بە دەست و قاچی بەستراوەوە ڕاکشێ، جێگری پاشای نوێ بەسەر فیلێکی گەورەوە پێی بەسەر پشتیدا بنێ." هەروەها ڕقی خۆی بۆ هیندییەکان دەربڕیوە و وتویەتی "ڕقم لە هیندییەکانە، ئەوان نەتەوەیەکی وەحشین."

ستیڤ جۆبز: براندی سێوەکە و خۆکوژیی کرێکاران
ناوی ستیڤ جۆبز ڕاستەوخۆ بە کۆمپانیای ئەپڵ-سێوە لا قرتێکە گرێدراوە کە لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشی ئێجگار زۆری هەبووە. بەڵام خودی جۆبز بە سادەیی کەسایەتی  و جل و بەرگەکەی و زەردەخەنەکەی ناسراوە.

ستیڤ جۆبز بەڕێوەبەری کۆمپانیای پیکسار بووە بۆ فیلمی کارتۆنی و خاوەن گەورەترین پشک بووە، کاتێکیش واڵت دیزنی کۆمپانیاکەی کڕییەوە جۆبز بوو بە ئەندامی بەڕێوەبردنی واڵت دیزنی. هەموو ئەمانە نەبوونە هۆی شاردنەوەی لایەنە نەرێنییەکەی و هەر ئەوە بەسە تاکو وابکات جۆبز هەموو ئەو ڕێزەی بە درێژایی ژیانی کۆیکردووەتەوە، لەدەستی بدات.

جۆبز هەمان هەڵەی دایک و باوکی خۆی دووبارە کردەوە کە هەر لە لەدایکبوونییەوە دەستبەرداری بوون. لیزا کچی جۆبزە و هەر لە لەدایکبوونییەوە جۆبز نکۆڵی لێکرد، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ کرا و دەرکەوت کە کچ و باوکن، زۆر دواتر جۆبز دانی پێدا نا.

جۆبز هێندە توند بووە لەگەڵ لیزادا کە بە توندوتیژ ناویدەبرد. بەپێی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لیزا باسی لە توندوتیژی باوکی کردووە کە باوکی لەبەرچاوی ئەودا ماچی ژنەکەی کردووە و دەستبازی لەگەڵدا کردووە، ئەمەش لیزای شەرمەزار کردووە و بڕیاریداوە جێیانبهێڵێت، لەو کاتەدا باوکی گرتویەتی و پێی وتووە "لێرە بمێنەرەوە، ئێمە لە پرۆسەیەکی خێزانیداین و گرنگە تۆ لێرەبیت تا بەشێک بیت لەم خێزانە." لیزا بۆ تەلەگراف نوووسیویەتی "لە کاتێکدا ئەو بەرەو ناوبانگێکی جیهانی دەڕۆیشت، من بارێکی گەورە بووم، چونکە چیرۆکەکەی من لەگەڵ ئەو وێنا گەورە و گرانەی ئەو بۆخۆی دەیویست نەدەگونجا. بوونی من پلانەکانی ئەوی تێکدەدا."

دیوێکی تری کەسایەتی جۆبز لەوەدا بوو کە چەندین جار زانیاری و داتاکانی لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا دەستکاریکردووە، ئەمەش لەکاتی پیاچوونەوەی داتاکانییەوە لەلایەن لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکیی FBI ـیەوە ئاشکرا بوو، مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ ئەو کاتەی بۆ پۆسستێکی سیاسی لە کۆشکی سپی خۆی کاندید کردبوو لەسەردەمی جۆرج واشنتنی گەورەدا. هەروەها لە کۆمپانیاکەیدا چەندین کەسی بەبێ هۆکار و بێ پێدانەوەی مافەکانیان دەرکردووە.

هەڵەیەکی دیکەی جۆبز بریتی بوو لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی پیشەسازی لەگەڵ چیندا کە پەیڕەوی هیچ پێوەرێکی جیهانی نەدەکرد. لە هەلومەرجێکی خراپدا کاری بە ژمارەیەکی زۆری کرێکار دەکرد و فشاری کارکردنی دەخەستنەسەر، کە ئەمەش بە خۆکوژی چەندین کرێکار کۆتایی هات.

واڵت دیزنی: دژی ژنان و کرێکاران
چەندین نەوە لەگەڵ ئەفلام کارتۆنەکانی واڵت دیزنیدا گەورە بوون، هەر بۆیە لەسەری هەموواندا وێنەی پیاوێک بۆ واڵت دیزنی دروستکراوە کە دەم بە خەندەیە و پیاوێکی زۆر باشە. بەڵام لەڕاستیدا چەندین ڕووی دیکەی هەبووە کە سەرسامکەرن و جێگەی نیگەرانییە.

دیزنی وەک کەسێکی خۆشەویست لەدڵی خەڵکیدا جێی خۆی کردەوە، بەڵام لە ڕاستیدا شێتگیری لەگەڵدا بووە و حەزی لە کۆنتڕۆڵکردنی خەڵکی بووە، بە جۆرێک کە کەسە نزیکەکانی لە هەمانکاتدا لێی دەترسان و ڕقیشیان لێی دەبوەوە. ڕەگەزپەرست بوو، لە دژی ڕەشپێستەکان بوو، بەشێک لە بەرهەمەکانی کە لەنێوان ساڵانی سییەکان و پەنجاکانی سەدەی پێشوودا بوون پڕبوون لە ئاماژە کە پشتگیری ڕەگەزپەرستی دەکات. دیارترینیان فیلمی "گۆرانییەک لە باشوورەوە" کە بە بڕوای هەندێک لە ڕەخنەگرانی سینەمای ئەمریکی"یەکێک بوو لە دەقە هەرە ڕەگەز پەرستەکانی هۆڵیود."

ژنان لە ژیانی دیزنیدا تەنها ئامرازی کارە دەستییەکان بوون، بەردەوام دەیگوت "متمانە بە ژنان و پشیلە ناکەم." ڕەتیدەکردەوە ژنان وەک وێنەکێش کاربکەن، لە وەڵامی نامەی ژنێکدا کە دەیویست ببێتە وێنەکێش دەنووسێت " ژنان ناتوانن لە بواری داهێناندا کاربکەن."

لە لایەکی دیکەشەوە ئەرکە قورس و گرانەکانی ڕۆتینی ڕۆژانەی بە ژنان ئەنجامدەدا، هەندێک لەو ژنانەی لەلای کاریان دەکرد، لە هەفتەیەکدا ٨٠ کاتژمێر لە کار بوون.

واڵت دیزنی دژە کۆمیۆنیس بوو، لەوەش خراپتر ئەوەبوو ڕقی خۆی بەرامبەر کۆمیۆنیستەکان بەسەر کرێکارەکانیدا دەڕشت. ساڵی ١٩٤١ کاتێک کرێکارانی دیزنی لەبەرامبەر کرێی کەمدا نازڕەزایەتییان دەربڕی بە توندی بەرپەرچی دانەوە.

چارلی چاپلن: خولیای کورتەبنەکان و ئاهەنگ و سێکس
چارلی چاپلن بە دارشەق و کڵاوێکەوە سینەمای بێدەنگی جیهانی  هەژاند و سەرنجی ملیۆنان کەسی لە سەرتاسەری جیهان بۆخۆی ڕاکێشا. بەڵام ئەم کەسایەتییە کۆمێدییە خولیای کچانی منداڵی هەبووە و بەکاریدەهێنان.

چاپلن چوار جار هاوسەرگیری کردووە، دوانیان تەمەنیان لەخوار هەژدە ساڵەوە بووە. لیتا گرای هاوسەری دووەمی بوو، لە تەمەنی هەشت ساڵیدا ناسی و دوای چەند ساڵێک لە فیلمەکەیدا بەناوی "منداڵەکە" بەشداریکرد.
لە تەمەنی پانزە ساڵیدا ئیغرای کرد و ئەوکات خۆی ٣٥ ساڵ بوو، لە تەمەنی شانزە ساڵیشدا لە چاپلن سکپڕبوو. دایکی کچەکە هەرەشەی لە چاپلن کرد کە بیخوازێت ئەگەرنا پۆلیسی بۆ بانگدەکات. هەربۆیە چاپلن هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی هاوسەرگیری کە بۆ ساڵی ١٩٢٧ دەگەڕێتەوە، گرای دەڵیت چاپلن داواکاری سێکسی هەراسانکەر و پڕ سوکایەتی لێی هەبووە و ناچاریشی کردووە کاری نا یاسایی بکات، وەک ئەنجامدانی سێکسی سێ کەسی لەگەڵ چاپلن و کچێکی دیکەدا، هەروەها ناچاریکردووە لە ئاهەنگی سێکسی بە گروپدا لەگەڵی بەشداربێت کە پێنج لە ئەکتەرانی کاری پێشووی چاپلنی تێدابووە. هەربۆیە گرای بەرگەی داواکارییە زیادەڕۆییەکانی چاپلنی نەگرتووە و داوای جیابوونەوەی کردووە ، گەورەترین مارەیی لە جیهاندا دەستکەوتووە کە بڕەکەی ٨٢٥ هەزار دۆلار بوو، ئەویش لەبەرامبەر شاردنەوەی نهێنی ژیانی سێکسی چاپلندا بووە.

سێکس بەشێک بووە لە ژیانی ڕۆتینی چاپلن،  هاوسەرگیری یەکەمی لەگەڵ میلریید هاریسی ئەکتەر بووە و تەمەنی ١٦ ساڵ بووە، وایزانیوە دووگیانە بۆیە هاوسەرگیری لەگەڵدا  کردووە. هاوسەرگیرییەکە دوو ساڵی خایاند. بولیت گۆدارد هاوسەری سێیەمی بوو و تەمەنی ٢٢ ساڵ بوو، گەورەترین ژن بوو هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، دوای جیابوونەوە لە ئەو، هاوسەرگیری لەگەڵ ئونا ئۆنێل کرد کە تەمەنی ١٨ ساڵ بوو. لە دەرەوەی ژیانی هاوسەرگیریشدا وەک خۆی هەمیشە ئاماژەی پێدەدا و شانازی پێوەدەکرد، پەیوەندی سێکسی لەگەڵ زیاد لە ٢ هەزار ژندا هەبووە.

دایکە تێرێزا: دەیویست هەژاران هەژارتر و داماوتربن
ڕەخنەکردنی دایکە تێرێزا مەترسیدارە، چونکە کەسایەتیییەکی پاکی لەناو خەڵکیدا هەبووە و خۆشەویستی بۆ هەژاران هەبوو. براوەی خەڵاتی نۆبڵ بوو بۆ ئاشتی. لەڕێی ئەو دەستەیەوە کە دایمەزراند یارمەتییەکانی بە ١٠٠ وڵاتی جیاواز گەیشت و کەنیسەی پیرۆز بەشێوەیەکی فەرمی دانی پێدانا، بەڵام دایکە تێرێزا دیوێکی دیکەی هەبوو کە بەشێک لە هەوادارانی نایانەوێت کەس پێی بزانێت.

"شتێکی جوانە خەڵکی ببینیت کاتێک دیارییەکان وەردەگرن و بەدەست برسێتی و هەژارییەوە دەناڵێنن، جیهان لە سایەی چەشتنەکانی ئەوانەوە زۆر پەیدا دەکات." ئەمە یەکێکە لەو لێدوانانەی تێرێزا داویەتی و ڕۆژنامەنووس کریستۆڤ هیچینز لە کتێبەکەیدا تۆماری کردووە بەناوی "هەلومەرجی ئاڕاستەکەر: دایکە تێرێزا لەنێوان تیۆری و پراکتیکدا"، تێیدا ڕەخنەی دایکە تێرێزا دەکات و بەڵگەکانی دەخاتە بەردەست و دەڵیت "تێرێزا وادەکات مەرگ، برسێتی و ئازار بەردەوامییان هەبێت."

گۆڤاری فۆریس ئاشکرایکرد کە دایکە تێرێزا بڕی ملیۆنێک دۆلاری لە چارلز کیتینگی  گەندەڵی ئەمریکی وەرگرتووە و کاتێک چارلز بە تاوانەکانی تۆمەتبارکرا ، چەند پەیوەندییەک بە دایکە تێرێزاوە کرا تاکو پارەکانی بگەڕێنێتەوە. هەمان گۆڤار ڕایگەیاند کە تەنها لە ٪٧ی ئەو بڕە پارەیە بۆ کاری خێرخوازی بەکارهێنرا.